دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر
و:جه‌مشید به‌هرامی
و:جه‌مشید به‌هرامی
مارکس له به‌رهه‌مه‌کانیدا زۆرجار په‌رژاوه‌ته سه‌ر
پێوه‌ندی نێوان هونه‌ر و سه‌رمایه‌داری(کاپیتالیسم)؛ له‌وێوه که بۆ ئه‌و، ره‌هه‌ندی
جوانیناسانه بریتی بوو له پانتایی سه‌ره‌کی هه‌بونی مرۆیی، هه‌ر بۆیه به شێوه‌یه‌کی سروشتی ئاره‌زوومه‌ندی
چاره‌نووسی هونه‌ر- واته ده‌رکه‌وته‌ی هێزه داهێنه‌ره‌کانی مرۆڤ- له کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داریشدا بوو. مارکس دوای خستنه‌ڕووی ناواخنی چه‌وسێنه‌ریی به‌رهه‌مهێنانی
ماددی له سیستمه‌ی سه‌رمایه‌داریدا، وه‌بیرده‌هێنێته‌وه که ئاوه‌ها به‌رهه‌مهێنانێک
له‌گه‌ڵ به‌شگه‌لێکی به‌رچاو له به‌رهه‌مهێنانه واتاییه‌کان له وێنه‌ی هونه‌ر
و شێعر، دژایه‌تی هه‌یه.(کارل مارکس، تیۆرییه‌کانی به‌های زیاده، چاپی مۆسکۆ، به‌شی
یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 258). مارکس له "تیۆرییه‌کانی به‌های زیاده"دا له
سه‌ر دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر، پیداگری ده‌کات تاکوو به
"ستوورچ" (یه‌کێک له ئابووریزانه‌کان که له یه‌که‌مین ده‌یه‌کانی سه‌ده‌ی
نۆزده‌دا ژیاوه) بسه‌لمێنێت که پێوه‌ندی نێوان به‌رهه‌مهێنانی ماددی و به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌ندێشه، ئاوه‌هاش که ئه‌و لێکیده‌داته‌وه ئاسان نییه، چونکوو ئه‌م دووانه
له وێنه‌ی دوو جۆر به‌رهه‌مهێنان، پێوه‌ندییان به فۆرمگه‌لی تایبه‌ت له
رێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بوو؛ مارکس پێی وابوو که به‌رهه‌مهێنانی ماددی له
ژێر کاریگه‌ری دۆخی سه‌رمایه‌داریدا نه‌ک چرایه‌ک له رێگای په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ردا
ده‌کوژێنێته‌وه، به‌ڵکوو به‌ئه‌نقه‌ست ده‌بێته به‌ردێک له رێگای گه‌شه‌ی هونه‌ردا.
بێگومان هونه‌رێکی پێشکه‌وتوو، پێویستیی جۆرێکی به‌ربڵاوی به‌رهه‌مهێنانی ماددی
نییه؛ و ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تدا داهێنانی هونه‌ری بپشکوێت، هۆکاره‌که‌ی
به‌رهه‌مهێنانی ماددی سه‌رمایه‌داری نییه، به‌ڵکوو ئه‌م پشکووتنه راست به پێچه‌وانه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی ماددییه‌وه پێک دێت.مارکس ده‌ڵێت(به گاڵته پێکردنه‌وه): " ئه‌م جۆره پهرهسهندووترهی به‌رهه‌مهێنانه
ماددییه، رێگا بۆ خه‌یاڵی پڕوپووچی فه‌ڕه‌نسییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده ئاوه‌ڵا ده‌کات؛
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئێمه له زانستی میکانیک و زانستهکانی دیکه له خه‌ڵکانی
سه‌ده‌کانی کۆن پێشکه‌وتووترین، بۆچی نه‌مانتوانیوه (وه‌کوو ئه‌وان) چیرۆکی حه‌ماسی بخولقێنین؟
له‌جیاتی ئیلیاد(به‌رهه‌می هۆمێر)، هانریاد(به‌رهه‌می ڤوڵتێر)مان هه‌یه!".(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
مارکس هه‌ر له‌و به‌رهه‌مه‌دا(تیۆرییه‌کانی به‌های زیاده) ئاوڕ له ناکۆکی و
ناته‌بایی نێوان هونه‌ر و سه‌رمایه‌داری ده‌داته‌وه، به‌لام ناڵێت هۆکاری ئه‌و
ناته‌باییه چییه، یان ناڵێت که به سه‌رنجدان به تایبه‌تمه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری، ئه‌م ناته‌باییه سروشتێکی بنه‌مایی هه‌یه یان نه؛ و هه‌روه‌هاش
روونی ناکاته‌وه که ئه‌و ناته‌باییه تا چ راده‌یه‌ک په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی
هونه‌ریی به‌ربه‌ست ده‌کاته‌وه یان تاکوو چ راده‌یه‌ک چیتر ناتوانێت که ببێته
به‌ربه‌ست له به‌رامبه‌ر گه‌شه‌ی هونه‌ری مه‌زندا، و ئه‌م خاڵه ته‌نانه‌ت ئه‌و دۆخه‌ش
ده‌گرێته‌وه که هونه‌رمه‌ند له ژێر "ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌م"ی سه‌رمایه‌داریدا
کاری تێدا ده‌کات.
به‌ڵام ئه‌م پرسیارانه بێ وه‌ڵام نین، وه‌ک بڵێی له‌وانه‌یه نه‌کرێت به‌ڕوونی له‌م به‌رهه‌مه‌ی مارکسدا بدۆزرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، به‌ڵام ده‌کرێت وه‌ڵامیان بدرێته‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت له به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌کانی مارکس، شرۆڤه‌کانی سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی نێوان هونه‌ر و ئابووری -سروشت و جه‌وهه‌ری به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، پێوه‌ندی نێوان به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان، ناته‌بایی نێوان کاری داهێنه‌رانه و کاری زۆره ملی و پێوه‌ندی نێوان هونه‌ر و کار- کۆمه‌ڵه‌یه‌ک کۆبکرێته‌وه و دواتر به‌بێ ترس ئه‌وانه به نێوی مارکسه‌وه شرۆڤه بکه‌ین. له درێژه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین که به پێی نووسراوه‌کانی مارکس، بنه‌چه و جه‌وهه‌ره‌ی دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ردا روون بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام پێش له ده‌ستپێکردن به‌م پرسانه، ده‌بێت دوو چه‌مک سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی نێوان به‌رهه‌مهێنان و سه‌رمایه‌داری و به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری که له‌وانه‌یه جه‌وهه‌ره‌ی راستینه‌ی دژایه‌تی نێوان هونه‌ر و سه‌رمایه‌داری بشارێته‌وه بنێینه لاوه؛ یه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌م ناته‌باییه ده‌رکه‌وته‌ی یاسای پهرهسهدنی نایه‌کسانی به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری و به‌رهه‌مهێنانی ماددییه؛ و دوو ئه‌وه‌ی که ئه‌م ناته‌باییه پێشهاتێکی ئایدۆلۆژیکه واته ناته‌باییه‌که له نێوان ئایدۆلۆژیای هونه‌رمه‌ند و ئایدۆلۆژیای سه‌رمایه‌داری.

