۱۳۹۲/۰۶/۳۰

سێهەمین کۆنفڕانسی شانۆکارانی کورد لە ئەوروپا



سێهەمین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد لە ئەوروپا


سێهەمین کۆنفڕانسی شانۆکارانی کورد لە ئەوروپا بە بەشداری شانۆکارانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان،و هەروەها 
شانۆکارانی وڵاتانی کۆلۆمبیا، بڕازیل، سووریا و ئاڵمان لە رۆژەکانی 6،5،4ی مانگی ئوکتۆبر لە وڵاتی ئاڵمان لە شارەکانی میونشن و نورنبێرگ بەڕێوە دەچێ.
ئەم کۆنفڕانسە لە لایەن شانۆکارانی کورد لە ئەورووپاوە رێکخراوە، و مەبەستی سەرەکی ئەم کۆنفڕانسە کردنەوەی دەلاقەیەکی زانستی بەڕووی شانۆ لە کوردستان‌دایە، و هەروەها کۆنفڕانس هەوڵ دەدات بە درووست کردنی مەکۆیەک شانۆکارانی کوردی تاراوگە لە دەوری یەک کۆبکاتەوە. (بۆ درێژەی بابەت لیرە کرتە بکە)
رۆژەکانی کۆنفڕانس:
رۆژی یەکەم:
رۆژی هەینی 4ی مانگی ئوکتۆبری 2013 سەعاتی 6ی دوانیوەڕۆ رێوڕەسمی کرانەوەی کۆنفڕانسەکە بە خوێندنەوەی وتاری کۆنفڕانسەکە بە زمانی کوردی و ئاڵمانی لە لایەن بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسەکەوە دەست پێدەکات.
ئەم بەڕێزانەش وتار پێشکەش دەکەن:
بەڕێز ئۆتۆ ئۆفا ئەکتەر و دەرهێنەری کۆلۆمبیایی و بەڕێوەبەری شانۆی شڤابن هاوسن
بەڕێز خاتوو ئانێتە شپیلدینەر شانۆکاری ئاڵمانی
خاتوو ڤیڤیەن شانۆکاری بەرازیلی
رۆژی دووهەم:
رۆژی شەممە 5ی مانگی ئوکتۆبری 2013، تەرخان کراوە بۆ پێشکەش کردنی چەندین سمیناری زانستی لە سەر شانۆی کوردستان.
ئەم سمینارانە پێشکەش دەکرێت:
- بەرێز مەهدی جاف (وڵاتی سوید)؛ سمینار لە ژێر ناوی "تەنگەژەی کولتور پۆلەتیکی شانۆ لە کوردستان"
- بەرێز جەمشید بەهرامی (وڵاتی ئەڵمان)؛ سمینار لە ژێر ناوی "شانۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان"
- بەڕێز خاتوو ئاوات سەدیقی (وڵاتی ئەڵمان)؛ سمینار لە ژێر ناوی "تایبەتمەندییەکانی شانۆیی لە چریکەی کوردی‌دا"
- بەڕێز د.شوان جافەر دانیشتووی (وڵاتی فەڕەنسە)؛ سمینار لە ژێر ناوی "رۆڵی شانۆ لە کاری رامیاری‌دا"
- بەڕێز هاوڕێ زەنگەنە (وڵاتی ئەڵمان)؛ سمینار لە ژێر ناوی "شانۆ وەکوو هزر بۆ ئیستاتیکای دانوستاندێکی نوێ
- بەشی کۆتایی تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆی کراوە
رۆژی سێهەم:
رۆژی یەکشەممە 6ی مانگی ئوکتۆبری 2013، رۆژی پلۆنۆمی تایبەت بۆلێدوان و گفتوگۆ لە سەر دەزگای شانۆکارانی کورد لە ئەورووپا و چۆنیەتی درووستکردنی تۆڕێک بۆ شانۆکارانی کورد لە ئەورووپا.