هاوکات له‌گه‌ڵ گۆڕان له سینه‌مادا، چه‌مک و ئه‌ندێشه پێوه‌ندیداره‌کان به
ره‌خنه و شرۆڤه‌ی سینه‌ماش تووشی گۆڕان بووه؛ له دوو ده‌یه‌ی 1960 و 1970دا له
ره‌خنه و تیۆری سینه‌مادا شۆڕشێک هاته ئاراوه، ئه‌م شۆڕشه له دنیای گۆڤاره
پرۆفشناڵهکانهوه ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر له سه‌ر ده‌قه ژوورناڵیستی و
ئاکادیمیکهکانی سه‌باره‌ت به سینه‌ما و هه‌روه‌ها له سه‌ر لایه‌نه‌کانی
فیلمسازی(لایه‌نه سه‌ره‌کی و لاوه‌کییه‌کان) کاریگه‌ری دانا. کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م
شۆڕشه هه‌ر وه‌ک هه‌ر شۆڕشێکی دیکه به‌س تاڕاده‌یه‌ک قه‌ره‌بوو نه‌ده‌کرایه‌وه.
به هۆی گه‌شه‌ی توێژینه‌وه سینه‌ماییه‌کان له زانکۆکان‌دا و هه‌روه‌ها کارلێککردنی توێژینه‌وه ئاکادمیکه‌کان و جیهانی ده‌ره‌وه، روانگه رادیکاڵه نوێیه‌کان گشتی بوون و (له زانکۆکان‌دا) په‌ره‌یان سه‌ند.
بۆ تێگه‌یشتنی باشتر له‌م شۆڕشه ده‌کرێت ئه‌م شۆڕشه به چه‌ند قۆناغی جیاواز، و هاوکات لێک گرێ‌دراو، دابه‌ش بکرێت. به جێگیری و سه‌قامگیری هه‌ر قۆناغێک و په‌رپێدانی ده‌ستکه‌وته‌کان یان حاشا کردن له ته‌نگاوی و به‌ربه‌سته‌کان، ده‌رگا به‌ره‌و رێگایهیهکی نوێ ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی رووداوه‌کان دروست به پێی ریز کردنی خاڵه‌کانی به‌رباسی ئه‌م بابه‌ته نه‌بوون و به پێی کاریگه‌ری لایه‌نگرییه‌کانی دیکه، دابه‌شکردنی ئه‌م شۆڕشه به سێ یان چوار قۆناغدا نیشانده‌ری هه‌بوونی لۆژیکێکی تایبه‌ت له چشتێکدایه که له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک کۆمه‌ڵێکی ئاڵۆز له گه‌شه و پێشکه‌وتنه‌کاندا ده‌بینران.
یه‌که‌مین قۆناغ که له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1960دا ده‌ست پێده‌کات، بریتی بوو له هه‌ڵسه‌نگاندنی دووباره و گشتی بایه‌خه سینه‌ماییه‌کانی ناسراو و باو، به تایبه‌ت سینه‌مای هالیوود؛ پێداگری له سه‌ر رۆڵی سینه‌ماکارانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌ره‌و نوشست بردنی سنووره‌کانی هونه‌ری سینه‌ما.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
له کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1960 و سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 1970، ئه‌م قۆناغه تایبه‌ت بوو به ره‌خنه‌ی تایبه‌ت به "مارکسیزم-ته‌وه‌ر"ی و پێی وابوو ئه‌و سینه‌مایه‌ی که رۆڵی یه‌که به یه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندانی بچووکتر ده‌کرده‌وه، ئه‌م جۆره سینه‌مایه‌ی به ژێرخانی سینه‌مایه‌کی ئایدۆلۆژیکی ده‌زانی که خاوه‌نی پێکهاته‌یه‌کی شه‌ق بووه، و درزه‌کانی ئه‌و پێکهاته‌یه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی به‌ته‌واو مانا ئایدۆلۆژیکی سینه‌ما به‌س نه‌بوو. لێکدانه‌وه‌ی کارکرده ئایدۆلۆژیکیه‌کانی سینه‌ماش به‌ش به حاڵی خۆی بووه هۆی دوو گه‌شه‌ی دژبه‌یه‌ک.
قبووڵ کردنی ره‌خنه‌ی ئایدۆلۆژیکی بۆ ئه‌ندێشه‌ی "دژه سینه‌ما" و شێوازه چهوهتهکان له نێو دڵی سینه‌مای ناسراو و باو، له وێنه‌ی رێگایه‌ک بۆ هه‌ڵهاتن له رێکخراوی (ژێرخان) "هالیود-ماوس فیلم" بوو.
