فیلمگه‌لێک که سه‌باره‌ت به تابلۆ شیوه‌کارییه‌کان درووست کراون (لانیکه‌م ئه‌وانه‌ی که به که‌ڵک وه‌رگرتن له تابلۆکان، به‌رهه‌مێک به پێکهاته‌ی سینه‌ماییه‌وه ده‌خولقێنن) هه‌م ده‌بنه هۆی ناڕه‌زایه‌تی شێوه‌کاران و هه‌م ناڕه‌زایه‌تی ره‌خنه‌گرانی هونه‌ری. له‌و به‌رهه‌مه سینه‌ماییانه ده‌توانین ئاماژه به‌مانه بکه‌ین: کورته فیلمه‌کانی لۆچیانۆ ئێمێر/ ڤانگۆک به‌رهه‌می ئالێن رێنه، ر.هێسێن و گاستۆن دیهل/ گۆیا به‌رهه‌می پیه‌ر کاس/ گوێنریکا به‌رهه‌می رێنه و هێسێن.
هۆکاری ناڕه‌زایه‌تی شێوه‌کاران و ره‌خنه‌گران ئه‌وه‌یه که به هه‌ر چه‌شنێک چاو له‌م فیلمانه بکه‌ین ده‌بینین که له هه‌مبه‌ر شێوه‌کاریدا راستگۆ نین؛ له نێوان ئه‌و به‌رهه‌مه شێوهکارییانهدا که زۆرتر له روانگه‌ی کات و رۆحی به‌رهه‌مدا مه‌ودایه‌کی زۆریان هه‌یه یه‌کگری دراماتیک و لۆژیکیی فیلم، پێوهندییگهلێک درووست ده‌کات که له روانگه‌ی په‌یوه‌سته‌یی مێژووییه‌وه نادرووست و ناڕه‌سه‌نه. ئێمێر له فیلمی "شه‌ڕوان"دا تا ئه‌و راده‌یه ده‌چێته پێش که له فیلمه‌که‌دا له به‌رهه‌می شێوه‌کارانی جۆراوجۆر که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه جۆرێک فێڵه و هه‌ر به راده‌ی کرده‌وه‌ی پیه‌ر کاس له فیلمی "نه‌هامه‌تییه‌کانی شه‌ڕ" شایانی سه‌رکۆنه‌کردنه. پیه‌ر کاس له فیلمی "نه‌هامه‌تییه‌کانی شه‌ڕ"دا له راستای ریتمی مۆنتاژ له به‌شگه‌لێک له کۆمه‌ڵه تابلۆی "ههوهسبازییهکان" به‌رهه‌می گۆیا که‌ڵکی وه‌رگرتووه. ئه‌م خاڵه "ئالێن رێنه"ش ده‌گرێته‌وه که سه‌رده‌مه‌کانی گه‌شه‌ی پیکاسۆ به هه‌ڵه ده‌خاته‌ڕوو.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فیلمسازی بیه‌وێت خۆی له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌کانی مێژووی هونه‌ردا رێکبخات ئامرازێک که که‌ڵکی لێوردهگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و راستهقینانهدا ناسازگاره. فیلمساز ده‌یهه‌وێت پێکهاته‌یه‌کی نوێ بخولقێنێت ئه‌مه له کاتێکدایه که شێوه‌کار بیری لێ نه‌کردوه‌ته‌وه، فیلمساز چ‌شتێک به‌ش به‌ش ده‌کات که له سروشتی خۆیدا پێکهاته‌یه‌کی تاکه. (بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە).
له‌وانه‌یه خۆمان به‌مه سنووردار بکه‌ینه‌وه که به‌س ده‌مانهه‌وێت بزانین به‌ڵگه بۆ پاکانه‌کردن و هۆکاری ئه‌مه چییه و ئایا پرسێکی گرنگتر کاریگه‌ری هه‌یه یان نه.
