فیمینیزم و فیلم
(بەشی دووهەم)
نووسینی : سارا تۆرنهام
و: جەمشید بەهرامی
(بەشی دووهەم)
نووسینی : سارا تۆرنهام
و: جەمشید بەهرامی
کریستین مێتز بۆ
نیشاندانی خەیاڵی بوونی سینەما، دەنووسێت هاتنی بینەران بۆ مەڵبەندی حەز و
خولیاکان لە رێگای هاوشوناسی لەگەڵ روانینی بە هێزی کامێرادا روو دەدات : "لە
سینەمادا ئەوە بەردەوام ئەویترێکە کە لە سەر پەردەی سینەمادایە. من لێرەم تاکوو بۆ
ئەو بڕوانم؛ من هیچ رۆڵێکم لە پێشتهاتی وەرگیراودا(تێگەیشتن) نییە بە پێچەوانەوە
بە تەواو مانا وەرگرم".
خوێندنەوەی مێتز لە "روانینی بە تەواو مانا وەرگر"ی بینەری فیلمەوە بۆ ئەویتر، لەگەڵ رەخنەگرانی فمینیستدا هاوئاهەنگیەکی تایبەتی هەیە، بۆ وێنە خوێندنەوەیەک کە سیمۆن دۆبوار لە کتێبی "رەگەزی دووهەم"دا دەیخاتە روو؛ "تاک وەک ژن لە دایک نابێت، بەڵکوو لە پرۆسەیەکدا دەبێتە ژن" لێرەدا پێداگری لە سەر پێکهاتی کەلتووری ژن لە وێنەی ئەویترێک دەکات؛ هەر ئەم خوێندنەوەیە بووە بناخەدارێژەی بەشێکی زۆر لە روانگە فمنیستیەکان لە سەرەتای ٧٠کاندا.
بائۆدری و مێتز پێیان بینەری بەرباسیان بەس پیاو لەبەرچاو گرتبوو، بەڵام ئەم
"پیاوانە سازی"یە وێڕایی و لێکنەدراو دەمایەوە. بەڵام مالۆی کاتێک لە
تیوری دەروونشیکاری کەڵک وەردەگرێت، گرنگایەتیەکی تایبەت دەدات بە پرسی جیاوازی رەگەزی. ئەو
لە نووسراوەکانیدا هەوڵدەدات روونی بکاتەوە "چۆن ناهۆشیاری کۆمەڵگای پیاوسالارانە
فۆرمی فیلمی پێکهاتە بەندی کردووە". (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە) خوێندنەوەی مێتز لە "روانینی بە تەواو مانا وەرگر"ی بینەری فیلمەوە بۆ ئەویتر، لەگەڵ رەخنەگرانی فمینیستدا هاوئاهەنگیەکی تایبەتی هەیە، بۆ وێنە خوێندنەوەیەک کە سیمۆن دۆبوار لە کتێبی "رەگەزی دووهەم"دا دەیخاتە روو؛ "تاک وەک ژن لە دایک نابێت، بەڵکوو لە پرۆسەیەکدا دەبێتە ژن" لێرەدا پێداگری لە سەر پێکهاتی کەلتووری ژن لە وێنەی ئەویترێک دەکات؛ هەر ئەم خوێندنەوەیە بووە بناخەدارێژەی بەشێکی زۆر لە روانگە فمنیستیەکان لە سەرەتای ٧٠کاندا.