سینه‌مای شێعر (به‌شی
دوو)
و: جه‌مشید به‌هرامی
فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌ی
گریمانه‌یی که له‌ودا فیلمساز له ڕه‌وتی به‌شه سه‌ره‌تاییه‌کانی کاره‌که‌ی
خۆیدا وشه‌کان! ده‌سته‌به‌ندی بکات، بۆ به‌خشینی به‌کگراوه‌ندێکی مێژوویی و مانادار
بۆ هه‌موان و بۆ ئه‌مڕۆ و بۆ هه‌میشه پشتی پێنابه‌سترێت و وه‌ڵامده‌ر نییه.
به‌م پێیه له‌و شتانه‌دا که ده‌بنه دیمه‌نێکی سینه‌مایی، جۆرێک جه‌برگه‌رایی ده‌بینرێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش بێت، چونکوو ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی (یان نیشانه‌ی کات) که نووسه‌ر به‌کاریده‌هێنێت له‌گه‌ڵ مێژوویه‌کی کو‌لتووریی-مرۆیی و رێسا زمانییه‌کاندا ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، به‌ڵام فیلمسازێک که له "دیمه‌ن-نیشانه"کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، به گه‌رانه‌وه بۆ ده‌سته‌واژه‌ی گریمانه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌کاندا پێوه‌ندی درووست ده‌کات؛ فیلمساز دروست له کاتی که‌ڵک وه‌رگرتن له "دیمه‌ن-نیشانه"کان، له دۆخی شڵه‌ژاوی بێده‌نگیدا شته‌کاندا نیشانه‌که جیاده‌کاته‌وه و هه‌ڵیده‌بژێرێت.
باشتر بڵێم، ئه‌گه‌رچی "دیمه‌ن-نیشانه"کان له زاراوه‌نامه‌یه‌کدا ده‌سته‌به‌ندی نه‌کراون یان به پێی رێسا ڕێزمانییه‌کان گه‌شه‌یان نه‌کردووه، دیسانه‌وه‌ش میراتێکی هاوبه‌ش پێکده‌هێنن. هه‌موومان به‌تایبه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌رباسمان به چه‌رخه‌کان و ئه‌و ئه‌ستوونه‌ی(شیش) که چه‌رخه‌کان ده‌سووڕێنێته‌وه بینیوه. ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره پێوه‌ندی به بیره‌وه‌رییه دیدارییه‌کان یان خه‌یاڵه‌کانی ئێمه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له دنیای ڕاسته‌قینه‌دا ببینین، "شتێکی تایبه‌تمان پێده‌ڵێت". بۆ وێنه ده‌رکه‌وتنی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره له بیابانێکی قاقڕ و بێ گژ و گیادا، "پێمان ده‌ڵێت" جووڵه به‌رهه‌می کاری مرۆییه، کۆمه‌ڵگای پیشه‌یی و له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه سه‌رمایه‌داری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانەی که شیاوی داگیرکردنن خاوه‌نی چ هێزێکی زه‌به‌لاحه و هاوکات به به‌شێکمان ده‌ڵێت که سایه‌قی شه‌مه‌نده‌فه‌ر –وه‌ک بڵێی که‌سانێک خۆیان له‌ودا ده‌بیننه‌وه- مرۆڤێکی یه‌خسیر و چه‌و‌ساوه‌یه که به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ر شتێک، له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگادا کاره‌که‌ی به باشی ڕاده‌په‌ڕێنێت.
شه‌مه‌نده‌فه‌ر، له وێنه‌ی هێمایه‌کی سینه‌مایی ڕێتێچوو، ده‌توانێت هه‌موو ئه‌م خاڵانه له ڕێگه‌ی پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆوه به ئێمه و به شێوازێکی ناڕاسته‌وخۆ وه‌ک میراتێکی دیداریی هاوبه‌ش به دیتران بڵێت. (بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

به‌م پێیه، له سروشتدا
"شته بێ گیانه‌کان" بوونیان نییه: و سروشتییه که هه‌موو شته‌کان ئه‌وه‌نده
له ڕوانگه‌ی باری ماناییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن که ببن به نیشانه هێمایینه‌کان.
