سینه‌مای شێعر (به‌شی سێهه‌م)
و: جه‌مشید به‌هرامی
و: جه‌مشید به‌هرامی
پرسیارێک که لێره‌دا دێته گۆڕێ ئه‌مه‌یه: چۆن ده‌کرێت له ڕوانگه‌ی
تیۆریکه‌وه له سینه‌مادا "زمانی شێعر" ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بێت
که توانستی شیکردنه‌وه‌ی هه‌بێت و به‌کرده‌وه ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسێت؟ ئه‌مه‌وێت
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره پانتایی سینه‌ما ببه‌زێنم و باسه‌که به‌ربڵاوتر
بکه‌م و له‌و ڕه‌هابوونه‌ی که پێگه‌ی من –له سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتدا- به منی به‌خشیوه،
که‌ڵک وه‌رگرم. به‌م پێیه بۆ زه‌مه‌نێک ئه‌م پرسیاره "ئایا زمانی شێعر له
سینه‌مادا ده‌توانێ بێته ئاراوه؟" ده‌گۆڕم به‌م پرسیاره: "ئایا له
سینه‌مادا ده‌رفه‌ت بۆ ته‌کنیکی ده‌ربڕینی ڕه‌ها و ناڕاسته‌وخۆ هه‌یه؟" له
ڕاستیدا، له درێژه‌دا ده‌بینین که چۆن سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ریتی ته‌کنیکی
"زمانی شێعر" له سینه‌مادا به شێوازێکی تایبه‌ت گرێدراوی ده‌ربڕێنی ڕه‌ها
و ناڕاسته‌وخۆیه. به‌ڵام پێش له‌وه ده‌بێت بڵێم مه‌به‌ستم له "ده‌ربڕینی ڕه‌ها
و ناڕاسته‌وخۆ" چییه. مه‌به‌سته‌که‌م زۆر ساده‌یه و برتیتییه له: دانه‌ر(موئه‌لیف)
به‌ته‌واومانا به ده‌روونی که‌سایه‌تی خۆیدا ڕۆده‌چێت و دواتر، نه‌ک ده‌رونناسی
به‌ڵکوو زمانه‌که‌یشی له‌وه‌وه وه‌رده‌گرێت.
نموونه‌کانی ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ له ئه‌ده‌بیاتدا زۆره. بۆ وێنه دانتێ، کاتێک ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک به‌کارده‌هێنێت که وێناکردنی زه‌حمه‌ته، و پێوه‌ندی به زاراوه‌نامه‌ی ده‌سته‌واژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌یه و تایبه‌ته به که‌سایه‌تیگه‌لێکی تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگا تایبه‌ته‌دا. بۆ وێنه ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک تایبه‌ت به زمانی کۆشکی پاشایه‌تی و چیرۆکه ئه‌ویندارییه‌کانی سه‌رده‌می پائۆلۆ فرانچسکا، و ده‌سته‌واژه‌گه‌لی زبر و تایبه‌ت به لات و لووت و وێڵگه‌رده‌کان و کهسایهتگهلێکی له‌م چه‌شنه، که له جۆره ده‌ربڕینێکی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها که‌ڵک وه‌رده‌گرن. بێگومان بۆ یه‌که‌م جار که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها له ناتوڕاڵیزمدا بوو بۆ وێنه له به‌رهه‌می شێعری و کلاسیکی جیوانی ڤێڕگا (G-Verga، نووسه‌ری ئیتالیایی)، و هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیاتی ئینیتیمیزم (Initimisme؛ ئینتیم به مانای ده‌روونه و ئینیتیمیزم برتیتییه له‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه‌ی که جه‌خت له سه‌ر بواری ده‌روونی و ده‌روونناسانه‌ی که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ده‌که‌ن) واته ئه‌ده‌بیاتی سه‌ده‌ی نۆزده که له بنه‌ڕه‌تدا له دووباره زیندووکردنه‌وه‌ی شێوازه‌کانی ده‌ربڕین پێکهاتبوو. (بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو شێوازه‌کانی ده‌ربڕین که دیسانه‌وه که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه
ئه‌مه‌یه که دانه‌ر(موئه‌لیف) ناتوانێت جۆرێک ئاگاهیی کۆمه‌ڵایه‌تی (که له
کۆمه‌ڵگای خۆیدا هه‌یه) تهڵچین بکات: زمانی تایبه‌تی هه‌ر که‌سایه‌تییه‌ک (بۆ
وێنه زمانه تایبه‌ته‌کان، زاراوه و بن زاراوه‌کان) پشتبهستووە به باردوودۆخی
کۆمه‌ڵایه‌تی خودی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌وه. جگه له‌مه‌ش ده‌بێت ئاگاداری مۆنۆلۆگی
ده‌روونی له‌گه‌ڵ ده‌بڕینی راسته‌وخۆ و ڕه‌ها بین: مۆنۆلۆگی ده‌روونی شێوازێکی ده‌بڕینه
که له لایه‌ن دانه‌ره‌وه(موئه‌لیف)، بۆ که‌سایه‌تییه‌ک ده‌نووسرێت که لانیکه‌م
له روانگه‌ی ئارمانییهوه سه‌ر به هه‌مان چین و نه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه؛ به‌م پێیه
زمانی که‌سایه‌تی و نووسه‌ر ده‌توانێت یه‌کێک بێت: له‌م روانگه‌یه‌وه تایبه‌تمه‌ندی
و چۆنیه‌تی داڕشتنی ده‌رهه‌ستی و به‌رهه‌ستیی کاراکته‌ر لایه‌نێکی شێوازی زمانییه.
ده‌ربڕێنی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها، زۆرتر ناتۆڕاڵیستییه، چونکوو له ڕاستیدا ده‌بڕینێکی
ڕاسته‌وخۆیه که به بێ که‌ڵکوه‌رگرتن له گێڕاندنه‌وه و که‌ڵکوه‌رگرتن له
زمانی که‌سایه‌تییه‌وه به‌پێویست دێته ئاراوه. له‌و به‌رهه‌مه ئهدهبییانهدا
که بێ به‌ش له هووشیاریی چینایه‌تین (واته ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه‌ی که
به گشتی له‌واندا هاوتاسازی (Identification) له مرۆڤدا
درووست ده‌بێت)، ده‌ربڕێنی ناراسته‌وخۆ و ڕه‌ها، به گشتی ئامرازێکه. دانه‌ر(موئه‌لیف)
که‌سایه‌تییه‌ک ده‌خولقێنێت -که له کاتی پێوهیستدا به زمانێک که خۆی داهێنه‌ریه‌تی
قسه ده‌کات- تاکوو ده‌ره‌فه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ بڕه‌خسێنێت که تێگه‌یشتنی خۆی له
جیهان ده‌رببڕێت، له‌م ده‌ربڕێنه ناڕاستهوخۆیهدا که به هۆکارگه‌لی دروست یان
نادروست جگه له ئامرازاێک کارکردێکی ئه‌وتۆیان نییه، ده‌کرێت وته‌یه‌ک بدۆزرێته‌وه
که به که‌ڵک وه‌رگرتن له لایه‌نه‌کانی "زمانی شێعر" ڕازاوه‌ته‌وه.
ده‌ربڕێنی ڕاسته‌وخۆ له سینه‌مادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرته‌ی "ده‌رهه‌ستی"(Subjective واته گرته‌یه‌ک که به‌رژه‌وه‌نی به‌رچاوی که‌سایه‌تی پیشان ده‌دات -POV-). له دره‌بڕینی ڕاسته‌وخۆدا، دانه‌ر(موئه‌لیف) ده‌چێته ئه‌ولاوه و ئیزن ده‌دات که که‌سایه‌تی له نێو نێشانه‌ی گێڕاننهوهدا (واته "") قسه بکات:
ده‌ڵێت: "ئێسته وه‌ره": "چاو له نیوه‌ڕۆ بکه، له لێوار و له ژێر تیشکی هه‌تاودا، هه‌نگاوه‌کانی شه‌و، پێشتر له‌مه، وڵاتی مه‌غریبی له خۆ گرتووه!."