یاسای په‌ره‌سه‌ندنی نایه‌کسانی هونه‌ر و ئابووری
مارکس به ئاماژه به‌م پرسه که به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری دوژمنی به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌ندێشه‌یه، پێداگری ده‌کات که ئه‌م دژایه‌تییه به‌تایبه‌تی له سه‌ر هونه‌ر
دروسته، راده‌ی ئه‌م دژایه‌تییه له هه‌موو به‌شه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه‌دا
به شێوازێکی یه‌کسان ئاشکرا نابێت. ده‌کرێت لێره‌دا، به پێی شرۆڤه جۆراوجۆره‌کانی
بناخهداڕێژهرانی مارکسیزم، ئه‌م خاڵه‌ش زیاد بکه‌ین که به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه
جۆراوجۆره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه به‌یه‌ک راده دژایه‌تی ناکات، به‌ڵکوو به‌شگه‌لێک
له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه به‌ره‌وڕووی ئه‌و دژایه‌تییه نابنه‌وه و ته‌نانه‌ت
به‌رهه‌مهێنانی ماددی یارمه‌تی هه‌ندێک له به‌شه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه‌ش
ده‌دات، بۆ وێنه یارمه‌تی بۆ زانسته‌کان، به‌تایبه‌تی بۆ زانسته سروشتییه‌کان،
که له به‌کگراوه‌ندی پێوه‌ندییه‌کانی سهرمهیهداریدا دێنه به‌رهه‌م و په‌ره
ده‌سێنن و به‌ربڵاوه ده‌بن.
زانست له روانگه‌ی مارکسه‌وه، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌ندێشه‌یه که پشتیوانی گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنان و مه‌رجی پێویستی پهرهسهندنییهتی؛ و له‌و لاشه‌وه، به‌رهه‌مهێنانی ماددیش هۆکاری سه‌ره‌کی پێشکه‌وتنی زانسته.
داخوازییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، بزوێنه و هانده‌ری سه‌ره‌کی په‌رسه‌ندنی زانستی پێکده‌هێنێت. له‌وانه‌یه بکرێت بڵێین که چاره‌نووسی زانستی نوێ به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشه زانستییانه‌دا گرێی خواردووه، واته ئه‌و کێشانه‌ی که خۆی سه‌رچاوه‌گرتووی گۆڕانی سروشت له سه‌رده‌می له‌دایک بوون و زاڵ بوونی سه‌رمایه‌دارییه. دوایی ده‌بینین که به‌شێک له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه، واته زانست، له وێنه‌ی ده‌رنجامی په‌ره‌سه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ماددی پێشڕه‌فت ده‌کات. چه‌نێک که به‌رهه‌مهێنانی ماددی په‌ره‌سه‌ندووتر بێت، راده‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زانستیش له سه‌ره‌وه‌یه، واته تێگه‌یشتن له کارکرده‌کانی سروشت قووڵتر ده‌بێت. زانست پێ به پێی به‌رهه‌مهێنانی ماددی گه‌شه ده‌کات، و ئه‌گه‌ر ناکۆکیگه‌لێک له نێوان زانست و به‌رهه‌مهێنانی ماددیدا هه‌یه، به‌و راده‌یه به‌رچاو نییه که له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌ندێشه‌دا ده‌بینرێت. به هۆی پێوه‌ندی نزیکی نێوان زانست و به‌رهه‌مهێنان، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه زۆرتره.
هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات به شێوازی راسته‌وخۆ وه‌ڵامده‌ری داخوازی به‌رهه‌مهێنانه مادییه‌کان نییه، و به‌رهه‌مهێنانی ماددیش نه به شێوازی راسته‌وخۆ دیاریکه‌ری ناوه‌رۆک و فۆرمی به‌رهه‌می هونه‌رییه، و نه به شێوازی گشتی په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ریی دیاریی ده‌کات که نیشانی بدات ئایا هونه‌ر له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراودا گه‌شه ده‌کات یان نه. ره‌نگه له نێوان پشکهوتنهکانی شیمی(کیمیا) له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا و داخوازییه‌کانی پیشه‌ی رستن و چنین، یان له نێوان پێشکه‌وتنی گه‌وره‌ی فیزیای ناوه‌کی سه‌رده‌می ئێمه و به‌کارهێنانی ئاشتیخوازانه و شه‌ڕخوازانه‌ی وزه‌ی ناوه‌کیدا پێوه‌ندییه‌ک ببینرێته‌وه؛ به‌ڵام ناکرێت له نێوان رۆمانتیسیزمی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده و دۆخی به‌رهه‌مهێنان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، یان له نێوان هاتنه‌ئارای هونه‌ری ئابستراکت له سه‌رده‌می ئێمه‌دا و به‌رهه‌مهێنانی ماددی ئه‌م سه‌رده‌مدا پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی ببینرێت و تووشی ئه‌و جۆره ساده‌کردنه‌وه عه‌وامانه نهببین(ئه‌وه‌ی که ئه‌نگێڵس ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت).
مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه نییه که هونه‌ر کاری به سه‌ر هێزه بهرههمێنهرهکانهوه نییه؛ ئه‌م هێزانه، له دوایین لێکدانه‌وه‌دا کاریگه‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌ندێشه له کۆتاییدا پێوه‌ندی به بنه‌مای (ژێرخان) ئابوورییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات به‌شێک له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆز پێکده‌هێنن که له‌ودا به شێوه‌ی سروشتی هه‌م له‌گه‌ڵ بنه‌مای ئابووری و هه‌م له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی سه‌رخانی ئایدۆلۆژیکدا پێوه‌ندی هه‌یه؛ له ئاکامدا هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات له کاتێکدا که هێشتاکه پێبه‌ند به ئابوورین به‌ڵام خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆییه‌کی رێژه‌یین که له سه‌ربه‌خۆیی زانست زۆر به‌ربڵاوتر و به‌رفراوانتره. ئاستی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رێژه‌ی بازنه نێوانجییهکانی گرێدرانی هونه‌ر و بنه‌مای ئابووریدا شرۆڤه ده‌کرێت؛ له ده‌رئه‌نجامدا، هه‌ر چه‌نێک به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه له به‌رهه‌مهێنانی ماددی دوورتر بێت، له نێوان په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ری و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووریدا ناته‌بایی زۆرتر دێته ئاراوه؛ ئاوه‌ها ناته‌باییه‌ک ده‌توانێت به زۆرترین راده‌ی خۆی بگات که نموونه‌ی هونه‌ری یۆنانی کۆنه، که له کۆمه‌ڵگایه‌کدا په‌ره‌ی سه‌ند که تایبه‌تمه‌ندییه‌که‌ی ئاستی نزمی هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی بوون.
ده‌بێت بۆ هۆکاری ئه‌م په‌ره‌سه‌نده‌نه نایه‌کسانه -که مارکس نه‌ک به‌س به هونه‌ری یۆنانی به‌ڵکوو به هونه‌ری شکسپیریش روونیکرده‌وه- له سروشتی نێوانجییه بنه‌ماییه‌کانی ژێرخان و سه‌رخان بگه‌ڕێین، نه‌ک له هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی ماددی. له‌و نێوانجییانهی که مارکس له مه‌ڕ هونه‌ری یۆنانی کۆندا ئاماژه‌ی پێده‌کا، واتایه‌کی تایبه‌ته بۆ سروشت (له روانگه‌ی یۆنانییه‌کانه‌وه) و هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، که به هاندانی هێزی خه‌یاڵ (یۆنانییه‌کان) میتۆلۆژی (ئه‌فسانه‌یی - Mythology) پێکهێنا، واته "جبه‌خانه و زهی له‌بار" بۆ هونه‌ری یۆنانی کۆن.
به‌و هۆکارانه‌ی که به‌رهه‌مهێنانی ماددی له کۆمه‌ڵگای یۆنانی کۆندا به‌ته‌نیا نیشانده‌ری گه‌وره‌یی هونه‌ری یۆنانی کۆن نه‌بوو، ئێمه‌ش نابێت هه‌وڵ بده‌ین که بۆ هۆکاره‌کانی پێشکه‌وتن یان نوشوستی هونه‌ر له سیستمه‌می به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا بگه‌ڕێین. لێره‌شدا ده‌کرێت پێشکه‌وتن یان نوشوستی هونه‌ر به‌س له رێگای سروشتی تایبه‌تی نێوانجییهکانی نێوان ئابووری و هونه‌ره‌وه شیبکرێته‌وه.
دوژمنایه‌تییه‌ک که مارکس له نێوان به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و هونه‌ردا ده‌یبینێت، له نێوان به‌رهه‌مهێنانی ماددی و به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ریدا پێوه‌ندییه‌کی نه‌رێنی پێکده‌هێنێت؛ به‌ڵام له‌م خاڵه‌دا، ئه‌م نه‌رێنی بوونه ئاکامی ئه‌و نێوانجییه جۆراوجۆرانه نییه که په‌ره‌سه‌ندنی نایه‌کسانی هونه‌ر و ئابووری شیده‌که‌نه‌وه، به‌ڵکوو که‌م یان زۆر ئاکامی هه‌مان دۆخه که خودی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری تێیدا به‌سه‌ر ده‌بات. ئاوه‌ها نه‌رێنی بوونێک له دۆخی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریدا نابینین(بۆ وێنه کۆمه‌ڵگای یۆنانی کۆن).
به پێی یاسای نایه‌کسانی په‌رسه‌ندن و گه‌شه‌ی هونه‌ر و ئابووری، له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ئابووری له ئاستێکی نزمدایه، گه‌شه‌ی هونه‌ر ده‌توانێت زۆرتر له‌و ئاسته‌ی بێت که کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو -له بواری ئابووریییه‌وه- ده‌توانێت ده‌ستی پێی رابگات. نموونه‌یه‌ک که مارکس بۆ هونه‌ری یۆنانی کۆن ئاماژه‌ی پێده‌کات، به‌ته‌واو مانا له‌م روانگه‌یه‌وه روونه. له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی پێش سه‌رمایه‌داریدا، به‌رهه‌مهێنانی ماددی له‌بنه‌مادا دژایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ هونه‌ر نه‌بوو، ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه‌که‌ی له کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تاییشدا -واته کاتێک که هونه‌ر زۆر راسته‌خۆ پێوه‌ندی به به‌رهه‌مهێنانی ماددییه‌وه بوو- ئاوه‌ها نه‌بوو. له راستیدا، دژایه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ماددی له‌گه‌ڵ هونه‌ر به‌س له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ده‌بینرێت؛ به پێی روانگه‌ی مارکس، جه‌وهه‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری بریتییه له رێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی-ئابووری که له‌گه‌ڵ هونه‌ردا بێگانه‌یه و هاوکات دژایه‌تیشی ده‌کات.
کاتێک که له کۆمه‌ڵگای ناسهرمایهداریدا به‌رهه‌مهێنانی ماددی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری رێگای ناته‌بایی گرته‌به‌ر، ئه‌م دژایه‌تییه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی بنه‌ڕه‌تی نه‌بوو؛ واته بنچڵێکی راسته‌وخۆی له سروشتی رێکخراوی ئابووریدا ئه‌و دوانه‌دا نه‌بوو، به‌ڵکوو بنچڵهکهی له ده‌زگای ئاڵۆزی هه‌نگاوه‌کانی نێوانجیدا بوو که هونه‌ر له‌گه‌ڵ بنه‌مای ئابووری گرێ ده‌دات.
کاتێک که مارکس گوتی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری دژبه‌ری هونه‌ره، ئه‌و دژایه‌تییه ده‌کرا به‌هه‌ڵه به‌س له وێنه‌ی ده‌رکه‌وته‌ی پێشکه‌وتنی نایه‌کسانی هونه‌ر و ئابووری لێکبدرێته‌وه؛ به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه به هیچ چه‌شنێک ده‌رکه‌وته‌ی ئه‌و یاسایه نییه. له‌راستیدا مه‌رجی پێویستی ئه‌م یاسایه، به‌و شێوه‌یه‌ی که مارکس روونیکردوه‌ته‌وه، ئه‌مه نییه که جۆرگه‌لێکی تایبه‌ت له به‌رهه‌مهێنان بتوانێت به‌م شێوه‌یه یان به‌و شێوه‌یه کاریگه‌ری له سه‌ر هونه‌ر هه‌بێت. به‌ته‌نیا شتێک که له‌م یاسایه‌دا ده‌کرێت ده‌ستکه‌وێت، ئه‌مه‌یه که چونکوو هونه‌ر خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆییه‌کی رێژه‌ییه، له‌م رووه‌وه پێده‌چێت که به‌بێ سه‌رنجدان به جۆری له‌پێشتره‌وه زاڵی به‌رهه‌مهێنانی ماددی هونه‌ر، به ئاستێکی پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن(که سه‌رتر یان خوارتر له پێشکه‌وتنی هێزه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی-ئابوورییه) بگات، واته به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، به پێی سروشت و جه‌وهه‌ره‌ی، له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ناته‌بایه.
