پوخته:
بیرمه‌ندانی ئه‌م سه‌ردمه مۆدێرنیزم و ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانی مۆدێرنیزمیان رووبه‌ڕووی ره‌خنه کردوه‌ته‌وه، یه‌کێک له‌م بیرمه‌ندانه یۆرگن هابرماسه - Jürgen Habermas له پاشماوه‌کانی قوتابخانه فرانکفۆرت- که له روانگه‌یه‌کی ره‌خنه‌ییه‌وه بۆ روانگه‌کانی "دانیه‌ل بێل" – Daniel Bell کۆنه‌پارێز(پارێزکار)ی ئه‌مریکایی- ده‌په‌رژێته سه‌ر ره‌خنه‌ی مۆدێرنیزم. هابرماس به پێچه‌وانه‌ی بێل قه‌یرانی مۆدێرن ناخاته پاڵ چین و توێژێکی تایبه‌ت(وه‌ک هونه‌رمه‌ندان) به‌ڵکوو ئه‌م قه‌یرانه به به‌رهه‌می شاره‌زا گه‌رایی له واتای مۆدێرن ده‌زانێت که ئاکامی زانستگه‌راییه.
پێشه‌کی:
زۆرێک له روانگه و بۆچوونه‌کانی یۆرگن هابرماس وێڕای ره‌خنه له بیرمه‌ندانی دیکه، له قسه و باس له‌گه‌ڵ ئه‌واندان گه‌ڵاڵه‌ی کردووه. یه‌کێک له‌و بیرمه‌ندانه که هابرماس هۆگری ره‌خنه‌گرتنی بووه، "دانیه‌ل بێل"ـه.
خوێندنه‌وه‌ی "بێل" بۆ مۆدێرنیزم و رێگه‌چاره‌ی بۆ زاڵ بوون به سه‌ر قه‌یرانی مۆدێرنیزم، له لایه‌ن هابرماسه‌وه به‌ره‌وڕووی ره‌خنه کراوه‌ته‌وه، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ مۆدێرنیزم له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه که قه‌یرانی مۆدێرنیزم، به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئاژاوه و لاساری هونه‌رمه‌ندانه له به‌رامبه‌ر "بایه‌خه‌کان" و هاوئاهه‌نگ بوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بۆ کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵک له سه‌رده‌می مۆدێرندا. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
رێگه‌چاره‌ی بێل بۆ زاڵ بوون به سه‌ر قه‌یرانی مۆدێرندا، ئاوڕدانه‌وه و رووکردن له جۆرێک بڕوای ئایینیه که له ده‌ره‌نجامدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له بێ سه‌ره و به‌ره‌یی دوور بکه‌ونه‌وه و دامه‌زراوی و پایه‌داری له کۆمه‌ڵگادا زاڵ بێت.
یۆرگن هابرماس له هه‌مان کاتدا که بێل به "زیره‌کترین کۆنه‌پارێز" ده‌زانێت، گه‌ڕاننه‌وه بۆ ئایین به شێوازێکی کۆنه‌پارێزانه به دیارده‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی ده‌زانێت که له‌وانه‌یه بتوانێت له سه‌ر لایه‌نی کولتووری سه‌رمایه‌داری کاریگه‌ری دابنێت به‌ڵام ناتوانێت و نایشیههوێت له سه‌ر لایه‌نی ئابوورییه‌که‌ی کاریگه‌ری هه‌بێت.
هابرماس پێیوایه جه‌خت کردنی کۆنه‌پارێزان له سه‌ر بڕوای ئایینی له راستیدا هه‌وڵدانێکی نۆستالۆژیکه بۆ پاراستنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و بایه‌خه‌کانی؛ که ئه‌مه له ئه‌رکی سیستماتیک و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه له درێژه‌ی ئابوورییه گه‌شه‌که‌ی سه‌رمایه‌داریدا ده‌رده‌که‌وێت و پاراستنیان به پێی جێگیر کردنی هه‌ندێ به‌ربه‌ستی ئه‌خلاقی له بواره‌کانی فه‌رهه‌نگ و ژیانی فه‌رهه‌نگی رۆژانه‌ی خه‌ڵکدایه؛ هه‌ر بۆیه به بڕوای هابرماس ره‌خنه‌ی بێل به‌س به‌ره‌وڕووی مۆدێرنیته‌ی فه‌رهه‌نگی و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک ده‌بێته‌وه، چونکوو ئه‌و(بێل) پێناسه‌یه‌ک له مۆدێرنیزم ده‌خاته‌ڕوو که بنه‌ماکه‌ی به‌س هونه‌ری مۆدێرنه و هۆکار و هانده‌ری قه‌یرانیش هونه‌رمه‌ندی مۆدێرنیسته که له به‌رامبه‌ر به‌ربه‌سته‌کان و گیر و داوه‌کان لاساری و سه‌رپێچی کردووه.
