ئاماژه:
ژیل دلۆز (Gilles
Deleuze)؛ فه‌یله‌سووفی
ناسراوی فه‌ڕه‌نسی(1925-1995)، به داهێنانی چه‌مکگه‌لی نوێ سه‌باره‌ت به فه‌یله‌سووفه‌کانی
دیکه، روانگه‌ی خۆی و فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌ی شرۆڤه ده‌کرد و له نێوان فه‌یله‌سووفه‌کانی
دیکه و خۆی جیاوازی داده‌نا، ئه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو تاکوو فه‌لسه‌فه له
ژێر رکێفی مێژووی فه‌لسه‌فه رزگار بکات. پێوه‌ندی قووڵی دلۆز له‌گه‌ڵ چه‌مکه
نافه‌لسه‌فییه‌کانی دیکه(به‌تایبه‌ت هونه‌ر) سه‌ره‌کیترین خاڵی جیاوازی نێوان و
ئه‌و و فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌یه، ئه‌و به ئاوڕدانه‌وه له سینه‌ما، شانۆ،
شێوه‌کاری، مۆسیقا و... کۆمه‌ڵێک روانگه‌ی نوێی له خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه بۆ
هونه‌ردا هێنایه ئاراوه.
ژیل دلۆز و سینه‌مای سه‌ده‌ی بیسته‌م:
ژیل دلۆز و سینه‌مای سه‌ده‌ی بیسته‌م:
رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیۆریک له‌گه‌ڵ سینه‌ما له وێنه‌ی مێدیایه‌کی نوێ له سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا بووه هۆی هاتنه ئارای بۆچوون و شێوازگه‌لی ره‌خنه‌گرانه. له‌وانه‌یه
جیاوازی سه‌ره‌کی بیرۆکه‌کانی ژیل دلۆز له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بیرۆکه سینه‌ماییه‌کانی
ئه‌م دواییانه‌دا له‌م خاڵه‌دا خۆی حه‌شار دابێت که له روانگه‌ی دلۆزه‌وه سینه‌ما
که‌ژاوه‌یه‌ک بۆ واتاکان یان ئامرازێک بۆ نواندنه‌وه‌ی روانگه‌کان نییه و به‌م
پێیه به که‌ڵک وه‌رگرتن له روانگه‌کانی کۆمه‌ڵناسی، نیشانه‌ناسی، ده‌روونشیکاریی
و هتد ناکرێت به هه‌موو تواناییه‌کانی
سینه‌ما ده‌ستمان ڕابگات. دلۆز له دوو کتێبه به‌نرخه‌که‌یدا (سینه‌ما یه‌ک: جووڵه- دیمه‌ن/ سینه‌ما دوو: کات-دیمه‌ن) بڕوای به ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه
له نێوان فه‌لسه‌فه و سینه‌مادا هه‌یه و پێی وایه هه‌بوونی سینه‌ما ئاڵوگۆڕی
به‌سه‌ر چۆنیه‌تی داڕشتنی پرسیار و چه‌مکه فه‌لسه‌فییه‌کاندا هێناوه و کاریگه‌ری
له سه‌ر چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ "جیهان، هه‌بوون و کات" داناوه.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
دلۆز له کتێبی "فه‌لسه‌فه چییه؟"دا بۆ ته‌واو کردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسێت: " ئه‌وه‌ی ئه‌ندێشه به‌م سێ توخمه سه‌ره‌کییه (هونه‌ر، فه‌لسه‌فه و زانست) پێناسه ده‌کات به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی، گه‌ڵاڵه‌ی ئاستێکی نوێ و فڕێدانیدا له‌ئاڵۆزیدایه..." تێفکرین بریتییه له بیرکردنه‌وه له نێوان چه‌مکه‌کان، کارکرده‌کان، و هه‌سته‌کاندا و هیچیان باشتر و ته‌واوتر له‌ویدی یان سه‌نتێزی "ئه‌ندێشه" نییه. ئه‌م سێ ئه‌ندێشه‌یه یه‌کتر ده‌بڕن و ده‌پێچرێنه ده‌وه‌ری یه‌کدی به‌ڵام به‌بێ سه‌نتێز یان به‌بێ لێکچوویی. له‌م روه‌وه‌یه که له‌م دوو کتێبه‌دا وا دیاره له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سووفێکی گه‌ڕاڵ‌دا به‌ره‌وڕووین که له دووی که‌ڵکه‌ڵه‌کان و پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌کانی خۆیدا هاتووه بۆ بینینی سینه‌ما تاکوو له‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا له گۆڕه‌پانی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ست بداته خولقاندنی چه‌مکه نوێیه‌کان، کارێک که له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه گرنگترین ئه‌رکی فه‌لسه‌فه و درووشمه هه‌میشه‌ییه‌کانیه‌تی: "فه‌یله‌سووفه‌کان! چه‌مکی نوێ بخولقێنن".
پێده‌چێ که‌ڵکه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی دلۆز له کتێبی "سینه‌ما یه‌ک: جووڵه- دیمه‌ن"دا زاڵ بوون به سه‌ر کێشه‌ی سه‌ره‌کی "چاو و زه‌ین" یان به شێوازێکی گشتی و روونتر "جووڵه و زانیاری" له جیهانی فه‌لسه‌فه‌دا بێت. دلۆز، بێرگسۆن و هۆرسێل وه‌ک دوو نووسه‌ری ته‌واو جیاواز ده‌ناسێنێت که ئه‌رکی کۆتایی هێنان به‌م ئاژاوه‌یان وه‌ئه‌ستۆ گرت: "هۆرسێل هه‌ر زانیارییه‌ک به زانیاری له چ‌شتێک ده‌زانی و بێرگسۆن له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که زانیاری خۆی چشتێکه!". سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه بێرگسۆن سینه‌ما به رێگایه‌کی نادروست و هیچ و پووچ ده‌زانی و هۆرسێل تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ئێمه ئاگادارین باسێکی له سینه‌ما نه‌کرد.
به‌ڵام به پێی روانگه‌کانی دلۆز، دیارده‌ناسی "تێگه‌یشتنه سروشتییه‌کان" و بارودۆخه‌که‌ی له وێنه‌ی بنه‌مای کاریی خۆی داناوه و ئه‌م بارودۆخه "سه‌رچاوه‌یی" سووژه‌ی هۆشیار له جیهاندا ئاماده و پێناسه ده‌کات، به‌ڵام به بڕوای دلۆز: "سینه‌ما دتوانێت، به پارێزراویه‌وه ئێمه له چشته‌کان نزیک بکاته‌وه یان دوور بکاته‌وه یان له ده‌وری هه‌ڵمانسووڕێنێت. سینه‌ما سه‌رچاوه‌یی سووژه و هه‌روه‌ها ئاسۆی جیهانی خستوه‌ته ژێر زه‌خته‌وه. سینه‌ما له وێنه‌ی هونه‌ره‌کانی دیکه نییه که زۆرتر وه‌ک چشتێکی ناراسته‌قینه له جیهاندا چاویان لێده‌کرا، به‌ڵکوو خودی سینه‌مایه که جیهان وه‌ک چشتێکی ناراسته‌قینه یان چیرۆکێک لێده‌کات. له سینه‌مادا ئه‌وه ئه‌م جیهانه‌یه که ده‌بێت به دیمه‌نی خۆی، نه‌ک دیمه‌نێک که ببێت به جیهانێک".