دانتێ به ده‌ڕبڕینی ڕاسته‌وخۆ، ده‌سته‌واژه‌کانی پاڵه‌وانه‌که‌ی ده‌ڵێته‌وه، کاتێک که سیناریۆنووس، هه‌روه‌ها که له چاوی 'ئاکاتۆنه"دا دیاره ده‌ڵێت: "ستێلا چاو له به‌رژه‌وه‌نی ڕووت ده‌کات"، یان "دیمه‌نی زه‌به‌لاحی کابیریا که چاو له ده‌ورووبه‌ر ده‌کات، ده‌بینێت که له دووره‌وه و له نێوان لق و پۆپ و گه‌ڵاکانی دره‌ختی ئهقاقیدا(Acacias)، منداڵێک سه‌ما ده‌کات و ساز ده‌ژه‌نێت" هێڵه گشتییه‌کانی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک ده‌کێشێته‌وه که له قۆناغه‌کانی دواتر و له کاتی فیلمههڵگرتنهوهدا یان دواتر له کاتی مۆنتاژدا ده‌بێت به گرته‌گه‌لی ده‌رهه‌ستی.
نموونه‌ی به‌رچاو له "گرته‌ی ده‌رهه‌ستی" که‌م نییه: بۆ وێنه گرته‌یه‌کی ده‌رهه‌ستی له فیلمی "خوێنمژ" وه‌بیربهێننه‌وه، که له‌ودا، جیهان ئاوه‌ها له چاوی جه‌سته‌یه‌کی مردووه‌وه ده‌بینرێت وه‌ک بڵێی له تابووتێکدا راکشابێتین و له کاتی رێگه ڕۆیشتندا له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه جیهان ده‌بینین.
ئه‌گه‌رچی نووسه‌ر هه‌مێشه ئاگاهیی فه‌ننی و ئاگاهییه‌کی درووستی له کارکرد و ڕۆڵی دهبڕێنی راسته‌وخۆ و ره‌ها نییه، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ری فیلم خاوه‌نی ئه‌و چه‌شنه ئاگاهییهیه و تا ئه‌مڕۆکه، له‌م کارکرده شێوازێکی ته‌واو نائاگاهانه و لانیکه‌م زۆر که‌می هێناوه‌ته ئاراوه. به‌م حاڵه‌ش زۆر روونه که هه‌بوونی شێوازێکی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها له سینه‌ماشدا ئاساییه. ئیزن بده‌ن ئه‌م رۆڵه (که له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ لێکچووه ئه‌ده‌بییه‌که‌یدا، له‌بارتره و ئاڵۆزییه‌کی که‌متری هه‌یه) به "به‌رژه‌وه‌نی دهرههستیی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها" ناوزه‌د بکه‌ین. چونکوو پێشتر له نێوان "دهبڕێنی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها" و "مۆنۆلۆگی ده‌روونی"دا جیاوازیمان دانا، ده‌بێت بزانین که "دهڕبڕێنی ڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها" له کام یه‌ک له‌م دوو شێوازه نزیکتره.
به پێی ئه‌وه‌ی که سینه‌ما خاوه‌نی هێزی ده‌روونی کردن و ته‌جریدی(ئه‌بستراکت) نییه که ده‌سته‌واژه‌کان هه‌یانه، "به‌رژه‌وه‌نی ده‌رهه‌ستی و ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها" نابێت "مۆنۆلۆگێکی ده‌روونی" بێت، له ڕاستیدا له دیمه‌نه‌کاندا به‌س "تاکه وته‌یه‌کی ده‌روونی" هه‌یه و به‌س، هه‌ر بۆیه ئه‌مه ئه‌و ئه‌بستراکت و لایه‌نه تیۆریکهی نییه که به ئاشکرا له تاکه مۆنۆلۆگێکدا هه‌یه که کرده‌وه‌یه‌کی هۆکاری و تێگه‌یشتنییه. به‌م پێیه نه‌بوونی توخمێکی چه‌مکه ئه‌ده‌بییه‌کان ده‌بێته به‌ربه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی که "به‌رژه‌وه‌نی ده‌رهه‌ستی و ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها" له سینه‌مادا به گشتی یه‌کسان بێت له گه‌ڵ ئه‌و چشتهیدا که له ئه‌ده‌بیاتدا، مۆنۆلۆگی ڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها دێته ئه‌ژمار.
من ناتوانم وێنایه‌ک له ده‌روونی کردنی به‌ته‌واومانای دانه‌ر(موئه‌لیف) له یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌کانیدا له مێژووی سینه‌ما تاکوو ده‌یه‌ی 1960 باس بکه‌م. بڕوا ناکه‌م فیلمێک ببێت که بکرێت به گشتی "به‌رژه‌وه‌نی ده‌رهه‌ستی و ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها" بێت و له‌ودا دانه‌ر(موئه‌لیف)ی چیرۆک به گشتی و به هه‌ر فێڵێک بێت له ڕوانگه‌ی که‌سایه‌تییه‌وه ده‌ریبڕیبێت.
ئه‌گه‌ر " به‌رژه‌وه‌نی ده‌رهه‌ستی و ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها" له‌گه‌ڵ "مۆنۆلۆگێکی ده‌روونی"دا یه‌کسان بێت دیسانه‌وه‌ش لێکچووییه‌کی که‌متری له‌گه‌ڵ "ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها"دا هه‌یه.
کاتێک که نووسه‌رێک، "ده‌ربڕین"ی یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌کانی دیسانه‌وه زیندوو ده‌کاته‌وه، خۆی ده‌خاته نێو ته‌نگه‌ژه‌ی ده‌روونناسی و هه‌روه‌ها "زمان"ی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌وه: به‌م پێیه، له روانگه‌ی زمانییه‌وه "ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها" هه‌میشه جیاوازتره له زمانی نووسه‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌و بتوانێت به زیندووکردنه‌وه‌ی "ده‌ربڕین"ی که‌سایه‌تییه‌کان، دیسانه‌وه بنیاتیان بنێته‌وه، زمانگه‌لێکی جیاواز له پانتاییه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگادا پێکده‌هێنێت چونکوو له راستیدا ئه‌م پانتاییانه هه‌ن. هه‌ر راسته‌قینه‌یه‌کی پێوه‌ندیدار به زمانه‌وه، گشتێکی لێکدراو له زمانه جۆراوجۆره‌کانه که هه‌ر ئه‌مانه ده‌بنه هۆی جیاوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگاش؛ و نووسه‌رێک که شێوازی ده‌ربڕینی ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها هه‌ڵده‌بژێرێت ده‌بێت پێش له هه‌ر شتێک ئاگاداری ئه‌م خاڵه بێت، چونکوو ئه‌م خاڵه لایه‌نێک له هووشیاریی چینایه‌تییه.
به‌ڵام هه‌روه‌ها که بینیمان، زمانی دامه‌زراوه‌یی سینه‌ما (Inistutional Language Of Cinema)، زۆرتر وه‌ک گریمانه‌یه‌که، و ئه‌گه‌ریش ئاوه‌ها زمانێک هه‌بێت، زمانێکی بێ کۆتایی و بێ سنووره، به‌و هۆیه‌ی که له سینه‌مادا، دانه‌ر(موئه‌لیف) ناچاره به‌رده‌وام زاراوه‌نامه‌ی تایبه‌ت به خۆی درووست بکات، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌م زاراوهنامهیه تایبه‌ته‌ش له کۆتاییدا ده‌بێته زمانێکی جیهانی، چونکوو هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت ببینێت. به‌ڵام لێره‌دا، کێشه‌که سه‌رنجدان به زمانه تایبه‌ته‌کان، زمانه ناسه‌ره‌کییه‌کان، زاراوه‌کان، و جیاوازییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نییه، چونکوو هه‌بوونی هه‌رکامه له‌وانه، ده‌رفه‌تی پێڕست کردن و که‌ڵک وه‌رگرتن له بار ده‌بات. زۆر ئاساییه که "روانین"ی گوندییه‌ک (به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ناوچه‌یه‌کی دواکهوتوویشهوه بێت)، و "روانین"ی بوورژوایهکی تێگه‌یشتوو! بۆ چشتێکی یه‌کسان دوو راسته‌قینه‌ی جیاواز له خۆده‌گرێت: له‌م کاته‌دا ئه‌م دوو که‌سه نه‌ک دوو "کۆمه‌ڵه"ی جیاواز ده‌بینن، به‌ڵکوو، ئه‌و چشته یه‌کسانه "دیمه‌ن"ی جیاوازیش ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و دوو که‌سه. به‌ڵام تێگه‌یشتنه‌که گریمانه‌ییه و به‌ر به ده‌رفه‌تی هه‌ر چه‌شنه مۆنتاژێکی ڕێک و پێک ده‌گرێت.
به‌م پێیه، ته‌نانه‌ت له زمانێکی هاوبه‌شی گریمانه‌ییدا که به پێی ئه‌م دوو "روانین"ـه بێت، جیاوازییه‌ک که ده‌رهێنه‌ر له نێوان خود و که‌سایه‌تییه‌که‌یدا هه‌ستی پێده‌کات، ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه، "به‌ڵام زمانیی نییه". ئه‌وه‌ی که له به‌رامبه‌ر "لێکچوویی" ته‌واوی زمانی فیلمساز و زمانی گشتیدا ده‌بێته به‌ربه‌ست، "ڕوانین"ی که‌سێکی دیکه‌یه بۆ راسته‌قینه.
ئه‌گه‌ر فیلمساز خۆی له جێی که‌سایه‌تییه‌کدا دابنێت و له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه چیرۆکه‌که‌ی بگێڕێته‌وه، یان جیهان وێنا بکات، ناتوانێت په‌نا بباته ئه‌و ئامرازه زه‌حمه‌ت و به‌هێزه‌ی جیاوازیی، واته ناتوانێت په‌نا بباته زمان، به‌م پێیه ئه‌مه "کارکردی زمانیی ئه‌و نییه، به‌ڵکوو کارکردی شێوازی تایبه‌تی ئه‌وه".
جگه له‌مه‌ش، ته‌نانه‌ت نووسه‌رێک که ده‌بڕینی که‌سایه‌تییه‌ک که "له روانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له یه‌ک ئاستدان"، دیسانه‌وه زیندوو بکاته‌وه ناتوانێت ناسنامه‌ی ده‌روونی ئه‌و له ژێر تیشکی زمانی‌دا په‌روه‌رده بکات – واته ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی که تایبه‌ت به‌وه- به‌ڵکوو ئه‌و ناسنامه‌یه به هۆی شێواز و به‌تایبه‌ت له وه‌رچه‌رخانێکی تایبه‌ت به "زمانی شێعر"ـه‌وه په‌روه‌رده ده‌کات.
به‌م پێیه ده‌بینین که تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کی "به‌رژه‌وه‌نی ده‌رهه‌ستی و ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها"، سروشتێکی زمانیی نییه، به‌ڵکوو پشتبه‌ستوو به شێوازه و ناکرێت وه‌ک مۆنۆلۆگێکی ده‌روونی که هیچ چه‌شنه توخمێکی واتایی و فه‌لسه‌فی نییه، و وه‌ک خۆی دهرههستییه پێناسه بکرێت.