هه‌ر ئه‌م خاڵه نیشان ده‌دات که بۆچی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کاری فیلمساز دروست و
ڕێگه‌پێدراوه.
فیلمساز، کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له‌و شتانه، دیمه‌نی سروشتی یان که‌سه‌کان له وێنه‌ی ورده‌کاری پێکهێنه‌ر (یان نیشانه‌کانی زمانێکی هێمایین) هه‌ڵده‌بژێرێت "ئه‌گه‌ر مێژوویه‌کی تایبه‌ت به رێسا ڕێزمانییه‌کان له به‌رده‌ستدا بوایه که دروست له هه‌مان کاتدا چاومان لێبکردایه -وه‌ک ئه‌و شته‌ی که له به‌شی هه‌ڵبژاردن و مۆنتاژدا ڕووده‌دات- ئێسته مێژووی پێش ڕێساکانی زمان له‌به‌رده‌ستدا ده‌بوو که هه‌ڵبه‌ت له پێشتره‌وه به ڕاده‌ی پێویست گه‌وره و به‌هێز ده‌بوو".
له‌کۆدا دروست هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی که له شێوازی شاعیردا، "ئازادی ڕێپێدراو" پێوه‌ندی به‌و شته‌وه هه‌یه که له نیشانه زاره‌کییه‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش له سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ڕێسا ڕێزمانییه‌کان؛ له شێوازی فیلمسازدا، ئازادی رێپێدراو، پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که له شته‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدانی ڕێسا ڕێزمانییه‌کان. ئه‌م خاڵه ده‌رخه‌رێکی دیکه‌یه له وته پێشووه‌که‌م، واته سینه‌ما به هۆی ناسنامه‌ی سه‌ره‌کیی نموونه سه‌ره‌تاییه‌که‌یه‌وه (واته بینینی هه‌میشه و به‌رده‌وامی ناهووشیاریی ده‌ورووبه‌ر، ئاماژه‌کان و جووڵه‌کان، بیره‌وه‌رییه‌کان، و خولیاکان)، و به هۆی ئه‌مه‌ی که تایبه‌تمه‌ندی ڕێسا ڕێزمانییه‌کانی شته‌کان له وێنه‌ی هێماکانی زمانی دیداری له پێشتره‌وه بوونی هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا پشتبه‌ستوو به خه‌یاڵ و ناڕاسته‌قینه‌یه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌ین که فیلمساز له ڕه‌وتی ئاماده‌کاریدا و به پێی کاری خۆی که بریتییه له دروستکردنی فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌نامه، به هیچ چه‌شنێک توانایی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه زه‌ینییه‌کانی نییه. ئه‌م خاڵه له‌وانه‌یه سه‌ره‌کیترین جیاوازی نێوان به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و به‌رهه‌می سینه‌مایی بێت. بواری زمانیی و رێسا ڕێزمانییه‌کانی فیلمساز له دیمه‌ن درووست بووه. به‌ڵام دیمه‌ن ته‌واو ڕوون و بابه‌تییانه‌یه(Objective) (به‌س به شاره‌زاییه‌کی هه‌زاران ساڵه‌وه ده‌توانین له "دیمه‌ن-هێما"کان تێبگه‌ین. ئه‌مه ته‌واوکارییه‌که له وێنه‌ی ده‌رکه‌وتنی سه‌ره‌تای دروست بوونی وشه‌کان– یان لانیکه‌م سه‌رچاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی وشه‌کان که سه‌ره‌تا فۆرمێکی تایبه‌تیان بووه هێدی هێدی به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتنه‌وه بوونه‌ته چه‌مکه واتاییه‌کان واته ئه‌بستراکت. ئه‌م خاڵه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆکه، بۆچی سینه‌ما زمانێکی هونه‌رییه به‌ڵام فه‌لسه‌فی نییه. سینه‌ما ده‌توانێت هێماچیرۆکێک بێت، به‌ڵام هیچکات نابێته ده‌ربڕینێک به تێگه‌یشتنێکی ڕاسته‌وخۆوه.
