شێوازه‌کانی ده‌ربڕین له سینه‌مادا
و:جه‌مشید به‌هرامی
و:جه‌مشید به‌هرامی
سینه‌ما له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه وه‌ک لقێکی هونه‌ری چاوی لێ نه‌ده‌کرا،
لانیکه‌م دوو ده‌یه‌ی خایاند تاکوو، شێوازه‌کان، ژانره‌کان و شێوازه دڕبڕینییهکانی
سینه‌ما له ئه‌ورووپا و ئه‌مریکادا له لایه‌ن فیلمسازه جۆراوجۆره‌کانه‌وه به‌ره
به‌ره دابهێنرێن و ئه‌زموون بکرێن و سینه‌ما به شێوازه دهربڕینییهکانی تایبه‌ت
به خۆیه‌وه ته‌یار بێت و به "هونه‌ری حه‌وته‌م" ناوزه‌د بکرێت.
سینه‌ما یه‌کێک له ئاڵۆزترین هونه‌ره‌کانه،(چونکوو تا ڕاده‌یه‌ک پێویستی به به‌شداربوون و وێکخستنی هه‌موو هونه‌ره‌کانی پێشتر له خۆی هه‌یه؛ جگه له‌وه‌ش به‌پێویست رووبه‌ڕووی لایه‌نی فه‌ننی و لێزانی ده‌بێته‌وه که فیلمسازان هاوکات له‌گه‌ڵ ئافراندندا به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه).
سێ ده‌یه پێش له ئافراندنی "دیمه‌نی بزۆز-به‌جووڵه"، به تایبه‌ت له کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگدا(ده‌یه‌ی 1920) شێوازه‌کانی ده‌ربڕین و هه‌روه‌ها بزێوی و توانایی زۆر، بووه هۆی ئه‌وه‌ی سینه‌ما له نێو بازنه‌ی هونه‌ره جوانه‌کاندا جێگیر بێت. له ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1920دا، هونه‌رمه‌ندانی لقه هونه‌رییه‌کان و ره‌خنه‌گرانی هونه‌ر به شێوازێکی به‌رچاو سه‌رنجیان دایه سینه‌ما، و پێیان وابوو سینه‌ما له وێنه‌ی جۆرێکی هونه‌ری نوێ ده‌توانێت له چاو شانۆ، ئه‌ده‌بیات، مۆسیقا و شێوه‌کاریدا له یه‌ک ئاستدا بێت.
ئه‌م هونه‌ره به درێژایی مێژووی گۆڕانکاری خۆی، هێدی هێدی ئاڵۆزتر بوو، به تایبه‌ت ئافراندنی فیلمی ئاخێوه‌ر له کۆتاییه‌کانی 1920دا و یه‌ک ده‌یه دواتر فیلمی ره‌نگی ئه‌م ئاڵۆزییه‌ی زیاتر کرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که فیلمی بێده‌نگ و ره‌ش و سپی توانایی داپۆشینی پانتاییه‌کی به‌ربڵاوی ده‌ربڕینی هه‌بوو، به تایبه‌ت به که‌ڵک وه‌رگرتن له مۆنتاژ، به‌ڵام کاتێک سینه‌ما توانی له دیالۆگی نێوان ئه‌کته‌ره‌کاندا که‌ڵک له کاریگه‌ری ده‌نگ (ساوند ئێفێکت له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1930) و دواتریش په‌رده‌ی پان و به‌رینی سینه‌ما(له ده‌یه‌ی 1950) وه‌ربگرێت، نه‌ک بووه شێوازێکی هونه‌ری ئاڵۆزتر، به‌ڵکوو له رووی جۆراوجۆری و شێوازه دهربڕینییهکاندا رواڵه‌تێکی به‌ربڵاوتر و قووڵتری به‌خۆوه گرت.
