ئاماژه: ئه‌م ده‌قه یه‌که‌مین جار له لایه‌ن "پیه‌ر پائۆلۆ پازۆلینی"یه‌وه له یه‌که‌مین "فستیڤاڵی سینه‌مایی نوێی پزارۆ" به زمانی ئیتالیایی خوێندراوه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌قه که ئێستا له به‌رده‌ستی خوێنه‌ردایه(ده‌قی ئینگلیزی) له وه‌رگێڕانی فه‌ڕانسه‌وه‌ی ماریان دوو تیموو ژاک بونتان ("گۆڤاری کایه دۆ سینه‌ما" ئۆکتۆبری 1965) وه‌رگیراوه.
پێم وانییه چیتر دوای ئه‌مه نه‌کرێت سینه‌ما له وێنه‌ی زمانێک به بێ له‌به‌رچاوگرتنی (ترمینۆلۆژی) ده‌سته‌واژه‌کانی نیشانه‌ناسی پێناسه بکرێت. له ڕاستیدا، پرسه‌که به‌م شێوه‌یه: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زمانه ئه‌ده‌بییه‌کان داهێنانی شاعیرانه‌ی خۆیان له سه‌ر پێکهاته‌ی بنه‌مایی زمانی ئامرازی (Instrumental Language) درووست کردووه(که ئامرازێکی هاوبه‌شه له نێوان هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یدا که قسه‌ی پێده‌که‌ن)، وادیاره زمانه سینه‌ماییه‌کان خاوه‌نی ئاوه‌ها پێکهاته‌یه‌ک نین. سینه‌ما به هۆی سه‌رچاوه راسته‌قینه‌که‌یه‌وه خاوه‌نی زمانێکه که ئامانجی سه‌ره‌تاییه‌که‌ی تێگه‌یاندن، تێگه‌یشتن و پێکهاتنه (یان پێوه‌ندیه). له کرده‌وه‌دا ده‌کرێ به ئاسانی زمانه ئه‌ده‌بییه‌کان له ئامرازه تایبه‌ت و ساده‌کان که بۆ تێگه‌یاندن و لێک تێگه‌یشتن به کاردهبرێن، جیابکرێته‌وه، به‌ڵام پێوه‌ندی له ڕێگای سینه‌ماوه، هه‌ڕه‌مه‌کی (Arbitrary) و ناڕاسته‌وخۆیه و به گشتی خاوه‌نی ئاوه‌ها پێکهاته‌یه‌کی ئامرازی نییه. مرۆڤ له‌گه‌ڵ وشه‌کاندا پێوه‌ندی ده‌گرێت نه‌ک له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌کاندا، و هه‌ر به‌م هۆیەوەیه که زمان چشتێکی زیاتر له تێکه‌ڵاوێک له دیمه‌نگه‌لێکی ئابستراکت و ده‌ستکرد نییه.(بۆ خوێندنەوەی درێژە بابەت لێرە کرتە بکە)
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌بینرێت ئه‌م پاساوه درووست بێت، له بنه‌ڕه‌تدا، له سینه‌مادا "ده‌رفه‌ت" بوونی نییه یان لانیکه‌م له باشترین حاڵه‌تدا سینه‌ما کۆمه‌ڵه‌یه‌کی تێکه‌ڵاو و ئاڵۆزه، و زنجیره‌یه‌ک له نیشانه‌گه‌لی بێبایه‌خه، به‌ڵام نیشانه‌ناسی به بێ سه‌رنجدان به‌م خاڵه، چاوه‌ڕوانی پێکهاته‌یه‌ک له نیشانه‌کانه: نیشانه‌ناسی باس له "پێکهاته‌گه‌لێک له نیشانه زمانییه‌کان" ده‌کات، چونکوو بڕوای به هه‌بوونی ئاوه‌ها پێکهاتهگهلێکه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م خاڵه به هیچ چه‌شنێک له ڕوانگه‌ی تیۆرییه‌وه هه‌بوونی پێکهاته‌ی نیشانه‌یی جووڵه‌کان و ئاماژه‌کان -که به‌تایبه‌ت بۆ زمانی گوتاری ته‌واوکه‌ره- ڕه‌ت ناکاته‌وه.