ئه‌م خاڵه سێهه‌مین شیوازی ده‌ربڕینی چییه‌تی هونه‌ریی سینه‌ما یان توانایی ده‌ربڕینی سینه‌ما نیشان ده‌دات، تواناییه‌ک بۆ به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه و هێنانه‌به‌رچاوی خه‌یاڵه‌کان که له بنه‌ڕه‌تدا خوازه‌یین.
له قۆناغێ ئه‌نجامگیریدا هه‌موو ئه‌م خاڵانه ده‌بێت نیشانده‌ری ئه‌وه بن که سینه‌ما، له بنه‌ڕه‌تدا "زمانی شێعر"ـه. به‌ڵام نه‌ته‌ریته جێکه‌وتووه‌کانی سینه‌مایی، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدانی بێ ئاکام، له ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه زۆرتر له "زمانی نه‌سر" یان له باشترین حاڵه‌تدا له "زمانی نه‌سرێکی گێڕانه‌وه‌یی" ده‌چن.
به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌روه‌ها که بینیمان، تا کاتێک که نه‌توانین به‌شی ناعه‌قڵانی سینه‌ما له‌ناو به‌رین، نه‌سره‌که‌یشی نه‌سرێکی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره و ناڕوونه. له ڕاستیدا، دروست له‌و کاته‌یدا که سینه‌ما له وێنه‌ی "لێزانی" یان "جۆر"ێکی نوێ له ده‌ربڕێن قبووڵ ده‌کرا، له لایه‌ن هه‌ندێک له به‌کارهێنه‌رانه‌وه وه‌ک فه‌ن یان جۆرێکی نوێ بۆ کات به سه‌ر بردن چاوی لێده‌کرا. ئه‌م خاڵه به‌و مانایه که ده‌بێت سینه‌ما به‌ره‌وڕووی توندوتیژییه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو و حه‌تمی بێته‌وه: هه‌ر شتێک که له سینه‌مادا، ناعه‌قڵانی، خه‌یاڵی، سه‌ره‌تایی بێت، ئه‌م لایه‌نه ئاگاهییه‌ی له خۆدا هه‌ڵگرتووه و له وێنه‌ی هۆکارێکی ناهووشیار بۆ خواستی هه‌یه‌جان و گه‌وره‌یی و سه‌رنجڕاکێشی که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه، به‌ڵام به پێی ئه‌م شپرزی و بێ‌ڕێسایی که تایبه‌تمه‌ندی هه‌میشه‌یی فیلمه، به‌خێرایی داهێنانێکی به‌ته‌واو مانا گێڕانه‌وه‌یی درووست بووه که به شێوه‌کی ئۆتۆماتیکی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بێ‌که‌ڵک و بێ بنه‌مای هه‌سته‌کیی له نێوان سینه‌ما له لایه‌که‌وه و شانۆ و ڕۆمان له لایه‌کی دیکه‌وه پێکده‌هێنێت. بێگومان ئه‌م نه‌ریته گێڕانه‌وه‌ییه به پێی لۆژیک، پێوه‌ندی به "زمانی نووسین"ـه‌وه هه‌یه، به‌ڵام سینه‌ما –سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی "زمانی نه‌سر" واته عه‌قڵانییه‌تی نییه- له‌گه‌ڵ ئه‌م زمانه‌دا، به‌س له یه‌ک لایه‌نی ده‌ره‌کیدا واته له شێوازه‌کانی ده‌ربڕین و لۆژیکیدا هاوبه‌شه. ئه‌م نه‌ریته گێڕانه‌وه‌ییه پشتبه‌ستوو به فیلمی ده‌روونی، کۆرپه‌یی و "فیلمی لاوه‌کی"یه‌وه هه‌یه که به هۆی سروشتی سینه‌ما، له پشتی هه‌ر فیلمێکی بازرگانییه‌وه، هه‌ر فیلمێکی ناسراو و ته‌نانه‌ت هه‌ر فیلمێک له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵناسییه‌وه و جوانیناسییه‌کی پێه‌گه‌یشتووش ئاشکرا ده‌بێت.
به‌ڵام هه‌روه‌ها که ده‌بینین فیلمه هونه‌رییه‌کان، ئه‌م "زمانی نه‌سر"ه‌یان له وێنه‌ی زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌م نه‌ریته گێڕانه‌وه‌ییه له ده‌ربڕێنی دووپاتکراو بێ‌به‌شه، واته نه سوریالیزمه نه خوازه‌ییه. به‌ڵام هاوکات ده‌توانین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که نه‌ریتی زمانی سینه‌مایی، که له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردووەدا پێکهاتووه، به‌ره‌و ناتۆرالیزم و بابه‌تیانه‌بوون رۆشتووه. لێره‌دا، ناته‌باییه‌کی نائاسایی بوونی هه‌یه که پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی درووسته بۆ مانای بنچینه‌یی و هۆکاره‌کان.
بۆ پته‌و کردن و یه‌کانگیرکردنی باسه‌که، دێینه سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه که دیمه‌نه‌کان جۆره زمانێکی "دیمه‌ن-نیشانه"کانن، دیمه‌نه‌کان بیره‌وه‌ری و خه‌یاڵن، واته دیمه‌نگه‌لێک که ئامرازێکی پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ خودن (و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دیتران، به‌م مانایه که‌سی به‌رامبه‌ر له‌و شته‌ی که من باسم کردووه وێنه‌یه‌کی هه‌یه، هه‌ر بۆه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌کی هاوبه‌ش پێکده‌هێنێت) له ئاکامدا ئه‌م دیمه‌نگه‌له بنه‌مایه‌کی خێرا بۆ بیری ده‌رهه‌ست له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "دیمه‌ن-نیشانه"کانه‌وه له وێنه‌ی هێمای گرێدراویی ته‌واو به "شێعر"ـه‌وه پێکده‌هێنن. به‌م پێیه ده‌بینین که هۆگرایه‌تی زمانی سینه‌ما ده‌بێت به‌ته‌واو مانا ده‌رهه‌ستی و ئاوازیی بێت. به‌ڵام "دیمه‌ن-نیشانه"کان هه‌روه‌ها که بینیومانه جۆرێکی دیکه‌شی هه‌یه: بۆ وێنه جێکه‌وتنی زمانی ئاماژه و جووڵه‌کان و هه‌روه‌ها به‌دیهاتنی ئه‌م خاڵه‌ی که ئێمه ئه‌و "دیمه‌ن-نیشانه"یه به پێی نیشانه‌کانی ده‌ناسینه‌وه.(واته ئه‌و نیشانانه‌ی که نوانه‌ن. (نوانه - index)).
ئه‌م جۆره دیمه‌نانه، به ته‌واو مانا له‌گه‌ڵ دیمه‌نی بیره‌وه‌ری و خه‌یاڵدا جیاوازن، واته به شێوازێکی نه‌گۆڕ "بابه‌تیانه"ن، و به جۆرێک گرێدراویی "پێوه‌ندی" له‌گه‌ڵ دیترانن که له هه‌موویاندا هاوبه‌شه و به‌ئاشکرا کرده‌یین. هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌وه هۆگرایه‌تییه‌ک که زمانی "دیمه‌ن-نیشانه"کان پێکده‌هێنێت، زانیاریگه‌لێک له‌خۆده‌گرێت. جگه له‌مه‌ش یه‌که‌مین کاری فیلمساز هه‌ڵبژاردنی "دیمه‌ن-نیشانه"هاوبه‌شه‌کان و قبووڵکراوه‌کانه، که له فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌نامه وه‌رگیراوه که تایبه‌ت به وشه‌یه نه‌ک "دیمه‌ن-نیشانه"کان.
به‌م پێیه، له‌م قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌دا، له‌وێوه که له هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی دیمه‌نه ڕێتێچووه‌کان، جۆرێک ده‌ستێوه‌ردانی زه‌ینی رۆڵده‌گێڕێت، له هه‌ر حاڵێکدا چ بمانه‌وێت و چ نمانه‌وێت هه‌ڵبژاردن ڕه‌وتێکی به‌ته‌واو مانا زه‌ینییه. به‌ڵام ئه‌م خاڵه ناته‌باییه‌کی تێدایه. پێداچوونه‌وه‌یه‌کی کورت به مێژووی سینه‌مادا ئه‌وه ده‌رده‌خات که به هۆی به‌ربه‌سته‌کانی دربڕێن له زۆربه‌ی بینه‌ره هۆگره‌کانی فیلم‌دا، سیسته‌مگه‌لێک که به خێرایی بوونه‌ته شێوازی کاری سینه‌مایی –و به‌م پێیه، به‌شێک له بابه‌تی زمانیی پێکده‌هێنن- زۆر که‌من و لانیکه‌م، کاڵ و کرچ و په‌روه‌رده‌نه‌کراون. (چه‌رخه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که وه‌بیربهیننه‌وه: کۆمه‌ڵه‌یه‌کی بێ‌کۆتایی له دیمه‌نه‌کان که هه‌میشه له‌یه‌ک ده‌چن) هه‌مووی ئه‌م خاڵانه پێداگری له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه بڕیاری، ده‌رهه‌ستی و سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌که‌ن.
به گشتی سینه‌ما، یان زمانی دیمه‌ن-نیشانه"کان واتایه‌کی دوولایه‌نه‌ی هه‌یه. واته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌رهه‌ستین به‌ته‌وا مانا بابه‌تیانه‌شن. ئه‌م دوولایه‌نه بنه‌ڕه‌تییه، به‌ته‌واو مانا له‌یه‌ک گرێدراون و به‌یه‌که‌وه نووساون و ته‌نانه‌ت به ئامانجی لێکدانه‌وه‌ش ناکرێت ئه‌و دوانه له یه‌ک جیابکرێنه‌وه.
رۆڵی ئه‌ده‌بییش واتایه‌کی دوولایه‌نه‌یه: به‌ڵام ده‌کرێت به دوو جۆر لێک جیابکرێنه‌وه: واته یه‌ک "زمانی شێعر" هه‌یه و یه‌ک "زمانی نه‌سر" که ده‌کرێت بزانرێت ئه‌م دوانه هاوکاتن یان دوو مێژووی جیاوازیان هه‌یه. له بابه‌ت ده‌سته‌واژه‌کانیشه‌وه، ده‌کرێت له یه‌کێک له‌و دوو ڕێگایه‌وه بچیته پێشه‌وه و به "شێعر" یان "گێڕانه‌وه" بگه‌یت. به‌ڵام له بابه‌ت دیمه‌نه‌وه -لانیکه‌م تا ئێسته- به‌س ده‌کرێت بڵێین ئافراندنی هونه‌ریی به‌سه (که له تایبه‌تمه‌ندییه‌کی که‌م یان زۆر شێعری یان نه‌سریدا جیاوازییه‌کی زۆر هه‌ستیاریان پێکه‌وه هه‌یه. ئه‌مه له بابه‌تی تیۆریه‌وه. به‌ڵام له کرده‌وه‌دا، هه‌روه‌ها که بینیمان، به خێرایی نه‌ریتیێک له "زمانی نه‌سرێکی گێڕانه‌وه‌یی" پێکهاتووه).
