سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی
و:جه‌مشید به‌هرامی
ئاماژه:
سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی(دیکۆمێنتاری) مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌یه، و ته‌نانه‌ت
خودی به‌ڵگه‌نامه‌یی مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ پێش مێژووی سینه‌ما، له‌م بابه‌ته‌دا
ئاوڕ له سه‌رچاوه‌کان و ساڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی مێژووی ئه‌م جۆره سینه‌ماییه ده‌درێته‌وه.
ده‌سته‌واژه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی(دیکۆمێنتاری) تاکوو ده‌یه‌ی 1920 و 1930 بۆ جۆره جیاوازه‌کانی فیلمی ناچیرۆکی داهێنه‌رانه له پانتایی سینه‌مای کلاسیکی پێش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به کارده‌هێنرا. فیلمه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌یه بریتی بوون له "نانووکی باکوور/ به‌رهه‌می ڕابێرت فلاهێرتی"، فیلمگه‌لی رووسی ده‌یه‌ی 1920 له وێنه‌ی "پیاوێک له‌گه‌ڵ کامێرای وێنه‌گریدا/ به‌رهه‌می ژیگاوێرتۆف 1929"، "بێرلین: سه‌مفۆنیای شارێک/ به‌رهه‌می واڵتێر رووتمان، 1927" و "ماڵ له کۆڵه‌کان/ به‌رهه‌می جان گریه‌رسۆن"(John Grierson).

سه‌رچاوه‌کانی سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی له فۆرمی درێژخایه‌ن و زیندوودا حه‌شار
دراون که له کتێبگه‌لی وێنه‌داری نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هاتبوونه
ئاراوه. یه‌که‌مین دیکۆمێنتسازهکان به چنینی یه‌ک له دوای یه‌کی دیمه‌نه‌کان
له په‌نای یه‌کدا به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌قی وتارێکدا که به شێوه‌ی زیندوو
ده‌خوێندرایه‌وه و جار جاریش به که‌ڵک وه‌رگرتن له مۆسیقا و ساوند ئێفێکت،
پرۆگرامێکی ئاڵۆزیان به که‌ڵک وه‌رگرتن له فانۆسی سیحر پێک ده‌هێنا. به ده‌ستپێکی
سه‌ده‌ی بیسته‌م، هێدی هێدی فیلم بوو به جێگره‌وه‌ی ئیسلاید (Slide) و نێواننووسهکان (نووسراوهگهلی
نێوان دیمه‌نه‌کان) بوونه جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ وتاره‌کان، گۆڕانکاریگه‌لێک که چه‌مکگه‌لێکی
نوێیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنا.
دیکۆمێنتسازی پێش له هاتنه‌ئارای سینه‌ما، هاوکات به ئاڵووگۆڕی ته‌کنۆلۆژیک و له داوێنی هێزگه‌لێک به‌ره‌و ئاڵووگۆڕی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و تا سه‌رده‌می تی-ڤی و ویدیۆ درێژه‌ی کێشا. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
سهرچاوهکاندیکۆمێنتسازی پێش له هاتنه‌ئارای سینه‌ما، هاوکات به ئاڵووگۆڕی ته‌کنۆلۆژیک و له داوێنی هێزگه‌لێک به‌ره‌و ئاڵووگۆڕی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و تا سه‌رده‌می تی-ڤی و ویدیۆ درێژه‌ی کێشا. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
پیشاندانی دیمه‌نگه‌لی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی هه‌ڤده، کاتێک که ئاندریاس به که‌ڵک وه‌رگرتن له دیمهگهلێک سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری راگهیهنهرێکی ئایینی بۆ وڵاتی چین، وتارێکی پێشکه‌ش کرد. له ده‌یه سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، زۆرتر بۆ پرۆگرامگه‌لی ده‌نگ-دیمه‌ن سه‌باره‌ت به زانست (به تایبه‌ت ئه‌ستێره‌ناسی)، هه‌واڵی رۆژ، سه‌فه‌ر و رووداوه سه‌رنجڕاکێشه‌کان له "فانۆسی سیحر" (Magic Lantern) که‌ڵک وه‌ر ده‌گیرا.
له‌بار بوونی گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نه فۆتۆگرافیکهکان بۆ سه‌ر شووشه و پیشاندانه‌وه‌یان به که‌ڵک وه‌رگرتن له "فانۆسی سیحر"، پێشکه‌وتنێکی گرنگ له بواری دیکۆمێنتسازیدا بوو.
به‌م پێیه دیمه‌نه‌کانی فانۆسی سێحر نه‌ک توانیان به پێگه‌یه‌کی نوێ و شیاوتر ده‌ستیان رابگات، به‌ڵکوو به‌رهه‌مهێنانیان ساناتر بوو. "فرێدریک" و "ویلیا‌م لانگنهێم" له ساڵی 1849 ئه‌م ئافراندنهیان کرد و له ساڵی 1851 نموونه‌گه‌لێک له به‌رهه‌مه‌کانیان له پێشانگای گه‌وره‌ی له‌نده‌ندا خسته به‌ر دیدی به‌رده‌نگ. تاکوو ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی 1860 له شاره رۆژهه‌ڵاتیه‌کانی ئه‌مریکا، له وتاردانه‌کانی تایبه‌ت به سه‌فه‌ر(به گشتی تایبه‌ت به وڵاتێکی بیانی بوون و دوانیوه‌ڕۆیان پێشکه‌ش ده‌کران) له‌م ئیسلایدانه که‌ڵک وه‌رده‌گیرا، بۆ وێنه له مانگی ژوه‌نی 1864 له نیۆیۆرکدا، وتارێک سه‌باره‌ت به "شه‌ڕی شاری" له ژێر نێوی "ئه‌رته‌شی پۆتۆتاک" به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له دیمه‌نه‌کانی ئه‌لکسانده‌ر گاردنه‌ر و ماتۆبردی پێشکه‌ش کرا.
ئه‌گه‌رچی له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 18 و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی 19 له فانۆسی سیحر بۆ چه‌مکگه‌لی خه‌یاڵی و ناسروشتی که‌ڵک وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام تا سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 1860 زۆرتر بۆ ته‌وه‌رگه‌لی به‌ڵگه‌نامه‌یی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرا و له ئاکامدا به ناوگه‌لێکی جۆراوجۆر ناوزه‌د ده‌کرا؛ له ئه‌مریکا به stereopticon و له به‌ریتانیادا به Optical lantern ناوزه‌د ده‌کرا.
ئه‌م وتاردانه دیمه‌نییه که به‌شێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی بوو له ئه‌ورووپای رۆژئاوا و باکووری ئه‌مریکادا بوو به باو و گه‌شه‌ی کرد. له ئه‌مریکادا که‌سانێک هه‌موو ساڵێک بۆ چه‌ند شاری گه‌وره سه‌فه‌ریان ده‌کرد و چوار یان پێنج پرۆگرامیان پێشکه‌ش ده‌کرد. له سێ ده‌یه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا به‌شێکی زۆر له‌و پرۆگرامگهله له لایه‌ن که‌سگه‌لی سه‌رکه‌ش و چاونه‌ترس، شوێنه‌وار ناسه‌کان، دۆزینهرهکانهوه پێشکه‌ش ده‌کرا، به‌تایبه‌ت ته‌وه‌ری ژیان له جه‌مسه‌ره‌کانی گۆی زه‌ویدا له روانگه‌ی مرۆڤناسانه‌وه، له سالی 1865 سه‌رنجێکی زۆری بۆ لای خۆی راکێشا بوو، رۆبێرت ئه‌دوین له هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به جه‌مسه‌ری باکوور په‌شیمان بوویه‌وه و له سه‌ره‌تاکان و ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1890دا په‌رژایه سه‌ر سیمنارگهلی سهفهرنامهیی. ئه‌و له درێژه‌ی وتاردانێک‌دا که له ساڵی 1896 پێشکه‌شی کرد، له سه‌فه‌ره‌که‌ی خۆی له ئامریکاوه بۆ جه‌مسه‌ری باکوور ئاوڕێ دایه‌وه و شرۆڤه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی مرۆڤناسانه‌ی بۆ ئهسکیمو خسته روو. جۆرگه‌لی لێکچوو له‌و پرۆگرامگهله له ئه‌ورووپاشدا به‌ڕێوه ده‌چوو؛ فانۆسی سیحر به‌تایبه‌تی له به‌ریتانیا، که وڵاتێکی ملهوڕی به‌هێز بوو، سه‌رکه‌وتنێکی زۆری به‌ده‌ست هێنا.
بۆ وێنه، وڵاتی میسر له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رنجی خه‌ڵکی به‌لای خۆیدا راکێشابوو، هه‌ر بۆیه پرۆگرامگهلێک وه‌ک "شه‌ڕی میسر و سوودان" (1887) پڕداهات بوون. بینه‌رانی ڤیکتۆریایی ئۆگری ئه‌و پرۆگرامانه بوون که ده‌په‌رژانه سه‌ر شاره بچووک و دووره‌کان که بێ به‌ش له شۆڕشی پیشه‌یی بوون. بو وێنه کۆمه‌ڵێک ئیسلاید که له‌لایه‌ن جۆرج واشنگتۆن ویلسۆنه‌وه به‌رهه‌م هێنرابوون، له ژێر نێوی "رێگایه‌ک تاکوو دوورگه‌کان" (1885).
جگه له وتاردانه دیمه‌نییه‌کانی سه‌باره‌ت به دانیشتوانه سه‌ره‌تاییه‌کان و چاره‌ڕه‌شه‌کانی شوێنه دوورکه‌وتووه‌کان، نمایشه‌کانی فانۆسی سیحر سه‌باره‌ت شارنشینه دهستکورتهکانیش(زاخهنشینهکان) جێگای سه‌رنج بوون. پرۆگرامگهلێک له وێنه‌ی "ژیانی زاخهنشینهکانی شاره گه‌وره‌کان" (1890) به باشی ده‌ستکورتی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی پیشان ده‌دا.
له ئه‌مریکا بناخه‌ی دیکۆمێنتاری کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌ن "ژاکۆب ریس"ـه‌وه داڕێژرا. یه‌که‌مین پرۆگرامی ژاکۆب ریس له ژێر نێوی "ئه‌و به‌شه‌که‌ی دیکه چۆن ژیان ده‌کات و چۆن ده‌مرێت" له 25ی ژانویه‌ی 1888 سه‌باره‌ت به کۆچبه‌رانی ئیتالیایی و چینی بوو که له گه‌ڕه‌که فه‌قیر نشینه‌کاندا ژیانیان ده‌کرد.
سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 1890 کامێرای پۆلیسی نهێنی(Detective) هاته بازاڕه‌وه که به ئاسانی هه‌ڵده‌گیرا و فۆتۆگرافه‌ره ئاماتۆر و پڕۆفشنالهکان ده‌یانتوانی به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و کامێرایه به بێ ئه‌وه‌ی که ره‌زامه‌ندی خه‌ڵک وه‌رگرن، له هه‌ر که‌سێک که پێیان خۆش بێت وێنه بگرن.
ئه‌لکسانده‌ر بێلک به که‌ڵک وه‌رگرتن له وێنه‌گه‌لێک که له دراوسێکانی خۆی له برۆکلین گرتبووی، پرۆگرامێکی له ژێر نێوی "ژیان له پشتی کامێرای پۆلیسی نهێنی" پێشکه‌ش کرد.
زۆربه‌ی جۆره‌کانی دیکۆمێنتاری، پێش له سه‌رهه‌ڵدانی سینه‌ما بوونیان هه‌بووه، بۆ وێنه: دیکۆمێنتی سهفهرنامهیی، مرۆڤناسانه، شوێنه‌وارناسانه، کۆمه‌ڵایه‌تی و دیکۆمێنتاری شه‌ڕ و زانستی. زۆربه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه ئاوڕیان له ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت ده‌دایه‌وه و هه‌موو کاتی پرۆگرامێکی دوانیوه‌ڕۆیان ته‌رخان ده‌کرد، و هه‌ندێکیشان کورت بوون و له پرۆگرامێکی نمایشی-سه‌رگه‌رمکه‌ر به‌س بیست ده‌قه‌یان ته‌رخان ده‌کرد یان به‌شێک له پرۆگرامێکی چه‌ند ته‌وه‌ری –له وێنه‌ی گۆڤاره‌کان- بۆ ئه‌و کورته دیکۆمێنتارییانه ته‌رخان ده‌کرا.
هه‌ندێ جار پرسه ئه‌خلاقییه‌کان سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی دیکۆمێنتسازهکان و ته‌وه‌ره‌کانیان گه‌ڵاڵه ده‌کرا، هه‌رچه‌ند که زۆر به‌که‌می پێشوازی له‌و بابه‌ته ده‌کرا، له کۆدا له نیوی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، پرۆگرامه دیکۆمێنتارییه‌کان ببوونه به‌شێک له ژیانی کولتووری چینی مام ناوه‌ندی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکای باکوور.
یه‌که‌مین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی (دیکۆمێنتاری) مێژووی سینه‌ما **نانووکی باکوور/ به‌رهه‌می ڕابێرت فلاهێرتی** |
له ئیسلایدهوه تاکوو فیلم
له ساله‌کانی 1894 تاکوو 1897 که فیلمسازی به‌خێرا له ئه‌ورووپا و ئه‌مریکای باکووردا گه‌شه‌ی ده‌سه‌ند، رێژه‌ی فیلمگه‌لی ناچیرۆکی زۆرتر له فیلمه چرۆکییهکان بوون، چونکوو به‌رهه‌مهێنانیان ئاسانتر و که‌مخه‌رجتر بوون. برایانی لۆمیر، کامێرامهنگهلێک له وێنه‌ی "ئه‌لکسانده‌ر پۆمیۆ"یان بۆ وڵاته‌کانی ئه‌ورووپا، ئه‌مریکای باکوور و ناوه‌ندی، ئاسیا و ئه‌فریقا ده‌نارد. ئه‌وان له‌م سه‌فه‌رانه‌دا فیلمیان له کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ر هه‌ڵده‌گرت که ناوه‌رۆک و ته‌نانه‌ت کۆمپۆزیسیۆن له‌و فیلمانه‌دا له پرۆگرامه‌کانی نمایشی سه‌فه‌رنامه‌کانی پێشتره‌وه کۆپی کرابوو.
وڵاتانێکی دیکه‌ش شێوازی برایانی لۆمیریان ده‌کرده سه‌رچاوه و سه‌رمه‌شقی خۆیان؛ له مانگی مارسی 1897دا له به‌ریتانیا "رۆبێرت پێل"، فیلمسازێکی به نێوی "ئیچ.و. شۆرت" نارد بۆ میسر (بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمی "چه‌قۆ تیژکه‌ر") و خۆیشی له مانگی ژوه‌نی ئه‌و ساڵه‌دا ده فیلمی له سوێددا به‌رهه‌مهێنا(بۆ وێنه فیلمی "ئهسکیمۆیهک نان به که‌ڵه کێوییه‌که‌ی ده‌دات").
"جه‌یمز ئیچ،وایت" له لایه‌ن کۆمپانیای ئه‌دیسۆنه‌وه ماوه‌ی زیاتر له ده مانگ له ساله‌کانی 1898-1897 بۆ سه‌رانسه‌ری وڵاتی مه‌کزیک، رۆژئاوای ئه‌مریکا، هاوایی، چین و ژاپۆن سه‌فه‌ری کرد و کۆمه‌ڵێک دیکۆمێنتاری به‌رهه‌م هێنا، بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه به "به‌یانییه‌کی یه‌کشه‌ممه له مه‌کزیکدا"، "به‌له‌مه ژاپۆنییه‌کان" بکه‌ین.
له‌م کاته‌دا، فیلمگه‌لێک به ناوه‌رۆکی نوێتره‌وه درووست ده‌کران: سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگی تاج دانانی تێزاری رۆسیا دیکۆمێنتاری درووست کرا، له‌وانه: سیزار دێته نێو کڵێسه‌ی ئیسۆمسۆن(به‌رهه‌می برایانی لۆمیر، 1896). رووداوه وه‌رزشییه‌کانیش جێگای سه‌رنجی خه‌ڵک بوون(دیکۆمێنتاری پێشبڕکێ، به‌رهه‌می پۆل، 1895). له وڵاته بچووکه‌کان یان وڵاته گه‌شه نهسهندووهکاندا کامێرامهنه لۆکاڵییه‌کان هه‌وڵیان ده‌دا رووداوه‌کان به دیمه‌ن بکێشنه‌وه و به‌ڵگه‌مه‌ندیان بکه‌ن: له ئیتالیا "ویتۆریۆ کالینا" له ساڵی 1896 دا دیکۆمێنتاری "ئۆمبۆتۆ پاشا و مارگه‌ریتا له پارکدا پیاسه ده‌که‌ن" درووست کرد، له ساڵی 1897 له ژاپۆندا "تسۆنکیشی شیباتا" له گینزاز بازاڕی ناوه‌ندی شاری توکیۆ فیلمی هه‌ڵگرته‌وه، له بڕازیلدا ئالفۆنسۆ سگرتهر، له ساڵی 1898دا ده‌ستی کرد به درووست‌کردنی فیلم سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی رۆژ.
یه‌که‌مین دیمه‌نه بهجووڵهکان له روانگه‌ی سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌وه به‌نرخ بوون، له‌وانه: ساندۆ (به‌رهه‌می ئه‌دیسۆن، 1894)، برانکۆی بازده‌ر (به‌رهه‌می ئه‌دیسۆن، 1894)، زه‌ریای شه‌پۆلاوی ئازارخولقێن (به‌رهه‌می پۆل ئه‌کر 1895)، ئیمپراتۆریای ئه‌ڵمانیا چاو به چه‌که‌کانیدا دهخشنێتهوه (به‌رهه‌می پۆل ئه‌کر 1895)، رۆشتنه ده‌ر له کارخانه (به‌رهه‌می لۆمیر، 1895)؛ به‌ڵام ئه‌م دیمه‌نانه به‌پێویست به پێی نه‌ریته‌کانی دیکۆمێنسازی نه‌بوون.
پیشانده‌رانی ئه‌م فیلمه ناچیرۆکییانه، ئه‌م فیلمانه‌یان له کۆمه‌ڵه‌یه‌کی جۆراوجۆردا جێده‌کرده‌وه و له نێوانیاندا فیلمی چیرۆکییان بڵاو ده‌کرده‌وه. له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمه‌کاندا لۆکه‌یشنی هه‌ر دیمه‌نێک له لایه‌ن وته‌بێژه‌وه به بینه‌ران ده‌ناسێندرا به‌ڵام له شیکردنه‌وه‌ی زیاتر خۆیان ده‌بوارد.
له‌م روه‌وه "سینه‌مای سه‌رگه‌رمی" بۆ خه‌ڵک سه‌رنجڕاکێش بوو، تاکوو به‌رپرسانی پیشانده‌ر هه‌وڵیاندا له‌و تایبه‌تمه‌ندییه که‌م بکه‌نه‌وه و فیلمگه‌لێک به ته‌وه‌رگه‌لی لێکچووه‌وه له په‌نای ئه‌و فیلمانه‌دا دابنێن و زۆر جاریش شیکردنه‌وه‌ی تێر و ته‌سه‌لی بۆ دابنێن. بۆ وێنه له به‌ریتانیادا، پیشانده‌ران پێنج یان شه‌ش فیلمیان ده‌رباره‌ی "ڤیکتۆریای شاژن" (1897) له په‌نای یه‌ک داده‌نا. فیلم به ئیسلایدێک که ئاماژه‌ی به ته‌وه‌ری فیلم ده‌کرد ده‌ستی پێده‌کرد و له زۆربه‌ی کاتدا له لایه‌ن شیکارێکهوه هاوکات شیکردنه‌وه بۆ فیلمه‌که ده‌کرا.
له ساڵی 1898 پیشانده‌ران له وڵاته‌کاندا، ئیسلاید و فیلمه‌کانیان –هه‌ر وه‌ک پرۆگرامه‌کان- ده‌کرد به دیکۆمێنتاری درێژ. له ئاوریلی 1897 ئه‌نیستیتۆی زانست و هونه‌ری برۆکلین (نیۆیۆرک) هانری ئۆنز نۆرترۆپ، فیلمه‌کانی لۆمیری له‌گه‌ڵ نمایشی فانۆسی سیحری خۆیدا -سه‌فه‌ر به دووچه‌رخه(پاسکیل) له ئه‌رووپادا- به‌کارهێنا.
له ساڵی 1989، دوایت ئهلمندۆرف له وتاردانێکی دیمه‌نیدا (له ژێر نیوی کوێستانی سانتیاگۆ) ئیسلایدهکانی خۆی لکاند به فیلمه‌کانی ئه‌دیسۆن له شه‌ڕی ئیسپانیا و ئه‌مریکا. له زۆربه‌ی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که درباره‌ی شه‌ڕی ئیسپانیا و ئه‌مریکا بوون؛ دیمه‌نه راسته‌قینه‌کان له په‌نای دیمه‌نه درووستکراوه‌کان و هه‌روه‌ها چیرۆکیدا داده‌نران و هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که پرسی هونه‌ری ره‌سه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی فیلم بهێنرێته به‌رباس. له به‌ریتانیا "ئالفرێد جان وێست" نمایشێکی درێژ له ئیسلاید و فیلمی -له ژیر ناوی "هێزی ده‌ریایی رۆژئاوای ئێمه"- به‌رهه‌م هێنا، که ساڵانێکی زۆر جێگای سه‌رنج بوو و هه‌روه‌ها بۆ هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا بانگه‌شه‌یه‌کی کاریگه‌ر بوو،
له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م کۆمپانیا فیلمسازییه‌کان، کۆمه‌ڵێک کورته فیلمیان به ته‌وه‌رێکی نه‌گۆڕه‌وه چێده‌کرد که هه‌موویان به‌یه‌که‌وه وه‌ک پرۆگرامێکی کورت یان وه‌ک به‌شێک له "نمایشێکی درێژی فیلم" نمایش ده‌کران.
کۆمپانیای بازرگانی چارلز (له‌نده‌ن) فیلمگه‌لێکی نوێی له شه‌ڕی رۆسیا و ژاپۆن به‌رهه‌م هێنا: له ئه‌مریکا "بێرتۆن هۆڵز" له‌م فیلمانه بۆ وتاردانه درێژه‌که‌ی خۆی "پۆرت ئارتۆر: گه‌مارۆ یان رزگاری" (1905) که‌ڵکی وه‌رگرت به‌ڵام "لی من هۆ" هه‌ر له‌م فیلمانه له وێنه‌ی به‌شێک له پرۆگرامێکی دوو کاتژمێری خۆیدا که‌ڵکی وه‌رگرت. له ئه‌مریکا تا ساڵی 1907-1908 وتاردانی دیمه‌نیی پرۆفشناڵ، تێکه‌ڵاوێک بوون له ئیسلاید و فیلم له‌گه‌ڵ پرۆگرامی به‌ڵگه‌نامه‌یی درێژدا.
به سه‌رهه‌ڵدانی فیلمی چیرۆکی له ساڵه‌کانی 1901 تاکوو 1905 فیلمی ناچیرۆکی بره‌وی خۆی له ده‌ست دا و تاکوو سنووری "پیشه" دابه‌زاندنی به‌خۆیه‌وه بینی. فیلمه نوێکان پرسگه‌لێکی نوێیان هێنایه ئاراوه، ئه‌م جۆره فیلمانه به پێچه‌وانه‌ی فیلمه چیرۆکییهکانهوه به خێرایی کۆن بوون و بایه‌خی بازه‌رگانی و سه‌رنجڕاکێشی خۆیان بۆ پیشانده‌ران و ده‌زگاکانی په‌خش له ده‌ست ده‌دا. به‌س ئه‌و فیلمانه ده‌فرۆشران که رووداوگه‌لێکی گرنگیان (وه‌ک بوومه‌له‌رزه) نیشان ده‌دا. ئه‌م گرفته کاتێک چاره‌سه‌ر کرا که "برایانی پاته" له ساڵی 1908 په‌رژانه سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمه‌کانی تایبه‌ت به هه‌واڵی رۆژه‌وه. ئه‌م فیلمگه‌له له ژێر ناوی "رۆژنامه‌ی پاته" سه‌ره‌تا له پاریس و ساڵی دواتر له سه‌رانسه‌ری فه‌ڕانسه، ئه‌ڵمانیا، بریتانیا بڵاو ده‌بوونه‌وه.
8ی ئاگۆستی 1911 "هه‌فته‌نامه‌ی پاته" له ئه‌مریکادا بڵاو کرایه‌وه و به‌خێرایی که‌سانێکی دیکه ده‌ستیان به‌لاسایی کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی برایانی پاته کرده‌وه.
له ساڵه‌کانی 1899 و 1900 پرۆگرامه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌کان هه‌ر وه‌ک جاران بۆ خه‌ڵکانی چینی مام ناوه‌ند و سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا سه‌رنجڕاکێش بوون و کارکردگهلی ئایدۆلۆژیکی گرنگ و پڕمانایان هه‌بوو. ئه‌م پرۆگرامانه هه‌روه‌ک فێڵێکی بانگه‌شه‌یی بۆ کرده‌وه‌ی ملهوڕانه و داگیرکارانه‌ی وڵاته پیشه‌ییه‌کان به‌کارده‌هێنران. فیلم و وێنه‌گه‌لێک که له شه‌ڕی به‌ریتانیا له وڵاتا کۆلۆنییهکانیدا به‌رهه‌م ده‌هێنرا، پشتبه‌ستوو به روانگه‌یه‌کی یه‌ک لایه‌نه و له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیادا به‌رهه‌م ده‌هێنران.

سه‌رچاوه:
چالز موسر، تاریخ تحلیلی سینمای جهان 1895-1995(جفری ناول-اسمیت)، ترجمه: گروه مترجمان، جلد اول، ص 113-116

ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 111ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له به‌رواری 9.10.1393 / 30.12.2014 چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.