په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 2015
نووسینی: کریستۆف ڤارلیکۆڤسکی*
وه‌رگێڕان له ئاڵمانییه‌وه : جه‌مشید به‌هرامی
مامۆستا راسته‌قینه‌کانی شانۆ زۆرتر له ده‌ره‌وه‌ی ته‌خته‌ی شانۆ بوونیان هه‌یه، ئه‌وان له وێنه‌ی ئامرازێک بۆ دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی کڵێشه‌کان و داب و نه‌ریته‌کان سه‌رنج ناده‌نه شانۆ، به‌ڵکوو ئه‌وان له دووی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه بزۆزه‌کان و ره‌وته زیندوه‌کانی ژیانن که ده‌بنه هۆی کۆبوونه‌وه له هۆڵه‌کانی شانۆدا و هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانێکی زۆر رۆژانه بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی به‌شێکی ئه‌م جیهانه بێ وچان خه‌ریکی تێکۆشان بن.
ئێمه له جیاتی ئه‌وه‌ی که جیهانی خۆمان بخولقێنین یان ده‌سته‌وه‌ستان بین؛ لاسایی ده‌که‌ینه‌وه و دووباره به‌رهه‌مده‌هێنینه‌وه، ئێمه له رێگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگدا له دووی بزوێنه‌ر و هانده‌رێکین، له دووی ئه‌وه‌ین که هه‌یه‌جانه شاردراوه‌کان بدۆزینه‌وه چونکوو هه‌یه‌جانه‌کان ده‌توانرێن له شانۆدا به باشترین شێوه ئاشکرا بکرێن.
پێموایه رێنیشانده‌رم زۆرتر له نێو ده‌قدایه، ئه‌و ده‌قانه‌ی که به‌رده‌وام هاوڕێی منن، به‌رهه‌می نووسه‌رانێک که له یه‌ک سه‌ده پێشتره‌وه به شێوازێکی پێغه‌مبه‌رانه و هه‌روه‌ها راستبینانه داڕمانی خواوه‌نده ئه‌وروپاییه‌کانیان وه‌سف کردووه، داڕمانێک که شارستانیه‌تی ئێمه‌ی له سه‌ره‌تاوه تاکوو ئه‌مڕۆ فڕێداوه‌ته نێو تاریکیه‌وه. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)