مرۆژێک کۆچەرێکی تاراوگەنشین
ئـ : جەمشید بەهرامی
سلاومیر مرۆژێک (SLAWOMIR MROZEK)، شانۆنامەنووسی پۆڵۆنیایی کە بە یەکێک لە کەڵە نووسەرەکانی قوتابخانەی ئەبزۆرد ناسراوە،بەردەوام جەخت لە سەر دڵەڕاوکێکانی مرۆڤی ئەم سەردەمە دەکات، بە پێی روانگەکانی ئەو پێکەنین چارەسەری کێشەکانە و ئامرازێکە بۆ ئەوەی چەک لە دوژمن بسێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە لەوانەیە لە کاتی پێویستدا ئازارخولقێن بێت. ئەو قەد لە بەرهەمەکانیدا پێکەنین ناسڕێتەوە و هاوکات تراژدیا و کۆمێدیای ژیانی تاکی ئەمڕۆ، بە یەکەوە دەخاتە روو.
مرۆژێک شانۆنامەنووسێکە کە بە کۆچەوە دەستی پێکرد. کەسایەتییەک کە ژیانی دام و دەزگا دیکتاتۆرییەکان دێنێتە سەر تەختی شانۆ، تاکوو لەو دام و دەزگایانەدا لە رۆشنبیرەکان و هزروانەکانی تاوانبار بە نەبوون، بدوێت و دەسەڵاتەکانی تاک رەهەندی و تۆتالیتەر کە هزر لەواندا هیچ پێگەیەکی نییە دەخاتە ژێر پرسیار.
مرۆژێکی لایەنگری ئازادی،لە ساڵی 1930 لە وڵاتیێک چاوی هەڵێنایە دوونیا کە " کەلتووری کۆچ " لەوێدا کەلتوورێکی نامۆ بوو، پۆڵۆنیا کە لە سەدەی بیستەمدا، زۆرترین کۆچبەرانی لە سەرانسەری دوونیا گرتبوووە خۆی و دواترەکان سووژەگەلێکی رەسەن بوون بۆ خولقاندنی مێرۆژێک، نووسەرێک کە خۆی پتر لە 30 ساڵ لە لە ژیانی لە تاراوگە و کۆچ کردندا بە سەر برد.(بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)