هونه‌ر له روانگه‌ی "ئه‌ره‌ستوو" و "ئه‌فلاتوون"ـه‌وه
(جوانی و ناشرینی هونه‌ر)
و:جه‌مشید به‌هرامی
(جوانی و ناشرینی هونه‌ر)
و:جه‌مشید به‌هرامی
هه‌روه‌ها که ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن؛ ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به بایه‌خی هونه‌ر له کۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا هاوده‌نگ نه‌بوون؛ ئه‌فلاتوون
هه‌وڵیده‌دا هونه‌رمه‌ندان له خاڵه سه‌رپشکه‌کانی کاریگه‌ری پۆزۆتیڤ له کۆمه‌ڵگای
خۆیدا، بێ‌به‌ش بکات، له کاتێکدا ئه‌ره‌ستوو تێده‌کۆشا رێدۆزێکی جیددی بۆ کاریگه‌رییه
شیاوه‌کانی هونه‌ر په‌ره پێ‌بدا.
ئه‌م خاڵه جێگای سه‌رنجه که ئه‌وان بیروڕاگه‌لی جیاوازیان له سه‌ر هونه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام روانگه‌کانیان پشتبه‌ستوو به گریمانه‌گه‌لێکی هاوبه‌ش بوو، هه‌ردووکیان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون هونه‌ر جۆرێک له لاسایی کردنه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رنجیان ده‌دایه لێهاتوویی هونه‌رمه‌ند بۆ کاریگه‌رییه‌کی گرنگ که له سه‌ر دیتران هه‌یبوو.
کارکردی لاساییکه‌ره‌وه‌ی هونه‌ر له روانگه‌ی ئه‌فلاتوونه‌وه په‌ره پێدانی دوور بوونه‌وه‌ی هونه‌ره له حه‌قیقه‌ت؛ به‌ڵام له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه، هونه‌ر جۆرێک له هه‌ستی هۆگرایه‌تی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه، که‌ڵک وه‌رگرتن له راسته‌قینه‌یه‌ک که هونه‌ر بۆ لاسایی کردنه‌وه ده‌ریده‌بڕێت ره‌وتی لاسایی‌کردنه‌وه‌یه.
تواناییه سروشتییه‌کان و که‌م و کورتی لاساییکردنه‌وه له وێنه‌ی جۆرێک له ده‌ڕبڕینی هونه‌ری، له‌وانه‌یه ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی لێبکه‌وێته‌وه که چۆن روانگه دژبه‌ره‌کانی ئه‌م دو فه‌یله‌سووفه سه‌باره‌ت به هونه‌ر، ده‌توانێت له پێشه‌کییه‌کی به‌ڕواڵه‌ت لێکچووه‌وه په‌ره بستێنێ و بڵاوه بکات.
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م دوو فه‌یله‌سووفه روانگه‌ی جیاوازیان سه‌باره‌ت به راسته‌قینه هه‌یه؛ گریمانه‌کانیان سه‌باره‌ت به حه‌قیقه‌ت،زانست، و چاکه به شێوازی راسته‌وخۆ له سه‌ر بڕواکانیان سه‌باره‌ت به هونه‌ر کاریگه‌ری داده‌نێت.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)