به‌ڵام هێدی هێدی قوتابخانه‌یه‌کی فیکری دیکه گه‌شته ئه‌و بڕوایه که درزه‌کانی سه‌ر ئه‌و ژێرخانه له خودی ژێرخانه‌که گرنگایه‌تییه‌کی زۆرتری هه‌یه و ئه‌مه‌ی که تێگه‌یشتن له فیلمه‌کان زۆرتر له‌وه‌ی که ره‌خنه‌گرانی تیۆری داڕێژه‌کان بڕوایان پێی هه‌بوو، پرۆژه‌یه‌کی ئاڵۆز و ئاوه‌ڵا بوو به بێ ئه‌وه‌ی کۆتاییه‌کی یه‌ک لا که‌ره‌وه‌یان هه‌بێت.
پێش له شۆڕش
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وه‌ی که له ده‌یه‌کانی 1940 و 1950 له ژێر ناوی "تیۆری فیلم" ده‌ناسرا، چ‌شتێک نه‌بوو جگه له پێداچوونه‌وه به تیۆرییه‌کانی پێوه‌ندیدار به هونه‌ری فیلم، که له جوانیناسی سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگه‌وه به میرات گه‌یشتبوو، ناوه‌رۆکی گشتی ئه‌م تیۆرییانه بریتی بوو له سه‌رنجدان به تایبه‌تمه‌ندییه سینه‌ماییه‌کان له دیمه‌ندا، چ به تاک یان چ ئه‌وه‌ی که له په‌نای دیمه‌نه‌کانی دیکه‌دا بێت(به هۆی مۆنتاژه‌وه). جیاوازییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م تیۆرییانه بریتی بوو له پێگه‌یه‌ک که بۆ دیمه‌نی فۆتۆگرافیک تیایاندا داده‌نرا.
هه‌ندێ له نووسه‌ران(و فیلمسازان) "ده‌ستێوه‌ردان له دیمه‌ن"یان به ره‌وا ده‌زانی، هه‌ر بۆیه هونه‌ری فیلم بۆ ئه‌وان پێوه‌ندی به راده‌ی توانایی گۆڕانکاری له دیمه‌ندا هه‌بوو، واته گۆڕانکاری له دیمه‌ندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی پیشاندان و واتا نوێیه‌کان؛ له حاڵێکدا که دیتران پێیان وابوو تایبه‌تمه‌ندی سینه‌ما بریتته له گرێدراوی به راستهقینههوه به‌و شێوه‌یه‌ی که کامێرا تۆماری ده‌کات. ئه‌م نووسه‌رانه پێیان وابوو که ده‌نگ ده‌رفه‌تی کۆنترپوانی دیمه‌نی (Counterpoint : گۆرانی یان سروودێک كە دەخرێتە به‌نای گۆرانی یان سروودێکی دیکه‌وه و لە گەڵى دەگونجێت، لێره‌دا دیمه‌نه که ده‌خرێته په‌نای دیمه‌نێکی دیکه‌وه) به بایه‌خه سه‌ره‌کییه‌کانی دیمه‌ن زێده کردووه، و جگه له‌وه‌ش (له روانگه‌ی دیترانه‌وه) یارمه‌تی سینه‌ما ده‌دات تاکوو ئه‌رکه سرووشتییه‌که‌ی خۆی (واته به دیمه‌ن کێشانه‌وه‌ی راسته‌قینه) به جێ بهێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ی که تیۆری فیلم زۆرتر ده‌په‌رژایه سه‌ر لایه‌نی پراکتیکی فیلمسازی و به هونه‌ریتر کردنی ئه‌م هونه‌ره. له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرتر پێداگری له سه‌ر ئه‌و لایه‌نه سه‌رنجڕاکێشانه ده‌کرا که فیلمساز ده‌یهه‌ویست بیخولقێنێت تاکوو خوێنده‌وه بۆ ئه‌و پیشاندانه سه‌رنجڕاکێشانه له لایه‌ن بینه‌ره‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی سینه‌مای باو و ناسراو
له ده‌یه‌ی 1950دا، "تیۆری فیلم" زۆرتر ئه‌و فیلمانه‌ی به سه‌رکه‌وتوو ده‌زانی که یان به شێوازێکی خودئاگاه هونه‌ری بوون، یان له ریالیزمی گریمانه‌یی دیمه‌نی فۆتۆگرافیکی بۆ پێکهێنانی کاریگه‌ری ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت، هه‌ر بۆیه ئه‌م "تیۆری فیلم"ـه بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری فیلمه باوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، که نه هونه‌ری نه‌بوون و نه ریالیستی، هیچ قسه‌یه‌کی بۆ کردن نه‌بوو.
ره‌خنه‌گران فیلمسازانێک له وێنه‌ی ڤێڵز و فۆردیان ستایش ده‌کرد، به‌ڵام سه‌رنجیان نه‌ده‌دایه فیلمسازانی دیکه. له‌وێوه که تیۆری فیلم تاکگه‌رایی گه‌وره ده‌کرده‌وه و پێی وابوو که سیسته‌می ستدیۆیی دووپات بوونه‌وه و کڵێشه به ڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌زانێت، زۆرجار سه‌رنجی نه‌ده‌دایه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فیلمگه‌لی "ژانر". هه‌ر بۆیه یه‌که‌مین قۆناغی شۆڕش له بازنه‌ی ره‌خنه و تیۆری، قبووڵ کردنی فیلمگه‌لی ژانر به شێوه‌یه‌کی گشتی و دهرهێنهرگهلێک بوو که له چوارچێوه‌ی ژانردا کاریان ده‌کرد، چواچێوه‌یه‌ک که رێگایه‌کی بۆ تاکگه‌رایی ئه‌وان ده‌کرده‌وه.
ده‌ره‌نجامی ئه‌م قۆناغه له لایه‌که‌وه ناسینی ده‌وڵه‌مه‌ندی بابه‌تیی فیلمه هالیوودییه‌کان به شیوه‌ی گشتی، و له لایه‌کی دیکه‌وه تێگه‌یشتن له بایه‌خه ورده‌کانی میزانسێن له به‌رهه‌می هه‌ندێ له ده‌رهێنه‌ره‌کانی ستدیۆدا هه‌بوو که هیچ بانگه‌شه‌یه‌کی هونه‌رییان نه‌بوو. به‌ڵام زۆر زوو روون بوویه‌وه که سیسته‌می ستدیۆیی نه‌ک تاکگه‌رایی فیلمسازه‌کان، به‌ڵکوو به‌رینایی ته‌وه‌ری فیلمه‌کان سنووردار ده‌کاته‌وه. ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵسه‌نگاندنه رادیکاڵه‌کان له "کایه دۆ سینه‌ما" (Cahiers du cinema - گۆڤارێکی سینه‌مایی و کاریگه‌ری فه‌ڕانسه‌یی) و گۆڤاره‌کانی دیکه‌دا جێی خۆی بدات به هه‌ڵسه‌نگاندنی زانایانه و لۆژیکی بۆ توانایی و ناتواناییهکانی ده‌رهێنه‌رانی هالیوود.
مارکسیزم
تۆماس ئهلسیسر له وتاره سه‌ره‌کییه‌که‌ی خۆیدا له ژێر ناوی "چیرۆکه‌کانی تووڕه‌یی و زه‌نازه‌نا" که له ساڵی 1972 له گۆڤاری به‌ریتانیایی "مۆنۆگرام"دا چاپ بوو، هه‌وڵیدا تاکوو ده‌ستکه‌وته‌کانی ره‌خنه‌ی نوێ له چوارچێوه‌ی ئه‌ندێشه‌یه‌کی به‌رینتردا به کار ببات و نیشان بدات که چۆن میلۆدرامی دیه‌ی په‌نجای هالیوود، له ژێر کاریگه‌ری پێش گریمانه‌کانی ئایدۆلۆژیکی زاڵدا -له‌وانه شێوازی ئه‌ندێشه‌ی فرۆید- پێکهات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا گۆڤاری "کایه دۆ سینه‌ما"ش تووشی ئاڵ و گۆڕ ببوو و له ژێر کاریگه‌ری قووڵی ئه‌ندێشه‌ی مارکسیستی، ده‌روونشیکاری و بنهماخوازیدا بوو، و هه‌روه‌ها له روانگه‌ی سیاسییه‌وه له ژێر کاریگه‌ری که‌ش و هه‌وای مانگی مای (ئه‌یار) 1968دا به‌ره‌و شێوازێکی رادیکاڵ کشابوو، ئه‌م دۆخه به‌بڕشته نوێیه له به‌ریتانیا له گۆڤاری "سکرین"دا له ساڵی 1974 به دواوه پێکهات و له‌وێوه بۆ ئه‌مریکا ته‌شه‌نه‌ی کرد و بۆ ماوه‌یه‌ک له وێنه‌ی جۆرێک له بنه‌ماخوازی ئاکادمیکی نوێ ده‌رکه‌وت.
نوسه‌رانی گۆڤاره‌کانی "کایه دۆ سینه‌ما و سکرین"، هه‌م له روانگه‌ی ناوه‌رۆک و هه‌م له روانگه‌ی فۆرمه‌وه سینه‌ما به گشتی و سینه‌مای هالیوودیان به تایبه‌تی، به پێگه‌یه‌کی له بار بۆ نیشاندانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا و شێوازی ئه‌ندێشه‌ی بوورژوازی ده‌زانی. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی روانگه‌کانی هه‌ندێ له کۆنه مارکسیسه‌کانی پێشوو، ئه‌وان که‌متر هۆگری ره‌خنه‌گرتن و تاوانبارکردنی سینه‌ما بوون و هه‌وڵیان ده‌دا له ناته‌باییه‌کانی سینه‌ما و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان نواندنه‌وه ئابوورییه‌کان و به‌رهه‌مهێنانی راسته‌قینه‌ی مانا له نێو فیلمه‌کاندا که‌ڵک وه‌رگرن.
له لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌ناوبانگدا که نووسه‌رانی "کایه دۆ سینه‌ما" له فیلمی "به‌ڕێز لینکۆلنی لاو" به‌رهه‌می جانۆ فۆرد له ساڵی 1939دا بڵاویان کرده‌وه جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌م خاڵه ده‌کرد که فیلم به‌س نوانه‌ی ئایدۆلۆژیای تایبه‌ت نییه، له‌وانه‌یه فیلمساز به‌ئه‌نقه‌ست ئاوه‌ها بۆ مه‌به‌ستێک به‌دوادا چوونی کردبێت، یان قه‌یرانی گشتی بوورژوازی له سه‌رده‌می نشوست و هه‌وڵی رووزوێڵت (سه‌رۆک کۆماری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریکا) بۆ بنیات نانه‌وه‌ی ئابووری ئاوه‌ها که‌ش و هه‌وایه‌کی به سه‌ر فیلم‌دا داسهپاندبێت. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، "کایه دۆ سینه‌ما" بڕوای به‌وه هه‌یه که نه ته‌نیا له نێوان ئاکاری سیاسی رواڵه‌تی فیلم و ئه‌وه‌ی که خودی ده‌رهێنه‌ر(فۆرد) به فیلمی داوه ناته‌بایی گه‌لێک بوونی هه‌یه، به‌ڵکوو شێواز و پێکهاته‌ی مانا له فیلم‌دا ده‌بێته به‌ربه‌ستێک بۆ ئه‌وه‌ی که فیلم له وێنه‌ی ده‌رکه‌وته‌ی سینه‌مایی پرۆژه‌یه‌کی سیاسی ببینرێت. مانا له سینه‌مادا هه‌م زۆر ئاڵۆزتره و له هه‌مان کاتیش‌دا له‌بارتر له راڤه‌کانی راسته‌وخۆی جێ بڕوای ماکسیستهکانه. چۆنایه‌تی پێوه‌ندی فیلم له‌گه‌ڵ بینه‌ر له وێنه‌ی سووژه، له خودی ناوه‌رک گرنگتره.
ده‌روونشیکاری
بۆ شرۆڤه‌ی چۆنایه‌تی پێوه‌ندی فیلم له‌گه‌ڵ بینه‌ر، نووسه‌رانی "کایه دۆ سینه‌ما" و "سکرین" په‌رژاونه‌ته سه‌ر ده‌روونشیکاری و به تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌یه‌ک که ژاک لاکانی فه‌ڕانسه‌یی له فرۆید خستوویه‌ته روو. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا که هه‌ڵبژاردنی قوتابخانه‌یه‌کی تایبه‌ت له مارکسیزم - واته بۆچوونی ئاڵتووسێر- کاریگهلێکی ئه‌رێنی له سه‌ر ره‌خنه داناوه، چونکوو ئاڵتووسێر به تایبه‌تی حاشای له سه‌ربه‌خۆیی مارکسیزم نه‌ده‌کرد و له جێی ئه‌وه خوازیاری زانیاری و هاوردهگهلێک له ده‌ره‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردنی لاکان زۆر باس خولقێن بوو.