هابرماس دان به‌وه‌دا ده‌نێت که رهوتگهلێک له هونه‌ری مۆدێرندا له به‌رامبه‌ر یه‌کسانسازی، مۆدێرنخوازی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستکه‌وته بهڕێکخراوهبوو و سه‌قامگیره‌کاندا وه‌ستاون و دژ به بایه‌خه‌کانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌وان بشێویان درووست کردووه (ئه‌م بشێوییه له روانگه‌ی هابرماسه‌وه هه‌ندێ جاریش وه‌ک بایه‌خێک بۆ هونه‌ری مۆدێرن دێته ئه‌ژمار)، به‌ڵام به‌ستنه‌وه‌ی "قه‌یرانی مۆدێرن" به هونه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌وه که له لایه‌ن "بێل"ـه‌وه گه‌ڵاڵه کراوه؛ قبووڵ ناکات.
لێکدانه‌وه‌ی هابرماس بۆ بابه‌ته‌که جیاوازه؛ ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندی مۆدێرنیست له گه‌شه‌کردنی قه‌یرانی مۆدێرندا رۆڵی هه‌بووبێت نه‌ک به هۆی سه‌رپێچی و لاساری ئه‌و له چوراچێوه‌ی هونه‌ری مۆدێرن له به‌رامبه‌ر به‌ربه‌سته‌کاندا نه‌بووه به‌ڵکوو به هۆی جیایی هونه‌ری مۆدێرن له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک به هۆی تایبه‌تمه‌ندی شاره‌زایی، ئاکاری و پیشهگهراییهوه بووه؛ ئه‌مه خۆی هه‌مان مۆدێرنیزه‌کردنی ژیانی خه‌ڵکه.
هابرماس: "ره‌خنه‌ی پرۆژه‌ی مۆدێرنیته"
هابرماس قه‌یرانی مۆدێرن به به‌رهه‌می زاڵ بوونی ئه‌ندێشه‌ی شاره‌زا گه‌رایی له واتای به‌ربڵاویدا ده‌زانێت، بۆ هابرماس "قه‌یرانی مۆدێرن" سه‌رچاوه‌گرتوو له‌و جیاییانهیه که داسه‌پاندنی سیسته‌م، چوارچێوه و رێچارهکان به سه‌ر ئه‌ندێشه‌کاندا و به سه‌ر گیان و رۆحی ژیانی کۆمه‌ڵگاکان و مرۆڤه‌کاندا بوه‌ته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی؛ هابرماس ئه‌م جیاییه له ژێر ناوی "پرۆژه‌ی مۆدێرنیته" گه‌ڵاڵه ده‌کات. ئه‌م پرۆژه‌یه نابه‌سترێته‌وه به هونه‌ره‌وه، هه‌ربۆیه هونه‌ری مۆدێرن نه‌ک به‌رپرسی راسته‌وخۆی قه‌یرانی مۆدێرن نییه به‌ڵکوو خۆی قوربانی ئه‌م پرۆژهیهشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له ره‌وتی پێکهاتنیدا رۆڵێکی ناڕاسته‌وخۆی بووه.
هابرماس پرۆژه‌ی مۆدێرنیته‌ی فه‌رهه‌نگی (له ساڵی 1992دا) به پشت به‌ستن به روانگه‌کانی ماکس وێبر به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌کات: دیارده‌ی مۆدێرنیته عه‌قڵی سروشتی -که ئایین و زانستی متافیزیک ئاوڕی لێده‌داته‌وه- به سێ بواری سه‌ربه‌خۆ دابه‌ش ده‌بێت، ئه‌م بوارانه بریتین له زانست، ئه‌خلاق و هونه‌ر.
ئه‌م بوارانه به‌م هۆیه له یه‌ک جیاکراونه‌ته‌وه که تێڕوانین و روانگه یه‌کپارچه‌کانی ئایین و زانستی متافیزیک له‌یه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه. تاکوو سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌می زایینی پرسه به‌جێماوه‌کان له‌م تێڕوانینه کۆنانه ده‌بوو جۆرێک رێک و پێک بکرێت که له ژێر ناوی سێ لایه‌نی تایبه‌ت و ناسراو جێگیر بن: حه‌قیقه‌ت، دروستی رێسایی، ره‌سه‌نایه‌تی و جوانی؛ دواتر ده‌کرا یه‌ک له دوای یه‌ک له ژێر ناوی پرسه‌کانی تایبه‌ت به زانست، دادپه‌روه‌ری و ئه‌خلاق و زه‌وق ئاوڕیان لێبدرێته‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌کرا گوتاری زانستی، تیۆرییه ئه‌خلاقییه‌کان، سیسته‌می یاسادانان و به‌رهه‌م و ره‌خنه‌ی هونه‌ری، له شێوه‌ی رێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دابڕێژرێت، ده‌کرا هه‌ر لایه‌نێکی فه‌رهه‌نگی پێوه‌ندی بدرێت به پیشه فه‌رهه‌نگییه‌کانه‌وه که له‌و پیشهگهلهدا وه‌ک ئه‌رکه‌کانی تایبه‌ت به شاره‌زا تایبه‌ته‌کان له پرسه‌کان ئاوڕ ده‌درێته‌وه، ئاکامه‌که‌ی ده‌بێت به‌مه‌ی که ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته پڕۆفشناڵه له‌گه‌ڵ نه‌ریتی فه‌رهه‌نگیدا ده‌بێته هۆی رۆشنگه‌ری له بابه‌ت پێکهاته ده‌روونییه‌کانی هه‌رکام له ره‌هه‌نده سێیینهکانی فه‌رهه‌نگدا. له‌م قۆناغه‌دایه که پێکهاته‌کانی ناسیاری-ئامرازی، یان ئه‌خلاقی- زانستی و پێکهاته‌کانی جوانیناسانه-ده‌ربڕینیی بیرمه‌ندانه ده‌رده‌که‌وێت، و هه‌رکام له‌مانه له ژێر کۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێری شارهزاگهلێکدایه که له هه‌ڵسووکه‌وتی ژیرانه‌دا به‌م شیوازه تایبه‌تانه له هه‌ر که‌سێکی دیکه لێزانترن. له ئاکامدا مه‌ودای نێوانی زاناکان و فه‌رهه‌نگی گشتی خه‌ڵک زۆرتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی که له رێگای ره‌وشتی پسپۆڕانه‌دا ده‌بێته ده‌ستکه‌وتی فه‌رهه‌نگ، به‌پێویست و ده‌ستبه‌جێ نابێته به‌شێک له ژیان و کردا و ره‌وشتی رۆژانه. به‌م جۆره عه‌قڵ گه‌راییه فه‌رهه‌نگییه مه‌ترسی لاواز بوونی ژیان که جه‌وهه‌ره‌ی نه‌ریتییه‌که‌ی له پێشتره‌وه بێبایه‌خ بووه، زۆرتر و زۆرتر ده‌بێت.
پرۆژه‌ی مۆدێرنیته که له لایه‌ن فه‌یله‌سووفه‌کانی "بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری"یه‌وه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م پێک هێنرا، هه‌وڵێک بوو له پێناو پێک هێنانی زانستی بابه‌تیانه، ئه‌خلاق و یاسای گه‌ردوونی و هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ به پێی لۆژیکی ناوه‌کی. له هه‌مان کاتدا، رێکخه‌رانی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌یانویست راده‌ی ناسیارییه شاراوه‌کانی هه‌رکامه له‌م لایه‌نانه له بیچمه ره‌مزییه‌کان ده‌رباز بکه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ک که بکرێت له‌م کۆمه‌ڵه فه‌رهه‌نگییه پڕۆفشناڵه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ژیانی رۆژانه و به واتایه‌کی دیکه بۆ رێکخستنی هزریی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی رۆژانه که‌ڵک وه‌ربگیرێت.
بیرمه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌ری له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بوون که هونه‌ره‌کان و زانسته‌کان نه‌ک ده‌بێ ببنه هۆی کۆنتڕۆڵی هێزه سروشتییه‌کان به‌ڵکوو ده‌بێت ببنه هۆی تێگه‌یشتنی باشتر له جیهان و خود، گه‌شه‌ی ئه‌خلاقی، دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ببنه هۆی خۆشبه‌ختی مرۆیی؛ به‌ڵام سه‌ده‌ی بیسته‌م کۆتایی به‌م خۆشبه‌ختی و ئۆمێده هێنا.
له ئه‌ندێشه‌ی هابرماسدا هونه‌رمه‌ندی مۆدێرن که‌سێکه که ژیان زۆرتر له روانگه‌ی خۆیه‌وه و به شێوازێکی زه‌ینی مانا ده‌کاته‌وه و دواتر هه‌وڵ بۆ بڵاوهدانی روانگه‌که‌ی خۆی له نێوه کۆمه‌ڵگادا ده‌دات به بێ ئه‌وه‌ی له که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌دا بێت که ئایا به‌رده‌نگی ئاسایی و خه‌ڵک به گشتی له واتای ئه‌و له ژیان تێده‌گه‌ن، ئایا توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵی ڕابێن، ئایا ئه‌وه‌ی که گه‌ڵاڵه کراوه پێوه‌ندی به ژیانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه یان نه؟ هابرماس ئه‌م دیارده‌یه به "ژیربێژی سروشتی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ" له مۆدێرنیزم‌دا ناوزه‌د ده‌کات و ئاماژه به‌مه ده‌کات که دژایه‌تی و ناته‌باییه‌کی ئاشتی نه‌خواز له نێوان ژیانی سروشتی له لایه‌ک و هونه‌ری مۆدێرن له لایه‌کی دیکه‌وه بوونی هه‌یه که به‌رهه‌می لێکدانه‌وه‌ی زه‌ینی هونه‌رمه‌ند و شرۆڤه‌ی ئه‌و بۆ ژیان و هونه‌ره.له‌م نێوانه‌دا چاوه‌ڕوانی له به‌رده‌نگ بریتییه له په‌روه‌رده‌ی "خود" تا ئاستی گه‌یشتن به لێزانی، به شیوازێک که بتوانێت ئه‌زموونه جوانیناسانهکان به ژیانی خۆیه‌وه گرێ بدات.
به بڕوای هابرماس "هونه‌ری بورژوا" ئاوه‌ها چاوه‌ڕوانییه‌کی له به‌رده‌نگی خۆی هه‌بووه:
دوو چاوه‌ڕوانی سه‌ره‌کی له هونه‌ری بورژوا هه‌بوو، له لایه‌که‌وه ئه‌و مرۆڤه ئاساییه‌ی که چێژی له هونه‌ر وه‌رده‌گرت ده‌بوا خۆی په‌روه‌رده بکردایه تاکوو ببێت به که‌سێکی لێزان؛ له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌بوا له وێنه‌ی به‌کارهێنه‌رێکی شیاو هه‌ڵسووکه‌وتی بکردایه تاکوو له هونه‌ر که‌ڵکی وه‌رگرتایه و ئه‌زموونه جوانیناسانهکان به پرسه‌کانی ژیانیه‌وه گرێ بدات.
خاڵی جێی سه‌رنج و به‌رباس لێره‌دا هه‌بوونی ئاوه‌ها دیارده‌یه‌ک له بزووتنه‌وه و ره‌وته‌کانی هونه‌ری مارکیسستیدایه، به واتایه‌کی دیکه ئه‌م دیارده‌یه نه‌ک تایبه‌ت به هونه‌ری بوورژوا نییه به‌ڵکوو ئاڵاهه‌ڵگرانی دژ به بورژوازی سه‌رده‌می مۆدێرنیش ئاوه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌کیان هه‌بووه؛ بۆ وێنه هاج و کرس(1998) هه‌وڵی "بێرتولت برێشت"ی چه‌پگه‌رای مۆدێرنیست بۆ خولقاندنی شێوازێکی تایبه‌ت به خۆیه‌وه، له رێگای ته‌کنیکی "نامۆ بوون یان دابڕان(له شانۆ)"دا به شاره‌زا گه‌رایی مۆدێرنیستی لێکده‌ده‌نه‌وه، چونکوو له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌م "شێوازه" تاقانه‌یه شێوازێکی زۆر ئاڵۆزه بۆ خولقاندنی کاریگه‌ری هونه‌ری له سه‌ر به‌رده‌نگه ئاساییه‌کانی هونه‌ره.
به‌م پێیه به پێی روانگه‌ی هابرماس ئه‌وه‌ی که ده‌بێت له لایه‌ن مۆدێرنیزمه‌وه به‌ره‌وڕووی ره‌خنه ببێته‌وه نه‌ک ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکه(به‌و شێوه‌یه‌ی که بێل گه‌ڵاڵه‌ی ده‌کات) به‌ڵکوو تێکچوونی ئه‌م ژیانه به هۆی "یه‌کسانسازی سه‌قامگیر"ـه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها که ئاماژه‌ی پێکرا هونه‌ری مۆدێرنیش به هۆی شاره‌زا گه‌راییه‌وه له‌وه‌دا شه‌ریکه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له نێو خۆیدا بزووتنه‌وه‌گه‌لێک پێکهاتووه که له کۆتاییدا به هۆی روانگه‌ی هه‌ڵه‌یان بۆ مۆدێرنیته، به هه‌ڵه حاشایان لێکردووه؛ به واتایه‌کی دیکه، ئه‌گه‌رچی موۆدێرنیزم له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌ی خۆیدا به جێگایه‌ک ده‌گات که جه‌خت له سه‌ر ئاشتیخوازی نێوان چییه‌تی هونه‌ر و جوانیناسی له‌لایه‌ک و کۆمه‌ڵگاکان له‌لایه‌کی دیکه‌دا ده‌کات - هونه‌ر هه‌رچی زۆرتر له ژیان جیا ده‌بێته‌وه، به‌ره‌و لایه‌نی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو و دهستپێڕانگهیشتوو پاشه‌کشه ده‌کات- به‌م حاڵه‌ش له نێو مۆدێرنیزمیشدا رهوتگهلێک سه‌رهه‌ڵده‌دات که هه‌وڵ ده‌ده‌ن پانتایی سه‌ربه‌خۆ و داخراوی هونه‌ر بشکێنن و هونه‌ر و ژیان به‌یه‌که‌وه ئاشت بکه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌م کاره‌دا سه‌رکه‌وتوو نابن.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا هابرماس باس له سوڕیالیزم ده‌کات که چییه‌تیه‌که‌ی بریتییه هه‌وڵ بۆ رووخاندنی دیواره‌کانی هونه‌ر به‌ره‌و ژیان، به‌ڵام خۆی له کۆتاییدا له داوی ههڵهگهلێکدا گیرده‌کات که ده‌بێته هۆی شکست و داڕمانی.
یه‌کێک له‌م هه‌ڵه‌گه‌له ئه‌مه بوو که له کاتی رووخانی چوارچێوه‌ی لایه‌نیکی فه‌رهه‌نگی سه‌ربه‌خۆ(به شێوازی جیاله‌یه‌ک پێکهاتوو)، ناوخنهکانی بڵاوه ده‌که‌ن و چ‌شتێک له مانا بێبایه‌خ بووه‌که‌ی و روخسار لێک جیاوهبووهکهی نامێنێت، به‌م پێیه له‌م روانگه‌یه‌وه کاریگه‌رییه‌کی رزگاریبه‌خش نایه‌ته‌دی.
یه‌کێکی دیکه له هه‌ڵه‌کان له پێوه‌ندی رۆژانه‌ی واتایی ناسیاریدا ده‌بێت، چاوه‌ڕوانییه ئه‌خلاقییه‌کان، ده‌ربڕین و نرخبڕییه زه‌ینی و تاکییه‌کان به‌یه‌که‌وه پێوه‌ندییان هه‌بێت؛ پرۆسه‌ی پێوه‌ندیی پێویستی به نه‌ریتی فه‌رهه‌نگییه‌وه هه‌یه که هه‌موو لایه‌نه‌کان، واته لایه‌نی ناسیاری، ئه‌خلاقی، کرده‌یی و ده‌ربڕینی له خۆ ده‌گرێت؛ هه‌ر بۆیه ناکرێت له رێگه‌ی کردنه‌وه‌ی یه‌ک لایه‌نی فه‌رهه‌نگی-واته هونه‌ر- و به خستنه به‌ر دیدی گشتی یه‌کێک له کۆمه‌ڵه‌کانی زانستی پڕۆفشناڵ، ژیانی رۆژانه‌ی هزریی له هه‌ژاری فه‌رهه‌نگی رزگار بکه‌یت. لاساری و سه‌رپێچی سوڕیالیستهکان به‌س توانی ببێته جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ شێوازگه‌لێکی ته‌جریدی(ئابستراکت/ئینتزاعی).
سه‌رچاوه:
ئه‌م بابه‌ته به‌شێک بوو له "هنر و بحران مدرنیسم از دیدگاه هابرماس"، د.بهرام به‌ین فصلنامه اشراق، سال اول، شماره دوم و سوم، بهار و تابستان 84، ص 181-187
ئه‌م بابه‌ته به‌شێک بوو له "هنر و بحران مدرنیسم از دیدگاه هابرماس"، د.بهرام به‌ین فصلنامه اشراق، سال اول، شماره دوم و سوم، بهار و تابستان 84، ص 181-187
................................................
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 108ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له به‌رواری 9.7.1393 چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتدا:
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=7203&Jor=10
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتدا:
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=7203&Jor=10