له کاتێکدا که ئه‌م دوایین روانگه‌یه، یاسای نایه‌کسانی هونه‌ر و ئابووری په‌سه‌ند ده‌کات(بۆ وێنه، له‌وانه‌یه جۆرێک به‌رهه‌می به‌نرخ له په‌نای هونه‌رێکی بێنرخدا هه‌بێت) به‌ڵام وادیاره ئیستسنایهکه بۆ ئه‌و یاسایه، چونکوو ئه‌م ناهه‌ماهه‌نگییه له قۆناغی پێشکه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تایبه‌تمه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ماددی؛ پیده‌چێت که سه‌ربه‌خۆیی رێژه‌یی هونه‌ر به پێی بنه‌مای ئابوورییه‌که‌یه‌وه بباته ژێر پرسیاره‌وه. به‌ڵام له چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوودا، راستیی ئه‌وه‌ی نیشان داوه که به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستییه‌ی که به‌رهه‌مهێنانی ماددی سه‌رمایه‌داری، له بنه‌مادا دژبه‌ری هونه‌ره، دیسانه‌وه له دۆخی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریشدا هونه‌ر له سه‌ر گه‌شه‌کردنی به‌رده‌وام بووه(باڵزاک، تۆلستۆی، ڤیتمان، پۆ، سێزان و... له‌م سیستمهمهدا سه‌ریانهه‌ڵداوه) و ئه‌مڕۆکه‌ش له سه‌ر گه‌شه به‌رده‌وامه(مان، فاکنێر، پیکاسۆ، چاپلین و...). ئه‌م وته‌یه به‌م مانایه نییه که، هونه‌ر به شێوه‌یه‌ک گه‌شه‌سه‌ندووه که له‌گه‌ڵ فۆرمێکی سه‌رتر له به‌رهه‌مهێنان بگونجێت، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌شه و پێشکه‌وتنی نایه‌کسانی هونه‌ر، به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌مهێنان، درێژه به هه‌بوونی ده‌دات؛ چونکوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی درووسته که هونه‌ر ته‌نانه‌ت له کاتێک که به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له لووتکه‌ی هێزدایه درێژه به پێشکه‌وتنی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م پێشکه‌وتنه نه‌ک به هۆی ئابوورییه‌وه، به‌ڵکوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێکدێت. به‌ڵام ئه‌م راسته‌قینه‌یه که هونه‌ر ده‌توانێت به‌م شێوه‌یه درێژه به هه‌بوونی بدات، حاشا له ناته‌بایی نێوانی به‌رهه‌مهێنانی ماددی و به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری ناکات؛ چونکوو ناته‌باییه‌ک که ئێمه باسی لێده‌که‌ین، ئه‌و ناته‌باییه کورتخایه‌ن و ناسه‌ره‌کییه نییه که ده‌کرێت له‌گه‌ڵ گۆڕانی رووکاریی دژایه‌تی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له ناوه‌وه‌ی هه‌مان سیسته‌مدا به‌سه‌ریدا زاڵ بیت، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه باس له ناته‌باییه‌کی سه‌ره‌کی ده‌که‌ین؛ و هونه‌ر به‌س تا ئه‌و راده‌یه په‌ره‌ده‌ستێنێت که بتوانێت له ده‌ستی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری هه‌ڵێت.

ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 114ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له به‌رواری 10.12.1393 (01.03.2015) چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: