و: جه‌مشید به‌هرامی
دابین کردنی ئامرازه‌کانی ده‌نگهه‌ڵگری له کاتی فیلمهه‌ڵگرتندا (له ساڵی 1960) به خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له گه‌شه‌ی دیکومێنتسازیدا دێته ئه‌ژمار. خاڵی وه‌رچه‌رخانی دواتر له ده‌یه‌ی 1980 به بڵاوه‌کردنی زۆرتری ئامرازه هه‌رزانه‌کانی ویدیۆ هاته ئاراوه و سینه‌مای دیکۆمێنتاری زۆرتر له سینه‌مای چیرۆکی که‌ڵکی له ویدیۆ وه‌رگرت. ته‌له‌فیزیۆن بووه گرنگترین پێگه‌ی پیشاندان و ئه‌و کاناڵانه‌ی داگیرکرد که هۆڵیان نه‌بوو و له دوای شه‌ڕه‌وه زۆتر په‌ره‌یان سه‌ندبوو. وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه له ته‌له‌فیزیۆندا بێوێنه بوو، به‌ڵام(جگه له چه‌ند حاڵەتی ده‌گمه‌ن) ته‌له‌فیزیۆن به‌گشتی به‌ربه‌ستگه‌لێکی زۆرتری به سه‌ر شێواز و ناوه‌ڕۆکی ئایدۆلۆژیکی به‌رهه‌مه‌کاندا سه‌پاند.
له ساڵی 1960 به دواوه دیکۆمێنتاری هێدی هێدی بووه‌ته دیارده‌یه‌کی جیهانی و له وڵاته گه‌شه‌سه‌ندووه‌کاندا باکگراوهندگهلی نه‌ژادی و ره‌گه‌زی و هه‌ڵوێستی ڕه‌گه‌زیی فیلمسازه‌کان جۆراوجۆرییه‌کی زۆرتری به‌خۆیه‌وه بینیوه. جگه له‌وه‌ش، دیکۆمێنتسازان له ڕوانگه‌ی تیۆریکه‌وه به‌ئاگاتر بوون و به هۆی ڕاستکردنه‌وه‌ی که‌م و کورتی و که‌مایه‌سییه فهننییهکان و ئامرازه سه‌ره‌تاییه‌کان، ڕامان و تێفکرینیان له مه‌ڕ چۆنیه‌تی و توانستی شێوازه‌کانی دیکۆمێنتاری گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
سه‌رهه‌ڵدانی سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت
سینه‌ما حه‌قیقه‌ت یان سینه‌ما وریته (Cinema Verite) ژانرێکه له فیلمسازیی دیکۆمێنتیدا، جۆرێک سینه‌مای ناچیرۆکییه که له‌ودا له سه‌ر هه‌بوونی کامێرا و هاوکاریی نێوان فیلمساز و ته‌وه‌ر، جه‌خت ده‌کرێت. ژیگاوێرتۆف دیکۆمێنتسازی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت بۆ یه‌که‌مین جار ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی بۆ شێوازی به‌رهه‌مه‌کانی خۆی به‌کارهێنا. (بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)

فیلمسازانی فه‌ڕه‌نسی و کانادایی و ئه‌مریکایی بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازه‌کانی فیلمههڵگرتنی 16 میلیمه‌تری(که کێشیان سووک بێت و توانایی ئه‌وه‌یان هه‌بێت هه‌ڵبگیردرێن) له‌گه‌ڵ ده‌نگی هاوکات له په‌نای فیلمگه‌لێک(نه‌واری فیلم یان فیلمستریپ) به هه‌ستیاریی زیاتره‌وه له شه‌ودا و بۆ پلانگه‌لی ناوه‌کی، ده‌ستپێشخه‌ر بوون.
فیلمسازانی ئافرێنه‌ر له تێکنۆلۆژیای نوێ بۆ تێپه‌ڕبوون و پساندنی شێوازه کۆنه‌کانی دیکۆمێنتسازی و پێکهێنانی گۆڕان له‌و شێوازانه‌دا که‌ڵکیان وه‌رگرت و به ناوگه‌لێک وه‌ک "سینه‌مای ڕاسته‌وخۆ" و "سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت" ناوزه‌دیان کرد. ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه واته "سینه‌مای ڕاسته‌وخۆ" و "سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت"، ماناگه‌لێکی جیاوازیان گرته‌خۆ و له کاتێکدا که سینه‌مای ڕاسته‌وخۆ ئاماژه به شێوازه‌کانی بینین ده‌کات، و سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت له ڕێگای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه شێوازێکی چالاک‌تر پێشنیار ده‌کات، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا به‌رده‌وام ئه‌وه سه‌لمێنراوه که باشتره فیلمسازی سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت وه‌ک "چاوه‌دێری به‌شداربوو" هه‌ڵسه‌نگێنین. جه‌خت کردن له سه‌ر فیلمسازێک که له به‌رچاوگه‌ی به‌رده‌م کامێرادا به‌شداره و ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات و له وێنه‌ی هۆکارێکی "جووڵه‌ی ته‌وه‌ر" هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات، زۆرتر تایبه‌تمه‌ندی و نیشانه‌ی تایبه‌تی سینه‌ما-حه‌قیقه‌تی فه‌ڕانسه‌یه. له به‌رامبه‌ردا، ئه‌مریکاییه‌کان، به‌تایبه‌ت فیلمسازگهلێک که له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1960 له گرووپی "هاوکارانی درێو"دا کاریان ده‌کرد، (رۆبێرت درێو Robert Drew، ریچارد لیکاک، دی.دی. پنه بیکه‌ر، ئا‌لبێرت و ده‌یڤید مایسلێز و...) لایه‌نگری شێوازه‌کانی بینین و وردبوونه‌وه بوون.
یه‌که‌مین سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی گرووپی "هاوکارانی درێو" و سینه‌ما-حه‌قیقه‌تی ئه‌مریکا، فیلمی "هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی" (1960) بوو که له ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی سه‌رۆک کۆماریی له ئه‌یاله‌تی ڤیسکانسین درووست کرا. فیلمسازه‌کان له دوو به‌ربژێری سه‌ره‌کیی حیزبی دیموکراتی ئه‌مریکا واته جان.ئێف.کنێدی و هۆبێرت هامفری و هاوسه‌ره‌کانیان فیلمیان هه‌ڵده‌گرته‌وه، واته له ڕه‌وتی ناساندنی خۆیان و روانگه‌کانیان ڕوو به ده‌نگده‌ران.
فیلمه‌که دوو که‌سایه‌تی ته‌واو جیاواز له په‌نای یه‌کدا داده‌نێت: که‌سایه‌تی دڵنیا و دڵڕفێن و سه‌رنجڕاکێش و شاریی جان.ئێف.کنێدی و که‌سایه‌تی خۆماڵی و دژه ده‌سه‌ڵات و گوندی هۆبێرت هامفری. ئیزنی ئه‌وه به بینه‌ران ده‌درێت تاکوو ئاوڕ له که‌سایه‌تی پشته‌وه‌ی به‌ربژێره‌کان بده‌نه‌وه و فیلمهه‌ڵگر (لیکاک) به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی ئازار له هه‌موو شوێنێکدا ئاماده ده‌بێت. له کاته‌کانی دیکه‌دا ده‌بینین که به‌ربژێره‌کان له به‌رامبه‌ر میدیاکاندا ئاماده ده‌بن. له لایه‌که‌وه ئه‌م هه‌سته بوونی هه‌یه که ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌مووچاوی ڕاسته‌قینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی کنێدی ئاشنا ده‌بین، له کاتێکدا که دیتران له‌گه‌ڵ دیمه‌نێکی ته‌واو ساخته ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. به‌ڵام له رواڵه‌تدا خولقێنه‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه به باشی ده‌یانزانی که که‌سایه‌تییه‌کانی به‌رده‌م کامێرا ئهکتهرگهلێکن که هاوکات ڕواڵه‌تی خۆیان بۆ دیتران، و ته‌نانه‌ت دۆسته کۆنه‌کانیان و کامێرا ده‌ڕازێننه‌وه.
"سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت"ی ئه‌مریکا به‌رهه‌می جۆرێک روانگه‌ی ژوورناڵیستی بوو که به گشتی دژی ده‌روونناسییه. کامێرا هه‌وڵ نادات تاکوو به نێو توێکڵی ده‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌ری به‌رباسدا رۆبچێت تاکوو "خودی ناوه‌و کی"ی شاراوه‌ی که‌سایه‌تی ئاشکرا بکات، به‌ڵکوو کرده‌وه‌گه‌لی رواڵه‌تیی ته‌وه‌ر(که‌سایه‌تی) له ده‌رفه‌تگه‌لی جیاوازدا ریکۆرد ده‌کات و بینه‌ر ده‌توانێت به بینینیان به شێوه‌یه‌ک له ته‌وه‌ره‌که(که‌سایه‌تییه‌که) تێبگات.
فیلمسازانی "گرووپی درێو" زۆرتر که‌سایه‌تیگه‌لی ناسراویان له وێنه‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی فیلمه‌کانیان هه‌ڵده‌بژارد –"دی ساکس" شۆفێری کێبڕکێکانی ئۆتۆمبیل له فیلمی On the pole (1960)؛ جین فۆندای ئه‌کته‌ر، له فیلمی "جین" (1962)؛ دیسان کنێدی و هاوسه‌ره‌که‌ی له فیلمی "قه‌یران: له پشتی به‌ڵێنی سه‌رۆک کۆماره‌وه" (1963)- ئه‌وان هه‌وڵیان ده‌دا کاتگه‌لی قه‌یراناوی ریکۆرد بکه‌ن، ده‌رفه‌تگه‌لێک که ده‌یانتوانی چیرۆکگه‌لێک بریتی له "خاڵی لووتکه و کردنه‌وه‌ی گرێ و کۆتایی"، بخولقێنین. قه‌یرانه‌کان که‌سایه‌تییه‌کان ده‌خه‌نه ژێر زه‌خته‌وه، شێوازی بڕیاردانیان و شێوازه‌ی ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ زه‌خته ده‌روونییه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن و چ‌شتێک گرنگتر له کامێرا ده‌ده‌ن به که‌سایه‌تییه‌کان، تاکوو سه‌رنجی زۆرتر بده‌نه قه‌یرانه‌که.
فیلمسازانی "سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت"ی ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌ی شیوازه پێشووه‌کان له ڕێنوێنیی کردن بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ته‌وه‌ره‌کان خۆیان ده‌بوارد؛ به واتایه‌کی دیکه، له "ده‌رهێنان"ی فیلم خۆیان ده‌بوارد. که‌سایه‌تییه‌کانی ته‌وه‌ری فیلم ده‌یانتوانی ڕاسته‌وخۆ بۆ کامێرا بڕوانن و له‌گه‌ڵ فیلمسازهکاندا قسه بکه‌ن، به‌ڵام باشتر بوو که که‌سایه‌تییه‌کان چۆنیان پێ باشه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا پێوه‌ندی بگرن. ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تییه‌که بیویستایه ڕێنوێنی بکرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا "داخوازیی بۆ ڕێنونی" ده‌بووه کاتێکی گونجاو و ئاشکراکردنی شتێکی تایبه‌ت، و بایه‌خی ئه‌وه‌ی ده‌بوو که له ڕه‌وتی فیلم‌دا جێگیر بێت. ئامانجی فیلمساز وه‌ڵامدانه‌وه به هه‌وڵه‌کانی که‌سایه‌تی بۆ پیشاندانی خۆی بوو نه‌ک دووباره نواندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی، هه‌ر بۆیه ئامانجی فیلمساز بریتی بوو له ڕێک و پێک کردنی ته‌وه‌ر به پێی گریمانه‌کانی که‌سایه‌تیی فیلم. له‌م ڕووه‌وه له تیتراژی زۆرێک له فیلمه‌کانی "سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت"دا نێوی به‌رهه‌مهێنه‌ر و هۆکاره‌کانی دیکه و مۆنته‌ر ده‌نووسرا و نێوێک له ده‌رهێنه‌ر نه‌ده‌برا، له ڕاستیدا زۆرجار فیلمهه‌ڵگر "دانه‌ر (موئه‌لیف)"ی فیلم بوو.
ده‌کرێت "سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت"ی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر شێوازی فه‌ڕانسه‌وی ئه‌م جۆره دیکۆمێنتارییه دابنرێت، شێوازی فه‌ڕانسه‌وی "سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت" به "ژان رۆش Jean Rouch، مرۆڤ‌ناس، ده‌رهێنه‌ر و سیناریستی فه‌ڕانسه‌وی" و "ئیدگار مۆرین Edgar Morin، فه‌یله‌سووف و کۆمه‌ڵناسی فه‌ڕانسه‌وی"یه‌وه ده‌ناسرێت. "مۆرین" له بابه‌تێکدا که له ژماره‌ی ژانویه‌ی 1960ی گۆڤاری "فرانس ئابزێرواتۆر"دا بڵاوی کرده‌وه، رایگه‌یاند : "سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت"ێکی نوێ دێته‌ئاراوه، سینه‌ما-حه‌قیقه‌تێک که له‌ودا دیکۆمێنتاری ده‌ستی به "ڕه‌سه‌نایه‌تی به‌و شێوه‌یه که له ژیاندایه" ڕاده‌گات. له‌م شێوازه‌دا، فیلمساز ده‌بێته هاوبه‌شێکی چالاک و بۆ خولقاندنی جۆرێک درامای کۆمه‌ڵایه‌تی و له به‌رامبه‌ر کامێردا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت. که‌سایه‌تی(ته‌وه‌ر) ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت تاکوو له به‌رامبه‌ر فیلمسازدا له ژیانی خۆیدا رۆڵ بگێڕێت، نواندنێک که بایه‌خێکی ڕاسته‌قینه‌ی دروونشیکاری هه‌یه، واته ئه‌وه‌ی که شاردراوه‌ته‌وه و سه‌رکوتکراوه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌بینرێت. جه‌خت کردن له سه‌ر ده‌روونناسی و به‌شداری چالاکانه‌ی فیلمساز له میزانسێندا، شێوازی فه‌ڕانسه‌وی سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت له شێوازی ئه‌مریکایی سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت جیاده‌کاته‌وه.
"مۆرین" و "رۆش" له فیلمی "راپۆرتی رووداوی هاوینێک" (1960) به یه‌که‌وه هاوکارییان کرد، فیلمێک که شێوازی به‌رباسی ئه‌وانی به ورده‌کاری زۆرتره‌وه نیشان ده‌دا و روانگه‌کانی ئیتنۆگرافی هێنایه نێو ناوه‌ندی شاره‌کانه‌وه. ئه‌م فیلمه له هاوینی 1960 له پاریس و باشووری فه‌ڕانسه‌دا به‌رهه‌مهێنرا.