هه‌ڵبه‌ت نموونه‌گه‌لێکی دره‌وشاوه‌ش هه‌یه که له‌وانه‌دا تایبه‌تمه‌ندی شاعیرانه‌ی سینه‌ما زۆر به‌رچاوه. بۆ وێنه، فیلمی "سه‌گی ئه‌ندۆلۆسی- Andalusian Dog"(به‌رهه‌می لوییس بۆنوێل Luis Bunuel) به ئاشکرا له دووی "ده‌ربڕێنێکی په‌تی"یه، به‌ڵام بونوێل بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌ربڕێنه ناچار بووه هانا بۆ ئامرازگه‌لی ناراسته‌قینه ببات و ده‌کرێ بڵێین، ئه‌م فیلمه به‌رهه‌مێکه سه‌ر به قوتابخانه‌ی سوریالیزم، و له یه‌که‌مین به‌رهه‌کانی ئه‌و قوتابخانه‌یه. تا ئه‌و راده‌یه که چۆنیه‌تی شاعیرانه و ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌کان و ڕه‌نگه‌کان له گه‌شه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ناوه‌رۆکی هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ هونه‌ری شێعری سوریالیزمدا خه‌وشدار بووه، ده‌کرێت به‌شێکی که‌م له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و شێوه‌کارییه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه هونه‌رییه له‌گه‌ڵ ئاستی ئه‌م فیلمه‌دا هه‌ڵسه‌نگێنین. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌م فیلمه‌دا ناوه‌رۆکی سوریالیزم نه ته‌نیا ڕه‌سه‌نایه‌تی دیمه‌نه سینه‌ماییه‌کانی له‌بار نه‌بردووه، به‌ڵکوو بوه‌ته هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی دیمه‌نه‌کان. چونکوو ئه‌م خاله، دروست هه‌مان چییه‌تی سوریالیستی ناهووشیار و خه‌یاڵه که بووته هۆی دۆزینه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سوریالیزم له سینه‌مادا.
هه‌روه‌ها که باسمان کرد به هۆی نه‌بوونی فه‌رهه‌نگێکی زاراوه‌نامه‌ی سینه‌مایی، سینه‌ما راسته‌وخۆ خوازه‌ییه، به‌ڵام هه‌ر خوازه‌یه‌ک که هۆیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه به‌ناچار شتێکی کرچ و کاڵ له خۆ ده‌گرێت: بۆ وێنه هه‌بوونی دیمه‌نی فڕێنی کۆمه‌ڵه کۆترێکی ورووژاو یان فڕینی هێمنانه‌ی ئه‌و کۆترانه، خه‌م یان شادی که‌سایه‌تییه‌ک نیشان ده‌دات. به گشتی به زه‌حمه‌ت له ورده جیاوازییەکانی نێوان خوازه‌کان تێده‌گه‌ین و ئه‌و خه‌رمانه ناسکه شاعیرانه‌یه‌ی که سه‌ره‌ڕای نزیکیی به مه‌ودایه‌کی زۆر، زمانی ئاسیلویا (A Sylvia)ی لیۆپاردی له زمانی کۆنی پێترئارک جیا ده‌کاته‌وه، له سینه‌مادا مه‌حاڵه.(لیۆپارد Leopardi شاعیر و زمان‌ناسی ئیتالیایی؛ 1797-1837 / پێترئارک Petrarcho-Archaic ، زمانی تایبه‌ت و کۆنی فرانچێسکۆ پێترئارک؛ 74-1374).
شاعیرانه‌ترین خوازه‌ی سینه‌ماییش زۆر پێوه‌ندیداره به چییه‌تییه‌کی دیکه‌ی سینه‌ماوه، واته چییه‌تی نه‌سر؛ که به سه‌ر نه‌ریتی کورت‌ماوه‌ی سینه‌مادا زاڵه، و فیلمه هونه‌رییه‌کانی به فیلمه تایبه‌ته‌کان به ژانری شه‌ڕه‌وه و شاکاره‌کانی به فیلمه‌کانی دیکه‌وه گرێدایه‌وه.(هه‌ڵبه‌ت ئه‌م گرێدرانه له ژێر چه‌تری نه‌ریتێکی زمانیی یه‌کساندا بوو). سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، سینه‌مای سه‌ده‌م له "رۆسۆلینی"یه‌وه -که له‌گه‌ڵ "سۆقرات"دا هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن- تاکوو شه‌پۆلی نوێی سینه‌مای فه‌ڕانسه و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی ڕابردوو، یان چه‌ند مانگی ڕابردوو (زۆربه‌ی فیلمه به‌شداربوه‌کانی فستیڤاڵی پزارۆ) به‌ره‌و "سینه‌مای شێعر" ده‌کشێن.

سه‌رچاوه:
نویسنده: پیرپائولو پازولینی، ترجمه: حمیدرضا احمدی‌لاری، مجله فارابی، دوره سوم، شماره اول، ص 77-82

بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی دیکەی ئەم بابەتە لە خوارەوە کرتە بکە: