"ده‌مامکی
کێله‌شین"
جه‌مشید بههرامیگۆیا ئۆڵترا چه‌پێک! له بابه‌تێکدا له ژێر ناوی "ئه‌ردۆغان له کێله‌شین" په‌رژاوه‌ته سه‌ر "رۆشتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" بۆ سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵات-باشوور به گشتی و "رۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه بۆ کێله‌شین و رووداوه‌که‌ی کێله‌شین" به‌تایبه‌تی –ئه‌و کێله‌شینه‌ی که هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیاییه‌که‌ی سنووری رۆژهه‌ڵات-باشووره و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکییه(پێ‌کاکا) هه‌رێمی سه‌ربازی! تێدا دامه‌زراندووه خۆی کردوه‌ته کوێخا و پارێزه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه-.
ئه‌م قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته چه‌په! هه‌ر له سه‌ردێڕی بابه‌ته‌که‌وه خۆی یه‌کلا
کردوه‌ته‌وه و زۆر روونه ده‌یهه‌وێت چی بدات به خوێنه‌ر، ئه‌و به ئاوڕدانه‌وه
له شه‌ڕی نێوان "پێ‌کاکا" و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ر له
سه‌ر دێڕه‌وه ئاماژه ده‌کات که ئیراده و ئه‌مری ئه‌ردۆغان بوه‌ته هۆی
رووداوه‌که‌ی کێله‌شین واته پشتبه‌ستن به هه‌مان لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و بلۆکبه‌ندییه‌ی
که به شێوه‌یه‌کی ئه‌مرپێکراو له وێنه‌ی به‌خشنامه‌یه‌کی نێوخۆیی-حیزبی(پێ‌کاکا)
له هه‌ڵوێستی تاکه تاکه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پێ‌کاکادا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه‌م نووسه‌ره‌یش له سوێنگه و پێگه‌ی پێ‌کاکاوه، لێکداونه‌وه و بۆچوونه پێشتره‌کانی
پێ‌کاکا له مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته دووپات ده‌کاته‌وه و هیچی‌تر. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