دلۆز به‌م بڕوایه‌وه که دیارده‌ناسی له دۆخی پێش سینه‌ماتۆگرافیکه‌وه وێستاوه، به یارمه‌تی روانگه‌کانی بێرگسۆن و تواناییه‌کانی سینه‌ما، ئه‌م جاره رێگه‌چاره له "به‌دیمه‌ن بینینی جیهان"دا ده‌بینێت. هه‌موو چ‌شتێک دیمه‌نه، ته‌نانه‌ت مرۆڤ و تێگه‌یشتن و هه‌سته‌کانیشی. "له راستیدا ئێمه له‌گه‌ڵ درێژه‌ی‌جیهاندا به‌ره‌وڕوو بووینه‌ته‌وه که له‌ودا دیمه‌ن هه‌مان جووڵه‌یه. ئه‌تۆم دیمه‌نێکه که تاکوو به‌رینایی کرده‌وه و دژکرده‌وه‌که‌ی درێژه‌ی هه‌یه. جه‌سته‌ی من دیمه‌نێکه، هه‌ر بۆیه ده‌سته‌یه‌ک له کرده‌وه و دژکرده‌وه‌کانه...".
له‌م باسه‌وه ده‌کرێ هۆکاره‌کانی دژایه‌تی دلۆز له‌گه‌ڵ سووژه‌ی ده‌روونشیکاریدا روون بێته‌وه که دلۆز به داهێنانێکی ده‌زانێت که له ده‌ره‌وه داسه‌پاوه، به بڕوای دلۆز ئه‌م داهێنانه له‌گه‌ڵ ئاستی ناوه‌کی هه‌بووندا هیچ لێک‌نزیکییه‌کیان نییه. چونکوو کاتێک زه‌ینی من خۆی دیمه‌نێک له نێو دیمه‌نه‌کانی دیکه‌دا بێت، چۆن ده‌توانێت دیمه‌نه‌کانی دیکه له خۆ بگرێت؟
له راستیدا له روانگه‌کانی بێرگسۆن و دلۆزه‌وه مرۆڤ به‌س وه‌ستانێکه(وچان‌دانێکه)له نێوان دیمه‌نه‌کانی دیکه‌دا، وچانێکی له‌و چه‌شنه‌ی که له دیمه‌نه سینه‌ماییه‌کاندا روو ده‌دات: مه‌ودایه‌ک له نێوان کرده‌وه و دژکرده‌وه‌دا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م وچان‌دان یان مه‌ودایه‌ش خۆی جۆرێکه له دیمه‌ن له نێو دیمه‌نه‌کانی دیکه‌دا، هه‌ر چه‌ند جۆرێکی زۆر تایبه‌ت: دیمه‌نێکی زیندوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که دیمه‌نه‌کانی دیکه به هه‌موو جۆرێک و به هه‌موو به‌شه‌کانیانه‌وه کرده‌وه و دژکرده‌وه له سه‌ر یه‌کدی ده‌نوێنن، ئه‌م دیمه‌نه تایبه‌ته له رهه‌ندێکه‌وه یان له به‌شگه‌لێکی تایبه‌تدا کرده‌وه وه‌رده‌گرێت و دژکرده‌وه‌ی خۆی به سه‌ر دیتراندا به کرده‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، به واتایه‌کی دیکه دیمه‌نه زیندووه‌کان "له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و جووڵانه‌ی که وه‌ریده‌گرن ئامرازێکی لێکۆڵه‌رن و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی‌دا ئامرازێکی هه‌ڵبژێرن" و له‌وێوه که به‌س ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌یان له ئاست دیمه‌نه‌کانی دیکه‌دا هه‌یه، دیمه‌نه زیندووه‌کان "ناوه‌ندێکی بێ‌بڕیار"ن که له جیهانی بێ‌ناوه‌ندی "جووڵه-دیمه‌ن"ـه‌کاندا پێکهاتوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له روانگه‌ی بێرگسۆنه‌وه ئه‌م پێناسه‌یه بۆ هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی زیندوو چ ساکار و چ ئاڵۆز درووسته، به‌ڵام له مرۆڤدا پانتایی وه‌ڵامه‌کان و هه‌روه‌ها پانتایی دیمه‌نه‌کان یان جووله‌کان به‌ربڵاوتر له بوونه‌وه‌رگه‌لێکه که ده‌یانناسین، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه له به‌ر چاو بگرین که "شێوازی بیرکردنه‌وه" به‌س رێکخه‌رێکی تایبه‌ته بۆ ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌ت له دیمه‌نه‌کان و له روانگه‌ی بێرگسۆن و دلۆزه‌وه "شێوازی بیرکردنه‌وه" ناتوانێت ببێته هۆی جیایی بنه‌ڕه‌تی سووژه و ئۆبژه و به‌تایبه‌ت سه‌رپشکی‌دان به سووژه. دلۆز له درێژه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که ئۆبژه و تێگه‌یشتن یه‌کێکن، دیمه‌نێکی تاک و یه‌کسان، به‌ڵام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دوو سیسته‌می سه‌ره‌کی و جیادا.
ئۆبژه به ته‌نیا و بۆ خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌کانی دیکه‌دا که به ته‌واوی کرده‌وه‌کان له‌وانه‌وه وه‌رده‌گرێت و خێرا دژکرده‌وه ده‌نوێنێت ده‌بێته دیمه‌نێک. تێگه‌یشتن له ئۆبژه‌ش هه‌مان دیمه‌نه به‌ڵام ئه‌م جاره له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیمه‌ندا و به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که له قاپی گرتووه(واته وه‌ک دیمه‌نێک). ئه‌م دیمه‌نه تایبه‌ته به‌س به‌شێک له کرده‌وه‌ی ئۆبژه له‌به‌ر ده‌کات و دژکرده‌وه‌که‌ی به نێوانگیری و دێرهاته‌وه ده‌نوێنێت. له‌م روانگه‌یه‌وه له تێگه‌یشتندا چشتێکی زێده یان زۆرتر له‌وه نییه که له ئۆبژه‌دا بوونی هه‌یه: "دروست به‌پێچه‌وانه‌وه، تاڕاده‌یه‌ک که‌متر". تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ ئۆبژه ئه‌و کاتانه له خۆ ناگرێت که له به‌رژه‌وه‌ندیمان نییه یان کارکردێکی بۆمان نییه.
ئه‌م دوو کارکردی "وچان‌دان"ـه له کتێبی "سینه‌ما یه‌ک به‌رهه‌می دلۆز"دا ده‌بێت به دوو جۆر دیمه‌نی سه‌ره‌کی: تێگه‌یشتن-دیمه‌ن و کرده‌وه-دیمه‌ن. به‌ڵام وچان‌دان به‌س به‌م دوو شێوازی تایبه‌تییه‌وه(که تێگه‌یشتنی و کرده‌وه‌یی بوون) ناناسرێن، چ‌شتێک له‌م نێوانه‌دایه که دلۆز به "کاریگه‌ری" ناوزه‌دی ده‌کات، له راستیدا هاوکات بوونی سووژه و ئۆبژه‌یه یان رێگایه‌ک که سووژه له خۆی تێده‌گات یان خۆی ئه‌زموون ده‌کات و یان ده‌کرێ بڵێین له ناوه‌وه هه‌ست به خۆی ده‌کات. جگه له‌مه‌ش ئه‌مه به‌س نییه که بیربکه‌ینه‌وه "تێگه‌یشتن" ئه‌و چشته‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه رایده‌گرێت و ئه‌ویدی وێڵ ده‌کات. ئێمه ناچارین به‌شێک له جووڵه‌ی ده‌ره‌کی بگرینه خۆمان، ئه‌وه‌ی که نه‌ک وه‌ک ئۆبژه لێی تێده‌گه‌ین و نه‌ک وه‌ک سووژه، به‌ڵکوو هاوکات بوونی سووژه و ئۆبژه له کوالیتییه‌کی ره‌سه‌ندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات: کاریگه‌ری-دیمه‌ن.
ئه‌م سێ جۆره دیمه‌نه،له‌گه‌ڵ چه‌ند دیمه‌نی لاوه‌کی دیکه، شوێنکه‌وتووی بیچمی مۆتۆڕی هه‌ستین که له سه‌ر سینه‌مای جووڵه-دیمه‌ن زاڵه. له راستیدا بیچمی مۆتۆڕی هه‌ستیی شوێنکه‌وتووی لۆژیکی گونجاو و رۆژانه‌ی و رۆتینی جیهانه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌رکامه له‌و دیمه‌نانه‌ی که له "کتێبی سینه‌ما یه‌ک"دا ئاماژه‌یان پێکراوه توانایی ئه‌وه‌یان هه‌یه که له سنووره‌کانی جووڵه-دیمه‌ن نزیک ببنه‌وه و به پێی ده‌سته‌واژه‌کانی دلۆز هێڵگه‌لی فڕینی نوێ پێک‌بێنن، به‌ڵام ناتوانن ئه‌و رێساگه‌له به ته‌واوی بشکێنن و سینه‌مایه‌ک جگه له تواناییگه‌لی به‌دیکراوی کات-دیمه‌ن پێک‌بێنن.
به‌واتایه‌کی دیکه له روانگه‌ی دلۆزه‌وه ته‌واوی ئه‌و فیلمانه‌ی که درووست ده‌کرێن یان هه‌ر جۆره که‌ڵک وه‌رگرتنێک له سینه‌ما ناتوانێت به ته‌واوی به ئامانجه‌کانی سینه‌ما وه‌فادار بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌موو فیلمه‌کان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ "جووڵه-دیمه‌ن"دا هه‌یه، به‌ڵام به‌س به‌شێک له‌و فیلمانه ده‌توانن به خستنه‌ڕووی دیمه‌نێکی راسته‌وخۆ له کات، له ئامرازه‌کانی سینه‌ما نزیکتر ببنه‌وه.
تێکنۆلۆژیای سینه‌ماش ده‌توانێت به‌رده‌وام بمانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ژیانی رۆژانه‌مان و بمانکاته‌وه به یه‌خسیری خووه‌کانمان بۆ جێگایه‌ک که له‌ودا بیچمی مۆتۆڕی هه‌ستی زاڵه و ته‌واوی کرده‌وه‌کان به مه‌به‌ستی ئامانجێکی له‌پێشه‌وه دیاریکراو یان له دژکرده‌وه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگا و پێداویستییه‌کانی به ئه‌نجام ده‌گات و ئه‌م تواناییه‌یشی هه‌یه که له رێگای مۆنتاژی ناعه‌قڵانییه‌وه و به‌دیمه‌ن کێشانه‌وه‌ی کاروباری نه‌شیاو و نه‌گونجار به شیوازێکی راسته‌وخۆ دیمه‌نێک له کات پیشان بدات.
جێگایه‌ک که لۆژیکی نواندنه‌وه چیتر زاڵ نییه بابه‌تێکه که دلۆز له به‌رگی دووهه‌می کتێبی سینه‌ما، واته "سینه‌ما دوو: کات-دیمه‌ن"دا ئاوڕێ لێده‌داته‌وه و شرۆڤه‌ی ده‌کات. هه‌رچه‌ند نابێت له بیربچێته‌وه که مه‌به‌ستی دلۆز له‌و گرنگایه‌تییه تایبه‌ته‌ی که به کات-دیمه‌ن ده‌یدات، به هیچ چه‌شنێک له‌به‌رچاونه‌گرتنی تواناییه‌کانی سینه‌مای جووڵه-دیمه‌ن نییه، سینه‌مایه‌ک که له کاتی سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه و هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می گه‌شه‌ی‌دا بوه‌ته هۆی ئافراندنی ئه‌ندێشه‌ی نوێ. دژایه‌تی دلۆز له‌گه‌ڵ بیچمی مۆتۆڕی هه‌ستیدایه که چیتر توانایی ئافراندنی نییه.
