‏نمایش پست‌ها با برچسب هونه‌ری کوردی. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب هونه‌ری کوردی. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۳/۱۲/۰۸

چه‌مکه‌ نوێیه‌کانی سینه‌ما


چه‌مکه‌ نوێیه‌کانی سینه‌ما
و: جه‌مشید به‌هرامی

هاوکات له‌گه‌ڵ گۆڕان له‌ سینه‌مادا، چه‌مک و ئه‌ندێشه‌ پێوه‌ندیداره‌کان به‌ ره‌خنه‌ و شرۆڤه‌ی سینه‌ماش تووشی گۆڕان بووه‌؛ له‌ دوو ده‌یه‌ی 1960 و 1970دا له‌ ره‌خنه‌ و تیۆری سینه‌مادا شۆڕشێک هاته‌ ئاراوه‌، ئه‌م شۆڕشه‌ له‌ دنیای گۆڤاره‌ پرۆفشناڵه‌کانه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و دواتر له‌ سه‌ر ده‌قه‌ ژوورناڵیستی و ئاکادیمیکه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ سینه‌ما و هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر لایه‌نه‌کانی فیلمسازی(لایه‌نه‌ سه‌ره‌کی و لاوه‌کییه‌کان) کاریگه‌ری دانا. کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م شۆڕشه‌ هه‌ر وه‌ک هه‌ر شۆڕشێکی دیکه‌ به‌س تاڕاده‌یه‌ک قه‌ره‌بوو نه‌ده‌کرایه‌وه‌.
به‌ هۆی گه‌شه‌ی توێژینه‌وه‌ سینه‌ماییه‌کان له‌ زانکۆکاندا و هه‌روه‌ها کارلێککردنی توێژینه‌وه‌ ئاکادمیکه‌کان و جیهانی ده‌ره‌وه، روانگه‌ رادیکاڵه‌ نوێیه‌کان‌ گشتی بوون و (له‌ زانکۆکاندا) په‌ره‌یان سه‌ند.
بۆ تێگه‌یشتنی باشتر له‌م شۆڕشه‌ ده‌کرێت ئه‌م شۆڕشه‌ به‌ چه‌ند قۆناغی جیاواز، و هاوکات لێک گرێدراو، دابه‌ش بکرێت.
به‌ جێگیری و سه‌قامگیری هه‌ر قۆناغێک و په‌رپێدانی ده‌ستکه‌وته‌کان یان حاشا کردن له‌ ته‌نگاوی و به‌ربه‌سته‌کان، ده‌رگا به‌ره‌و رێگایه‌یه‌کی نوێ ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی رووداوه‌کان دروست به‌ پێی ریز کردنی خاڵه‌کانی به‌رباسی ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌بوون و به‌ پێی کاریگه‌ری لایه‌نگرییه‌کانی دیکه‌، دابه‌شکردنی ئه‌م شۆڕشه‌ به‌ سێ یان چوار قۆناغدا نیشانده‌ری هه‌بوونی لۆژیکێکی تایبه‌ت له‌ چشتێکدایه‌ که‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک کۆمه‌ڵێکی ئاڵۆز له‌ گه‌شه‌ و پێشکه‌وتنه‌کاندا ده‌بینران.
یه‌که‌مین قۆناغ که‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی
1960دا ده‌ست پێده‌کات، بریتی بوو له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی دووباره‌ و گشتی بایه‌خه‌ سینه‌ماییه‌کانی ناسراو و باو، به‌ تایبه‌ت سینه‌مای هالیوود؛ پێداگری له‌ سه‌ر رۆڵی سینه‌ماکارانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌ره‌و نوشست بردنی سنووره‌کانی هونه‌ری سینه‌ما.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۸/۰۷

روانگه‌ی "هابرماس" سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر و قه‌یرانی مۆدێرنیزم

روانگه‌ی "هابرماس" سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر و قه‌یرانی مۆدێرنیزم
و: جه‌مشید به‌هرامی


پوخته‌:

بیرمه‌ندانی ئه‌م سه‌ردمه‌ مۆدێرنیزم و ره‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌کانی مۆدێرنیزمیان رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ کردوه‌ته‌وه‌، یه‌کێک له‌م بیرمه‌ندانه‌ یۆرگن هابرماسه‌ - Jürgen Habermas له‌ پاشماوه‌کانی قوتابخانه‌ فرانکفۆرت‌- که‌ له‌‌ روانگه‌یه‌کی ره‌خنه‌ییه‌وه‌ بۆ روانگه‌کانی "دانیه‌ل بێل" – Daniel Bell کۆنه‌پارێز(پارێزکار)ی ئه‌مریکایی- ده‌په‌رژێته‌ سه‌ر ره‌خنه‌ی مۆدێرنیزم. هابرماس به‌ پێچه‌وانه‌ی بێل قه‌یرانی مۆدێرن ناخاته‌ پاڵ چین و توێژێکی تایبه‌ت(وه‌ک هونه‌رمه‌ندان) به‌ڵکوو ئه‌م قه‌یرانه‌ به‌ به‌رهه‌می شاره‌زا گه‌رایی له‌ واتای مۆدێرن ده‌زانێت که‌ ئاکامی زانستگه‌راییه‌.
پێشه‌کی:
زۆرێک له‌ روانگه‌ و بۆچوونه‌کانی 
یۆرگن هابرماس وێڕای ره‌خنه‌ له‌ بیرمه‌ندانی دیکه‌، له‌ قسه‌ و باس له‌گه‌ڵ ئه‌واندان گه‌ڵاڵه‌ی کردووه‌. یه‌کێک له‌و بیرمه‌ندانه‌ که‌ هابرماس هۆگری ره‌خنه‌گرتنی بووه‌، "دانیه‌ل بێل"ـه‌.
خوێندنه‌وه‌ی "بێل" بۆ‌ مۆدێرنیزم و رێگه‌چاره‌ی بۆ زاڵ بوون به‌ سه‌ر قه‌یرانی مۆدێرنیزم، له‌ لایه‌ن هابرماسه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی ره‌خنه‌ کراوه‌ته‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ مۆدێرنیزم له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه‌ که‌ قه‌یرانی مۆدێرنیزم، به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ ئاژاوه‌ و لاساری هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر "بایه‌خه‌کان" و هاوئاهه‌نگ بوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بۆ کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر ژیانی خه‌ڵک له‌ سه‌رده‌می مۆدێرندا. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۴/۱۱

هونه‌ر له‌ روانگه‌ی "ئه‌ره‌ستوو" و "ئه‌فلاتوون"ـه‌وه‌

هونه‌ر له‌ روانگه‌ی "ئه‌ره‌ستوو" و "ئه‌فلاتوون"ـه‌وه‌
(جوانی و ناشرینی هونه‌ر)
و:جه‌مشید به‌هرامی


هه‌روه‌ها که‌ ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن؛ ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بایه‌خی هونه‌ر له‌ کۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا هاوده‌نگ نه‌بوون؛ ئه‌فلاتوون هه‌وڵیده‌دا هونه‌رمه‌ندان له‌ خاڵه‌ سه‌رپشکه‌کانی کاریگه‌ری پۆزۆتیڤ له‌ کۆمه‌ڵگای خۆیدا، بێ‌به‌ش بکات، له‌ کاتێکدا ئه‌ره‌ستوو تێده‌کۆشا رێدۆزێکی جیددی بۆ کاریگه‌رییه‌ شیاوه‌کانی هونه‌ر په‌ره‌ پێبدا.
ئه‌م خاڵه‌ جێگای سه‌رنجه‌ که‌ ئه‌وان بیروڕاگه‌لی جیاوازیان له‌ سه‌ر هونه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام روانگه‌کانیان پشتبه‌ستوو  به‌ گریمانه‌گه‌لێکی هاوبه‌ش بوو، هه‌ردووکیان له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوون هونه‌ر جۆرێک له‌ لاسایی کردنه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها سه‌رنجیان ده‌دایه‌‌ لێهاتوویی هونه‌رمه‌ند بۆ کاریگه‌رییه‌کی گرنگ که‌ له‌ سه‌ر دیتران هه‌یبوو.
کارکردی لاساییکه‌ره‌وه‌ی‌ هونه‌ر له‌ روانگه‌ی ئه‌فلاتوونه‌وه‌ په‌ره‌ پێدانی دوور بوونه‌وه‌ی هونه‌ره‌ له‌ حه‌قیقه‌ت؛ به‌ڵام له‌ روانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه‌، هونه‌ر جۆرێک له‌ هه‌ستی هۆگرایه‌تی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌، که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ راسته‌قینه‌یه‌ک که‌ هونه‌ر بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ ده‌ریده‌بڕێت ره‌وتی لاسایی‌کردنه‌وه‌یه‌.
تواناییه‌ سروشتییه‌کان و که‌م و کورتی لاساییکردنه‌وه‌ له‌ وێنه‌ی جۆرێک له‌ ده‌ڕبڕینی هونه‌ری، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی لێبکه‌وێته‌وه‌ که‌ چۆن روانگه‌ دژبه‌ره‌کانی ئه‌م دو فه‌یله‌سووفه‌ سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر، ده‌توانێت له‌ پێشه‌کییه‌کی به‌ڕواڵه‌ت لێکچووه‌وه‌ په‌ره‌ بستێنێ و بڵاوه‌ بکات.
له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م دوو فه‌یله‌سووفه‌ روانگه‌ی جیاوازیان سه‌باره‌ت به‌ راسته‌قینه‌ هه‌یه‌؛ گریمانه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌ حه‌قیقه‌ت،زانست، و چاکه‌ به‌ شێوازی راسته‌وخۆ له‌ سه‌ر بڕواکانیان سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر کاریگه‌ری داده‌نێت.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۳/۱۳

فرۆید و دراما

فرۆید و دراما
و:جه‌مشید به‌هرامی

به‌ پێی ئۆتۆبیۆگرافی فرۆید ئه‌وه‌ی‌ له‌ ژیانی کاری فرۆیددا به‌رجه‌سته‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و به‌ "هیستریا ناسی"یه‌وه‌ ده‌ستی به‌ کار کرد، و دوای ماوه‌یه‌ک گه‌یشته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که‌ بنچڵی نه‌خۆشی هیستریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌روونی ژنان، به‌م مانایه‌، فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو ئه‌و نه‌خۆشینه‌ی که‌ له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ رۆژئاوادا ببووه‌ هۆی هه‌ڵسووکه‌وتی شێتانه‌ و‌ خه‌ڵکانێکی زۆر گیرۆده‌ی ببوون(به‌ تایبه‌ت ژنان)، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاڵۆزی(ناهه‌نجاری) لیبیدۆ(له‌ روانگه‌ی فریده‌وه‌ لیبیدۆ هۆکارێکی به‌وزه‌ و غه‌ریزی‌یه‌، لیبیدۆ وزه‌ی ده‌روونی-جینسی‌یه‌)؛ هه‌ر بۆیه‌ به‌ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌م ئاڵۆزییانه‌ ده‌کرێ نه‌خۆش ده‌رمان و چارسه‌ر بکرێت.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی پزیشکان ده‌ری بکه‌ن و تاوانباری بکه‌ن به‌وه‌ی که‌ ئه‌ندیشه‌ی نازانستی هه‌یه‌. ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وت‌ و ده‌رکردنه‌، بووه‌ هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی فرۆید سوورتر بێت و لێبڕاوانه‌ پێداگری له‌ سه‌ر ئه‌زموونه‌ نوێیه‌کانی بکات و ببێته‌ هۆی ده‌رکه‌وتنی ده‌نگ و بیرووڕا ده‌روونناسانه‌کانی.
به‌ پێی ئه‌م ڕوانگه‌ و ئه‌ندێشانه‌،فرۆید ده‌روونی هه‌ر تاکێک به‌ سێ به‌شه‌وه‌ دابه‌ش ده‌کات:
لیبیدۆ (
libido) یان ئید(Id) سه‌رچاوه ‌و کانگای غه‌ریزه‌یه‌‌ و بریتیه‌ له‌ وه‌زه‌ حه‌یاتی‌یه‌‌‌ سه‌رکێشه‌کان.
ئیگۆ (
ego) یان خۆد، که‌ بریتییه‌ له‌ منی ئاگاه و هۆشیار.
سوپێرئیگۆ(Superego)
سه‌رخود یان منی به‌رزه‌جێ.
فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو ئه‌گه‌ر لیبیدۆ واته‌ وزه‌ سه‌رکێشه‌کان سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌ن، تاک له‌ شێوازی حه‌یوانی و غه‌ریزی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ ئاستی هه‌بوونی غه‌ریزی حیوانیدا ناڕواته‌ سه‌رتره‌وه‌ و ئه‌و ئاسته‌ تێناپه‌ڕێنێ. به‌م پێیه‌ سه‌رهه‌ڵدان و به‌دیهاتنی (لیبیدۆ)یه‌ که‌ ئه‌م هه‌بوونه‌ غه‌ریزی‌یه‌ بۆ تاکێکی ئاگاه‌ ده‌گۆڕێت، ئه‌و توانایه‌ ده‌بخشێته‌ تاک تاکوو له‌ رێگای ئاگاهی‌یه‌وه‌(ئیگۆ) وزه‌ لیبیدۆییه‌کانی خۆی هه‌وسار و راگیر بکات. به‌ڵام راگیرکردنی لیبیدۆ یان به‌ واتایه‌کی دیکه‌ سه‌رکوت‌کردنی ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرێگه‌لێکی زۆر که‌ تێرنه‌بوون و به‌تاڵ‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و وزانه‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی نه‌خۆشینه‌ ده‌روونییه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ مرۆڤدا. هه‌ر بۆیه‌ فرۆید له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو که‌ هیستریا یه‌کێک له‌ نیشانده‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی لیبیدۆی سه‌رکوتکراوه به‌ شێوازێکی ناهه‌نجار و ئاڵۆز. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)

۱۳۹۳/۰۱/۱۸

شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ یۆتۆبۆری(سوید)

ئاوات سدیقی نیا - جه‌مشید به‌هرامی
ئه‌م وێنه‌یه‌ دوای شانۆکه‌ گیراوه‌
شانۆی "چریکه‌ی ئۆفیلیای ئه‌ویندار" له‌ یۆتۆبۆری(سوید)

وه‌ک نه‌ریتی هه‌موو شانۆکانی گرووپی باران، له‌ دوای نمایش کردنی شانۆکه‌مان له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 06.04.2014 له‌ شاری یۆتۆبۆری(سوید)، شانۆکه‌مان پێشکه‌ش کرد به‌م به‌ڕێزانه‌:
د.قوتبه‌دین سادقی 
کاک فاتح بادپه‌روا 
کاک فه‌ریبورز فه‌خاری
کاک ئیدریس عه‌بدی