‏نمایش پست‌ها با برچسب دیکۆمێنتاری. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب دیکۆمێنتاری. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۴/۱۰/۰۵

‌فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌فیزیۆنی

‌فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌فیزیۆنی
و: جه‌مشید به‌هرامی

له‌ ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1930دا وڵاته‌کانی ئاڵمان و به‌ریتانیا ده‌ستیان دایه‌ به‌رهه‌مهینان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ‌فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی(دیکۆمێنتاری / به‌ڵگه‌فیلم) ته‌له‌فیزیۆنی (Television Documentary) بریتی له‌ پرۆگرامه‌ راسته‌وخۆکان و فیلمگه‌لی پێوه‌ندیدار به‌ هه‌واڵه‌کانه‌وه‌، هێدی هێدی ته‌له‌فیزیۆن هه‌م بووه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌م بووه‌ ده‌زگایه‌کی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌م جۆر فیلمانه. سه‌ره‌ڕای ‌ئه‌و سنووره‌ سیاسی و بازه‌رگانییانه‌ی که‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌کاندا به‌ سه‌ر ته‌له‌فیزیۆندا ده‌سه‌پێت، توانایی ئابووری و فه‌ننی ته‌له‌فیزیۆن ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ توانیویه‌تی له‌ به‌رهه‌مهێنان و به‌تایبه‌ت پیشاندانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ ته‌له‌فیزیۆن یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین هۆکاره‌کانی گه‌شه‌ی سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی‌. ئه‌م گه‌شه‌یه‌ به‌س به‌ هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی خێرا و گشتگیربوونی ئه‌م میدیایه‌ نییه‌، به‌ڵکوو ته‌له‌فیزیۆن جۆراوجۆرییه‌کی له‌ فۆرم، تێکنۆلۆژیا و ره‌وتی دیکۆمێنت‌سازیدا پێکهێناوه‌. فۆرمگه‌لێک که تاکوو ئێسته‌‌، فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌له‌فیزیۆنی له‌ خۆ گرتووه‌ جۆراوجۆرن.
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵ 
ئه‌م جۆره‌ فیلمه‌ زۆرتر ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی که‌ له‌ روانگه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵه‌وه‌ گرنگن، ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ له‌وانه‌یه‌ لۆکاڵی(ناوچه‌یی) یان نه‌ته‌وه‌یی یان نێونه‌ته‌وه‌یی بن، ئه‌م جۆره‌ فیلمه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ییانه‌‌ زۆرتر به‌ شێوه‌ی زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنین و بڵاو کردنه‌وه‌ و پیشاندانییان له‌ رێگای کاناڵه‌ ته‌له‌فیزیۆنییه‌کانه‌وه‌یه‌.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۴/۰۸/۲۴

فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و فیلمی چیرۆکی

فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و فیلمی چیرۆکی
و: جه‌مشید به‌هرامی


هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ ئارای هونه‌ری سینه‌ماوه‌ تاکوو ئێسته‌ پێناسه‌گه‌لی جیاواز و جۆراوجۆر بۆ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی کراوه‌، هه‌ر بۆیه‌ لێره‌دا ئاوڕێک‌ له‌ هه‌ندێ له‌و پێناسانه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌.
جان گریه‌رسۆن(John Grierson)، سینه‌ماکاری به‌ریتانیایی که‌ هه‌ندێ که‌س به‌ باوکی سینه‌مای به‌لگه‌نامه‌یی ناوزه‌دی ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی کردووه‌: "راپۆرت و راڤه‌ی ئافرێنه‌رانه‌ی راسته‌قینه‌". پار لۆرێنز(Pare Lorenz)، سینه‌ماکاری ناسراوی ئه‌مریکایی و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌کانی "خیشێک که‌ ده‌شته‌کانی کێڵا"(The Plow that Broke the Plains) و "رووخانه‌"(River)؛ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌ فیلمێک ده‌زانێت که‌ هۆکاره‌کانی "درام"ی تێدا بێت. پاول رۆتا(Paul Rotha)، سینه‌ماکاری به‌ریتانیایی و نووسه‌ری چه‌ند کتێب سه‌باره‌ت به‌ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌وانه‌: "فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی"  و "چاوخشاندنێک به‌ سینه‌مادا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تاکوو ئێستا"؛ به‌م شێوه‌یه‌ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی پێناسه‌ ده‌کات: "فیلمێک که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی، ژیانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک به‌ شێوه‌یه‌کی ئافرێنه‌رانه‌ نیشان ده‌دات.
"ئاکادیمیای هونه‌ر و زانسته‌ سینه‌ماییه‌کانی ئه‌مریکا"ش به‌م شێوه‌یه‌ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی پێناسه‌ ده‌کات: "فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی فیلمێکه‌ که‌ توێژینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ ته‌وه‌ره‌ مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و ئابوورییه‌کان ده‌کات. فیلمهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌ کاتی روودانی رووداوه‌کان یان دواتردا به‌ هۆی دووباره‌سازی رووداوه‌کانه‌وه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گات، له‌م جۆره‌ فیلمه‌دا، گرنگایه‌تی ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه زۆرتره‌‌ له‌ ناوه‌ڕۆکی سه‌ر‌قاڵکردن.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۱۰/۲۱

سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی

سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی
و:جه‌مشید به‌هرامی

ئاماژه‌: 
سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی(دیکۆمێنتاری) مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه‌، و ته‌نانه‌ت خودی به‌ڵگه‌نامه‌یی مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ پێش مێژووی سینه‌ما، له‌م بابه‌ته‌دا ئاوڕ له سه‌رچاوه‌کان و‌ ساڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی مێژووی ئه‌م جۆره‌ سینه‌ماییه‌ ده‌درێته‌وه‌.

ده‌سته‌واژه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی(دیکۆمێنتاری) تاکوو ده‌یه‌ی 1920 و 1930 بۆ جۆره‌ جیاوازه‌کانی فیلمی ناچیرۆکی داهێنه‌رانه‌ له‌ پانتایی سینه‌مای کلاسیکی پێش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به‌ کارده‌هێنرا. فیلمه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ بریتی بوون له‌ "نانووکی باکوور/ به‌رهه‌می ڕابێرت فلاهێرتی"، فیلمگه‌لی رووسی ده‌یه‌ی 1920 له‌ وێنه‌ی "پیاوێک له‌گه‌ڵ کامێرای وێنه‌گریدا/ به‌رهه‌می ژیگاوێرتۆف 1929"، "بێرلین: سه‌مفۆنیای شارێک/ به‌رهه‌می واڵتێر رووتمان، 1927" و "ماڵ له‌ کۆڵه‌کان/ به‌رهه‌می جان گریه‌رسۆن"(John Grierson).
سه‌رچاوه‌کانی سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌ فۆرمی درێژخایه‌ن و زیندوودا حه‌شار دراون که‌ له‌ کتێبگه‌لی وێنه‌داری نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هاتبوونه‌ ئاراوه‌. یه‌که‌مین دیکۆمێنتسازه‌کان به‌ چنینی یه‌ک له‌ دوای یه‌کی دیمه‌نه‌کان له‌ په‌نای یه‌کدا به‌ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌قی وتارێکدا که به‌ شێوه‌ی زیندوو‌ ده‌خوێندرایه‌وه‌ و جار جاریش به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ مۆسیقا و ساوند ئێفێکت، پرۆگرامێکی ئاڵۆزیان به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ فانۆسی سیحر پێک ده‌هێنا. به‌ ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی بیسته‌م، هێدی هێدی فیلم بوو به‌ جێگره‌وه‌ی ئیسلاید (Slide) و نێوان‌نووسه‌کان (نووسراوه‌گه‌لی نێوان دیمه‌نه‌کان) بوونه‌ جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ وتاره‌کان، گۆڕانکاریگه‌لێک که‌ چه‌مکگه‌لێکی نوێیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنا.
دیکۆمێنتسازی پێش له‌ هاتنه‌ئارای سینه‌ما، هاوکات به‌ ئاڵووگۆڕی ته‌کنۆلۆژیک و له‌ داوێنی هێزگه‌لێک به‌ره‌و ئاڵووگۆڕی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا و تا سه‌رده‌می تی-ڤی و ویدیۆ درێژه‌ی کێشا. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)