مۆرین و رۆش بۆ فیلمی "راپۆرتی رووداوی هاوینێک" له خه‌ڵکانێکی زۆر فیلمیان هه‌ڵگرته‌وه و لێیان پرسین ئایا خۆیان به خۆشبه‌خت ده‌زانن یان نه و چۆن ژیان ده‌که‌ن. ئه‌وان دیمهنگهلێکیان پێکهێنا ("مارسلین" له "گۆڕه‌پانی کۆنکۆرد"دا پیاسه‌ی ده‌کات و له‌گه‌ڵ خۆی و باوکی کۆچکردوویدا به مایک قسه ده‌کات) و دیدارگه‌لێکیان بۆ که‌سایه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کانی فیلم رێکخست ("ئانجیلۆ" کرێکاری کارخانه له‌گه‌ڵ "لاندری" خوێندکاری خه‌ڵکی ئه‌فریقای رۆژئاوا، قسه ده‌کات). فیلمسازان نه‌ک په‌یتا په‌یتا پرسیارگه‌لێک بۆ ته‌وه‌ره‌کانی خۆیان گه‌ڵاڵه ده‌که‌ن و به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر کامێرادا ده‌بینرێن، به‌ڵکوو جار جاریش ته‌وه‌ره‌کانیان(که‌سایه‌تییه‌کان) له پێگه‌ی فیلمسازدا داده‌نێن: بۆ وێنه، "مارسلین" له شه‌قامدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک وتووێژ ده‌کات و له مۆنۆلۆگێکدا خۆی رێکۆردێر ده‌گرێت به ده‌سته‌وه. له کۆتاییدا، که‌سانێک که له‌گه‌ڵ فیلم‌دا هاوکارییان کردووه به‌شه ئیدیتکراوهکانی فیلمه‌که ده‌بینن و سه‌باره‌ت به‌و شته‌ی که بینیویانه قسه ده‌که‌ن. فیلم کاتێک ته‌واو ده‌بێت که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له درووست‌کردنی فیلمه‌که‌دا به‌شدار بوون واته بینه‌رانی چالاک، له مۆزه‌خانه‌دا به رێگادا ده‌ڕۆن و سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی جار جار و له ناکاوی ته‌وه‌ره‌کانی خۆیان ده‌دوێن. "ئیدگار مۆرین" ئاماژه به‌وه ده‌کات "له‌م ڕووه‌وه که ده‌بینم که‌سانێک که خۆشیانم ده‌وێت،که‌سانێک وه‌ک ماریلۆ و مارسلین، به‌ره‌وڕووی ره‌خنه ده‌بنه‌وه، پێم ناخۆشه. پێم وابوو بینه‌ریش وه‌ک من، ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی که من خۆشیانم ده‌وێت، ئه‌ویش خۆشیانی ده‌وێت"، و به‌م ده‌ره‌نجامه ده‌گات که "دژواریی گه‌یاندنی بابه‌ته‌کان لێره‌دایه، ئێمه زۆرتر له ئاستی خۆمان گیرۆده بووین".
هه‌ڵبژاردنه‌کانی "مۆرین" و "رۆش" جیاوازیگه‌لێکی زۆری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی "درێو" و گرووپی "هاوکارانی درێو"دا هه‌بوو. هه‌ر دوو گرووپه‌که له کامێرهگهلی به‌جووڵه‌و گرته‌گه‌لی درێژ که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام فیلمسازه ئه‌مریکاییه‌کان له سه‌ر خه‌ڵکانێکی ناسراو ته‌رکیزیان کرد که له چۆنیه‌تی خۆپیشاندان و خۆنواندندا(ته‌نانه‌ت بۆ کامێراش) لێزان بوون. گرووپی "درێو" ئه‌یهه‌ویست له چوارچێوه‌ی به‌ڵێن و په‌یمانی ژووناڵیسمی زاڵدا "ئاوڕ له چیرۆکێک بداته‌وه" و سنوورێکی دیاریکراو له نێوان ریپۆرته‌رانی فیلمساز و خه‌ڵکانێک که له فیلم‌دا ده‌رده‌که‌ون، درووست بکات. فیلمسازه فه‌ڕانسه‌وییه‌کان زۆرتر له چوارچێوه‌ی مرۆڤناسانهدا کاریان ده‌کرد و ئه‌وه‌نده هۆگری "هێڵی چیرۆکی"ی فیلم نه‌بوون: فیلمه‌کانی ئه‌وان له هێڵێکی کاتیی ره‌هادا به‌ره‌و پێش ده‌چێت. ئه‌م فیلمسازانه له ته‌وه‌ره‌کانی خۆیان نزیک ده‌بنه‌وه به‌ڵام له کۆتاییدا خۆیان پڕۆسه‌ی فیلمسازیی دیکۆمێنتاری ده‌به‌نه ژێر پرسیاره‌وه، ده‌رفه‌ت و تواناییه‌کان بۆ که‌ڵکوه‌رگرتن ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و پێشبینی نه‌کردنی ڕه‌وتی فیلمه‌که‌ش به‌رز ده‌نرخێنن.
