په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 2015
نووسینی: کریستۆف ڤارلیکۆڤسکی*
وه‌رگێڕان له ئاڵمانییه‌وه : جه‌مشید به‌هرامی
مامۆستا راسته‌قینه‌کانی شانۆ زۆرتر له ده‌ره‌وه‌ی ته‌خته‌ی شانۆ بوونیان هه‌یه، ئه‌وان له وێنه‌ی ئامرازێک بۆ دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی کڵێشه‌کان و داب و نه‌ریته‌کان سه‌رنج ناده‌نه شانۆ، به‌ڵکوو ئه‌وان له دووی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه بزۆزه‌کان و ره‌وته زیندوه‌کانی ژیانن که ده‌بنه هۆی کۆبوونه‌وه له هۆڵه‌کانی شانۆدا و هه‌روه‌ها ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانێکی زۆر رۆژانه بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی به‌شێکی ئه‌م جیهانه بێ وچان خه‌ریکی تێکۆشان بن.
ئێمه له جیاتی ئه‌وه‌ی که جیهانی خۆمان بخولقێنین یان ده‌سته‌وه‌ستان بین؛ لاسایی ده‌که‌ینه‌وه و دووباره به‌رهه‌مده‌هێنینه‌وه، ئێمه له رێگای دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگدا له دووی بزوێنه‌ر و هانده‌رێکین، له دووی ئه‌وه‌ین که هه‌یه‌جانه شاردراوه‌کان بدۆزینه‌وه چونکوو هه‌یه‌جانه‌کان ده‌توانرێن له شانۆدا به باشترین شێوه ئاشکرا بکرێن.
پێموایه رێنیشانده‌رم زۆرتر له نێو ده‌قدایه، ئه‌و ده‌قانه‌ی که به‌رده‌وام هاوڕێی منن، به‌رهه‌می نووسه‌رانێک که له یه‌ک سه‌ده پێشتره‌وه به شێوازێکی پێغه‌مبه‌رانه و هه‌روه‌ها راستبینانه داڕمانی خواوه‌نده ئه‌وروپاییه‌کانیان وه‌سف کردووه، داڕمانێک که شارستانیه‌تی ئێمه‌ی له سه‌ره‌تاوه تاکوو ئه‌مڕۆ فڕێداوه‌ته نێو تاریکیه‌وه. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
بیر له فرانتز کافکا، تۆماس مان و مارسێل پرۆست ده‌که‌مه‌وه و هه‌روه‌ها به چاوخشاندنێک به‌م سه‌رده‌مه‌دا جان ماکسوێل کوتزی به رێژه‌ی نێو بازنه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه زیاد ده‌که‌م.
خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه هه‌ستێکی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا بۆ کۆتایی جیهانه -نه‌ک کۆتایی ته‌مه‌نی زه‌وی به‌ڵکوو کۆتایی مۆدێلی پێوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌کان- یاسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بایه‌خه نه‌ریتیه‌کان، شۆڕشی به‌ره‌نگاری جێ پرسیار، هه‌ستێکه که ئه‌مڕۆکه زۆرتر زه‌ختمان ده‌خاته سه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کۆتایی جیهانیشمان تێپه‌ڕاندبێت.
کوشتار و ناکۆکی به‌رده‌وام زۆربه‌ی شوێنه‌کان داگیرده‌کات و ته‌نانه‌ت رۆژانه خێراتر له هه‌موو راگه‌یاندنه‌کانی سه‌رده‌م و راپۆرته مێدیاییه‌کان گه‌شه ده‌کات. کاتێک که کوشتار و ناکۆکییه‌کان ره‌نگدانه‌وه‌یان له راپۆڕتی رۆژانه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کاندا نه‌بێت ئێمه هه‌ست به ماندوویه‌تی و لاوازی ده‌که‌ین و ترس و دڵه‌ڕاوکێ داگیرمان ده‌کات.
زۆر ناخایه‌نێت که چیتر توانستی دروست کردنی خان‌و و باڵاخه‌نه‌کانمان نییه و دیواره‌کان که به‌رده‌وام درووستیان ده‌که‌ین چیتر ناتوانن له به‌رامبه‌ر هیچ شتێکدا به‌رگریمان لێبکه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه دیواره‌کانن که ده‌بێت به‌رگریان لێبکه‌ین؛ پرۆسه‌یه‌ک که ده‌بێت به‌شێکی زۆر له وزه و تواناییمانی بۆ ته‌رخان بکه‌ین. ئێمه ناتوانین زۆر به‌رده‌وام بین و چیتر بۆ هه‌وڵدان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له به‌رامبه‌ر کێشه و گرفته‌کانی پشت ده‌رگا و دیواره هه‌ڵچنراوه‌کان، توانستێک شک نابه‌ین. درووست لێره‌دایه که ئه‌م پرسه له ئارادایه، شانۆ چ ڕۆل و چ گرنگایه‌تییه‌کی هه‌یه، لێره‌دایه که توانایی شانۆ خۆی ده‌رده‌خات. له‌وێدا ده‌رده‌که‌وێت له‌و شوێنه‌دا که روانین قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌فسانه له دووی روونکردنه‌وه‌ی چشته ناڕوونه‌کانه، ئه‌و چشتانه‌ی که پشتبه‌ستوو به به‌کگراوه‌ندێکی راسته‌قینه‌یه و ده‌بێت دیسانه‌وه به بێ روونکردنه‌وه کۆتایی بێت. "ئه‌مه ئه‌و شێوازیه که کافکا له به‌چیرۆک کردنی پرۆمیتۆس‌دا شیکردوه‌ته‌وه". له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شانۆدا ئه‌ندێشه رۆڵێکی گرنگ و رۆشنگه‌رانه‌ی له ئه‌ستۆیه، هه‌روه‌ها له روانگه‌ی منیشه‌وه ده‌بێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت. شانۆییه‌ک، که ده‌ستپێکه‌که‌ی له قوڵایی راسته‌قینه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، کۆتاییه‌که‌ی له ناڕوونیدا ده‌دۆزێته‌وه، که له دڵه‌وه هیوای شانۆیه‌کی له‌و چه‌شنه بۆ چالاکانی شانۆیی به ئاوات ده‌خوازم؛ ئه‌و شانۆکارانه‌ی که ده‌چنه سه‌ر ته‌ختی شانۆ و ئه‌وانه‌ی که له هۆڵی شانۆدان.

*کریستۆف ڤارلیکۆڤسکی شانۆکاری ناسراوی پۆڵۆنی(له‌هستانی) که له لایه‌ن ئه‌نیستیتۆی
نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆ-(International Theater Institute) ناسراو به (ئای تی ئای)- ئه‌رکی
نووسینی په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆ له ساڵی 2015دا پێی سپێردرا بوو، که له 27.3.2015 له رۆژی جیهانیی شانۆدا، ئه‌م په‌یامه بڵاو کرایه‌وه.
بۆ بینینی فیلمی په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆ بۆ ساڵی 2015 لێـــــــــــــره کرته بکه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێکی کورت تایبه‌ت به رۆژی جیهانیی شانۆ لێره کرته بکه.