له ڕاستیدا وشه‌یه‌ک یان نیشانه‌یه‌کی زمانی که به حاڵه‌تێکی تایبه‌ت له ده‌مووچاودا ئه‌دا ده‌کرێت، مانایه‌کی تایبه‌ت به‌خۆوه ده‌گرێت و به ئه‌دا و ئه‌توارێکی دیکه‌وه، مانایه‌کی جیاواز له خۆ ده‌گرێت و (به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سه‌که خه‌ڵکی ناپل بێت) ته‌نانه‌ت مانایه‌کی به‌ته‌واو مانا جیاواز ده‌گرێته خۆی. وشه، کاتێک که له‌گه‌ڵ حاڵه‌تێکی تایبه‌تی ده‌مووچاودا بێت مانایه‌کی هه‌یه، و به حاڵه‌تێکی دیکه‌وه مانایه‌کی دیکه‌ی ده‌بێت.
ده‌کرێ ئه‌م پێکهاته‌ی نیشانه‌ییه که تایبه‌ت به جووڵه‌کان و ئاماژه‌کانه (و به کرده‌وه بۆ نیشانه زمانییه‌کان ته‌واوکه‌ره) له وێنه‌ی پێکهاته‌یه‌کدا که هه‌بوونی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه، جودا بکرێته‌وه و بکرێت به ته‌وه‌رێک بۆ لێکۆڵینه‌وه.
ته‌نات ده‌کرێ له خه‌یاڵدا، پێکهاته‌یه‌کی "تاک" له نیشانه جووڵه‌ییه‌کان و ئاماژه‌کان له وێنه‌ی ته‌وه‌رێکی "تاک"ی ئامرازه پێوه‌ندییه‌کانی نێوان مرۆڤه‌کان له به‌رچاو بگرین: و له‌م پێکهاته گریمانهییهی نیشانه دیدارییهکاندایه که زمان، ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌بوونی خود و ده‌رفه‌تی درووست بوونی زنجیره‌یه‌ک له نموونه سه‌ره‌تاییه‌کان که له بنه‌ڕه‌ته‌وه نموونه‌ی پێوندین، ده‌خولقێنێت. هه‌ڵبه‌ت، ئاوه‌ها پێکهاته‌یه‌ک هه‌نووکه ئه‌وه‌نده توانایی نییه، به‌ڵام ده‌بێت زوو به زوو ئه‌وه‌ش زیاد بکرێت که وه‌رگری په‌یامی به‌رهه‌مێکی سینه‌ماییش هه‌ر به‌م ڕاده‌یه، هۆگری خوێندنه‌وه‌ی دیداری راسته‌قینه‌یه، واته له‌گه‌ڵ له‌به‌رکردنی وتووێژێکی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ راستهقینهیهکدا که هه‌موو ده‌وروبه‌ری داگیرکردووه. ئه‌م راسته‌قینه‌یه له وێنه‌ی ده‌ورووبه‌ری کۆمه‌ڵه‌یه‌ک به‌کارده‌برێت و ده‌کرێت ئه‌وه له ده‌رکه‌وتنی ساده و ڕه‌سه‌نی کرده‌وه و ڕاهاتنه‌کانی به‌رده‌نگدا هه‌ست پێبکرێت.
کاتێک له شه‌قامدا به ته‌نیایی پیاسه ده‌که‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به باشی گوێمان له ده‌ورووبه‌ر گرتبێت، وتووێژێکی به‌رده‌وام له نێوان ئێمه و ده‌ورووبه‌ردا له ئارادایه. ئه‌م ده‌ورووبه‌ره خۆی به پێوندی دیمه‌نه‌کان که سازه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خات، له‌وانه:
ڕواڵهتناسیی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕن، حاڵه‌ته‌کانیان، ئه‌و نیشانانه‌ی که ده‌ریده‌بڕن، جووڵه‌کان، بێده‌نگی، ده‌ربڕێن و دژکرده‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵک (بۆ وێنه وه‌ستانیان له پشتی چرای سووره‌وه، یان کۆبوونه‌وه‌یان له دوای ڕووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبیل یان ڕووداوێکی دیکه) جگه له‌وانه‌ش، نیشانه‌کانی هاتووچۆ، تابلۆکانی نیشانده‌ر و هتد، هه‌موویان به گشتی به هۆی هه‌بوونیانه‌وه ماناکانیان هه‌ڵده‌گرن که جۆرێک "وته"ی سه‌ره‌تایی ئه‌دا ده‌که‌ن.
به‌ڵام مرۆڤ له‌مه‌ش چوه‌ته پێشتره‌وه و بۆ ئه‌ویش جیهانێک هه‌یه که له‌ودا، هه‌بوون به "دیمه‌نه نیشانده‌ره‌کان"ـه‌وه ده‌ناسرێ و له‌وانه‌یه بکرێت بۆ ده‌ربڕینی له ده‌سته‌واژه‌ی "دیمه‌ن-نیشانه" که‌ڵک وه‌ربگیردرێت.(ئه‌م جیهانه، جیهانی بیره‌وه‌رییه‌کان و خولیاکانه).
هه‌ر هه‌وڵدانێک به ئامانجی لهبیرداماننهوه، کۆمه‌ڵه‌یه‌که له "دیمه‌ن-نیشانه"کان یان به‌شێکه له فیلمێک.(ئه‌م کابرایه‌م له کوێدا بینیوه؟ ئه‌ها... پێم وا بێت له "زاگۆرا"دا بوو-دیمه‌نی زاگۆرا له‌گه‌ڵ دارخورما سه‌وزه‌کان له ڕووبه‌رێکی خۆڵیی په‌مه‌یی ڕه‌نگدا دێته پێش چاو-... له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌مدا پیاسه‌م ده‌کرد... و دیمه‌نی هاوڕێکه‌م و که‌سی ئاماژه‌پێکراو له کاتی پیاسه‌کردن له بنکه‌یه‌کی پۆلیسی فه‌ڕانسه‌ویدا...- و نموونه‌گه‌لێکی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه). به‌م پێیه ده‌بینین هه‌ر بیره‌وه‌رییه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌که له هه‌ندێ له نیشانه‌کان که هه‌موویان، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌شێک له فیلمێکی سینه‌ماییان هه‌یه (دیمه‌نه نزیک و دووره‌کان و هتد).
به‌گشتی جیهانێکی زۆر سه‌خڵه‌ت و دژوار له دیمه‌نه نیشاندهرهکاندا هه‌یه - ئه‌م جیهانه تا ئه‌و راده‌یه‌ی له جۆره‌کان و هه‌موو شێوازی نیشانه‌کاندا، که له ده‌ورووبه‌ره‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه، هه‌ر به‌و راده‌یه‌یش له بیره‌وه‌رییه‌کان و خولیاکانیش سه‌رچاوه‌ی گرتووه- ئه‌و جیهانه له وێنه‌ی بنه‌مایه‌کی ئامرازیی بۆ پێوندی له ڕێگای سینه‌ماوه پێشنیار ده‌کرێت و له ڕاستیدا ئه‌و جیهانه له پێش سینهمایشهوهیه.
لێره‌دا ئاوڕ له خاڵێکی لاوه‌کی ده‌ده‌مه‌وه: ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆکه ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی شێعر و فه‌لسه‌فه گه‌شه‌یه‌کی زۆر به‌رچاویان به‌خۆوه بینیوه و به‌ڕاستی له ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه پێکهاته‌یه‌کی ئاڵۆزیان پێکهێناوه که پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی دیداری که بنچڵ و بنه‌مای زمانی سینه‌مایه، سه‌ره‌تایی و غه‌ریزییه. له ڕاستیدا، زمان، حاڵه‌ته‌کان و شێوازه‌کان و ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ورووبه‌ریش به‌ڕاده‌ی خولیاکان و میکانیزمه‌کانی بیره‌وه‌ری، حاڵه‌تێکی پێش به‌مرۆڤبوون، یان لانیکه‌م له ئاستی سه‌ره‌تایی به‌مرۆڤبوونی مرۆڤ و له هه‌ر حاڵ‌دا پێش له هاتنه‌ئارای ڕێزمان (ده‌ستووری زمان) و ته‌نانه‌ت پێش له داهێنانی وشه‌کانه (خولیا و میکانیزمی بیره‌وه‌ری دیارده‌یه‌کی ناهووشیارە، به‌ڵام زمانی حاڵه‌ته‌کان و جووڵه‌کان له هه‌ر ڕوانگه‌یه‌که‌وه، نیشانه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییه).
"هه‌ر بۆیه ئه‌و ئامرازه زمانییه‌ی که سینه‌ما له سه‌ری ڕاوه‌ستاوه، له جۆری نالۆژیکییه". ئه‌م خاڵه، هاوکات به‌ته‌واو مانا سروشتی خولیایی و ناراسته‌قینه‌ی سینه‌ما نیشان ده‌دات، چییه‌تی حه‌تمیی و به‌ته‌واو مانا ڕوونی سینه‌ما ئاماژه‌یه به پێگه‌ی دیداریی سینه‌ما.
هه‌ر زمانێک لێکدراوێکه له پێکهاته‌ی نیشانه‌کانی ده‌ورووبه‌ر و تایبه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، که له فه‌رهه‌نگێکی زاراوهکاندا تۆمار کراوه. کاری نووسه‌ر ئه‌مه‌یه که به‌شێک له وشه‌کانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه هه‌ڵبژێرێت، و به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک له په‌نای یه‌کدا دایانبنێت، و ئه‌م وشه‌گه‌له به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌کاربهێنێت –ئه‌م که‌ڵکوه‌رگرتنه تایبه‌ته تا جێگایه‌ک تایبه‌ته که وشه‌که هه‌ر دوو ڕۆڵی هه‌لوومه‌رجی مێژوویی نووسه‌ر و مێژووی تایبه‌تیی خۆی، بگێڕێت. له ده‌ره‌نجامدا بڵاوهدانی لایه‌نی مێژوویی وشه، بریتییه له گه‌شه و بڵاوه‌کردنی ماناکه‌ی. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر به ئاینده‌دا گوزه‌ری کردبێت، "چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی تایبه‌تی وشه‌یه‌ک" که ئه‌و به‌کاری هێناوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه له فه‌رهه‌نگی زاراوه‌کانی داهاتوودا تۆمار ده‌کرێت.
به‌م پێیه، ده‌ربڕینی تایبه‌ت و داهێنانی ئه‌ده‌بیی نووسه‌ر، ده‌بێته هۆی بڵاوه‌کردنی لایه‌نی مێژوویی زمان، یان به واتایه‌کی دیکه ده‌بێته هۆی بڵاوه‌کردنی لایه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی زمان: نووسه‌ر که‌ڵک له زمان وه‌رده‌گرێت و هاوکات ڕۆڵی پێکهاته‌یه‌کی زمانیی و رۆڵی نه‌ریتێکی کولتووری ده‌خاته ئه‌ستۆی زمانه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه له ده‌ره‌نجامدا، "کرده‌یه‌که" : ئه‌م کرده‌یه ده‌ستکارییه‌کی نوێیه له مانای نیشانه‌یه‌کدا که به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک له فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌نامه‌ی ئاماده‌دا ده‌دۆزرێته‌وه.