فیلمی "هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی" یه‌که‌مین فیلم له بیست دیکۆمێنتاریی سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت بوو که ئه‌نستیتۆی "تایم-لایف" تێچووی ئه‌و فیلمانه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی؛ (تێچوویه‌کی دوو ملیۆن دۆلاری) و له ساڵی 1960ـه‌وه تاکوو 1963 درووست کران. کاتێک که ئه‌نستیتۆی "تایم لایڤ" نه‌یتوانی ئه‌م پرۆژه درێژه به ته‌له‌فیزیۆن و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بفرۆشێت، پرۆژه‌که کۆتایی پێهات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که گرووپی "درێو" له ساڵه‌کانی 1962-1963دا پرژ و بڵاو بوو، فیلمسازانی ئه‌و گرووپه دواتر توانیان به سه‌ربه‌خۆیی رێژه‌یه‌کی زۆری فیلم به‌رهه‌م بهێنن و جگه له‌مه‌ش توانیان زۆرێک له بنه‌ماکانی سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت باشتر شی بکه‌نه‌وه و گه‌شه‌ی پێبده‌ن. "د. ئه‌ی. پێنهباکێر، Donn Alan Pennebaker دیکۆمێنتسازی ئامریکایی" له فیلمی "ئاوڕێک بده‌ره‌وه" (1966) هاوڕێیه‌تیی "باب دیلان Bob Dylan، موزیسیه‌ن و گۆرانیبێژی ڕاکی ئه‌مریکایی" ده‌کات له سه‌فه‌رێکدا بۆ به‌ریتانیا. له‌و سه‌فه‌ره‌دا باب دیلان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامهوانانێک که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان مۆسیقای تایبه‌ت و ڕوانگه‌ی سیاسیی ئه‌و پۆلێنبه‌ندی بکه‌ن خۆده‌بوێرێت. پێنهباکێر که یه‌کێک له ئه‌ندامانی گرووپی "دیلان" بوو، له کاتگه‌لێکدا که دیلان هه‌ستی ده‌بزوێت و تووشی جۆش و خرۆش ده‌بێت فیلمههڵدهگرێتهوه.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپی درێو، برایانی مایسلز له فیلمه‌کانیاندا له شیوازی "قه‌یران" له فیلمه سه‌ره‌تاییه‌کانی سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت دوور ده‌که‌ونه‌وه و ئاوڕ له ژیانی رۆژانه ده‌ده‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ر دیکۆمێنتسازی له سه‌ر که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن، که‌سایه‌تیگه‌لێک له وێنه‌ی جۆزێف ئای. لوین (شۆ مان 1962)، مارلۆن براندۆ (دیدار له‌گه‌ڵ مارلۆن براندۆ 1965).
فیلمی "فرۆشیار" (1969) به هۆی سه‌رنجدان به که‌سانێک که به فرۆشتنی "ئه‌نجیل" ژیانی کوڵه‌مه‌رگی تێپه‌ڕ ده‌که‌ن، سه‌رنجڕاکێشه، لێره‌شدا ته‌وه‌ره‌کان بڕیارده‌ری سه‌ره‌کین، به‌م جیاوازییه‌وه که فیلمسازان له ڕاستیدا تێده‌کۆشن به نێو ده‌مامکی ڕواڵه‌تیی که‌سایه‌تییه‌کاندا رۆبچن، بۆ وێنه له کاتێکدا که "پۆل برنان"(که‌سایه‌تی فیلم) تووشی قه‌یرانی که‌سایه‌تی ده‌بێت، کامێرا ڕۆڵی ده‌روونناس ده‌گێڕێت...

سه‌رچاوه:
چارلز موسر، تاریخ تحلیلی سینمای جهان 1895-1995 (جفری ناول - اسمیت)، ترجمه گروه مترجمان، جلد سوم، ص 618-620