ئه‌م خاڵه، لانیکه‌م له ڕوانگه‌ی تیۆریکه‌وه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که " به‌رژه‌وه‌نی ده‌رهه‌ستی و ناڕاسته‌وخۆ و ره‌ها" توانستی شێوازیی خۆی ده‌دات به سینه‌ما، واته توانستی ده‌ربڕین که به هۆی ڕێسا نه‌ریتییه‌کانه‌وه ده‌چنه په‌راوێزه‌وه و به جۆرێک گه‌ڕاننه‌وه بۆ سه‌رچاوه، ئه‌وه‌نده بڵاوه ده‌کات که تایبه‌تمه‌ندی ناڕاسته‌قینه، دڕنده‌بوون، بێ یاسایی، زاڵ و ڕۆیایی به ئامرازه فهننییهکانی سینه‌ما زێده ده‌کات. "به‌رژه‌وه‌نی ده‌رهه‌ستی و ناڕاسته‌وخۆ و ڕه‌ها"یه که نه‌ریتی رێتێچووی "زمانی فه‌ننی شێعر" له سینه‌مادا پێکده‌هێنیت.
بۆ نیشاندانی وێناگه‌لی تایبه‌ت له هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌بێت "ئانتۆنیۆنی"، "بێرتۆلۆچی"، و "گۆدار" بخه‌ینه ژێر لێکۆڵینه‌وه. (به‌ڵام ده‌توانم به دانه‌ر(موئه‌لیف)گه‌لێک له وێنه‌ی "گلۆبر ڕۆشا"ی به‌رازیلی، دانهرگهلێکی دیکه‌ی خه‌ڵکی چیکۆسلۆڤاکیا و هه‌روه‌ها ئاماژه به ڕێژه‌یه‌کی زۆر له فیلمسازکانی فستیڤاڵی پزارۆ بکه‌م).
سه‌باره‌ت به بیابانی سوور به‌رهه‌می ئانتۆنیۆنی ناتوانم له سه‌ر خاڵگه‌لێک ڕاوه‌ستم که له جیهانی شاعیرانه‌دا ناسراوه و وێناکان له‌م فیلمه‌دا زۆر زۆره. بۆ وێنه ئه‌و دوو یان سێ گوڵه بهنهوشهیهی که به شیوازێکی ناڕوون له باکگراوه‌ندی دیمه‌ندا، له گرته‌یه‌کدا که له‌ودا دوو کاراکتەرهکهی فیلمه‌که ده‌ڕۆنه ماڵه پرژ و بڵاوه‌که‌ی کرێکاره‌که، و نه‌ختێ دواتر ئه‌مجاره دوو کاراکتێره‌که له کاتی ده‌رچوون له باکگراوه‌ندی گرته‌که‌دا زۆر روون ده‌بینرێن...
تێبینی: من لێره‌دا کۆتایی به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌هێنم، چونکوو پێم وایه که پازۆلینی کاکڵه‌ی بابه‌ته‌که‌ی له‌م سێ به‌شه‌دا باس کردووه، پێویسته ئه‌وه بڵێم پازۆلینی له درێژه‌دا زۆرتر ئاوڕ له "ئانتۆنیۆنی"، "بێرتۆلۆچی"، و "گۆدار" ده‌داته‌وه و بابه‌ته‌که زۆرتر شیده‌کاته‌وه. هیوادارم بتوانم سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که له گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تی پێوه‌ندیدار به "پازۆلینی"یه‌وه له کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو بکه‌مه‌وه(به سوپاسه‌وه -جەمشید بەهرامی).

سه‌رچاوه:
نویسنده: پیرپائولو پازولینی، ترجمه: حمیدرضا احمدیلاری، مجله فارابی، دوره سوم، شماره اول، ص 77-82

بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی دیکەی ئەم بابەتە لە خوارەوە کرتە بکە: