‏نمایش پست‌ها با برچسب دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۴/۰۱/۰۹

دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر

دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر
و:جه‌مشید به‌هرامی

مارکس له‌ به‌رهه‌مه‌کانیدا زۆرجار په‌رژاوه‌ته‌ سه‌ر پێوه‌ندی نێوان هونه‌ر و سه‌رمایه‌داری(کاپیتالیسم)؛ له‌وێوه‌ که‌ بۆ ئه‌و، ره‌هه‌ندی جوانیناسانه بریتی بوو له‌‌ پانتایی سه‌ره‌کی هه‌بونی مرۆیی، هه‌ر بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتی ئاره‌زوومه‌ندی چاره‌نووسی هونه‌ر- واته‌ ده‌رکه‌وته‌ی هێزه‌ داهێنه‌‌ره‌کانی مرۆڤ- له‌ کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریشدا بوو. مارکس دوای خستنه‌ڕووی ناواخنی چه‌وسێنه‌ر‌یی به‌رهه‌مهێنانی ماددی‌ له‌ سیستمه‌ی سه‌رمایه‌داریدا، وه‌بیرده‌هێنێته‌وه‌ که‌ ئاوه‌ها به‌رهه‌مهێنانێک له‌گه‌ڵ به‌شگه‌لێکی به‌رچاو له‌ به‌رهه‌مهێنانه‌‌ واتاییه‌کان له‌ وێنه‌ی هونه‌ر و شێعر، دژایه‌تی هه‌یه‌.(کارل مارکس، تیۆرییه‌کانی به‌های زیاده‌، چاپی مۆسکۆ، به‌شی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 258). مارکس له‌ "تیۆرییه‌کانی به‌های زیاده‌"دا له‌ سه‌ر دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هونه‌ر، پیداگری ده‌کات تاکوو به‌ "ستوورچ" (یه‌کێک له‌ ئابووریزانه‌کان که‌ له‌ یه‌که‌مین ده‌یه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ژیاوه‌) بسه‌لمێنێت که‌ پێوه‌ندی نێوان به‌رهه‌مهێنانی ماددی و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندێشه‌، ئاوه‌هاش که‌ ئه‌و لێکیده‌داته‌وه‌ ئاسان نییه‌، چونکوو ئه‌م دووانه‌ له‌ وێنه‌ی دوو جۆر به‌رهه‌مهێنان، پێوه‌ندییان به‌ فۆرمگه‌لی تایبه‌ت له‌ رێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بوو؛ مارکس پێی وابوو که‌ به‌رهه‌مهێنانی ماددی‌ له‌ ژێر کاریگه‌ری دۆخی سه‌رمایه‌داریدا نه‌ک چرایه‌ک له‌ رێگای په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ردا ده‌کوژێنێته‌وه‌، به‌ڵکوو به‌ئه‌نقه‌ست ده‌بێته‌ به‌ردێک له‌ رێگای گه‌شه‌ی هونه‌ردا.
بێگومان هونه‌رێکی پێشکه‌وتوو، پێویستیی جۆرێکی به‌ربڵاوی به‌رهه‌مهێنانی ماددی نییه‌؛ و ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تدا داهێنانی هونه‌ری بپشکوێت، هۆکاره‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماددی سه‌رمایه‌داری نییه‌، به‌ڵکوو ئه‌م پشکووتنه‌ راست به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماددییه‌وه پێک دێت.مارکس ده‌ڵێت(به‌ گاڵته‌ پێکردنه‌وه‌): " ئه‌م جۆره‌ په‌ره‌‌سه‌ندووتره‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌ ماددییه‌، رێگا بۆ خه‌یاڵی پڕوپووچی فه‌ڕه‌نسییه‌کانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ ئاوه‌ڵا ده‌کات؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ زانستی میکانیک‌ و زانسته‌کانی دیکه‌ له‌ خه‌ڵکانی سه‌ده‌کانی کۆن پێشکه‌وتووترین، بۆچی نه‌مانتوانیوه‌ (وه‌کوو ئه‌وان) چیرۆکی حه‌ماسی بخولقێنین؟ له‌جیاتی ئیلیاد(به‌رهه‌می هۆمێر)، هانریاد(به‌رهه‌می ڤوڵتێر)مان هه‌یه‌!".(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)