و: جه‌مشید به‌هرامی
داهاتووی سینه‌مای ئه‌ورووپا له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1960دا زۆر روون بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که رێژه‌ی بینه‌ران به‌ره‌و داکشان ده‌چوو به‌ڵام جۆرگه‌لێکی سینه‌مایی دیکه خه‌ریک بوو ده‌هاتنه ئاراوه که راستهقینهگهلی نوێیان له‌به‌رچاو ده‌گرت. به‌رهه‌مهێنانه هاوبه‌شه‌کان، رێی ئه‌وه‌یان بۆ خۆش ببوو که بچنه نێو بازاڕێکی به‌ربڵاوی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه. شه‌پۆلی نوێی سینه‌مای فه‌ڕانسه‌ش "شێوازی فیلمسازی هه‌رزان"ی هێنابووه ئاراوه که بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی تێچووی فیلمه‌کان، پێویستی به رێژه‌یه‌کی زۆری بینه‌ر نه‌بوو. به‌ڵام له ده‌یه‌ی 1980دا باروودۆخه‌که به‌و شێویه نه‌بوو؛ سینه‌مای نوێی ده‌یه‌ی 1960 و سه‌ره‌تای 1970 ئه‌و گوڕ و تینه‌ی نه‌مابوو و رێژه‌ی بینه‌ران رۆژ به رۆژ که‌م ده‌بوویه‌وه. هالیوود خۆی زۆرتر به سه‌ر بازاڕی گشتی فیلم‌دا زاڵ کرد و بووه خاوه‌ن به‌شێکی زۆرتر له داهاته‌کانی سینه‌ما، ئه‌و داهاته‌ی که رۆژ به رۆژ به‌ره‌و داکشان ده‌چوو. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپایی، به‌تایبه‌ت له وڵاته بچووکه‌کاندا، به‌رهه‌مهێنانی فیلمی خه‌ڵک په‌سه‌ند (کۆمیدی)، فیلمگه‌لی جینایی و ژانره تیجارییه نه‌ریتییه‌کان گه‌شته که‌مترین ئاستی خۆی و به‌رهه‌مهێنان گوڕ و تین و رێکی و پێکی جارانی نه‌ما و زۆرتر پشتبه‌ستوو بوو به یارمه‌تی حکوومی و سه‌رکه‌وتنی جار و باری نێونه‌ته‌وه‌یی.
سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی به مانا ئابوورییه‌که‌ی یان به مانا کولتوورییه‌که‌ی –
واته سینه‌مایه‌ک که بتوانێت وه‌ڵامی داخوازییه‌کانی بازاڕی ناوخۆ به شێوه‌یه‌کی
به‌رده‌وام بداته‌وه و له خزمه‌تی گه‌ڵاڵه‌ی پرسگه‌لی کولتووری نه‌ته‌وه‌ییدا
بێت- هه‌نووکه به‌س له هه‌ندێ له وڵاته‌کانی ئه‌ورووپای رۆژئاوا و (دوای
داڕمانی کۆمۆنیزم) رۆژهه‌ڵاتدا بوونی هه‌یه.(بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە).
له ئاکامدا، سینه‌مای ئه‌ورووپا به شێوه‌یه‌ک رۆژ له دوای رۆژ (له ئاستی بووجه‌ی که‌م و بوودجه‌ی مامناوه‌ندیدا) له ژێر نێوی "سینه‌مای هونه‌ری" و (له ئاستی بوودجه‌ی زۆردا) له ژێر نێوی "فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی" ده‌ناسرێت. ئه‌م پۆلینبه‌ندی کردنانه به باشی دۆخی زاڵ به سه‌ر سینه‌مای ئه‌ورووپا له ده‌یه‌ی 1980 به‌دواوه نیشان ده‌دات به‌ڵام له کاتێکدا که بۆ وه‌سفی سه‌رده‌مه‌کانی پێشووی فیلمی ئه‌ورووپایی واتای سینه‌مای هونه‌ری به کارببرێت له‌وانه‌یه به‌ته‌واو مانا به‌رده‌نگ تووشی سهرلێشوواوی بکات.
زۆرێک له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که له ژێر نێوی "سینه‌مای هونه‌ری" له به‌ریتانیا و ئه‌مریکادا پێشان دراوه و شیمانه‌ی ئه‌وه کراوه که به جورێک له‌گه‌ڵ فیلمه تیجارییهکاندا جیاوازی هه‌یه، له راستیدا له‌و وڵاتانه‌ی که به‌رهه‌مهاتوون له ریزی به‌رهه‌مه‌کانی ره‌وتی سه‌ره‌کی سینه‌مادا بوون (هه‌ندێکیشیان ئێسته‌ش له‌و ریزه‌دان) و پێش له ناردنیان بۆ وڵاتانی دیکه بۆ پیشاندانی سنووردارتر له "سینه‌مای هونه‌ری" له ناوخۆدا قازانجێکی ماددی باشیان کردووه. ئه‌م رێسایه فیلمه ژاپۆنی و هێندییهکانیش ده‌گرێته‌وه.

سینه‌مای هونه‌ری نوێ
بیرۆکه‌ی جۆرێک "فیلمی هونه‌ری" که دۆخی ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه ئاساییه‌کان جیاواز بێت، ته‌مه‌نی به قه‌د خودی سینه‌مایه. به‌رهه‌مهێنانی فیلمگه‌لێک به کوالیتی هونه‌ری به‌رزه‌وه (یان به هه‌ر چه‌شنێک جیاواز) ده‌یتوانی هه‌م شێوازێکی ئابووری بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران بێت و هه‌م جۆرێک ئامانجی جوانیناسانه بۆ ده‌رهێنه‌ران بێت، هه‌رچه‌ند که هه‌ر دوو لایه‌ن به گشتی به‌وه گه‌یشتن که ئه‌م دوو ئامانجه به‌پێویست له‌گه‌ڵ یه‌ک سازگارییان نییه.
دوای ساڵی 1945 سیاسه‌تی حکوومی له زۆرێک له وڵاتاکاندا، به‌رهه‌مهێنانی فیلمگه‌لێکی خسته ده‌ستووری کاری خۆیه‌وه که له خزمه‌تی ئاوڕدانه‌وه له کولتووری نه‌ته‌وه‌ییدا بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م سیاسه‌تگه‌له زۆرتر هه‌م له روانگه‌ی ئامانجه‌وه و هه‌م له روانگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌وه ناڕوون بوون به‌ڵام ده‌لاقه‌ی دۆخێکی کرده‌وه که فیلمسازی له ده‌ره‌وه‌ی ره‌وتی سه‌ره‌کی سینه‌ما، ده‌یتوانی له روانگه‌ی ئابوورییه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به‌سوود، لانیکه‌م سه‌ربه‌خۆ بێت.
سینه‌مای هونه‌ری که له ده‌یه‌ی 1960دا له ئه‌ورووپا هاته‌ئاراوه، دیارده‌یه‌کی یه‌کده‌ست و هه‌ماهه‌نگ نه‌بوو، ئه‌م سینه‌مایه هه‌م فیلمه هه‌رزانه‌کانی سه‌ر به شه‌پۆلی نوێی فه‌ڕانسه‌ی له خۆ ده‌گرت و هه‌م به‌رهه‌مه زه‌به‌لاح و جیددییه‌کان له وێنه‌ی تاژپڵنگی ویسکونتی. (فیلمێک که له ئیتالیا و له لایه‌ن کۆمپانیای فۆکسی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه درووست کرد).
له خودی شه‌پۆلی نوێشدا(فه‌ڕانسه) هۆگرایهتیگهلی جۆراوجۆر ده‌بینرا؛ به‌شێک له ده‌رهێنه‌ران له وێنه‌ی ژان لۆک گۆدار به ئه‌زموونه توندڕهوانهکان به‌وه‌فا مانه‌وه، به‌ڵام ده‌رهێنه‌رانی دیکه که‌سانێک وه‌ک کلۆد شابرۆل هێدی هێدی په‌رژانه سه‌ر سینه‌مای ژانر. (له تیۆری فیلم‌دا، "ژانر" باسێکه که بۆ ده‌سته‌به‌ندی فیلمه‌کان به پێی لێکچوویی له گێڕاننهوهدا. زۆربه‌ی تیۆرییه‌کان له مه‌ڕ ژانری فیلمه‌کان له واتاگه‌لی ره‌خنه‌ی ژانری ئه‌ده‌بییه‌وه گیراوه. به پێی ته‌وه‌ری ژانر له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا، شێوازی جۆواروجۆر بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژانر و پێناسه و دهستهبهندییهکاندا بوونی هه‌یه. جگه له جیاوازی سه‌ره‌کی له نێوان ژانری به‌ڵگه‌نامه‌یی و چیرۆکی له فیلم‌دا، ژانر ده‌توانێت به سه‌ر جۆرگه‌لێکی دیکه‌دا دابه‌ش بێت). به‌ڵام به پشتبه‌ستن به‌مه‌ی که بازاڕی فیلم ئه‌و تواناییه‌ی بۆ قبووڵ کردنی جۆره جیاوازه‌کانی فیلم و بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ده‌رهێنه‌ران بۆ هه‌ر رێگایه‌ک که ده‌یانگرته‌به‌ر ده‌یانتوانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تایبه‌ت بدۆزنه‌وه. به‌ڵام له بازاڕی فیلمی به‌ریتانیادا بارودۆخ به‌و باشییه نه‌بوو و ده‌رهێنه‌رانی قوتابخانه‌ی "سینه‌مای ئازاد" زۆرتر له هه‌ر ره‌وتێکی دیکه، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلم، به ره‌وتی سه‌ره‌کی سینه‌ما پشتبه‌ستوو بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ناوبانگێکی نێونه‌ته‌وه‌ییان هه‌بوو به‌لام رێگه‌ی سه‌ره‌کی سهرهکهوتنیان له ئه‌مریکاوه تێپه‌ڕ ده‌بوو نه‌ک له ئه‌ورووپاوه. ("سینه‌مای ئازاد یان سینه‌مای سه‌ربه‌ست، Free Cinema" بزووتنه‌وه‌یه‌کی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له به‌ریتانیا بوو که له ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1950دا سه‌ریهه‌ڵدا. ده‌سته‌واژه‌ی ئازاد به مانای نه‌بوونی پڕوپاگاندای سیاسی و ئامانجی تیجاری وه‌ک تاکه ئامانج له‌م به‌رهه‌مانه‌دا به‌کارده‌برا. لیندسای ئه‌ندێرسۆن، کارێل رایز، تۆنی ریچاردسۆن له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوون).
به هۆی نمایش کردنی فیلمگه‌لی "چوارسه‌د زه‌ربه(لێدان)، به‌رهه‌می ترۆفۆ"، "هیرۆشیما ئه‌وینی من، به‌رهه‌می ئالێن رێسناس"، "هه‌ناسه سوار، به‌رهه‌می گۆدار"، "رووداو به‌رهه‌می میکێل ئانجێلۆ ئانتۆنیۆنی" و "ژیانی شیرین، به‌رهه‌می فێدێریکۆ فێلینی"، ساڵی 1960-1959 به خاڵی وه‌رچه‌رخانی سینه‌مای هونه‌ری له ئه‌ورووپا ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
باروودۆخی کولتووری بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م سینه‌ما نوێیه له ده‌یه‌ی 1950 و له جاری یه‌که‌مدا به کاری کۆمه‌ڵه سینه‌ماییه‌کان و گۆڤاره که‌م تیراژهکانهوه بناخه‌ی داڕێژرا و ده‌کرێ نیشانه‌گه‌لی گه‌شه‌ی سینه‌ما له ده‌یه‌ی 1960دا له پێشوازیکردن له فیلمگه‌لێک وه‌ک "مۆری حه‌وته‌م، The Seventh Seal" به‌رهه‌می ئینگمار بێرگمان، ببینرێت. به‌ڵام شه‌پۆلی نوێ و جۆره سینه‌ماییه‌کانی دیکه‌ی گرێ‌دراو به‌وه‌وه دڵخوازی بینه‌ران بوون و ئه‌و هۆگرایهتییه زۆرتر له‌وه‌ی که به هۆی کوالیتی "هونه‌ری"یه‌وه بێت ده‌ره‌نجامی تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێک له‌وێنه‌ی سڵ نه‌کردنی فیلمه‌کانی شه‌پۆلی نوێ له ئه‌زموونه نوێیه‌کاندا و (له ئاستی ره‌وتی سینه‌مایی زاڵ له به‌ریتانیا و ئه‌مریکادا که هه‌ر وه‌ک جاران گیرۆده‌ی یاساکانی به‌راوردکردن و هه‌ڵسه‌نگاندندا بوون) راشکاوی له بواری جینسییه‌وه بوو. ئه‌م راشکاو بوونه به تایبه‌تی کاریگه‌ری له سه‌ر بینه‌رانی لاو و خوێنده‌وار هه‌بوو، واته ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به هۆی ئاڵووگۆڕه‌کانی جه‌ماوه‌ر و کولتوورییه‌وه گرنگایه‌تییه‌کی زۆرتریان ده‌بوو.
به درێژایی ده‌یه‌ی 1960 ئه‌وه سینه‌مای هونه‌ری بوو که چیرۆکگه‌لی ساکار و خێرای له باروودۆخێکی گوماناویدا ده‌خسته‌ڕوو له حاڵێکدا که سینه‌مای زاڵ، چ له به‌رهه‌مه ستۆدیۆییهکانی هالیووددا و چ له پاشماوه‌ی "نه‌ریتی کوالیتی" فه‌ڕانسه‌دا، فیلمگه‌لی باش و هونه‌ری بۆ بینه‌رانی سه‌ر به چینی مام ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌مده‌هێنا، به‌ڵام بینه‌ران رۆژ له دوای رۆژ رێژه‌یان که‌م ده‌بوویه‌وه.
ده‌یه‌ی 1960 سه‌رده‌می سینه‌مای دانه‌ر(موئه‌لیف) بوو، ده‌رهینه‌رانی فیلمه هالیوودییه‌کان رۆژ له دوای رۆژ ناسراوتر ده‌بوون و ئه‌مه له حاڵیکدا بوو که واتای "ده‌رهێنه‌ری دانه‌ر"(ده‌رهینه‌ری موئه‌لیف) له روانگه‌ی یاساییه‌وه له سیسته‌مه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هالیووددا جێگایه‌کی نه‌بوو، ده‌رهێنه‌رانی ئه‌ورووپایی که له سه‌ره‌تاوه چاوهدیرییهکی زۆرتریان به سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی خۆیاندا ده‌کرد له بینه‌رانی نوێ که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت تاکوو فیلمگه‌لێک به‌رهه‌م بهێنن که هه‌م له روانگه‌ی فیکرییه‌وه ئاڵۆز بێت و هه‌م راچڵه‌کێنه‌ر بێت.
له ئیتالیادا پیه‌ر پائۆلۆ پازۆلینی رۆماننووس و وتارنووس، سینه‌مای له وێنه‌ی رێگایه‌کی نوێ بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونه‌کانی سه‌باره‌ت به ئوستووره، سیاسه‌ت و کولتووری سه‌رده‌م هه‌ڵبژارد. له فه‌ڕانسه‌دا دوو که‌س له ئاڵاهه‌ڵگرانی رۆمانی نوێ واته مارگریت دۆراس و ئالێن رۆب-گریه که هه‌ردووکیان وه‌ک سیناریۆنووس له‌گه‌ڵ "ئالێن رێسناس"دا هاوکارییان کردبوو (مارگاریت دۆراس بۆ هیرۆشیما ئه‌وینی من، 1959 و ئالێن رۆب-گریه بۆ ساڵی رابردوو له مارین باد 1961) له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون ئه‌مجاره له پێگه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌وه توێژینه‌وه بۆ تواناییه‌کانی گێڕاننه‌وه له سینه‌مادا بکه‌ن.
لۆییس بونوێل ده‌رهێنه‌ری تاراوگه‌نشینی ئیسپانیایی دوای گه‌ڕاننه‌وه له مه‌کزیکه‌وه بۆ ئه‌ورووپا له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1960دا درووست‌کردنی کۆمه‌ڵه فیلمێکی ده‌ستپێکرد، ئه‌و فیلمانه له ئاراسته‌ی به‌ڵێنده‌ریی له مێژینه‌ی خۆی بۆ سووریالیزم بوو، بۆنوێل به یه‌ک راده هه‌م ئه‌خلاقیاتی نه‌ریتی و هه‌م لۆژیکی گێڕاننه‌وه‌ی ره‌د کرده‌وه.
یه‌کێک له شێوازه هاوبه‌شه‌کانی فیلمه‌کان له ده‌یه‌ی 1960 و 1970 جۆرێک ئازادی له راڤه‌ی فیلمه‌کان یان دووری گرتن له پێکهاته‌ی گێڕاننه‌وه بوو که به شێوازێکی نه‌ریتی په‌یڕه‌وی پێداویستی "کرده‌ی چیرۆک" و "گه‌ڵاڵه‌ی چیرۆک" ده‌بوون. له‌م به‌رهه‌مانه‌دا به شێوازێکی نارێک و به‌ربڵاو (گۆدار، بونوێل) یان به جه‌خت کردنی یه‌کسان له سه‌ر کرده‌ی چیرۆک و "کاتی مردوو" که له‌ودا هیچ شتێک روو نادات (ئانتۆنیۆنی، ئیرێک، ویم وێندرسۆن) چیرۆک ده‌گێڕدرایه‌وه.
به وته‌ی ژیل دلۆز فه‌یله‌سووفی فه‌ڕانسه‌وی، جووڵه-دیمه‌ن جێگای خۆی دا به کات-دیمه‌ن، به واتایه‌کی دیکه که‌ش و هه‌وا و کات له رێگای شێوازه نه‌ریتییه‌کانی مۆنتاژی فیلمه‌وه به سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی گێڕاننهوهدا زاڵ بوو. به‌شێک له ده‌رهێنه‌ران –تیۆدۆر ئانجێلۆپلۆس له یۆنان (ئه‌کته‌ره گه‌ڕۆکه‌کان، 1975)، میکلۆش یانچۆ له مه‌جارستان(هه‌نگاریا) (پێکدادان، 1968) و گلۆبر رۆشان له به‌ڕازیل- گێڕاننه‌وه‌ی فیلمه‌کانیان به که‌ڵک وه‌رگرتنی مێتۆدیکاڵ له گرته درێژه‌کان(به شێوازی پانۆرامیک) پته‌و کرد، له‌و فیلمانه‌دا له کاتێکی دیاریکراودا گرته‌کان درێژتر ده‌بنه‌وه و به‌س جار جارێک به جووڵه‌یه‌ک یان بڕینی دیمه‌ن(کات) بۆ سه‌ر گرته‌یه‌کی نزیکتر، که‌ش و هه‌وا به شێوازێکی به‌رده‌وام ده‌شکێت.
ناهه‌ماهه‌نگی و نایه‌کسانی نێوان فیلمه هونه‌رییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێته هۆی جێ بڕوانه‌بوونی هه‌وڵی که‌سانێک که هه‌ندێ جار تێده‌کۆشن سینه‌مای ئه‌م سه‌رده‌مه له وێنه‌ی ژانرێکی جیاواز وه‌ک سینه‌مای هالیوود یان سینه‌ما تیجارییه‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ن. ئه‌مه دروسته که زۆرێک له‌م فیلمانه له ئاست ملهوڕی له به‌رامبه‌ر یاسادا هاوده‌نگ بوون و ته‌نانه‌ت له به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رێنییه‌کاندا هاوبه‌ش بوون (گێراننهوهی به‌ربڵاو، زاڵبوونی کاتی مردوو، پاڵه‌وان یان دژه‌پاڵه‌وان و....) به‌ڵام سه‌رپێچی له به‌رامبه‌ر سینه‌مای زاڵدا به شێوازگه‌لی جیاواز ده‌کرا و کۆکردنه‌وه‌یان له ژێر نێوێکی هاوبه‌شدا زه‌حمه‌ته.
له بازنه‌ی پشت‌کردن له ره‌وتی سه‌ره‌کی سینه‌ماشدا جیاوازیگه‌لێکی به‌رچاو ده‌بینرێت، له په‌نای ده‌رهێنه‌رانێکی ئاوانگارد وه‌ک گۆدار، ده‌رهێنه‌رانێکی دیکه‌ی فیلمه‌کانی ژانر که‌سانێک وه‌ک کلۆد شابرۆل ده‌بینران و ئه‌وانیتر وه‌ک ترۆفۆ له نێوانی ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌دا بوون.
ده‌کرێ خاڵه هاوبه‌ش و به‌رچاوه‌کان له پانتایی بازاڕی فیلم‌دا ده‌ستنیشان بکه‌ین؛ فیلمگه‌لێک که له ده‌ره‌وه‌ی ره‌وتی سه‌ره‌کی سینه‌ما درووست ده‌کران و بۆ گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌یی چاویان له فستیڤاڵه‌کان بوون، فستیڤاڵگهلێک وه‌ک کان، ڤێنیز، بێرلین، سان سباستیان، کارلۆ... جگه له فستیڤاڵه‌کان خاڵێکی‌تری هاوبه‌ش بریتی بوو له هه‌وڵی ره‌خنه‌گران و ده‌زگاکانی بڵاوکردنه‌وه و گرنگتر له هه‌موو شتێک هه‌بوونی بینه‌رانی نوێ و تایبه‌ت.

سه‌رچاو: جفری ناول-اسمیت، تاریخ تحلیلی سینمای جهان 1895-1995(جفری ناول-اسمیت)،
ترجمه: گروه مترجمان، جلد سوم، ص 666-669
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 123ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له رێکه‌وتی 15.09.1394 (6.12.2015) چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.