کاری فیلمساز له بنه‌ڕه‌تدا جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ کاری نووسه‌ردا نییه، به‌ڵام زۆر ئاڵۆزتره. سینه‌ما فه‌رهه‌نگی تایبەت بە زاره‌واکانی نییه، هیچ جۆره ده‌سته‌به‌ندی و ئاماده‌کارییه‌ک له پێشتره‌وه بۆ دیمه‌نه‌کان نه‌کراوه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت فه‌رهه‌نگێکی لێکدراو له دیمه‌ن له‌به‌رچاو بگرین، "ده‌بێت بیر له فه‌رهه‌نگێکی بێ‌کۆتایی بکه‌ینه‌وه" –دروست به‌هه‌مان ڕاده وه‌ک فه‌رهه‌نگێک له‌و پیتانه‌ی که له په‌نای یه‌کدا جێگیر ده‌بن و ڕه‌نگه وشه بن یان نه‌بن.
دانه‌ری سینه‌ما(موئهلیفی سینه‌ما)، فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌نامه‌ی نییه به‌ڵام ئاراز و ده‌رفه‌تگه‌لی بێ‌کۆتایی هه‌یه. دانه‌ری سینه‌مایی، نیشانه‌کان یان "دیمه‌ن-نیشانه"کانی خۆی له فایلێک یان له قهفهزهیهکدا ناکێشێته ده‌ره‌وه، به‌ڵکوو ئه‌وانه له ئاڵۆزییه‌ک، یان له جۆرێکی پێوه‌ندیه‌کی خۆڕسک یان خولیایه‌ک –که ئه‌و خولیایه به‌س له جیهانی ئه‌گه‌ره‌کان، و پانتایی تاریکییه‌کاندا ده‌بینرێت- ده‌رده‌هێنێت. به‌م پێیه ده‌بینین که کاری فیلمساز له دوایین ئامانجدا نه‌ک "کرده‌یه‌کی یه‌ک لایه‌نه" به‌ڵکوو "دوولایه‌نه"یه. ئه‌و ده‌بێت "دیمه‌ن-نیشانه"کانی خۆی له کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ئاڵۆزدا بکێشێته ده‌ره‌وه، و به‌کرده‌وه‌ی بگه‌یه‌نێت و ئه‌وانه که وه‌ک بڵێی له فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌نامه‌ی "دیمه‌ن-نیشانه"کاندا(حاڵه‌ته‌کان، جووڵه‌کان، ده‌ورووبه‌ر، خولیاکان، بیره‌وه‌رییه‌کان) ده‌سته‌به‌ندی کراوه، له‌به‌رچاو بگرێت؛ و دواتر کاری نووسه‌ر(له میدیاکانی تایبه‌ت به خۆیدا) به‌کرده‌وه بگه‌یه‌نێت، واته فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌نامه‌ی نه‌ک زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندیش له "دیمه‌ن-نیشانه"کان به ده‌ربڕینی تاکیه‌تی خۆیه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات. کاری نووسه‌ر، داهێنانی جوانی و جوانیناسییه و ئه‌رکی فیلمساز، سه‌ره‌تا داهێنانی زمانی تایبه‌ت به سینه‌ما و دواتر جوانیناسییه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م خاڵه دروسته که سینه‌ما دوای په‌نجا ساڵ، جۆرێک له زاراوه‌نامه‌ی سینه‌مایی، یان له راستیدا جۆرێک نه‌ریتی پێکهێناوه که ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه سه‌یره‌ی هه‌یه زیاتر له‌وه‌ی که پشتبه‌ستوو به رێزمان بێت به شیوازه‌کان پشتبه‌ستووه.
