۱۳۹۰/۰۹/۰۹

فۆتۆ ریالیزم


فۆتۆ ریالیزم
جەمشید بەهرامی 

فۆتۆ ریالیزم Photorealism شیوازێکی هونەرییە کە دوای هاتنە ئارای ئامرازێکە بە نێوی کامێراوە هاتە ئاراوە، و لەو وووەوە شێوازێکی هونەری نوێیە کە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستدا دەگاتە لووتکە. لە شێوازی فۆتۆ ریالیزمدا هەر وەها کە لە ناوەکەیەوە دیارە، لەگەڵ جۆرێک ریالیزم‌دا بەرەو ڕووین کە شێوە قووڵ بوونەوەیەکە لە بەرهەمی ریالستی‌دا. هونەرمەندانی ئەم شیوازە تێدەکۆشن  تاکوو بۆ پێشاندانەوەی دیمەنەکان، لەگەڵ کامێردا لە ململانێ و کێبەرکێدا بن و لە کامێرا پێش بکەون. لە شێوەکاری ئەم ستایلەدا کۆپیەکی راستەخۆ لە وێنە دێتە ئاراوە و  لە پەیکەرسازیدا قاڵبگیری راستەوخۆ لە مۆدێلی زیندوو رەچاو دەکرێت. شیوازی فۆتۆریسم لە ساڵەکانی ١٩٧٠ لە کالیفۆڕنیای یامریکادا هاتە ئاراوە و دواتر لە نیۆیۆرک و سارەکانی دیکەی ئەمریکدا گەشەی کرد.
فۆتۆ ریالیست زۆرتر لە جل و بەرگ یان کەرەستە واقعیەکان کەڵک وەر دەگرێت و بە وردبینەکی لە رادەبەدەر ئاوڕ لە وردەکاریەکان دەدەنەوە. لە سەر ئەو بنەمایەی کە هونەرمەند دەبێت بەرهەمی هونەری بخولقێنێت نەک ئەوەی کە کۆپی بکات، هەندێ کەس لەم ستایلە رەخنە دەگرن، و بەرهەمەکانی ئەم ستایلە ناخەنە بازنەی بەرهەمی هونەرییەوە. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

بە بڕوای گراهام تامسۆن نوسەری ئەمریکایی، یەکێک لەو هۆکارانەی کە بوە هۆی ئەوەی کە فۆتۆگرافی بچێتە بازنەی هونەرە جوانەکانەوە، سەرکەوتنی فۆتۆ ریالیستی لە دوایین ساڵەکانی دەیەی 1960 و سەرەتاکانی 1970دا بوو. ئەم بزووتنەوە بە " سوپر ریالیزم " و " سەرتر لە ریالیزم " ناوبراوە. چارڵز تۆماس کلۆز Charles Thomas Close یەکێک لە ناسراوترین هونەرمەندانی ئەمریکایی لە نیوەی دووهەمی سەدەی بیستدایە، زۆربەی تەوەرە سەرەکییەکانی شێوەکارییەکانی کلۆز پۆرترە(دەمووچاو)یە. بەڵام لە هدنێ بەرهەمیشدا ئاوڕ لە سرووشت و فیگۆری مرۆیی دەدرێتەوە.
ریچارد ستێز هونەرمەندێکی دیکەی ناسراوە کە بەم شێوازە بەرهەمەکانی دەخولقێنێت
، شێوەکاریەکانی ئەم ستێز بریتیە لە تێکەڵاوێک لە دیمەنی شاری و فۆرمی هەندەسی؛ ستێز زۆرتر لە چەند فۆتۆ بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە هونەرییەکانی کەڵک وەردەگرێت. شێوەکارییەکانی ئەو کولاژ یان کۆپی فۆتۆکانی نین بەڵکوو کۆمپۆزسیۆنێکی رێک و پێکن کە بە پێی فۆتۆکان پێک دێن.
دامەزرێنەرانی ئەم رەوتە هونەرییە بریتین لە: چاک کلۆز، رێڵف گۆینگێز، دوان هانسۆن.
لە هونەرمەندانی  دیکەی ئەم شێوازە، دەتوانین ئاماژە بە ئاڵفرید لێزلی و دۆناڵد هنسۆن،ریچارد ستێز ئاماژە بکەین.

چەنەد بەرهەمی دیکە
:





Jamshid Bahrami