لاکان به نووسه‌رێک ناسراوه که کێشه و چییه‌تی جیاوازی ئه‌و له‌گه‌ڵ قوتابخانه بنه‌ماخوازه‌کانی (ئۆرتۆدۆکس) ده‌روونشیکاریدا نه‌زانراوه و جێگه‌ی پرسیاره. له بنه‌مادا ئه‌وه‌ی تیۆری داڕێژه‌رانی سینه‌ما له لاکان وه‌ریان گرتووه و نه‌یانده‌توانی له جێگه‌یه‌کی دیکه‌دا لێی تێبگه‌ن، بریتی بوو له لێڵی، نادیاری، نه‌وتراو بوونی سۆبژه‌ی بینه‌ر و ئاگاه، و چۆنایه‌تی پێکهاتنی سۆبژه به پێی بزوێنه و ئه‌نگێزه‌ی سروشتی له لایه‌که‌وه و پێوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ مانایه‌ک که له زمان و پێکهاته‌ی دیداری له لایه‌کی دیکه‌وه به بینه‌ر ده‌درێت.
تیۆری سۆبژه‌ی بینه‌ر له‌م بۆچوونه‌وه بۆ فیلم و سینه‌ما سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ده‌زگای سینه‌ما و میکانیزمێکی تایبه‌ت وه‌ک بڕینی هاوته‌ریبی دیمه‌نه‌کان و گرته‌یه‌ک که له دیدی ئه‌کته‌ره‌وه ده‌بینرێت(POV) ، شوێن و لۆکه‌یشنی بینه‌ریان دیاری کردووه و هه‌روه‌ها پێناسه‌یان کردووه، هه‌ر بۆیه بینه‌ر ناچاره شێوازێکی تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی که‌ش و هه‌وای تایبه‌تی فیلم قبووڵ بکات.
به پێی تیۆری سۆبژه‌ی بینه‌ر، نه‌ک خودی فیلم به پێی "ئایدۆلۆژیای بوورژوازی" بوو، به‌ڵکوو شێوازی خستنه به‌ر دیدی بینه‌ریش ده‌بووه هۆی هاندانی بینه‌ر تاکوو شه‌به‌نگێکی سنووردا له بارودۆخی دیاریکراو له هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵبژێرێت که زۆر ئاشکرا له‌گه‌ڵ ده‌روون ئازاری یان له‌گه‌ڵ چه‌وتی و ناله‌باریدا پێوه‌ندی هه‌یه؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له کرده‌وه‌دا -هه‌روه‌ها که ئایدۆلۆژیا تووشی جیابوونه‌وه و لێکبڕان و ناته‌بایی ئه‌بێت و له فیلمه جۆراوجۆره‌کاندا به شێوازی جیاواز ده‌خرانه روو- فیلمه جیاوازه‌کان و ژانره جیاوازه سینه‌ماییه‌کان شه‌به‌نگێکی به‌رین و به‌ربڵاو له که‌ش و هه‌وای جیاوازیان له به‌رامبه‌ر بینه‌ردا داده‌نا. بۆ وێنه، له کاتێکدا که فیلمه‌کانی ستریندبێرگ له‌وانه‌یه به بێ سه‌رنجدان به ره‌گه‌زایه‌تی بینه‌ر، ئه‌زمونگه‌لی فتشیزم(بڕوابوون بە چشتێکی جێگای پەرەستش) له جه‌سته‌ی ژن به سه‌ر بینه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، له فیلمه‌کانی دیکه‌دا به‌و شێوه نییه؛ و له کاتێکدا که که‌ڵک وه‌رگرتن له گرته/گرته‌ی پێچه‌وانه (ههڵهوگهڕاو) له زۆربه‌ی فیلمه‌کاندا له‌وانه‌یه له بینه‌ردا ببێته هۆی هه‌ستی هاوتاسازی(Catharsis) له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی فیلم‌دا، له فیلمه‌کانی بێرسۆن که له‌واندا له پێکهاته‌ی بڕینی گرته/گرته‌ی پێچه‌وانه (ههڵهوگهڕاو) که‌ڵک وه‌رناگیرێت و بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌ش و هه‌وا ئیزنی زۆرتر به بینه‌ر ده‌درێت. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه بوونی هه‌بوو که له پێگه‌یه‌کی لاکانییه‌وه هه‌م له کارکرده‌کانی ئایدۆلۆژیکی سینه‌ما ره‌خنه بگیردرێت و هه‌م جێگرهوهگهلێک پێشنیار بکرێت.
سه‌رچاوه: چالز موسر، تاریخ تحلیلی سینمای جهان 1895-1995(جفری ناول-اسمیت)، ترجمه: گروه مترجمان، جلد سوم، ص 882-884
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 112ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له به‌رواری 12.11.1393 (01.02.2012)چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.