‏نمایش پست‌ها با برچسب جمشید بهرامی. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب جمشید بهرامی. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۸/۰۳/۰۵

کۆمپانیای "مەستی فیلم" لە دوو ڕێیانی بازەرگانی و خەیانەتدا!

کۆمپانیای "مەستی فیلم" لە دوو ڕێیانی بازەرگانی و خەیانەتدا!
جەمشید بەهرامی

 کۆمپانیای "مەستی فیلم" کە ڕێکخەر و   بەڕێوەبەری "فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی   سلێمانی"یە، لە تازەترین چالاکیی ناکوردانە   و خۆشخزمەتیی خۆیدا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و دام و دەزگا پێوەندیدارەکانی، ڕوو لە فیلمسازانی چوار شاری! "ڕۆژهەڵاتی کوردستان" ڕاگەیاندنێکی گوماناویی بڵاو کردوەتەوە؛ سەرەتای ڕاگەیاندنەکە بەمەوە دەست پێدەکات: "لە ئاڕاستەی بڵاوەپێدان و دۆستایەتیی کولتووری و هونەری لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عیراق ، لە ساڵی ١٣٨٩ (واتە ٢٠١٩)دا کۆمپانیای سینەمایی وتەلەفیزیۆنیی "مەستی فیلم"ی سلێمانی لە هەوڵی ئەوەدایە لە نێوان گەڵاڵە و سیناریۆ سەرکەوتووەکاندا، ڕێژەی ١٠ سیناریۆی کورتە فیلمی چیرۆکی هەڵبژێرێت و بەرهەمیان بهێنێت"؛ واتە بە کۆمەڵێک مەرجی سەیر و سەمەرەوە داوای لە سیناریۆنووسانی شارەکانی سنە، سەقز و مەریوان و بانە کردووە کە سیناریۆکانیان بۆ ئەو کۆمپانیایە بەڕێ بکەن و ئامانجی سەرکیی کۆمپانیاکەش مامەڵەی کولتووری و هونەرییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا!(بازەرگانی و خەیانەت).
هەر لە سەرەتای ئەو ڕاگەیاندنەدا دەردەکەوێت ئامانج چییە، بە کورتی و کرمانجی ئەم هەوڵە لە درێژەی خۆشخزمەتییەکانی دیکەی ئەم کۆمپانیایەیە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پێچەوانەی بانگەشەکانیان و خۆڵ کردنە چاوی خەڵک، ئەوان قەد بە مەبەستی خزمەت کردن بە سینەمای نەتەوەکەیان خوازیاری هاوکاریی ڕاستەقینەی چالاکانی بواری سینەمایی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان نەبوون، ڕێک بەپێچەوانەوە بەس ڕاسپێردراون کە داخوازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری سینەمادا جێبەجێ کردووە و وەک کۆمپانیایەکی بازەرگانی سینەمایان بەکارهێناوە بۆ قازانجی تاکەکەسیی خۆیان. (بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

۱۳۹۸/۰۱/۰۶

پەیامی ڕۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 2019

پەیامی ڕۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 2019
لە ئاڵمانییەوە: جەمشید بەهرامی

ئاماژە: له‌ رۆژی جیهانیی شانۆدا، هه‌موو ساڵێک ئه‌نیستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆ (International Theater Institute) ناسراوه‌ به‌ (ئای تی ئای) شانۆکارێک دیاری ده‌کات به‌ مه‌به‌ستی نووسینی په‌یامی تایبه‌ت به‌ رۆژی جیهانیی شانۆ؛ یه‌که‌مین په‌یام له‌ ساڵی 1962دا له‌ لایه‌ن شانۆنامه‌نووس و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی "ژان کۆکتۆ" نووسراو و دوایین په‌یامیش له‌ لایه‌ن "کارلۆس سێلدران" شانۆکاری "کۆبا"ییەوە نووسراوه‌.
له‌ نووسه‌رانی په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ هونه‌رمه‌ندانێک له‌ وێنه‌ی: ئارتۆر میلێر. ئاگۆستۆ بواڵ، پابلۆ نێرۆدا، ئۆژن یۆنسکۆ، پیتێر‌ برووک، ڤاسلاو هاڤێل و داریۆفۆ و... بکه‌ین.

دەقی پەیامەکەی کارلۆس سێلدران: 
پێش لەوەی بێمە پانتایی شانۆوە، مامۆستاکانم شانۆکار بوون، ئەوان خانووەکانیان و گەڵاڵە شاعیرانەکانیان وەک ئەوەی کە لە ژیانیاندا بەجێیان هێشت لە سەر ستێجی شانۆدا درووست کرد. زۆرێک لەوان نەناسراون یان بە دەگمەن لە یادەکاندا ماونەتەوە: ئەوان لە بێدەنگیدا کاریان دەکرد، لەوپەڕی لەخۆبردوویی و خاکەڕاییدا بۆ شوێنی پڕۆڤەیان و هۆڵی شانۆیی پڕ لە بینەریان لە هەوڵدا بوون، ئەوان هێدی هێدی لە ڕەوتی ئەو ساڵە پڕزەحمەتانەدا کە دەستکەوتی بێ وێنەیان بوو، شوێنەکەیان بەجهێشت و بزربوون. 
کاتێک تێگەیشتم کە هونەری من و چارەنووسیشم ئەوەیە کە درێژەدەری ڕێگایان بم، هەروەها تێگەیشتم کە لەوان ئەو نەریتە بێ وێنە و سەرنجڕاکێشەم بە میرات پێ گەیشتووە، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بژیم و تاک و تەنیا لە چاوەڕوانیدا بۆ ئەوەی دەستم بە زوڵاڵیی چرکەیەکی دووپات نەبوو ڕابگات. چرکەیەک لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەویترێک لە تاریکایی هۆڵێکی شانۆییدا، بە تەنیا لە ڕیگای حەقیقەتی ئاماژەیەک و وتەیەکی ڕەساوە پارێزاوی.
وڵاتی شانۆیی من بریتییە لەم چرکەساتی ڕووبەڕوو بوونەوانە لەگەڵ بینەردا کە شەوانە لە هەموو قوژبنێکی شارەکەمەوە دێن بۆ هۆڵی شانۆییەکەمان بۆ ئەوەی هاوڕێمان بن و چەند کاتژمێرێک، چەند خولەکێکمان لەگەڵ بەش بکەن. من ژیانم لەم خولەکە بێ‌وێنەیانەدا درووست دەکەم، چیتر "خۆم" نیم و بۆ خۆم ئازار ناچێژم، من دووبارە لە دایک دەبمەوە و لە مانای شانۆ تێدەگەم: حەقیقەتێک کە بە خێرایی لە چاوترووکانێکدا کۆتایی دێت، لەو کاتەدا دەزانین ئەوەی کە ئێمە لە ژێر ڕووناکایی سەر ستێج‌دا دەیڵێین و دەیکەین حەقیقەتە و قووڵترین و تاکەکەسیترین بەشی خۆمان هەڵدەگەڕێنێتەوە بۆ سەر ستێج. 

وڵاتی شانۆیی من و ئەکتەرەکانم وڵاتێکە تەنراوە بەو چرکەساتانەوە کە لەواندا ئێمە دەمامکی قسەزانی و ترس لا دەبەین و لە تاریکاییدا وەک خۆمان دەست لە دەستی یەک دەنێین.(بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە).

۱۳۹۵/۰۳/۲۶

سینه‌مای شێعر (به‌شی سێهه‌م)

سینه‌مای شێعر (به‌شی سێهه‌م)
و: جه‌مشید به‌هرامی


پرسیارێک که‌ لێره‌دا دێته‌ گۆڕێ ئه‌مه‌یه‌: چۆن ده‌کرێت له‌ ڕوانگه‌ی تیۆریکه‌وه‌ له‌ سینه‌مادا "زمانی شێعر" ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بێت که‌ توانستی شیکردنه‌وه‌ی هه‌بێت و به‌کرده‌وه‌ ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێت؟ ئه‌مه‌وێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌م پرسیاره‌ پانتایی سینه‌ما ببه‌زێنم و باسه‌که‌ به‌ربڵاوتر بکه‌م و له‌و ڕه‌هابوونه‌ی که‌ پێگه‌ی من –له‌ سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتدا- به‌ منی به‌خشیوه‌، که‌ڵک وه‌رگرم. به‌م پێیه‌ بۆ زه‌مه‌نێک ئه‌م پرسیاره‌ "ئایا زمانی شێعر له‌ سینه‌مادا ده‌توانێ بێته‌ ئاراوه‌؟" ده‌گۆڕم به‌م پرسیاره‌: "ئایا له‌ سینه‌مادا ده‌رفه‌ت بۆ ته‌کنیکی ده‌ربڕینی ڕه‌ها و ناڕاسته‌وخۆ هه‌یه‌؟" له‌ ڕاستیدا، له‌ درێژه‌دا ده‌بینین که‌ چۆن سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ریتی ته‌کنیکی "زمانی شێعر" له‌ سینه‌مادا به‌ شێوازێکی تایبه‌ت گرێدراوی ده‌ربڕێنی ڕه‌ها و ناڕاسته‌وخۆیه‌. به‌ڵام پێش له‌وه‌ ده‌بێت بڵێم مه‌به‌ستم له‌ "ده‌ربڕینی ڕه‌ها و ناڕاسته‌وخۆ" چییه‌. مه‌به‌سته‌که‌م زۆر ساده‌یه‌ و برتیتییه‌ له‌: دانه‌ر(موئه‌لیف) به‌ته‌واومانا به‌‌ ده‌روونی که‌سایه‌تی خۆیدا ڕۆده‌چێت و دواتر، نه‌ک ده‌رونناسی به‌ڵکوو زمانه‌که‌یشی له‌وه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت.
نموونه‌کانی ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ له‌ ئه‌ده‌بیاتدا زۆره‌. بۆ وێنه‌ دانتێ‌، کاتێک ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک به‌کارده‌هێنێت که‌ وێناکردنی زه‌حمه‌ته‌، و پێوه‌ندی به‌ زاراوه‌نامه‌ی ده‌سته‌واژه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌یه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ که‌سایه‌تیگه‌لێکی تایبه‌ت له‌و‌ کۆمه‌ڵگا تایبه‌ته‌دا. بۆ وێنه‌ ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک تایبه‌ت به‌ زمانی کۆشکی پاشایه‌تی و چیرۆکه‌ ئه‌ویندارییه‌کانی سه‌رده‌می پائۆلۆ فرانچسکا، و ده‌سته‌واژه‌گه‌لی زبر و تایبه‌ت به‌ لات و لووت و وێڵگه‌رده‌کان و که‌سایه‌تگه‌لێکی له‌م چه‌شنه‌، که‌ له‌ جۆره‌ ده‌ربڕینێکی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها که‌ڵک وه‌رده‌گرن. بێگومان بۆ یه‌که‌م جار که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها له‌ ناتوڕاڵیزمدا بوو بۆ وێنه‌ له‌ به‌رهه‌می شێعری و کلاسیکی  جیوانی ڤێڕگا (G-Verga، نووسه‌ری ئیتالیایی)، و هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیاتی ئینیتیمیزم (Initimisme؛ ئینتیم به‌ مانای ده‌روونه‌ و ئینیتیمیزم برتیتییه‌ له‌و به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییانه‌ی که‌ جه‌خت له‌ سه‌ر بواری ده‌روونی و ده‌روونناسانه‌ی که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی‌ ده‌که‌ن) واته‌ ئه‌ده‌بیاتی سه‌ده‌ی نۆزده‌ که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ دووباره‌ زیندووکردنه‌وه‌ی شێوازه‌کانی ده‌ربڕین پێکهاتبوو. (بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

۱۳۹۵/۰۲/۳۱

سینه‌مای شێعر (به‌شی دوو)

سینه‌مای شێعر (به‌شی دوو)
و: جه‌مشید به‌هرامی

فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌ی گریمانه‌یی که‌ له‌ودا فیلمساز له‌ ڕه‌وتی به‌شه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی کاره‌که‌ی خۆیدا وشه‌کان! ده‌سته‌به‌ندی بکات، بۆ به‌خشینی به‌کگراوه‌ندێکی مێژوویی و مانادار بۆ هه‌موان و بۆ ئه‌مڕۆ و بۆ هه‌میشه‌ پشتی پێنابه‌سترێت و وه‌ڵامده‌ر نییه‌.
به‌م پێیه‌ له‌و شتانه‌دا که‌ ده‌بنه‌ دیمه‌نێکی سینه‌مایی، جۆرێک جه‌برگه‌رایی ده‌بینرێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش بێت، چونکوو ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی‌ (یان نیشانه‌ی کات) که‌ نووسه‌ر به‌کاریده‌هێنێت له‌گه‌ڵ مێژوویه‌کی کولتووریی-مرۆیی و رێسا زمانییه‌کاندا ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌، به‌ڵام فیلمسازێک که‌ له‌ "دیمه‌ن-نیشانه‌"کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، به‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌واژه‌ی گریمانه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌کاندا پێوه‌ندی درووست ده‌کات؛ فیلمساز دروست له‌ کاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له "دیمه‌ن-نیشانه‌"کان، له‌ دۆخی شڵه‌ژاوی بێده‌نگیدا شته‌کاندا نیشانه‌که‌ جیاده‌کاته‌وه‌ و هه‌ڵیده‌بژێرێت.
باشتر بڵێم، ئه‌گه‌رچی "دیمه‌ن-نیشانه‌"کان له‌ زاراوه‌نامه‌یه‌کدا ده‌سته‌به‌ندی نه‌کراون یان به‌ پێی رێسا ڕێزمانییه‌کان گه‌شه‌یان نه‌کردووه‌، دیسانه‌وه‌ش میراتێکی هاوبه‌ش پێکده‌هێنن. هه‌موومان به‌تایبه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌رباسمان به‌ چه‌رخه‌کان و
ئه‌و ئه‌ستوونه‌ی(شیش) که‌ چه‌رخه‌کان ده‌سووڕێنێته‌وه‌ بینیوه‌. ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ پێوه‌ندی به‌ بیره‌وه‌رییه‌ دیدارییه‌کان یان خه‌یاڵه‌کانی ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ له‌ دنیای ڕاسته‌قینه‌دا ببینین، "شتێکی تایبه‌تمان پێده‌ڵێت". بۆ وێنه‌ ده‌رکه‌وتنی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ له‌ بیابانێکی قاقڕ و بێ گژ و گیادا، "پێمان ده‌ڵێت" جووڵه‌ به‌رهه‌می کاری مرۆییه‌، کۆمه‌ڵگای پیشه‌یی و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ سه‌رمایه‌داری له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانەی که‌ شیاوی داگیرکردنن خاوه‌نی چ هێزێکی زه‌به‌لاحه‌ و هاوکات به‌ به‌شێکمان ده‌ڵێت که‌ سایه‌قی شه‌مه‌نده‌فه‌ر –وه‌ک بڵێی که‌سانێک خۆیان له‌ودا ده‌بیننه‌وه‌- مرۆڤێکی یه‌خسیر و چه‌و‌ساوه‌یه‌ که‌ به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ر شتێک، له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگادا کاره‌که‌ی به‌ باشی ڕاده‌په‌ڕێنێت.
شه‌مه‌نده‌فه‌ر، له‌ وێنه‌ی هێمایه‌کی سینه‌مایی ڕێتێچوو، ده‌توانێت هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ له‌ ڕێگه‌ی پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆوه‌ به‌ ئێمه‌ و به‌ شێوازێکی ناڕاسته‌وخۆ وه‌ک میراتێکی دیداریی هاوبه‌ش به‌ دیتران بڵێت. (بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

۱۳۹۵/۰۲/۰۶

سینه‌مای شێعر (به‌شی یه‌ک)

(سینه‌مای شێعر (به‌شی یه‌ک
و: جه‌مشید به‌هرامی

ئاماژه‌: ئه‌م ده‌قه‌ یه‌که‌مین جار له‌‌ لایه‌ن "پیه‌ر پائۆلۆ پازۆلینی"یه‌وه‌ له‌ یه‌که‌مین "فستیڤاڵی سینه‌مایی نوێی پزارۆ" به‌ زمانی ئیتالیایی خوێندراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م ده‌قه‌ که‌ ئێستا له‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ردایه‌(ده‌قی ئینگلیزی) له‌ وه‌رگێڕانی فه‌ڕانسه‌وه‌ی ماریان دوو تیموو ژاک بونتان ("گۆڤاری کایه‌ دۆ سینه‌ما" ئۆکتۆبری 1965) وه‌رگیراوه‌.

پێم وانییه‌ چیتر دوای ئه‌مه‌ نه‌کرێت سینه‌ما له‌ وێنه‌ی زمانێک به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی (ترمینۆلۆژی) ده‌سته‌واژه‌کانی نیشانه‌ناسی پێناسه‌ بکرێت. له‌ ڕاستیدا، پرسه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ زمانه‌ ئه‌ده‌بییه‌کان‌ داهێنانی شاعیرانه‌ی خۆیان له‌ سه‌ر پێکهاته‌ی بنه‌مایی زمانی ئامرازی (Instrumental Language) درووست کردووه‌(که‌ ئامرازێکی هاوبه‌شه‌‌ له‌ نێوان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یدا‌ که‌ قسه‌ی‌ پێده‌که‌ن)، وادیاره‌ زمانه‌ سینه‌ماییه‌کان خاوه‌نی ئاوه‌ها پێکهاته‌یه‌ک نین. سینه‌ما به‌ هۆی سه‌رچاوه‌ راسته‌قینه‌که‌یه‌وه‌ خاوه‌نی زمانێکه‌ که‌ ئامانجی سه‌ره‌تاییه‌که‌ی تێگه‌یاندن، تێگه‌یشتن و پێکهاتنه‌ (یان پێوه‌ندیه‌). له‌ کرده‌وه‌دا ده‌کرێ به‌ ئاسانی زمانه‌ ئه‌ده‌بییه‌کان له‌ ئامرازه‌ تایبه‌ت و ساده‌کان که‌ بۆ تێگه‌یاندن و لێک تێگه‌یشتن به‌ کارده‌برێن، جیابکرێته‌وه‌، به‌ڵام پێوه‌ندی له‌ ڕێگای سینه‌ماوه‌، هه‌ڕه‌مه‌کی (Arbitrary) و ناڕاسته‌وخۆیه‌ و به‌ گشتی خاوه‌نی ئاوه‌ها پێکهاته‌یه‌کی ئامرازی نییه‌. مرۆڤ له‌گه‌ڵ وشه‌کاندا پێوه‌ندی ده‌گرێت نه‌ک له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌کاندا، و هه‌ر به‌م هۆیەوە‌یه‌ که‌ زمان چشتێکی زیاتر له‌ تێکه‌ڵاوێک له‌ دیمه‌نگه‌لێکی ئابستراکت و ده‌ستکرد نییه‌.(بۆ خوێندنەوەی درێژە بابەت لێرە کرتە بکە)

۱۳۹۴/۰۳/۲۰

سینه‌ما، کۆماری ئیسلامی و کوردستان(به‌شی دوو)

سینه‌ما، کۆماری ئیسلامی و کوردستان(به‌شی دوو)
جه‌مشید به‌هرامی

به‌گشتی ده‌توانین سینه‌ما له‌ ئێراندا به‌ دوو ده‌سته‌وه‌ دابه‌ش بکه‌ین:
1- سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ 2- سینه‌مای حکوومی
سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ
ئه‌م جۆره‌ سینه‌مایه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت که‌ به‌ هه‌وڵی فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆ چێ‌ده‌کرێ، و له‌ رووی ناوه‌رۆکه‌ زۆرتر ده‌په‌رژێنه‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، که‌ زۆرجاریش به‌ر تیغی سانسۆڕ ده‌که‌ون. هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای بێ بایه‌خ کردنی ئه‌م جۆره‌ سینه‌مایه‌ و سانسۆڕ و زه‌بر و زه‌نگ له‌ به‌رامبه‌ر سینه‌ماکاراندا، له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سینه‌مای حکوومیدا‌ کۆمه‌ڵێک سینه‌ماکاری سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیان دایه‌ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مگه‌لی به‌نرخ که‌ تا ئێسته‌ش به‌رده‌وام بوون،له‌و سینه‌ماکارانه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ که‌سانێک وه‌ک: ئه‌میر نادری، داریوش مهرجویی، عه‌باس کیارۆسته‌می، به‌هرام به‌یزایی، جه‌عفه‌ر په‌ناهی، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، به‌همه‌ن قوبادی و... بکه‌ین.
سینه‌مای حکوومی
سینه‌مای حکوومی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت که‌ وه‌ک ئامرازێک له‌ خزمه‌تی ئۆرگاسمی ئایینی و پڕوپاگاندای کۆماری ئیسلامیدایه‌ و بنه‌ماکه‌ی درۆ و پڕوپاگانده‌یه‌؛ له‌ ئێراندا خوێندنه‌وه‌ی ئیسلامی شێعه‌ وه‌ک ئۆختاپووس به‌ سه‌ر ته‌واوی دام و ده‌زگاکانی پێوه‌ندیدار به‌ هونه‌ر‌دا باڵی کێشاوه‌، سینه‌ماش وه‌ک جۆرێکی هونه‌ری ده‌بێت له‌ خزمه‌تی ئامانجه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدا بێت.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۴/۰۲/۳۰

سینه‌ما، کۆماری ئیسلامی و کوردستان(به‌شی یه‌ک)

سینه‌ما، کۆماری ئیسلامی و کوردستان(به‌شی یه‌ک)
جه‌مشید به‌هرامی

"درۆ هێنده‌ دووپات بکه‌ره‌وه‌ تاکوو ببێته‌ راسته‌قینه"
‌(گۆبڵز وه‌زیری ڕایش بۆ پڕوپاگاندا و رۆشنگه‌ری له‌ سه‌رده‌می هیتله‌ردا)
پوخته‌ی باس:
هونه‌ر بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌ره‌ڕۆ و ناڕه‌واکان چه‌مکێکی یاساخه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا بیت، لایه‌نی کارکردی هونه‌ر له‌ روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه بایه‌خی پێده‌درێت و به‌ هیچ چه‌شنێک ئاوڕ له‌ جه‌وهه‌ره‌ی سه‌ره‌کی هونه‌ر واته‌ لایه‌نی جوانیناسانه‌ی نادرێته‌وه‌، به‌ گشتی هونه‌ره‌جوانه‌کان ناچێته‌ بازنه‌ی گوشه‌نیگای ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، لێره‌دایه‌ که‌ دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ هونه‌ردا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێته‌وه‌.
هونه‌ری کارکردی له‌ راستای ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدا له‌ په‌نای دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ هونه‌ره‌ جوانه‌کاندا سه‌ره‌کیترین که‌ڵکه‌ڵه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌، له‌م که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌دا خوێندنه‌وه‌ی هونه‌ر بۆ هونه‌ر هیچ جێگایه‌کی نییه‌ و بایه‌خ به‌ خوێنده‌وه‌ی "هونه‌ر له‌ خزمه‌تی‌ ده‌سه‌ڵات"دا ده‌درێت. ‌سینه‌ماش وه‌ک جۆرێکی هونه‌ری و له‌ هه‌مان کاتیشدا وه‌ک هونه‌رێکی دیداری له‌ ده‌ره‌وی ئه‌م خوێندنه‌وه‌ نییه‌ و به‌ڵکوو وه‌ک هه‌ستیارترین هونه‌ر زۆرتر له‌ ژێر چاوه‌دێری‌دایه‌. له‌ راستیدا له‌ روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه "هونه‌ر"‌ ده‌بێت له‌ په‌راوێز بخرێت و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێنه‌درێت ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به‌ لایه‌نی رۆشنگه‌ری و کاریگه‌ری هونه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، سینه‌ماش به‌ هه‌مان شێوه‌ چه‌مکێکی په‌راوێزکه‌وتووه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشدا وه‌ک ئامرازێک پێشه‌نگایه‌تی به‌کرده‌وه‌ گه‌یاندنی روانگه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته‌ لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۴/۰۲/۲۶

هونه‌ر و کۆمه‌ڵگا

هونه‌ر و کۆمه‌ڵگا 
و: جه‌مشید به‌هرامی

هونه‌ر و کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام له‌ پێوه‌ندی و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوولایه‌نه‌دان، به‌ڵام ئه‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ به‌ مانای یه‌کانگیری نییه‌. ئه‌وه‌ی روونه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵگا خۆی به‌ خاوه‌نی هونه‌ری هه‌بوو ده‌زانێت و دڵبه‌سته‌ و گیرۆده‌یه‌تی. له‌ هه‌ر حاڵدا هونه‌رمه‌ند، به‌رهه‌مه‌کانی به‌ پێی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا بوونی هه‌یه‌ ده‌خولقێنێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌کان سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ ئافراندنی تاکه‌که‌سین، به‌ڵام تاکگه‌رایی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک تاکگه‌راییه‌کی ده‌رهه‌ستیی(سۆبژێکتیڤ) نییه‌ به‌ڵکوو تاکگه‌راییه‌کی بابه‌تیانه‌یه‌‌(ئۆبژێکتیڤ) که‌ له‌ کۆمه‌ڵگاوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ریش ئافراندنی هونه‌ریش وه‌ک ئه‌زموونێکی تاکه‌که‌سی چاو لێبکه‌ین دیسان ئه‌م ئه‌زموونه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ و پێویستیی ده‌ربڕێنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ له‌ پێوه‌ندییه‌کدایه‌ که‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن و یه‌کانگیر بوون له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌یبێت چونکوو هونه‌رمه‌ند به‌س به‌رهه‌مه‌کانی بۆ خۆی ناخولقێنێت به‌ڵکوو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ ده‌بێت زمانێکی هاوبه‌شی له‌ کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت. لێره‌دایه‌ که‌ پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی هونه‌ر و کۆمه‌ڵگاش هه‌ر وه‌ک پێوه‌ندییه‌ دولایه‌نه‌کانی دیکه‌ی دیالێکتیکی وه‌ک راستینه‌ی زانستی ده‌رده‌که‌وێت. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۴/۰۱/۰۹

دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر

دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر
و:جه‌مشید به‌هرامی

مارکس له‌ به‌رهه‌مه‌کانیدا زۆرجار په‌رژاوه‌ته‌ سه‌ر پێوه‌ندی نێوان هونه‌ر و سه‌رمایه‌داری(کاپیتالیسم)؛ له‌وێوه‌ که‌ بۆ ئه‌و، ره‌هه‌ندی جوانیناسانه بریتی بوو له‌‌ پانتایی سه‌ره‌کی هه‌بونی مرۆیی، هه‌ر بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی ئاره‌زوومه‌ندی چاره‌نووسی هونه‌ر- واته‌ ده‌رکه‌وته‌ی هێزه‌ داهێنه‌‌ره‌کانی مرۆڤ- له‌ کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریشدا بوو. مارکس دوای خستنه‌ڕووی ناواخنی چه‌وسێنه‌ر‌یی به‌رهه‌مهێنانی ماددی‌ له‌ سیستمه‌ی سه‌رمایه‌داریدا، وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ که‌ ئاوه‌ها به‌رهه‌مهێنانێک له‌گه‌ڵ به‌شگه‌لێکی به‌رچاو له‌ به‌رهه‌مهێنانه‌‌ واتاییه‌کان له‌ وێنه‌ی هونه‌ر و شێعر، دژایه‌تی هه‌یه‌.(کارل مارکس، تیۆرییه‌کانی به‌های زیاده‌، چاپی مۆسکۆ، به‌شی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 258). مارکس له‌ "تیۆرییه‌کانی به‌های زیاده‌"دا له‌ سه‌ر دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر، پیداگری ده‌کات تاکوو به‌ "ستوورچ" (یه‌کێک له‌ ئابووریزانه‌کان که‌ له‌ یه‌که‌مین ده‌یه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ژیاوه‌) بسه‌لمێنێت که‌ پێوه‌ندی نێوان به‌رهه‌مهێنانی ماددی و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه‌، ئاوه‌هاش که‌ ئه‌و لێکیده‌داته‌وه‌ ئاسان نییه‌، چونکوو ئه‌م دووانه‌ له‌ وێنه‌ی دوو جۆر به‌رهه‌مهێنان، پێوه‌ندییان به‌ فۆرمگه‌لی تایبه‌ت له‌ رێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بوو؛ مارکس پێی وابوو که‌ به‌رهه‌مهێنانی ماددی‌ له‌ ژێر کاریگه‌ری دۆخی سه‌رمایه‌داریدا نه‌ک چرایه‌ک له‌ رێگای په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ردا ده‌کوژێنێته‌وه‌، به‌ڵکوو به‌ئه‌نقه‌ست ده‌بێته‌ به‌ردێک له‌ رێگای گه‌شه‌ی هونه‌ردا.
بێگومان هونه‌رێکی پێشکه‌وتوو، پێویستیی جۆرێکی به‌ربڵاوی به‌رهه‌مهێنانی ماددی نییه‌؛ و ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تدا داهێنانی هونه‌ری بپشکوێت، هۆکاره‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماددی سه‌رمایه‌داری نییه‌، به‌ڵکوو ئه‌م پشکووتنه‌ راست به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماددییه‌وه پێک دێت.مارکس ده‌ڵێت(به‌ گاڵته‌ پێکردنه‌وه‌): " ئه‌م جۆره‌ په‌ره‌‌سه‌ندووتره‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌ ماددییه‌، رێگا بۆ خه‌یاڵی پڕوپووچی فه‌ڕه‌نسییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ ئاوه‌ڵا ده‌کات؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ زانستی میکانیک‌ و زانسته‌کانی دیکه‌ له‌ خه‌ڵکانی سه‌ده‌کانی کۆن پێشکه‌وتووترین، بۆچی نه‌مانتوانیوه‌ (وه‌کوو ئه‌وان) چیرۆکی حه‌ماسی بخولقێنین؟ له‌جیاتی ئیلیاد(به‌رهه‌می هۆمێر)، هانریاد(به‌رهه‌می ڤوڵتێر)مان هه‌یه‌!".(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۴/۰۱/۰۷

په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 2015

په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 2015
نووسینی: کریستۆف ڤارلیکۆڤسکی*
وه‌رگێڕان له‌ ئاڵمانییه‌وه‌ : جه‌مشید به‌هرامی


مامۆستا راسته‌قینه‌کانی شانۆ زۆرتر له‌ ده‌ره‌وه‌ی ته‌خته‌ی شانۆ بوونیان هه‌یه‌‌، ئه‌وان له‌ وێنه‌ی ئامرازێک بۆ دووباره‌ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی کڵێشه‌کان و داب و نه‌ریته‌کان سه‌رنج ناده‌نه‌ شانۆ،  به‌ڵکوو ئه‌وان له‌ دووی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ بزۆزه‌کان و ره‌وته‌ زیندوه‌کانی ژیانن که‌ ده‌بنه‌ هۆی کۆبوونه‌وه‌ له‌ هۆڵه‌کانی شانۆدا و هه‌روه‌ها ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکانێکی زۆر رۆژانه بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی‌ به‌شێکی ئه‌م جیهانه‌ بێ وچان خه‌ریکی تێکۆشان بن. 
ئێمه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ جیهانی خۆمان بخولقێنین یان ده‌سته‌وه‌ستان بین؛ لاسایی ده‌که‌ینه‌وه‌ و دووباره‌ به‌رهه‌مده‌هێنینه‌وه‌، ئێمه‌ له رێگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگدا له‌‌ دووی بزوێنه‌ر و هانده‌رێکین، له‌ دووی ئه‌وه‌ین که‌ هه‌یه‌جانه‌ شاردراوه‌کان بدۆزینه‌وه‌ چونکوو هه‌یه‌جانه‌کان ده‌توانرێن له‌ شانۆدا به‌ باشترین شێوه‌ ئاشکرا بکرێن.
پێموایه‌ رێنیشانده‌رم زۆرتر له‌ نێو ده‌قدایه‌، ئه‌و ده‌قانه‌ی که‌ به‌رده‌وام هاوڕێی منن، به‌رهه‌می نووسه‌رانێک که‌ له‌ یه‌ک سه‌ده‌ پێشتره‌وه‌ به‌ شێوازێکی پێغه‌مبه‌رانه‌ و هه‌روه‌ها راستبینانه‌ داڕمانی خواوه‌نده‌ ئه‌وروپاییه‌کانیان وه‌سف کردووه‌، داڕمانێک که‌ شارستانیه‌تی ئێمه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تاکوو ئه‌مڕۆ
فڕێداوه‌ته‌ نێو تاریکیه‌وه‌. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۶/۰۸

شاپرک بی‌نام من!

شاپرک بی‌نام من!
جمشید بهرامی

بخواب شاپرک بی‌نام من
خاک را در آغوش گیر عزیز من
تو دگر نخواهی توانست
غرش شمشیر مست را
به‌ فراموشی بسپاری،
شمشیری که‌
زیر خورشید سوزان
چشمانت را به‌ غنیمت برد؛
به‌ یاد آر و زمزمه‌ کن
شنگال بود و کوچ گل آلاله‌
شنگال بود و حمله‌ شمشیر
شنگال بود و تنهایی تو،
به‌ یاد آر
آیه‌ای هار
عاریتی از الجزایر(2)
با شراب قاسم(1) مست
فرمانی دگر صادر کرد،
شاپرکم، به‌ یاد آر
خفاشی بود شمشیر بدست
از نفت عربستان و دلار قطر سرخوش
آری به‌ یاد آر و
در دل خاک آرام بگیر
شاپرک بی‌نام من...
..::جمشید بهرامی/29.08.2014::..
----------------------------------
(1) قاسم سلیمانی؛ فرمانده نیروی قدس سپاه پاسداران
(2) عهدنامه‌ الجزایر؛ در زمان حکومت محمدرضا شاه پهلوی و صدام حسین بسته شد، طبق این عهدنامه‌ دو کشور موافقت کردند که از «رخنه اخلال‌گران» در مرزهای دو کشور جلوگیری کنند.

۱۳۹۳/۰۱/۰۸

ویژه‌ برنامه به مناسبت روز جهانی‌ تئاتر از صدای آمریکا

ویژه‌ برنامه به مناسبت روز جهانی‌ تئاتر از صدای آمریکا
با حضور دکتر قطب الدین صادقی‌، نویسنده و کارگردان تئاتر از تهران
دکتر محمود حکّاک، نویسنده و استاد دانشگاه نیویورک
جمشید بهرامی، نویسنده و کارگردان تئاتر از فرانکفورت آلمان
بخش فارسی صدای آمریکا  VOA
..........::در این لینک::..........

۱۳۹۲/۱۲/۱۲

سرود افیلیای عاشق

سرود افیلیای عاشق

نمایش کُردی: سرود افیلیای عاشق
نویسنده‌:د.قطب الدین صادقی
مترجم و کارگردان:جمشید بهرامی
به‌ مناسبت سالیاد حلبچه‌ و قربانیان انفال
کاری از گروه تئاتر باران با همکاری مرکز فرهنگی کُرد در نورنبرگ(آلمان) و مرکز چاپ و نشر و میدیای سوژه‌ در یوتبوری(سوئد).
این نمایش در کشورهای آلمان و سوئد اجرا خواهد شد.
آلمان: نورنبرگ، فرانکفورت، کُلن
سوئد: یوتبوری، استکهلم
**
در روزهای آتی از طریق پیج این نمایش در فیسبوک محل و زمان اجرای این نمایش در هرکدام از شهرهای ذکر شده‌ اعلام می‌گردد.**
پیج این نمایش در فیسبوک: 

۱۳۹۲/۱۱/۰۲

بۆ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور

بۆ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور
جه‌مشید به‌هرامی


مایه‌م ناره‌واج ده‌روونم ته‌نگه‌ن
قافڵه‌م تا قام قیامه‌ت له‌نگه‌ن

هاوڕێ و دۆستی خۆشه‌ویستم عه‌دنان گیان، 7 ساڵ به‌ سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کردنتدا تێپه‌ڕ بووه‌، ئه‌مڕۆ به‌ بینی وێنه‌که‌ت گه‌شامه‌وه‌، ئه‌و چرچ لۆچانه‌ی سه‌ر روخسارت ئاماژه‌ به‌ تاڵ و سوێرییه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشووت ده‌که‌ن... زۆر هه‌وڵیاندا که‌ بتڕووخێنن به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه‌ به‌ گژیاندا چوویته‌وه‌...
به‌ بینینی وێنه‌که‌ت زۆر خۆشحاڵ بووم و له‌ هه‌مان کاتیشدا خه‌مێکی قورس دایگرتم، ئه‌و روخساره‌ت حیکایه‌تخوانی رۆژانێکی سه‌خته‌، رۆژانێک پڕ له‌ دڵه‌ڕاوکێ و ئه‌شکه‌نجه‌...
عه‌ده‌ گیان له‌و کاته‌وه‌ی که‌ تۆ له‌ زینداندای زۆر شت رووی داوه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ به‌شێکی هه‌ره‌که‌میان ئاگادار بیت، ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مه‌وێ بۆت باس که‌م بازاڕێکه‌ که‌ هه‌ندێ خوێڕیله‌ و هیچ و پووچ پێکیان هێناوه‌، مه‌به‌ستم له‌و خوێڕیلانه‌ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ته‌نانه‌ت بازرگانی به‌ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسیشه‌وه‌ ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م که‌سانه‌ که‌ نێوی خۆشیان ناوه‌ چالاکی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ و... هه‌موو شتێک سووژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ریدا سه‌رکه‌ون. ئه‌مانه‌ نه‌ چالاکن نه‌ سیاسی، نایشزانن مرۆڤ مانای چییه‌ تا بگات به‌وه‌ی که‌ بیر له‌ مافی بکه‌نه‌وه‌. (بۆ درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کردته‌ بکه‌)

۱۳۹۲/۱۰/۲۶

مهوش سپهری

مهوش سپهری
مهوش سپهری از معدود کُردهای باقی مانده‌ در تشکیلات سازمان مجاهدین می‌باشد که‌ بعد از خروج اعتراض‌ آمیز حزب دمکرات از شورای ملی مقاومت در سازمان باقی ماند. همانطور که‌ می‌دانید اکثر کردهایی که‌ به‌ سازمان پیوسته‌ بودند در سال 1363 و 1364 از سازمان جدا شدند، بعد از جدایی حزب دمکرات کردستان، سازمان درصدد نفوذ و اخلال در ساختار تشکیلاتی حزب دمکرات بود در همین رابطه‌ سازمان مجاهدین از طریق مهوش سپهری و مهدی ابریشمچی قول همکاری و پشتیبانی مالی با آقایان جلیل گادانی و حسن رستگار به‌ حزب دمکرات پیوستند... مهوش سپهری با نام مستعار نسرین بعد از ابراهیم ذاکری مهمترین عامل سرکوب و زندان سازی و زندان بانی در سازمان مجاهدین بوده‌ است...مهوش سپهری در لیست شورای مرکزی در سال 1364 به‌ عنوان معاون مرکزیت و در سال 1370 به‌ عنوان معاون هیئت اجرایی قید شده‌ است. وی در سال 1376 نیز با ترک اعتقادات مذهب اهل سنت و پذیرفتن شیعه‌، از طرف مسعود رجوی به‌ عنوان مسئول اول سازمان منصوب شد.

محمد حسین سبحانی، روزهای تاریک بغداد، جلد اول، صفحه‌ 92

۱۳۹۲/۱۰/۱۴

فاعلان کُمبارس درون سیستم

فاعلان کُمبارس درون سیستم

به‌ درازای تاریخ پر از کشتار هر سیستم فاشیستی، شاهد کنشگرانی هستیم که‌ در برابر کشتار سیستماتیک مخالفت کرده‌اند اما به‌ هیچ وجه‌ نتوانسته‌اند یا نخواسته‌اند! به‌ مثابه‌ اپوزسیونی کارا در برابر هرم قدرت قد علم کنند.
وظیفه‌ این کنشگران -همانطور که‌ بختیار علی متفکر کُرد از آنان تحت عنوان "فاعلان کُمبارس(1)" یاد می‌کند- این است که‌ جامعه‌ به‌ مثابه‌ جمع و سیستم را در جایگاه‌ مجرم و جانی اصلی از شبهه‌ و گمان گناهکارانه‌ دور کنند.
این کنشگران درون حکومتی! که‌ هر از گاهی در جایگاه‌ فعالان حقوق بشری و سیاسی و... قد علم می‌کنند بخشی از موازنه‌ سیستم هستند، بنا به‌ تعریف بختیار علی این نوع فاعلان سیاسی که‌ تا حدودی بخش اعظم سخنوران و محققین سیاسی را شامل می‌شود، بعد از جنایت حکومتی مدتی رسانه‌ها و تمامی جامعه‌ را مملو از احساسی دسته‌جمعی در برابر جنایت می‌کنند و عزای تشریفاتی برپا می‌کنند.
این کنشگران سیاسی نقشی همانند نقش همسرایان در نمایشهای یونان باستان ایفا می‌کنند، آنان نقشی در جرم ندارند و برعکس احتمالا طرفدار سرسخت قربانی نیز باشند، احتمالا ناراحتتر از خانواده‌ و بازماندگان قربانی نیز هستند، اما با این اوصاف این کنشگران که‌ بخش عظیمی از نمایش جنایت هستند، و در حاشیه‌ هر عمل فاشیستی دیده‌ می‌شوند، نقشی همانند ترازو دارند که‌ تعادل درونی را به‌ آن دنیایی برمی‌گردانند که‌ همیشه‌ صحنه‌ نمایش جنایت ترسناک است. آنان هیچ شفقتی را به‌ جانی(سیستم) روا نمی‌بیند، اما وظیفه‌ آنان این است که‌ جامعه‌ به‌ مثابه‌ جمع و سیستم را در جایگاه‌ مجرم و جانی اصلی از شبهه‌ و گمان گناهکارانه‌ دور کنند.
(1)"
جنایت سیاسی و فاعلانش" نوشته‌ بختیار علی، ترجمه‌:جمشید بهرامی

۱۳۹۲/۱۰/۱۰

"طبیعت بیجان" اثر سهراب شهید ثالت

"طبیعت بیجان" اثر سهراب شهید ثالت

این اثر یادآور بسیاری از شاهکارهای سینما و تئاتر است، شاید بتوان گفت شخصیت اصلی(سوزنبان) همان "امبرتو دی" ویتور دسیکاست، و از لحاظ نوع نگاهِ ابزوردی خالق اثر، می‌توان گفت این اثر قرابت و نزدیکی زیادی با نمایشنامه‌ آخر بازی ساموئل بکت دارد.
شهید ثالث با پرداختِ به‌ تمام معنای شخصیتها و استفاده‌ بجا از سکوت به‌ مثابه‌ دیالوگ، و نقش صدا، افکت،آمبیانس محیط در روند فیلم، دری دیگر به‌ روی سینمای قبل از انقلاب می‌گشاید.
جدا از موفقیتهای این اثر، به‌ لحاظ درک شهید ثالث از رسالت سینما، و شناخت ابزارهای بیانی سینما، به‌ جرات می‌توان گفت سینمای ایران مدیون این هنرمند است.
شهید ثالث در اوج سادگی با روایتی از زندگی کسانی که‌ در قعر اجتماع به‌ فراموشی سپرده‌ می‌شوند، پرده‌ از ذلیل بودن انسان در برابر نادانی و روزمرگی بر‌می‌دارد.
..::
جمشید بهرامی::..
دیدن این فیلم خالی از لطف نیست ---> 
"طبیعت بیجان" اثر سهراب شهید ثالت

۱۳۹۲/۱۰/۰۱

کیوان جان کجایی؟

کیوان جان کجایی؟!
چند روزیست که‌ دوست عزیزم " کیوان کریمی " کارگردان شناخته‌ شده‌ کورد ناپدید شده‌است،دوستان و خانواده‌ کیوان بسیار نگران هستند،آنها می‌گویند که‌ کیوان دستگیر شده‌است...
...............

۱۳۹۲/۰۸/۲۳

فیلم و فەلسەفە

فیلم و فەلسەفە
فیلم و فەلسەفە 

و:جەمشید بەهرامی

فەلسەفە لە فیلم دا و فەسلەفەی فیلم دوو پانتایی توێژینەوەیی نوێ لە دینای هونەردان کە هەر کامەیان بە شێوەیەک لە دووی دۆزینەوەی پێوەندییە روون و شاردراوەکانی نێوان فەلسەفە و فیلمن؛ فەلسەفە و فیلم لە وێنەی دوو دەسکەوتی بە نرخی ئەندێشەی مرۆڤی خولقێنەر و بیرمەند.فەلسەفەی فیلم، وەک یەکێک لە لقەکانی فەلسەفەی هونەر، لە دووی پیشاندان و لێکدانەوەی تایبەتمەندییەکانی جوانیناسانەی فیلم لە وێنەی جۆرێکی هونەریە، و فەلسەفە لە فیلم‌دا لە دووی پیشاندان و لێکدانەوەی پیشاندانەوەکانی ئەندێشەی فەلسەفی لە فیلم‌دایە. سەبارەت بە فەلسەفەی فیلم و جوانیناسی فیلم بابەت گەلێکی زۆر لە چوارچێوەی تیورییەکانی فیلم‌دا هاتوەتە ئاراوە و نووسراوە، بەڵام پانتایی توێژینەوەیی فەلسەفە لە فیلم‌دا، هەنووکە تا رادەی پێویست لە وڵاتی ئێمەدا نەناسراوە. ناساندنی ئەم پانتاییە توێژینەوەییە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە پیشاندانەوەی ئەندێشە فەلسەفییەکان لە فیلمەکانی فیلمسازانی داهێنەری مێژووی سینەما، دەتوانێت بۆ بەرهەم هێنانی فیلمگەلێک لە سەر بنەمای ئەندێشەی قووڵ سەبارەت بە مرۆڤ و دۆخی ئەو لە جیهان‌دا، هەلێکی باش بڕەخسێنێت. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

۱۳۹۲/۰۲/۰۹

قهقهه‌ی گیسوانت

قهقهه‌ی گیسوانت
جمشید بهرامی

کوچه‌های سایه‌ روشن مژگانت
به‌ کدامین چهچه‌ی چکاوک
می نگرد؟
مرا از پشت کدامین سبزینه‌ی درونت
می خواند؟
چشمانت آوازی
می سراید
لبانت حمل می کند غمی دگر را؛
و من
می نویسم قهقهه‌ی گیسوانت را
بر روی مردمک چشمان خاکستری ماه!

جمشید/ 29.04.2013/ فرانکفورت