ئه‌م جۆره فیلمه هه‌م خه‌یانه‌تێکه به شێوه‌کار و هه‌م خه‌یانه‌تێکه به خۆدی تابلۆی شێوه‌کاری؛ هۆکاره‌که‌شی ئه‌مه‌یه: به‌رده‌نگ(بینه‌ر) دڵنیایه که تابلۆیه‌کی شێوه‌کاری به‌و جۆره‌ی که کێشراوه‌ته‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام له راستیدا بینه‌ر تابلۆکه به نێوبژیوانی چوارچێوه‌یه‌کی هونه‌ریی ده‌بینێت که له بنه‌ڕه‌تدا چییه‌تییه‌که‌ی ده‌گۆڕێت. ئه‌م خاڵه له رۆژه سه‌ره‌تاییه‌کانی فیلمه ره‌ش و سپییه‌کانه‌وه درووست بووه. به‌ڵام ره‌نگیش چاره‌ساز نییه، چونکوو ناکرێت هیچ ره‌نگێک دووباره سازی بکرێته‌وه؛ و له ئاکامدا ده‌رفه‌تێک بۆ دووباره‌سازی ره‌نگه‌کانیش بوونی نییه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، په‌یوه‌سته‌یی گرته‌کانی فیلم جۆرێک یه‌کده‌نگی کاتیی ده‌به‌خشێته تابلۆی شێوه‌کاری که ئاسۆیییه و به واتایه‌کی دیکه، جوگرافیاییه. له کاتێکدا که کات له شێوه‌کاریدا، تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ئه‌م چه‌مکه به‌کار ده‌برێت، به شێوه‌ی ژیۆلۆژییه (زهوینناسانه Geological) و له قۆڵاییدایه. دوایین خاڵ و گرنگترین خاڵ ئه‌مه‌یه که په‌رده‌ی سینه‌ما به ته‌واو مانا که‌ش و هه‌وای هونه‌ری (ئه‌و جۆره‌ی که له شێوه‌کاریدا کاریگه‌ری هه‌یه) تێک ده‌ده‌ات، ئه‌مه باسێکی هه‌ستیاره که سه‌ره‌ڕای گرنگایه‌تییه‌که‌ی هیچکات له‌م پێوندییه‌دا که‌ڵکی لێوه‌رنه‌گیراوه. هه‌روه‌ها که له شانۆدا، سێن(سێن، مه‌سره‌ح) و رووناکی(چراکانی) پێشه‌وه ناته‌بایی و ناکۆکی نێوان سێن و جیهانی راسته‌قینه‌یه. شێوه‌کاریش به قاپه‌که‌یه‌وه هه‌م له راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌وه جیا ده‌بێته‌وه و هه‌م جگه له‌وه‌ش، له راسته‌قینه‌یه‌ک که له شێوهکداریدا نیشاندهدرێتهوه. له راستیدا زۆر هه‌ڵه‌یه پێمان وابێت که کارکردی قاپی تابلۆ زۆرتر کارکردی رازاندنهوهیی یان ره‌وانبێژییه. ئه‌مه‌ی که قاپی تابلۆ کاریگه‌ری له سه‌ر چۆنیه‌تی کۆمپۆزیسیۆنی شێوه‌کاری ده‌بێت له پێگه‌ی دووهه‌می گرنگایهتیدایه. رۆڵی سه‌ره‌کی قاپ ئه‌مه‌یه که قاپ جیاوازی نێوان جیهانه بچووکه‌کانی تابلۆ و جیهانه گه‌وره‌کانی جیهانی راسته‌قینه (تابلۆ به‌شێکه له‌و) ده‌خولقێنێت یان لانیکه‌م به‌رجه‌سته‌ی ده‌کاته‌وه. ئه‌م خاڵه، به باشی زرق و بریقی "بارۆک"ی نه‌ریتی شیده‌کاته‌وه. چونکوو کاری ئه‌م قاپانه ئه‌وه‌یه که چ‌شتێک رێکبخه‌ن که له روانگه‌ی ههندسییهوه جێبه‌جێ نابێت –واته ناپه‌یوه‌سته‌یی شێوه‌کاری و رووداو، که له راستیدا هه‌مان ناپه‌یوه‌سته‌یی شێوه‌کاری و راسته‌قینه‌یه. هه‌روه‌ها که ئۆرتێگا ئیگاست به باشی گوتبووی، بره‌وی قاپه زێڕینه‌کان(ئه‌کلیل) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه چونکوو زێڕ زۆرترین نواندنه‌وه ده‌خاته‌ڕوو. مه‌به‌ست له نواندنه‌وه چۆنیه‌تی ئه‌و ره‌نگه یان رووناکییهیه که خۆی هیچ فۆرمێکی نییه، واته ره‌نگێکی به ته‌واو مانا بێفۆرمه.
به واتایه‌کی دیکه "قاپ" که‌ش و هه‌وایه‌ک له خۆ ده‌گرێت که ده‌کرێ بڵێین ئاراسته‌یه‌کی جیاوازی هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی که‌ش و هه‌وای ئاسایی، واته که‌ش و هه‌وایه‌ک که ئه‌زموونه چالاکانهکانی ئێمه له‌ودا روو ده‌ده‌ن و سنووره‌کانی ده‌ورووبه‌ی پێکدێنن؛ قاپ که‌شێک ده‌خولقێنێت که ئاراسته‌که‌ی به‌ره‌و ناوه‌وه‌یه، که‌شێکی ده‌روونگه‌را که ئاراسته‌که‌ی به‌س به‌ره‌و شێوهکارییهکهیه.به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له ده‌سته‌واژه فهننییهکانی سینه‌ماییدا باوه، لێواره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رده‌ی سینه‌ما، قاپی دیمه‌نی فیلم نییه، به‌ڵکوو لێواره‌کانی به‌شێک له ده‌مامکێکه که به‌س به‌شێک له راسته‌قینه نیشان ده‌دات.
قاپی تابلۆی شێوه‌کاری، که‌ش و هه‌واکه به‌ره‌و ناوه‌وه راده‌کێشێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی که په‌رده‌ی سینه‌ما به ئێمه نیشانی ده‌دات، له رواڵه‌تدا به‌شێک له چشتێکه که له جیهانی راسته‌قینه‌دا تا هه‌تاهه‌تایی درێژه‌ی هه‌یه. قاپی شێوه‌کاری ناوه‌ندگه‌رایه، به‌ڵام په‌رده‌ی سینه‌مایی دژهناوهنده، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته دیمه‌نییه هه‌ڵگه‌ڕێنینه‌وه و په‌رده‌ی سینه‌ما له نێو شێوه‌کاریدا دابنێین، واته به‌شێک له شێوه‌کاری له سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما پیشان بده‌ین، که‌ش و هه‌وای شێوه‌کاری ئاراسته و سنووره‌کانی له ده‌ست ده‌دات و ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسی خه‌یاڵی بێ سنووره‌وه. له‌م کاته‌دا، تابلۆی شێوه‌کاری به بێ ئه‌وه‌ی که تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی له ده‌ست بدات، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌ش و هه‌وای سینه‌ما له خۆده‌گرێت و ده‌بێته به‌شێک له "جیهانی بهدیمهنکراو" که له ده‌ره‌وه‌یدا و له هه‌موو ئاراسته‌کاندا درێژه‌ی هه‌یه. لۆچیانۆ ئێمێر دووباره‌سازی جوانیناسانه خه‌یاڵاوییه‌کانی به‌پێی ئه‌م وه‌همه خولقاندووه و بۆ ئه‌و فیلمانه‌ی که سه‌باره‌ت به هونه‌ری سه‌رده‌م بوونیان هه‌یه خاڵێکی ده‌ستپێکی پێکهێناوه. به‌تایبه‌ت بۆ فیلمی ڤانگۆک به‌رهه‌می ئالێن رێنه.
لێره‌دا ده‌رهێنه‌ر به ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی شێوه‌کار وه‌ک شێوه‌کارییه‌کی زه‌بلاح له به‌رچاو ده‌گرێت که کامێرا وه‌ک هه‌رکامه له‌و به‌ڵگه‌فیلمه باوانه، به ئازادی له سه‌ری جووڵه‌ی کردووه. له "شه‌قامی ئارل"ـه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بین و ده‌چینه ماڵی ڤانگۆک، و راسته‌وخۆ به‌ره‌و ته‌ختی خه‌وێک ده‌چین که رووتهختییهکی سووری له سه‌ره. ته‌نانه‌ت ئالێن رێنه دیمه‌نێکی پێچه‌وانه له ژنێکی گوندی و به‌ساڵاچووی هۆڵه‌ندی نیشان ده‌دات که ده‌چێته نێو ماڵه‌که‌یه‌وه.
ئاشکرایه که به سانایی ده‌کرێ بانگه‌شه بکرێت که ئه‌م جۆره فیلمگه‌له سروشت و جه‌وهه‌ره‌ی شێوه‌کاری ده‌ڕووشێنن، و باشتر ئه‌وه‌یه که رێژه‌ی لایه‌نگرانی ڤانگۆک که‌م بێت تاکوو ئه‌وه‌نده زۆر بێت و نه‌زانن چ شتێکی ئه‌و ستایش ده‌که‌ن. له‌کۆدا باسه‌که ئه‌مه‌یه که ئه‌م جۆره فیلمانه جۆرێکی نامۆ له دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ی کولتوورییه و له سه‌ر لێکترازان و نابوودی ته‌وه‌ره‌که‌ی راوه‌ستاوه. به‌ڵام ئه‌م روانگه ره‌شبینانه ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر شیکردنه‌وه‌ی دروستی په‌روه‌رده‌ییدا توانای خۆڕاگری نییه، چ بگات به شێکردنه‌وه‌ی جوانیناسانه.
به‌ڵام به جێگای گله‌یی و گازه‌نده له‌وه‌ی که سینه‌ما ناتوانێت به‌رهه‌مه شێوه‌کارییه‌کان ئه‌و جۆره‌ی که هه‌ن نیشانمان بده‌ن، ئایا باشتر نییه له‌مه خۆشحاڵ بین که له کۆتاییدا ئامرازێکی سێحراویمان دۆزیوه‌ته‌وه تاکوو به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و، گه‌نجینه‌کانی دونیای هونه‌ر بخه‌ینه به‌رده‌ستی خه‌ڵکه‌وه؟ راستیی ئه‌مه‌یه که هه‌ر چه‌شنه چێژبردنێک یان چێژێکی جوانیناسانه له شێوه‌کاری پێویستی به کۆمه‌ڵێک کاری سه‌ره‌تاییه، پێویستی به جۆرێک دیمه‌نی یه‌ک له دوای یه‌که تاکوو بینه‌ر بتوانێت ئه‌و دیمه‌نه بکات به چ‌شتێک که بکرێت له نێوان حاڵه‌تی هه‌بوونی به‌رهه‌می شێوه‌کاری و جیهانی ده‌ره‌وه‌یدا جیاوازای دابنیت.
تاکوو سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م تیۆریه‌کی نادروست بره‌وی هه‌بوو که شێوه‌کاری به‌س وه‌ک رێگایه‌ک بۆ دووباره‌سازی جیهانی ده‌ره‌کی پێناسه ده‌کرد، ئه‌م تیۆرییه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که‌سانێک که په‌روه‌رده‌یان نه‌دیتبوو خۆیان وه‌ک که‌سانێک پیشان بده‌ن که په‌روه‌رده‌یان دیتوه، و له دوای ئه‌وه رووداوی دراماتیک و چیرۆکی ئه‌خلاقی بووه هۆی ته‌شه‌نه کردنی ئه‌م دۆخه. به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌مڕۆکه باروودۆخه‌که به‌م شێوه‌یه نییه و به‌ڕای من ئه‌مه هۆکارێکی دیاریکه‌ره که هه‌وڵه سینه‌ماییه‌کانی لۆچیانۆ ئێمێر، هێنری ستۆرک(Hernri Stork- ده‌رهێنه‌ر و دیکۆمێنتسازی بێلژیکی)، ئالێن رێنه، پیه‌ر کاس و دیتران په‌سه‌ند ده‌کات، چونکوو رێگایه‌کیان دۆزیوه‌ته‌وه تاکوو به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کان بخه‌نه قۆناغی بینینی رۆژانه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌ر که‌سێک بتوانێت به چاوه‌کانی خۆی ببینێت. به واته‌یه‌کی دیکه، بۆ چێژ بردنێکی کاتیی له شێوکاری، پێویست به هیچ پێشینه‌یه‌کی کولتووری و هیچ کاربۆکردنێکی سه‌ره‌تایی نییه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ تابلۆیه‌کی شێوه‌کاری بوونی هه‌بێت که به شێوه‌ی دیارده‌یه‌کی ئاسایی، له رێگای چوارچێوه‌ی پێکهاته‌یی فیلمه‌وه له خزمه‌تی توانستی خه‌یاڵی بینه‌ردا بێت.
شێوه‌کار ده‌بێت بزانێت که ئه‌م کاره به هیچ چه‌شنێک لادان له ئامانجه‌کان یان جۆرێک خه‌وشدارکردنی مه‌عنه‌وی به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌و یان گه‌ڕاننه‌وه بۆ چه‌مکی ریالیستی و گێڕانه‌وه‌یی شێوه‌کاری نییه. ئه‌م شێوه نوێیه‌ی گشتیکردنی شێوه‌کاری له بنه‌ڕه‌تدا نه دژی خودی ته‌وه‌ره و نه دژی فۆرم. بهێڵه شێووهکار به‌و شێوه‌یه‌ی که دڵی ده‌خوازێت به‌رهه‌مه‌کانی بخولقێنێت؛ چالاکی فیلمسازی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پانتاییه‌دایه و هه‌ڵبه‌ت لایه‌نێکی ریالیستی هه‌یه، جۆرێکی ریالیستی که به په‌یڕه‌وی له کرده‌یه‌کی هه‌ڵبژێردراو که هه‌مان شێووهکارییه رازاوه‌ته‌وه. ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌کی گرنگه که ده‌بێته هۆی دڵخۆش بوونی شێوه‌کار. له ژێر سێبه‌ری سینه‌مادا و تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونناسانه‌ی په‌رده‌ی سینه‌ما، ئه‌م کرده سه‌مبۆلیک و هه‌ڵبژێردراوه حاڵه‌تێکی راسته‌قینه و هه‌ستپێکراو به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، وه‌ک پارچه‌یه‌ک به‌رد. هه‌ر بۆیه روونه که له‌مه‌به‌دواوه سینه‌ما نه‌ک له دووی داگیرکردن یان داڕمانی چییه‌تی هونه‌رێکی دیکه نییه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌وڵی پاراستنی هونه‌ره‌کانی دیکه‌دایه و ده‌یانخاته به‌ر دیدی گشتی.
شێوه‌کار و به‌رده‌نگ ئه‌وه‌نده دوورن له یه‌ک، که باروودۆخی هیچ هونه‌رێکی دیکه له بواری مه‌ودای نێوان به‌رهه‌می هونه‌ری و به‌رده‌نگه‌وه، به‌و چه‌شنه نییه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت به‌وه دڵخۆش بین که شێوه‌کاری به شێوازی کتێبێکی کراوه ده‌خرێته به‌ر دیدی گشتی به بێ ئه‌وه‌ی که هه‌وڵ بۆ خولقاندنی کولتوورێکی نوێ بده‌ین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که تووشی جۆرێک ده‌ربڕینی بێ‌مانا بووبێتین و ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستپێوه‌گرتنه ده‌بێته هۆی سه‌رسووڕمانی کولتوورێک، ده‌بێت به‌و خه‌ڵکه ده‌رفه‌تێک بدرێت تاکوو بیربکه‌نه‌وه که ئه‌م کاره ده‌توانێت جۆرێک شۆڕشی هونه‌ریی به ئێمه ببه‌خشێت، مه‌به‌ست شۆڕشێکی هونه‌ریی ریالیستییه که بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌کاری له خزمه‌تی هه‌مووان دابێت، شێوازێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تیگه‌لی به‌س جوانیناسه ده‌کرێت چی بگوترێت؟ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه که له روانگه‌ی په‌روه‌رده‌یی ئه‌م پرسیاره‌وه جیاوازن، له لایه‌که‌وه له لێکتێنه‌گه‌یشتنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن: له فیلمساز چشتێکیان ده‌وێت که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مێشکیدایه جیاوازی هه‌یه، له راستیدا فیلمه‌کانی ڤانگۆک و گۆیا به‌رهه‌می نوێی ئه‌م دوو شێوه‌کاره نین، یان لانیکه‌م به‌رهه‌مه‌کانیان به‌س ئه‌مانه نین؛ لێره‌دا رۆڵی سینه‌ما بریتی نییه له رۆڵێکی لاوه‌کی و په‌روه‌رده‌یی دیمه‌نه‌کانی ئه‌لبۆمێک یان فیلمێک که به‌شێک بێت له وتاربێژییه‌ک. ئه‌م فیلمانه به‌رهه‌مگه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ و جیالهیهکن؛ و خۆیان هۆکاری هه‌بوونی خۆیانن. له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م فیلمانه‌دا نابێت ئه‌م فیلمانه له‌گه‌ڵ خودی به‌رهه‌مه شێوهکارییهکاندا هه‌ڵسه‌نگێنرێت، به‌ڵکوو پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن سه‌ربه‌خۆیی یان زۆرتر له‌وه شانه‌زانی(Histology/بافت شناسی) ئه‌م کۆرپه‌ی جوانیناسانه‌یه که به‌رهه‌می پێوه‌ندیی شێوه‌کاری و سینه‌مایه. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه که له سه‌ره‌تاوه باس کرا، له راستیدا رێگایه‌که بۆ پێناسه‌ی رێسایه‌کی نوێ که له‌م پێوه‌ندییه سه‌رچاوه ده‌گرێت، لێره‌دا رۆڵی سینه‌ما رۆڵی خزمه‌تکار نییه و نایهه‌وێت به شێوه‌کاری خه‌یانه‌ت بکات، به‌ڵکوو ده‌یهه‌وێت جۆرێکی نوێ له هه‌بوونی پێببه‌خشێت. فیلمێک سه‌باره‌ت به تابلۆیه‌کی شێوه‌کاری، جۆرێک هاوژینی جوانیناسانه‌ی سینه‌ما و شێوه‌کارییه، هه‌روه‌ک کڕێژه‌به‌رد(گلسنگ) که به‌رهه‌می هاوژینی جلشین و قه‌وزه‌یه و له سه‌ر به‌رد و دار و ده‌وه‌ن ده‌ڕوێ. دڵگیربوون له‌م هاوژینییه به هه‌مان راده گاڵته‌جاڕه که که‌سێک بیهه‌وێت به هۆی لاینگری له شانۆ و مۆسیقا، ئۆپێرا تاوانبار بکات.

سه‌رچاوه:
بازن، آندره، سینما چیست؟، ترجمهی محمد شه‌با، تهران، هرمس، چاپ سوم: 1386، ص 107-110