‏نمایش پست‌ها با برچسب Komala. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب Komala. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۰/۰۸/۰۹

دوو لایەنی کۆمەڵە بەم زووانە یەکدەگرنەوە


دوو لایەنی کۆمەڵە بەم زووانە یەکدەگرنەوە
          تایبه‌ت به سایتی به‌یانی
              جەمشید بەهرامی




ئەحمەدی باب ئەندامی بەڕێوە بەر و ئەندامی لێژنەی وتووێژکاری رەوتێک کە خۆیان بە ناوی "زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان " ناو دەبەن، لە لێدوانێکدا بۆ سایتی بەیانی باسی لە یەکگرتنەوەی رەوتەکەیان لەگەڵ " کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران"دا کرد.
دوا بە دوای گرفتەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، و پێک هاتنی رەوتێک بە ناوی زۆرینەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەو رەوتە لەگەڵ رێبەرایەتی ئەو حیزبەدا نەگەیشتنە ئەنجام و لێکترازانێک لەو حیزبەدا درووست بوو.
ئەحمەد باب سەبارەت بە دۆخی ئێستایان بە لەبەرچاوگرتنی یەک مانگ بە سەر دابڕانیان لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستاندا ئاماژەی بەوە کرد کە دیارە کۆمەڵێک گیروگرفتی تایبەتیان بووە، بە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک ژن و منداڵیان لەگەڵە، بەڵام توانیویانه بە سەر ئەو گرفتانەدا تا رادەیەک زاڵ بن.
ئەحمەد باب وەکوو ئەندامی لێژنەی وتووێژکاری رەوتەکەیان سەبارەت بە وت و وێژ و لێک نزیک بوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی کۆمەڵەدا ئاماژەی بەوە کرد: "لە بەر ئەوەی کە لە روانگەی سیاسی و فکریەوە لەگەڵ " کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران"دا هیچ جیاوازیەکیان نییە هەر بۆیە ئەو لایەنەیان بە نزیکتر زانیوە بۆ ئەوەی کە باسی یەکگرتنەوەیان لەگەڵ بکەن. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

۱۳۹۰/۰۲/۱۴

بیژەن قوبادی: هەبوونی ئۆپۆزسیۆنی ژیر و وریا ئاوێنە و نیوەی تەواوکەری دەسەڵاتەبی


بیژەن قوبادی
سازدانی دیمانە: جەمشید بەهرامی
بێ گومان هەل و مەرجی سیاسی ئەمڕۆی کوردستان و بە ئاقاری نالەبار رۆشتنی ئەو کەشەی کوردستان،نەک لە هەرێمی کوردستان بەڵکوو لە پارچەکانی دیکەی کوردستان بۆتە هۆی دڵنگەرانی هەر تاکێکی کورد،تەنانەت حیزبەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان،بە دڵنگەرانییەوە سەیری ئەو بارودۆخەی ئێستای هەرێم دەکەن،دوا بە دوای خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و هاتنە ئارای ئەو ئاڵۆزییە، " کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان" لە راگەیاندنێکدا بۆ بیروڕای گشتی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانی لە هێور کردنەوەی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی هەرێمی کوردستان،کە ئەو هەڵوێستە دەنگی جیاوازی لێکەوتەوە،بۆ ئەو مەبەستە و بۆ تاوتوێ کردنی هەندێ پرسیاری پێوەندیدار،بەڕێز " بیژەن قوبادی " ئەندامی کومیتەی ناوەندی ئەو حیزبە،بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەکانمانی دایەوە. 
 پرسیار: باروودۆخی ئێستای باشووری کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
کوردستان وڵاتێکی دابەشکراوی داگیرکراوە. سەرەڕای ئەو بابەتە، لە باری سروشتی و هەڵکەوتووی جوغرافیایی و سروەت و سامانەوە، خاوەنی تایبەتمەندی و گرینگایەتیەکی حاشاهەڵنەگرە. (بۆ دەێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)