بۆ رۆشتنه نێو بازنه‌ی چه‌مکی ده‌ربڕین له سینه‌مادا پێویسته وه‌بیری بهێنینه‌وه که، هونه‌رمه‌ند به یارمه‌تی هێزی خه‌یاڵی خۆی، یه‌ک یان چه‌ند خاڵ له شێوازه‌کانی گواستنه‌وه‌ی مانا و هه‌ست-که پێی وایه کاریگه‌ر و شیاون- به کاردههێنێت. ئه‌م چالاکییه له هونه‌ردا به "ده‌ربڕین" ناوزه‌د ده‌کرێت و به مانای ئاشکرا کردنیشه.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
له ئه‌ده‌بیاتدا شاعیر هه‌موو شێوازه‌کان، جۆره‌کان و ته‌کنیکه‌کان به کاردههێنێت
تاکوو ببێته هۆی کاریگه‌ری له سه‌ر خوێنه‌ر، ره‌وانبێژی بێژه‌ر له پانتایی هونه‌ردا،
به تایبه‌ت له شێعردا، له گرنگترین بابه‌ته‌کانی "هونه‌ری که‌لامی"یه(به‌کارهێنانی
وته‌ی شیاو به پێی دۆخی تایبه‌ت). سینه‌ما یه‌کێک له ئاڵۆزترین هونه‌ره‌کانه،(چونکوو تا ڕاده‌یه‌ک پێویستی به به‌شداربوون و وێکخستنی هه‌موو هونه‌ره‌کانی پێشتر له خۆی هه‌یه؛ جگه له‌وه‌ش به‌پێویست رووبه‌ڕووی لایه‌نی فه‌ننی و لێزانی ده‌بێته‌وه که فیلمسازان هاوکات له‌گه‌ڵ ئافراندندا به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه).
سێ ده‌یه پێش له ئافراندنی "دیمه‌نی بزۆز-به‌جووڵه"، به تایبه‌ت له کۆتاییه‌کانی سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگدا(ده‌یه‌ی 1920) شێوازه‌کانی ده‌ربڕین و هه‌روه‌ها بزێوی و توانایی زۆر، بووه هۆی ئه‌وه‌ی سینه‌ما له نێو بازنه‌ی هونه‌ره جوانه‌کاندا جێگیر بێت. له ناوه‌ڕاسته‌کانی ده‌یه‌ی 1920دا، هونه‌رمه‌ندانی لقه هونه‌رییه‌کان و ره‌خنه‌گرانی هونه‌ر به شێوازێکی به‌رچاو سه‌رنجیان دایه سینه‌ما، و پێیان وابوو سینه‌ما له وێنه‌ی جۆرێکی هونه‌ری نوێ ده‌توانێت له چاو شانۆ، ئه‌ده‌بیات، مۆسیقا و شێوه‌کاریدا له یه‌ک ئاستدا بێت.
ئه‌م هونه‌ره به درێژایی مێژووی گۆڕانکاری خۆی، هێدی هێدی ئاڵۆزتر بوو، به تایبه‌ت ئافراندنی فیلمی ئاخێوه‌ر له کۆتاییه‌کانی 1920دا و یه‌ک ده‌یه دواتر فیلمی ره‌نگی ئه‌م ئاڵۆزییه‌ی زیاتر کرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که فیلمی بێده‌نگ و ره‌ش و سپی توانایی داپۆشینی پانتاییه‌کی به‌ربڵاوی ده‌ربڕینی هه‌بوو، به تایبه‌ت به که‌ڵک وه‌رگرتن له مۆنتاژ، به‌ڵام کاتێک سینه‌ما توانی له دیالۆگی نێوان ئه‌کته‌ره‌کاندا که‌ڵک له کاریگه‌ری ده‌نگ (ساوند ئێفێکت له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1930) و دواتریش په‌رده‌ی پان و به‌رینی سینه‌ما(له ده‌یه‌ی 1950) وه‌ربگرێت، نه‌ک بووه شێوازێکی هونه‌ری ئاڵۆزتر، به‌ڵکوو له رووی جۆراوجۆری و شێوازه دهربڕینییهکاندا رواڵه‌تێکی به‌ربڵاوتر و قووڵتری به‌خۆوه گرت.
بۆ رۆشتنه نێو بازنه‌ی چه‌مکی ده‌ربڕین له سینه‌مادا پێویسته وه‌بیری بهێنینه‌وه که، هونه‌رمه‌ند به یارمه‌تی هێزی خه‌یاڵی خۆی، یه‌ک یان چه‌ند خاڵ له شێوازه‌کانی گواستنه‌وه‌ی مانا و هه‌ست-که پێی وایه کاریگه‌ر و شیاون- به کاردههێنێت. ئه‌م چالاکییه له هونه‌ردا به "ده‌ربڕین" ناوزه‌د ده‌کرێت و به مانای ئاشکرا کردنیشه.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
سه‌ره‌کیترین شێوازه‌کانی ده‌ربڕین که له نێوان سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتدا هاوبه‌شه، بریتییه له:
شوبهاندن، خوازه، نهرێسات(کنایه)،مه‌جاز، دۆزینه‌وه. له دربڕینی سینه‌ماییدا کارکردی کامێرا به‌س نابه‌سترێته‌وه به ته‌نیا رێکۆردکردنهوه به‌ڵکوو چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی رێکۆردکردن له مه‌به‌ستی دربڕیندا کاریگه‌ری هه‌یه. له راستیدا "ده‌ربڕێن" شرۆڤه‌ی چۆنیه‌تی و چۆنایه‌تییه، به‌و شێوه‌یه‌ی که وه‌ک خۆمان لێکیده‌ده‌ینه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ماییه‌کانی سینه‌ما له وێنه‌ی ئامرازێک بۆ ده‌بڕین
1- هه‌بوونی وههم وه‌ک هۆکاری جووڵه له دیمه‌ندا؛ ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رواڵه‌تێکی راسته‌قینه و ئاسایی ببه‌خشرێته دیمه‌ن، ئافراندنی جووڵه به‌م هۆیه‌ی که له ئه‌ستۆی هۆکارێکی نامرۆییه(جگه له مرۆڤ واته ماشین)، پێوه‌ندی به لایه‌نی دووباره خولقاندنه‌وه هه‌یه؛ هه‌ر بۆیه بهجووڵهبوونی دیمه‌ن زۆر راسته‌قینه‌تر و ئاساییتره، جگه له کاتگه‌لێکدا که بۆ ده‌بڕینی تایبه‌تی، خێرایی وێنه‌گرتن، له ئاست جووڵه‌ی باودا خێرا یان خاو بێته‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه یه‌که‌مین چاوه‌ڕوانی ئێمه بینینی جووڵه له که‌ش و هه‌وای فیلم یان دیمه‌نی سینهماییدایه، هه‌ر ئه‌م هۆکاره گرنگه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی "هه‌بوون و ئاماده بوون" به فیلم ببه‌خشرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێشهاتی دیمه‌نی فیلم هه‌میشه رواڵه‌تێکی هه‌نووکه‌یی هه‌بێت(واته هه‌موو شتێک له ئێستادا روو ده‌دات).
2- دۆخێک که فیلم له‌ودا پیشان ده‌درێت؛ واته جێگایه‌ک که هه‌موو شتێک بۆ زاڵ بوون به سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و سۆزداری به‌رده‌نگدا ئاماده‌یه و بوونی هه‌یه، چونکوو به‌رده‌نگ له نێو هۆڵی پیشاندانی فیلم‌دا له ژینگه‌ی رۆژانه‌ی خۆی ده‌بڕێت و جیاده‌بێته‌وه و له دۆخێکی تاریک‌دا، تا ڕاده‌یه‌ک به بێ جووڵه داده‌نیشێت. تاریکی هۆڵی سینه‌ما(یان هۆڵی پیشاندانی فیلم) ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌نگ نه‌تووانێت ئه‌و دنیایه‌ی که له سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما ده‌یبینێت له‌گه‌ڵ دنیای راسته‌قینه‌دا هه‌ڵسه‌نگێنێت هه‌ر بۆیه دنیای سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما(واته فیلم) وه‌ک دنیای راسته‌قینه قبووڵ ده‌کات و چه‌ند کاتژمێر تیایدا ژیان ده‌کات.
به شێوه‌یه‌کی گشتی تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی هونه‌ری سینه‌ما ده‌کرێت به سێ به‌شه‌وه دابه‌ش ده‌کرێت:
1- به‌شێک که پێوه‌ندی به دیمه‌نی فیلمه‌وه هه‌یه.
2- به‌شێک که له وێنه‌ی میدیایه‌کی تایبه‌ت بۆ دربڕین پێوه‌ندی به فیلمه‌وه هه‌یه.
3- به‌شێک که پێوه‌ندی به ئه‌زموونی بینینی فیلمه‌وه هه‌یه.
یه‌که‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ربڕینی فیلم، دیمه‌ن یان گرته‌یه‌کی تاکه. هه‌ر گرته‌یه‌ک خاوه‌نی سێ تایبه‌تمه‌ندییه:
راشکاوی، راسته‌قینه خوازی، ئاماده بوون له هه‌موو شوێنێکدا و هاوکات له کاتی ئێستادا.
ئه‌م سێ خاڵه، ئاشکراترین تایبه‌تمه‌ندی دیمه‌نی بهجووڵهن.
راشکاوی
راشکاوبوونی هه‌ر گرته‌یه‌ک سه‌رچاوه‌گرتوو له هێزێکه که له راگرتنی سه‌رنجی ته‌واوی به‌رده‌نگدا هه‌یه، واته سه‌رنجدان به به‌شێک له راسته‌قینه‌یه که له سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما نیشان ده‌درێت. له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی سینه‌ما، سه‌رنجی مرۆڤ به شێوازێکی پرژ و بڵاو و نایه‌کگرتوو له سه‌ر دیارده‌کان و پێشهاته‌کان خۆ ده‌نوێنێ، به‌ڵام له هۆڵی سینه‌مادا به‌رده‌نگ ناچاره سه‌رنج بداته ئه‌و چشته‌ی بۆی هه‌ڵبژێردراوه(واته رووداوه‌کانی نێو فیلم که له لایه‌ن فیلمسازه‌وه هه‌ڵبژێردراوه). راشکاوی ده‌ربڕینی فیلم هه‌روه‌ها پێوه‌ندی به توانایی کامێرا له دیتنی شته‌کاندا هه‌یه– هه‌موو شتێک زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌یه که چاو ده‌توانێ بیبینێت-؛ وه‌ک گرته‌گه‌لێک که له دووره‌وه به "دووره لێنز"(Telephoto lens) و هه‌روه‌ها له نزیکه‌وه به مه‌ودایه‌کی که‌م و له نزیکه‌وه هه‌ڵده‌گیرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی زمانی دیمه‌ن له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ زمانی وشه‌دا
له تایبه‌تمه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی دیمه‌نی فیلم ئه‌مه‌یه که چشتگهلێکی دیاریکراو و تایبه‌ت پیشان ده‌دات و ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی زمانی ئاساییه‌وه‌یه، چونکوو وشه‌کان به‌ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی گشتی بوون و توانایی ئه‌بستراکتیان هه‌یه، بۆ وێنه کاتێک ده‌ڵێین "پیاو"، ئه‌م وشه‌یه پیاوێکی تایبه‌ت ناخاته‌وه بیر، به‌ڵام دیمه‌نی پیاوێک پێوه‌ندی به خودی ئه‌و پیاوه‌وه هه‌یه و دیمه‌نێکی ئاشکرایه. دیمه‌ن له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ وشه‌دا به‌س پیشان ده‌دات به‌ڵام وه‌سف ناکات و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌توانێت ببێته هۆی نادیاربوون و لێڵی. بۆ وێنه دیمه‌ن ناتوانێت بڵێت ئه‌م چشته به چ مانایه‌که( هه‌ر به‌م هۆیه هه‌ندێ جار بۆ وێنه شرۆڤه‌کار به‌م مه‌به‌سته بۆ فیلم به‌کاردێنن).
به‌رده‌نگ زۆر جار له کاتی دیتنی فیلم‌دا له دووی دۆزینه‌وه‌ی مانا یان پێوه‌ندیدانی واتایه‌کی تایبه‌ت به دێمهنێکهوهیه، چونکوو گرته، هه‌روه‌ها که ئاماژه‌ی پێکرا،له‌لایه‌که‌وه رۆڵی نادیاری و لێڵی له مانادا هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه رۆڵی راشکاوانه‌ی له ناساندنی ته‌وه‌ری به‌رباسی خۆیدا هه‌یه. له باسی "ژنه رهشپۆشێکدا که له سه‌ر گۆڕدا ده‌گریه" ئایزنشتاین له کتێبی "واتای فیلم"دا لێڵی گرته له مانادا نیشان ده‌دات:
"ژنێک له جل و به‌رگی بێوه‌ژنێکدا له سه‌ر گۆڕێک ده‌گریا، ده‌نگێکی نه‌ناسراوی بیست که دڵداری ده‌دایه‌وه و ده‌یگوت: به‌خشه‌نده‌یی خودا بێوێنه‌یه، جگه له مێرده‌که‌ت پیاوێکی دیکه هه‌بوو که هه‌ستت بکردایه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا خۆشبه‌خت ده‌بوویت، ژنبه گریانه‌وه وه‌لامی دایه‌وه: به‌ڵێ، که‌سێکی وه‌ها له ژیانمدا بوونی هه‌بوو، و ئه‌م گۆڕه‌ش، گۆڕی هه‌مان ئه‌و که‌سه‌یه که له‌گه‌ڵیدا هه‌ستم به به‌خته‌وه‌ری ده‌کرد!. ته‌واوی کاریگه‌ری ئه‌م چیرۆکه له سه‌ر ئه‌م خاڵه‌یه: بینینی ژنێکی تازیه‌بار و گریان له په‌نای گۆڕێکدا، به‌س ئه‌مه وه‌بیرده‌هێنێته‌وه که ئه‌و ژنه بۆ مێرده مردووکه‌ی ده‌گریه‌ت؛ به‌ڵام له راستیدا ئه‌م ژنه تازیه‌باره بۆ دڵداره‌که‌ی ده‌گریه نه‌ک بۆ مێرده‌که‌ی".
هۆکاره‌کانی دربڕینی له سینه‌مادا
فیلمساز بۆ ده‌ربڕین و یان به‌مه‌به‌ستی خۆلقاندنی مانا، دیمه‌ن و ده‌نگ یان تێکه‌ڵاوێک له دیمه‌ن و ده‌نگ به کاردههێنێت که به‌م کۆمه‌ڵه رێگه و تایبه‌تمه‌ندییانه ده‌ڵێن "پیشه‌ی واتایی ده‌ربڕین له سینه‌مادا". به‌ڵام ده‌بێت وه‌بیربهێنینه‌وه که پیشه‌ی واتایی له سینه‌مادا نه‌ک به‌س نابه‌سترێته‌وه به شێوازه ناسراوه نه‌ریتییه‌کانه‌وه، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵه‌یه‌کی روو له گه‌شه له زانیاری و رێستا و تازه‌گه‌رییه که پێوه‌ندی به گۆڕینی "زمان" بۆ "ده‌ربڕێن"ـه‌وه هه‌یه و هه‌ر زه‌مه‌نێک به هاتنه ئارای به‌رهه‌مێکی به‌رچاو و نوێ له دنیای سینه‌مادا، زانستی واتایی به‌یان له‌م هونه‌ره‌دا ده‌توانێت ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌ربڵاوتر بێت. هه‌ندێ جار شێوازگه‌لی ده‌ربڕینی نوێ به سینه‌ما زێده ده‌بێت و هه‌ندێ جاریش به راوێژ و لێکۆڵینه‌وه بۆ روانگه‌کان و به‌رهه‌مه‌کانی پێشینیان ده‌رفه‌ت و تواناگهلێک که تاکوو ئێستا نه‌هاتووه‌ته به‌ر باس و گه‌ڵاڵه نه‌کراوه بۆ ده‌ربڕین دێنه ئاراوه، هه‌ر بۆیه هونه‌ری واتایی ده‌ربڕین له سینه‌مادا سنوور و پانتاییه‌کی نه‌گۆڕ و دیاریکراوی نییه.
هونه‌ری کاریگه‌ر له به‌رهه‌مێکی سینه‌ماییدا، به تایبه‌ت له روانگه‌ی به‌کارهێنانی چه‌مکه واتاییه‌کانی ده‌ربڕینه‌وه، بریتییه له ته‌واوی ئه‌و هۆکارانه‌ی که له پێکهاته و گه‌ڵاڵه‌ی داڕشتنی بینای فیلم‌دا به‌شدارن، ئه‌م هۆکارانه به چوار به‌شی گشتی و تایبه‌ته‌وه دابه‌ش ده‌بن:
1- هۆکاری پێوه‌ندیدار به دیمه‌نه‌وه 2- هۆکاری پێوه‌ندیدار به ده‌نگه‌وه 3- هۆکاری نمایشی 4- هۆکاری گێراننهوهیی
هۆکاری پێوه‌ندیدار به دیمه‌نه‌وه
بریتییه له چۆنیه‌تی کارکردی ده‌ربڕێنی کامێرا و هه‌موو جۆره کاریگه‌رییه‌ک که کامێرا له سه‌ر شێوازی دیتن و هه‌روه‌ها رێکۆردکردنی دیمه‌ن به سه‌ر فیلمی خاو‌دا هه‌یه‌تی. هه‌ر بۆیه له قاببهندییهوه تاکوو گۆشه‌نیگای وێنه‌گری سینه‌مایی، ئێفێکتی دیداری و رووناکی لێنزه‌کان، خێراییه جیاوازه‌کانی وێنه‌گری، جۆره‌کانی کامێرای به‌جووڵه و بێجووڵه، له‌م پانتاییه‌دا جێگیر ده‌بن.
هۆکاری پێوه‌ندیدار به ده‌نگه‌وه
بریتییه له به کارهێنانی هه‌موو جۆره ده‌نگه‌کان، ده‌نگی ئه‌کته‌ره‌کان، ئێفێکته ده‌نگییه‌کان، (هه‌روه‌ها مۆسیقا) و هه‌موو جۆره شێوازێک که بۆ پێوه‌ندیدان و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان بوونی هه‌یه.
هۆکاری نمایشی
بریتییه له رۆڵگێڕانی ئه‌کته‌ره‌کان، دیکۆر، جل و به‌رگ، رووناکی و میزانسێن.
هۆکاری گێڕاننهوهیی
بریتییه له چیرۆک یان ته‌وه‌ری فیلم و به گشتی ته‌کنیکه‌کانی پێوه‌ندیدار به گێڕاننه‌وه که شێوازه‌کانی ده‌ربڕین له سینه‌مادا به زۆری سیناریۆ و مۆنتاژ له خۆده‌گرێت. به‌ڵام مۆنتاژ چونکوو له لایه‌که‌وه کاریگه‌رییه‌کی دیار و به‌رچاوی له سه‌ر شێوازی گشتی و پێکهاته‌یی بینای فیلم‌دا هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و هۆکارانه‌ی که پێوه‌ندی به داڕشتنی چیرۆک و که‌ش و هه‌وا و دۆخی "شوێن-کات"ـه‌وه هه‌یه، له پانتایی مۆنتاژدا جێگیر ده‌بن، هه‌روه‌ها مۆنتاژ هۆکاری رێکخه‌ر و دیاریکه‌ری دۆخی ده‌نگی فیلمه، هه‌ر بۆیه ناکرێت مۆنتاژ له دابه‌شکردندا له به‌شێکی تایبه‌تدا دابنێرێت چونکوو له راستیدا له هه‌موو به‌شه‌کاندا به شێوازێکی به‌هێز یان لاواز بوونی هه‌یه و کاریگه‌ری له سه‌ر پێکهاته‌ی گشتی فیلم هه‌یه(ئه‌م دابه‌شکردنه فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و ئه‌نیمه‌یشێن ناگرێته‌وه).
سه‌رچاوه:
ئه‌م بابه‌ته به‌شێک بوو له "شیوههای بیان در سینما"، دکتر احمد ضابطی جهرمی، فصلنامه هنر شماره شصت و دو، زمستان 1383، ص 182-186.
..................................
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 109ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له به‌رواری 10.8.1393 چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
لینکی ئه‌م بابه‌ته له ساتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات:
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=7696&Jor=10
لینکی ئه‌م بابه‌ته له ساتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات:
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=7696&Jor=10