به‌ڵام سینه‌مایه‌ک که دلۆز له ژێر ناوی کات-دیمه‌ندا ئاوڕی لێده‌داته‌وه، سینه‌مای مودێرن یان سینه‌ما وچاندانه. بڕینی ناعه‌قڵانی(له‌م بابه‌ته‌دا مه‌به‌ست له "بڕین" کات کردنه، واته هه‌مان cutting) که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ک له دیمه‌نه‌کان ده‌سته‌یه‌کی دیکه له دیمه‌نه‌کان ئاڵۆز بکه‌ن و ئه‌م ده‌سته نوێیه هیچ پێوه‌ندییه‌کی لۆژیکی یان ده‌روونی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پێشوودا نییه. دیمه‌نی مودێرن مه‌ڵبه‌ندی ناپێوانه‌یی یان بڕینه ناعه‌قڵانییه‌کان پێکده‌هێنێت: بڕین چیتر به‌شێک له‌م یان ئه‌و دیمه‌ن و سێکانسه نییه و له‌م هه‌لومه‌رجه‌دایه که سێکانس ده‌بێته ریزبه‌ندێکی یه‌ک له دوای یه‌ک و وچان‌دان ده‌ست پێده‌کات و درزێکی ناساکار گرنگایه‌تی خۆی ده‌رده‌خات. دیمه‌نه‌کان خۆیان له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا جیاکردوه‌ته‌وه .
دلۆز ئاماژه به "کرده‌ی بانگهێشت نه‌کردن له به‌رهه‌مه‌کانی وڵز، ده‌سته‌ئه‌ژنۆیی له به‌رهه‌مه‌کانی رنه، روون‌نه‌کردنه‌وه له به‌رهه‌مه‌کانی شتروب، کرده‌ی نه‌شیاو له به‌رهه‌مه‌کانی دۆراس و کرده‌ی ناعه‌قڵانی له به‌رهه‌مه‌کانی ستریندبێرگدا" ده‌کات، و ئه‌مانه ئامانجی ئه‌وه‌یه که مێشک نیشانه و تایبه‌مه‌ندییه ئۆقلیدۆسییه‌کانی خۆی له ده‌ستداوه و هه‌نووکه نیشانه‌گه‌لێکی دیکه له خۆی ده‌رده‌خات.
بڕینه ناعه‌قڵانییه‌کان له نێوان دیمه‌نه نابه‌رده‌وامه‌کان و هه‌روه‌ها رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ره‌ها له نیوان ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، هه‌ر وه‌ک نیشانه نوێیه‌کانی کات-دیمه‌ن خۆ ده‌نوێنن. له‌م دیمه‌نانه‌دا به ئاسانی ده‌توانین له ناوه‌وه به ده‌ره‌وه بگه‌ین چونکوو هه‌ردووکیان لێواری سنوورێکن که هه‌مان بڕینه(کات کردن cutting) ناعه‌قڵانییه‌کانه. لێره‌دا سنوور، وچان‌دان، یان بڕینه ناعه‌قڵانییه‌کان له نێوان دیمه‌نه دیدارییه‌کان و دیمه‌نه ده‌نگییه‌کانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بن. له‌م جۆره له سینه‌مادا، ده‌نگ له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی که به‌شێک له دیمه‌نی دیداری بێت، ده‌بێت وه‌ک خۆی ببێت به دیمه‌ن، له‌م روه‌وه قاپ به‌ندی ده‌نگیش وه‌ک پێویستییه‌کی لێدێت و بڕێنه‌کان له نێوان دوو قاپی ده‌نگی و دیداریدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
سه‌رچاوه:
نویسنده: س.عسکری، ماهنامه فردوسی شماره 67-68، مرداد و شهریور 87 ص 97-98.
..............................
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 110ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له به‌رواری 10.9.1393 چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات:
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=8076&Jor=10
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=8076&Jor=10