فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌فیزیۆنی
و: جه‌مشید به‌هرامی
له ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1930دا وڵاته‌کانی ئاڵمان و به‌ریتانیا ده‌ستیان دایه به‌رهه‌مهینان و بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی(دیکۆمێنتاری / به‌ڵگه‌فیلم) ته‌له‌فیزیۆنی (Television Documentary) بریتی له پرۆگرامه راسته‌وخۆکان و فیلمگه‌لی پێوه‌ندیدار به هه‌واڵه‌کانه‌وه، هێدی هێدی ته‌له‌فیزیۆن هه‌م بووه به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌م بووه ده‌زگایه‌کی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌م جۆر فیلمانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و سنووره سیاسی و بازه‌رگانییانه‌ی که له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا به سه‌ر ته‌له‌فیزیۆندا ده‌سه‌پێت، توانایی ئابووری و فه‌ننی ته‌له‌فیزیۆن ئه‌وه‌نده زۆره که توانیویه‌تی له به‌رهه‌مهێنان و به‌تایبه‌ت پیشاندانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه ته‌له‌فیزیۆن یه‌کێکه له گرنگترین هۆکاره‌کانی گه‌شه‌ی سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی. ئه‌م گه‌شه‌یه به‌س به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی خێرا و گشتگیربوونی ئه‌م میدیایه نییه، به‌ڵکوو ته‌له‌فیزیۆن جۆراوجۆرییه‌کی له فۆرم، تێکنۆلۆژیا و ره‌وتی دیکۆمێنت‌سازیدا پێکهێناوه. فۆرمگه‌لێک که تاکوو ئێسته، فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌فیزیۆنی له خۆ گرتووه جۆراوجۆرن.
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ
ئه‌م جۆره فیلمه زۆرتر ده‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی
که له روانگه‌ی تایبه‌ت به هه‌واڵه‌وه گرنگن، ئه‌م ته‌وه‌رانه له‌وانه‌یه
لۆکا‌ڵی(ناوچه‌یی) یان نه‌ته‌وه‌یی یان نێونه‌ته‌وه‌یی بن، ئه‌م جۆره فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییانه
زۆرتر به شێوه‌ی زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنین و بڵاو کردنه‌وه و پیشاندانییان له
رێگای کاناڵه ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانه‌وه‌یه.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)و: جه‌مشید به‌هرامی
له ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1930دا وڵاته‌کانی ئاڵمان و به‌ریتانیا ده‌ستیان دایه به‌رهه‌مهینان و بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی(دیکۆمێنتاری / به‌ڵگه‌فیلم) ته‌له‌فیزیۆنی (Television Documentary) بریتی له پرۆگرامه راسته‌وخۆکان و فیلمگه‌لی پێوه‌ندیدار به هه‌واڵه‌کانه‌وه، هێدی هێدی ته‌له‌فیزیۆن هه‌م بووه به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌م بووه ده‌زگایه‌کی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌م جۆر فیلمانه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و سنووره سیاسی و بازه‌رگانییانه‌ی که له زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا به سه‌ر ته‌له‌فیزیۆندا ده‌سه‌پێت، توانایی ئابووری و فه‌ننی ته‌له‌فیزیۆن ئه‌وه‌نده زۆره که توانیویه‌تی له به‌رهه‌مهێنان و به‌تایبه‌ت پیشاندانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه ته‌له‌فیزیۆن یه‌کێکه له گرنگترین هۆکاره‌کانی گه‌شه‌ی سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی. ئه‌م گه‌شه‌یه به‌س به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی خێرا و گشتگیربوونی ئه‌م میدیایه نییه، به‌ڵکوو ته‌له‌فیزیۆن جۆراوجۆرییه‌کی له فۆرم، تێکنۆلۆژیا و ره‌وتی دیکۆمێنت‌سازیدا پێکهێناوه. فۆرمگه‌لێک که تاکوو ئێسته، فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌فیزیۆنی له خۆ گرتووه جۆراوجۆرن.
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ
جیاوازییه سه‌ره‌کییه‌کانی جۆری ته‌له‌فیزیۆنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ له‌گه‌ڵ جۆری سینه‌مایی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ بریتین له:
1- جۆری ته‌له‌فیزیۆنی درێژتر له جۆری سینه‌ماییه و به شێوه‌ی زنجیره‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی بڵاو ده‌بێته‌وه.
2- ئامانجی جۆری ته‌له‌فیزیۆنی بریتییه له به‌خشینی زانیاری، روونکردنه‌وه‌ی ته‌وه‌ری به‌رباس، لێکدانه‌وه‌ی پرسه‌کانی تایبه‌ت به هه‌واڵ و له‌قاودانی ئاڵۆزییه‌کان و حاڵه‌تی نائاسایی کۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ر بۆیه ئاراسته‌ی جۆری ته‌له‌فیزیۆنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ هه‌ر وه‌ک جۆری سینه‌مایی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ زۆرتر له یه‌ک یان چه‌ند ته‌وه‌ری سنووردار ده‌کۆڵنه‌وه و له په‌رژانه سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر و جیاوازی تایبه‌ت به هه‌واڵ خۆ ده‌بوێرن.
3- به پێچه‌وانه‌ی جۆری سینه‌مایی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ، له جۆری ته‌له‌فیزیۆنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵدا زۆرتر له گێڕاننه‌وه -که زۆر جار له فیلم‌دا بوونی هه‌یه- که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.
به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌مهێنانی جۆری ته‌له‌فیزیۆنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ، پێویستی به رێکخراوی هه‌واڵده‌ری و فیلمهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی چڕ و پڕ و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر هه‌یه، به‌س رێکخراوه گه‌وره‌کان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنیی ده‌توانن بپه‌رژێنه سه‌ر به‌رهه‌مهێنان له‌م پانتاییه‌دا. هه‌ر بۆیه ئاراسته‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ زۆرتر له هه‌ر وڵاتێکی دیکه له ئه‌مریکادا بڵاوه و گه‌شه‌ی کرد. له نێو ئه‌و پرۆگرام و فیلمانه‌ی که به‌م شێوه‌یه دروست کراون ده‌توانین ئاماژه به‌م زنجیر ته‌له‌فیزیۆنییانه بکه‌ین:
- "ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له رووداوه‌کانی رۆژ" (1958-1958) که له لایه‌ن "ئیدوارد موورۆ- Edward R. Murrow"ـه‌وه بۆ کۆمپانیای رادیۆ ته‌له‌فیزیۆنی کۆلۆمبیا به‌رهه‌م ده‌هات.
- "راپۆرتی سی.بی.ئێس" (له ساڵی 1959وه تاکوو ئێسته به‌رده‌وامه)
- "لاپه‌ڕه‌ی سپی ئێن.بی سی" (1960)
- کلۆزئاپ به‌رهه‌می کاناڵی رادیۆ ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریکا.
"ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له رووداوه‌کانی رۆژ" یه‌که‌مین پرۆگرامێک بوو که که‌ڵکی له جۆری ته‌له‌فیزیۆنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی وه‌رگرت. ئه‌م پرۆگرامه بووه بنه‌مای پێوه‌ر و نموونه‌ی به‌رهه‌مهێنانێکی زۆر له‌م پانتاییه‌دا. زنجیره ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ دواتر به که‌ڵک وه‌رگرتن له داهێنانه‌کانی فرێندلی(Fred Friendly) و موورۆ، په‌رژانه سه‌ر بڵاوه‌دانی ئه‌م شێوازه‌کاره. سه‌رکه‌وتنی "ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له رووداوه‌کانی رۆژ" که کێشه و کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی بۆ "موورۆ" پێک هێنابوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کاناڵی سی.بی.ئێس زنجیره‌ی تایبه‌ت به هه‌واڵی "راپۆرتی سی.بی.ئێس" له حاڵه‌تی باس خولقێن و مشت و مڕ ده‌ربهێنێت؛ "فرێندلی" که به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه نوێیه بوو، بڕوای به‌ه‌وه بوو که ئه‌م پرۆگرامه، فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی راسته‌قینه نییه، به‌ڵکوو فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌ییه که له‌ودا چیرۆک و گێڕاننه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ له‌به‌رچاو گیراوه. فرێندلی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م پرۆگرامگه‌له پشتبه‌ستوو به راسته‌قینه‌ن، پێویسته له‌وانیشدا له چیرۆک و هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی چیرۆک –که بریتین له پێشه‌کی، ناوه‌رۆک و ده‌ره‌نجام- که‌ڵک وه‌ربگیردریت". به پێی ئه‌وم روانگه‌یه، رێژه‌یه‌کی زۆر له جۆری ته‌له‌فیزیۆنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ بۆ ئه‌م زنجیره درووست کرا.
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی کۆکراوه
له کاتی داکشان و داڕمانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت
به هه‌واڵدا، به کڕین و کۆکردنه‌وه و ئه‌رشیڤ کردنی وێنه و فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌کانی
کۆمپانیاکانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ، کۆمپانیا ته‌له‌فیزیۆنییه‌کان
ده‌ستیان به گه‌نجینه‌یه‌کی گه‌وره و به‌بایه‌خ راگه‌یشت. دواتر، به‌رهه‌مهێنه‌رانی
پرۆگرامه ته‌له‌فیزیۆنییه‌کان له‌م گه‌نجینه به‌بایه‌خه و هه‌روه‌ها له فیلمه‌کانی
دیکه که خۆیان به‌ده‌ستیان هێنابوو، بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه کۆکراوه‌کان که‌ڵکێکی
زۆریان وه‌رگرت. یه‌که‌مین و یه‌کێک له گرنگترین نموونه‌کانی ئه‌م جۆره فیلمه،
زنجیریه‌کی کۆکراوه‌ی ته‌له‌فیزیۆنییه له ژێر نێوی "سه‌رکه‌وتنی ده‌ریا - Victory at Sea" (1952) که له
ساڵی 1952 له ئه‌مریکا له لایه‌ن "هێنری سالۆمۆن – Henry
Salomon"ـه‌وه بۆ رێکخراوی رادیۆ و
ته‌له‌فیزیۆنی نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌م هێنرا. ئه‌م زنجیره‌یه که به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وین و هۆگرایه‌تی سالامۆن بۆ مرۆڤایه‌تی
تێکه‌ڵ ببوو، سه‌باره‌ت به چالاکی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مدا
بوو. بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م زنجیره‌یه سالۆمۆن و هاوکاره‌کانی 60 ملیۆن فووت(هه‌ر
فووتێک 30٫48) فیلمیان دووباره بینیه‌وه و 60000 فووت له‌و فیلمانه‌یان
هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی له 26 فیلمی ئه‌م زنجیره‌یه‌دا که‌ڵکی لێوه‌رگرن. هه‌ر کامه
له‌م فیلمانه بۆ نیشاندانی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ته‌وه‌رێکی تایبه‌تی ده‌خسته‌ڕوو.
بۆ وێنه جارێک چه‌ک و چۆڵی شه‌ڕ، و جارێکی دیکه رۆڵی که‌ش و هه‌وا و که‌شناسی له
شه‌ڕه ده‌ریاییه‌کاندا خرابووه به‌ر باس.
له فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌کانی تایبه‌ت به هه‌واڵ له سینه‌مادا، به‌شه جیاوازه‌کانی فیلم به پێی له به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌سته‌یی له بواری مێژووییه‌وه یه‌ک له دوای یه‌ک ئیدیت ده‌کران له حاڵێکدا سالۆمۆن په‌یوه‌سته‌یی و هه‌ماهه‌نگی له فیلمه‌کانیدا له رێگه‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کییه‌وه ده‌دا به‌ده‌سته‌وه. ئه‌م ئه‌زموونه له دوو فیلمی کۆکراوه‌یی ته‌له‌فیزیۆنیش که ئه‌و بۆ رێکخراوی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی نه‌ته‌وه‌یی درووست کرد که‌ڵکی لێوه‌رگیرا. ئه‌م زنجیره‌یه که له ژێر نێوی "گه‌ڵاڵه‌ی بیسته‌م"دا بوو، ئامانجی سه‌ره‌کی پیشاندانی رووداوه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو. به‌شێک له‌م فیلمانه بریتین له:
"مۆته‌که‌ی سوور" (1955)، سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوه‌کردنی کۆمۆنیزم له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوودا. "خاچی شکاو" (1956)، سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدان و داڕمانی هیتله‌ر. "شه‌ڕی گه‌وره"، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی. ئه‌م فیلمانه به که‌ڵک وه‌رگرتن له فیلمه ئه‌رشیڤییه‌کان و به گێڕاننه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه، ئیدیت و مۆسیقایه‌کی ناوازه و تایبه‌ت، سه‌رده‌مه مێژووییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به شێوازێکی مه‌عقوول و کاریگه‌ر پیشان ده‌ده‌ن.
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی بیۆگرافی

یه‌کێکی دیکه له داهێنانه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن له
راستای گه‌شه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی فیلم به پێی چیرۆکی
ژیان و به‌سه‌رهاتی که‌سێکی تایبه‌ت. ئه‌م جۆره فیلمه ئه‌مڕۆکه زۆرتر دوای مه‌رگی
ناوداران دێته به‌رهه‌م و له‌ودا له
وتووێژ، فیلمی تایبه‌ت به رووداوی تایبه‌ت، نووسراوه‌کانی خودی که‌سه‌که یان نووسراوه‌کانی
دیتران سه‌باره‌ت به‌و که‌سه، که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. له راستیدا، "به‌سه‌رهات"
جۆرێک له کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌کان سه‌باره‌ت به که‌س یان گرووپێکه.
به‌شێک له پرۆگرامه‌کانی زنجیره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م تایبه‌ت بوو به ژیاننامه‌ی
که‌سانێک له وێنه‌ی چرچیل، گاندی، مۆسۆلینی، رووزوێڵت و گورینگ.
رێکخستنه‌کانی تایبه‌ت به ته‌له‌فیزیۆن جگه له ئاوڕدانه‌وه له به‌سه‌رهاتی که‌سانێک که له ژیاندا نه‌ماون، ده‌ستیان دایه ریکۆردکردنی به‌سه‌رهاتی که‌سانێک که هێشتاکه کۆچی دواییان نه‌کردووه. نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م جۆره له فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی، "زنجیره‌ی جیهانی—" (The World of -- ) بوو، که له ساڵی 1962دا له لایه‌ن رێکخراوی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له ئه‌مریکا به‌رهه‌م هات. له‌م زنجیره‌یه‌دا هه‌ر جاره و جیهانی یه‌کێک له که‌سه ناسراوه‌کان له وێنه‌ی ژاکلین کنێدی، سۆفیا لۆرێن، بیلی گراهام و مۆریس شوالیه، له چاوی کامێراوه ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه.
رابێرت درێو شێوازی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی بیۆگرافی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خۆی نێوی "کامێرای زیندوو" لێنابوو، تێکه‌ڵ کرد و سه‌باره‌ت به که‌سانێک که له دۆخێکی قه‌یراناویدا گیریان کردبوو، زنجیره‌یه‌کی ده پرۆگرامی به‌رهه‌مهێنا.
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی زانیاری

ئه‌م جۆره فیلمه زۆرتر له هه‌وڵی به‌خشینی زانیاری سه‌رنجڕاکش
به بینه‌ره و سه‌باره‌ت به که‌س یان چیرۆک یان رووداوێکی تایبه‌ت نییه. ئه‌م
جۆره له فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ته‌له‌فیزیۆن و ته‌نانه‌ت
پێش له داهێنانی کاسێتی ته‌له‌فیزیۆنی، که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گیرا. له ساڵی 1950
کۆمه‌ڵێک فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی زانیاری له وێنه‌ی گه‌ڕان (1948)، جیهانی به‌رین
(1956) به‌رهه‌م هات و له کاناڵه ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانی ئه‌مریکاوه بڵاو کرانه‌وه.
"جیهانی به‌رین" له نه‌بوونی ئامێری رێکۆردی دیمه‌نی ته‌له‌فیزیۆنی، به شێوه‌ی راسته‌وخۆ پرۆگرام و رووداوی دیکۆمێنتی بۆ بینه‌ران بڵاو کرده‌وه.
له ده‌یه‌ی 1960 و 1970 "رێکخراوی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی کۆلۆمبیا" ده‌ستی دایه به‌رهه‌مهێنا و بڵاو کردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک له ژێر ناوی "سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م" که له هه‌ر پرۆگرامێکدا ده‌په‌رژایه سه‌ر لایه‌نێکی تایبه‌ت له ژیانی مرۆڤ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا، پێش بینی داهاتووی مرۆڤ له‌م فیلمانه‌دا، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانایان و دۆزینه‌وه و داهێنانی سه‌ده‌ی سه‌رده‌م بوو.
گۆڤاری ته‌له‌فیزیۆنی

لێره‌دا مه‌به‌ست پرۆگرامێکی تایبه‌ته که ته‌وه‌رگه‌لی
جۆراوجۆری تایبه‌ت به رووداوه‌کانی رۆژ له خۆده‌گرێت، ئه‌م جۆره پرۆگرامه
زۆرتر وه‌ک زنجیره پرۆگرامێک، هه‌فتانه یان دوو هه‌فته جارێک یان مانگی جارێک
له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه. هه‌ر پرۆگرامێک بریتی له چه‌ندنین ته‌وه‌ری
سه‌ربه‌خۆیه که له وێنه‌ی بابه‌ته‌کانی گۆڤارێک، به بێ هه‌ماهه‌نگی تایبه‌ت یه‌ک
له دوای یه‌ک جێگیر ده‌بن. هه‌ندێک له بابه‌ته‌کان جیددی، هه‌ندێکیان ته‌نز و هه‌ندێکیشیان
ره‌خنه‌یین –ره‌خنه‌ی هونه‌ری یان سیاسی-. له‌م رووه‌وه لێکچوونێکی زۆر له
نیوان فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به هه‌واڵ
له سینه‌ما و گۆڤاری ته‌له‌فیزیۆنیدا هه‌یه. نموونه‌گه‌لێک له‌م پرۆگرامه، که
ئێستاکه‌ش له ئه‌مریکادا بڵاو ده‌بێته‌وه بریتییه له پرۆگرامی 60 ده‌قه، که
له لایه‌ن رێکخراوی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی کۆلۆمبیاوه له کاناڵی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی
نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
په‌خشی راسته‌خۆ
په‌خشی راسته‌خۆ
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ته‌له‌فیزیۆن تا ساڵی 1958
واته تا کاتێک که ئامێری ریکۆردی دیمه‌نی ته‌له‌فیزیۆنی هاته بازاڕه‌وه، دیمه‌نگه‌لێک
که به کامێرای ته‌له‌فیزیۆن ریکۆرد ده‌کرا، به شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌گوێزرایه‌وه
بۆ ئانتینی په‌خش و بڵاو ده‌کرایه‌وه، به شێوازێک که بڵاوکردنه‌وه‌ی رووداوه‌کان،
هاوکات له‌گه‌ڵ روودانی ئه‌واندا، گرنگترین ئه‌رکی ته‌له‌فیزیۆن بوو. به هاتنه‌ئارای
ئامێری رێکۆردی دیمه‌نی ته‌له‌فیزیۆنی و توانایی ئیدیتی ئه‌لکتریکی (به بێ ئه‌وه‌ی
پێویست به بڕینی نه‌واری فیلم بێت) و هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتنی روو له گه‌شه‌ی
فیلم له ته‌له‌فیزیۆندا، بڵاوکردنه‌وه‌ی رووداوه‌کان له رێگای ته‌له‌فیزیۆنه‌وه
زۆر که‌م بوویه‌وه. به‌ڵام به‌زوویی، گه‌شه‌کردنی خێرا و سه‌رسووڕهێنه‌ر له پیشه‌ی
ته‌له‌فیزیۆن و ئه‌لکتریکدا هاته ئاراوه که بووه هۆی ئه‌وه‌ی دیسان بڵاوکردنه‌وه‌ی
راسته‌وخۆ له ده‌یه‌ی 1960 و به تایبه‌ت له ده‌یه‌ی 1970دا به دوو ئاراسته‌ی
گرنگدا گه‌شه بکات: یه‌ک: په‌خشی راسته‌وخۆی کێبڕکێ و رووداوی وه‌رزشی/ دوو: په‌خشی
راسته‌وخۆی رووداو و هه‌واڵه‌کان.
په‌خشی راسته‌وخۆ هه‌میشه تایبه‌ته به پرۆگرامێک به شێوه‌ی زیندوو –هاوکات له‌گه‌ڵ روودانی رووداوه‌کاندا- به‌م جیاوازییه‌وه که رووداوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ستۆدیۆ روو ده‌دات و هه‌ر له‌وێوه راسته‌وخۆ له رێگه‌ی کامێراکانه‌وه و یه‌که گه‌رۆکی ته‌له‌فیزیۆنیی بۆ په‌خش ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوه‌ندی ته‌له‌فیزیۆنی.
جۆره‌کانی دیکه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی

جگه له‌و جۆرانه‌ی که ئاماژه‌ی پێکرا، ته‌له‌فیزیۆن
جۆره‌کانی دیکه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنێت؛ ده‌کرێت به‌مانه
ئاماژه بکه‌ین: فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی خه‌ڵکناسانه (مه‌ردمناسانه) یان فیلمگه‌لێک
که سه‌باره به سرووشت و گیانه‌وه‌رانه‌وه درووست ده‌کرێن.
به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م جۆره فیلمانه ناچنه خانه‌ی بواری تایبه‌ت به هه‌واڵ و رووداوه‌کانه‌وه، زۆرجار ته‌له‌فیزیۆنه‌کان خۆیان ئه‌م فیلمانه به‌رهه‌م ناهێنن و پێیان باشتره که فیلمه به‌رهه‌مهاتووکانی گروپه‌کان و رێکخراوه‌کانی دیکه بڵاو بکه‌نه‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌له‌فیزیۆن به‌س رۆڵی په‌خش و بڵاوکردنه‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.

سه‌رچاوه: حمید نفیسی، سینمای مستند(اصوول سینمای مستند/جلد اول)، تهران؛
اتشارات دانشگاه آزاد ایران، سال 1357، بخش سوم، فصل یازده، ص 153-154/ 163/
167/ 169-171/ 174
ئه‌م
بابه‌ته له ژماره‌ی 122ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له رێکه‌وتی 16.08.1394 (07.11.2015)چاپ
و بڵاو کراوه‌ته‌وه.