ئێستا ئه‌م دیمه‌نه بهێنینه به‌رچاو: چه‌رخه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک که له نێوان هه‌ڵمێکی چڕدا ده‌سووڕێته‌وه. ئه‌م دیمه‌نه داڕشتنی ره‌سته‌یه‌ک نییه، به‌ڵکوو یه‌که‌یه‌که له شێوازێک. ئه‌م خاڵه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان ده‌داتێ که وایدابنێین سینه‌ما به ڕێساگه‌لێکی ڕێزمانی تایبه‌ت که پڕ به پێستی بێت ده‌ستی ڕاناگات. به‌ڵکوو به جۆرێک ڕێسای ڕێزمانی پێوه‌ندیدار به شێوازه‌وه ده‌ستی ڕاده‌گات –هه‌ر فیلمسازێک ده‌بێت ئه‌و دوو شته‌ی که پێشتر گوتم دووباره‌ی بکاته‌وه و له ئاکامدا، قه‌واره‌یه‌کی تایبه‌ت له جۆرێکی دهڕبڕێنی تایبه‌ت، که سه‌ره‌تا له وێنه‌ی یه‌که‌یه‌ک له شێوازێکی پێکهاتووه و دواتر ده‌بێت به شێوازێکی داڕشتن، به سینه‌ما زێده بکات.
فیلمساز نه‌ک له‌گه‌ڵ نه‌ریته‌کانی چه‌ندین سه‌ده، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ نه‌ریته‌کانی چه‌ند ده‌یه‌دا به‌ره‌وڕووه، سینه‌ما به‌کرده‌وه، نه‌ریتێکی له خزمه‌تدا نییه تاکوو به نرخی ڕسواییه‌کی زۆر تووشی ناته‌بایی و دژبێژی بێت. "به‌شی مێژوویی" سینه‌ما له "دیمه‌ن-نیشانه"کاندا ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌یه.
هه‌ستی سست و خۆنه‌گر بوونی سینه‌ما له‌وانه‌یه له‌وێوه سه‌رچاوه بگرێت که رێزمانه‌که‌ی، به‌شێکه له جیهانێک که یه‌ک له دوای یه‌ک له دۆخێکی کاتیی تایبه‌تدا کۆن ده‌بێت. جله‌کانی ده‌یه‌ی سی، ئۆتۆمۆبیله‌کانی ده‌یه‌ی چل و هتد، به بێ ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌کانیان له‌به‌رچاو بگرین، به‌س زیاتر له "چشتگهلیک" نین، یان لانیکه‌م سهرچاوهناسییهکانی ئه‌وان به‌س له پێکهاته‌یه‌ک له وشه‌کانی تایبه‌ت به خۆیاندا بوونی هه‌یه. گۆڕان و ته‌واوکاری وشه‌کان به‌ده‌ر له داهێنان و داهێنه‌رییه‌کان له مۆدی جل و به‌رگ و ئۆتۆمۆبیلهکاندایه. چشته‌کان توانایی ڕاوه‌ستانیان له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌دا نییه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا ده‌رکیان پێ ناکرێت: ئه‌وان گۆڕان به کرده‌یه‌کی ئیزنپێدراو نازانن و چ‌شتێک نیشان ده‌ده‌ن که له‌و کاته‌دا بوونی هه‌بووه.
فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌ی گریمانه‌یی که له‌ودا فیلمساز له ڕه‌وتی به‌شه سه‌ره‌تاییه‌کانی کاره‌که‌ی خۆیدا وشه‌کان! ده‌سته‌به‌ندی بکات،بۆ به‌خشینی به‌کگراوه‌ندێکی مێژوویی و مانادار بۆ هه‌موان و بۆ ئه‌مڕۆ و بۆ هه‌میشه پشتی پێنابه‌سترێت و وه‌ڵامده‌ر نییه.

سه‌رچاوه:
نویسنده: پیرپائولو پازولینی، ترجمه: حمیدرضا احمدیلاری، مجله فارابی، دوره سوم، شماره اول، ص 73-77

بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی دیکەی ئەم بابەتە لە خوارەوە کرتە بکە:
-------------> سینه‌مای شێعر (به‌شی سێ)