ئاماژه: ئه‌م بابه‌ته پوخته‌یه‌که له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
درێژ(هه‌ر له ژێر ئه‌م ناوه) که ماوه‌یه‌کی زۆره سه‌رقاڵی نووسینیم؛ به هۆی
درێژ نه‌بوونی بابه‌ته‌که لێره‌دا پوخته‌یه‌ک له‌و لێکۆڵینه‌وه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌م.
ئه‌وه من بووم که کلوو کلوو پشکۆی گوڵه نێرگزم له نیگاته‌وه ئه‌چنییه‌وه ئه‌و ساتانه‌ی که پێده‌شت پێده‌شت و کۆ به کۆی کوردستان گوێی بۆ شریخه‌ی چه‌که‌که‌ت رائه‌دێرا؛ وه‌بیری بهێنه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که هه‌ڵاڵه‌برمه‌کان به بزه‌ی نیگات باڵایان ده‌کرد، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ت له بیره؟!... گوێ رادێره، چاو بنووقێنه... ئێسته‌ش روه‌کی چۆم و ته‌لان و سه‌رچیای گشت ئه‌م نیشتمانه به سۆزی هه‌ناسه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، هه‌موو ساڵێک سروود ده‌چڕن... گوێ رادێره:
بێره‌وه ئاسمان جڵه‌وته ئه‌سپی ژێرت مه‌شخه‌ڵه، باڵگره تیژڕه‌و به هه‌سته سووره سواری کۆمه‌ڵه، زووکه سه‌نگه‌ر ئاوه‌دان که ره‌نجده‌ری ماندوو نه‌ناس، عاره‌قه‌ت بۆ نۆبه‌ره‌ی نان بوه‌ته بارانی په‌ڵه...(حه‌مه عه‌زیز)/
هۆ مامه‌ی کرێکاری جامانه‌ی به‌فر له سه‌ر کردوو، جانتای پڕ له هه‌واڵ و بزه و سروودی قاچاخ و چوارمێخه کێشراوت به‌ره‌و کام هه‌وارگه‌ی پیری له کۆڵ ناوه...(یونس)/
کاتێک په‌نجه‌ی ره‌شی تاوان، له سه‌ر پیتکه‌ی چه‌ک ترازا و گلا ئاڵای باڵای زولفا، یه‌که‌م که‌س دایکی و باوکی بوون ده‌رگایان خسته سه‌ر پشت و چوونه سه‌ر جه‌سته‌ی نیوه گیان...(ئه‌حمه‌د بازگر)/
گه‌ر پێت وایه به له‌ت بوونم، به دانانی ته‌ونی بۆسه و پلان بۆ نه‌خشه‌ی تیاچوونم، شه‌نگه باڵای به‌ژنی سوورم له‌ناو قه‌ددا ده‌بڕیته‌وه، لافاوێکی له ئاپۆره‌ی هه‌ڵکردنی چنگی مه‌رگا بێ سه‌ر و شوێن ده‌سڕیته‌وه، هه‌رزه مه‌به، بچۆوه ناو کێلانه‌که‌ی ژێر عه‌باکه‌ت...(حه‌مه عه‌زیز)/
له‌گه‌ڵ ده‌ریا، ده‌ریای به‌سام و خرۆشان بووم به هاوڕێ تا گه‌یشتن به دیمه‌نێکی دڵڕفێن، له‌وێ شارێکم دیته‌وه، شارێکی سه‌یر، پڕ له شادی و ئه‌وین، پڕ له سه‌ربه‌ستی و پێکه‌نین...ورد بوومه‌وه چاوم گێڕا له سه‌ر لوتکه‌ی به‌رزی شارا ئاڵایه‌کی سوورم بینی، به شنه‌ی با ئه‌شنایه‌وه، لێی نووسرابوو "ئێره شاری ئاواته‌که‌ی کاک فوئاده، به‌خێرهاتن"(ئێڤێرێست)...
ئه‌م دێڕانه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی تاڤگه‌ی وشه و شه‌سته‌بارانی خوازه و که‌ژاوه‌ی گێڕاننه‌وه‌ی چیرۆکی جه‌نگاوه‌رانێک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، که "نه‌به‌زین" چه‌کی شانیان بوو،ئه‌وان مێژوویه‌ک له "سه‌ربزێو"بوونیان بۆ هه‌تا هه‌تایه تۆمار کردووه، پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌و ده‌قانه ''کاکی کرێکاری جامانه‌ی به‌فر له سه‌ر کردوو'' بوون،(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
چه‌ک له ده‌ست بوون و له شاخه‌کانی کوردستانه‌وه له‌و دیو شریخه‌ی چه‌که‌وه هاواریان ده‌کرد: "من پێشمه‌رگه‌ی کوردستانم، ئاماده‌ی جه‌نگی مه‌یدانم، به سه‌ر و ماڵ و ژیانم، ئه‌یپارێزم کوردستانم، چه‌ک له ده‌سم هه‌ڵ ناگرم، یان سه‌ر ئه‌که‌وم یان ئه‌مرم"... ئه‌و ده‌قانه جگه له بزواندنی هه‌ستی هاوسۆزی و هه‌ستی نۆستالۆژیک پێوه‌ندیان به سه‌رده‌مێکی زێڕین له خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هه‌یه؛ ئه‌و ده‌قانه باس له شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری ده‌که‌ن که "کۆمه‌ڵه'' یه‌کێک له بزوێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی بووه.
چه‌ک و پێنووس - کۆمه‌ڵه
له روانگه‌ی جوانیناسی شۆڕشه‌وه پێنووس و چه‌ک دوو دیارده‌ی سه‌ره‌کی هه‌ره به‌رچاون که هه‌رکامه له به‌ره‌کانی شۆڕش جۆرێک خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه جوانی سروشتی و جوانی هونه‌رییه کاتێک که تێکه‌ڵاو به خوازه و گێرانه‌وه‌ی هه‌رکامه له‌و دیاردانه ده‌بێت و رۆڵی هه‌رکامه‌یان به شێوه‌ی جیاواز و له ره‌نگی جیاواز به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه، ئه‌و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه بۆ دوو دیارده‌ی دژ به‌یه‌ک و به‌رگی جوان له به‌ر کردنیان جگه له گوشه‌نیگای ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه نایه‌ته به‌رهه‌م. هه‌ر بۆیه هه‌ر کات ئه‌و دوو دیارده‌یه(واته چه‌ک و پێنووس) به پشت به‌ستن به چه‌مکێکی ره‌وا به‌ره‌و ئامانجێکی هاوبه‌ش و ره‌وا هاوته‌ریب و هاوهه‌نگاو بووبێت دروست ئه‌و کاته بووه که ئه‌ده‌ب و هونه‌ری شۆڕشگێڕانه خولقاوه.
کوردستان وه‌ک نیشتمانێکی داگیرکراو، به سیستمێکی چینایه‌تی زاڵه‌وه، به هۆی دۆخی ره‌وای به‌رگرییه‌وه -که کاراکته‌رێک له ژێر نێوی پێشمه‌رگه(له وێنه‌ی هێزێکی رزگاریبه‌خش) بکه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و به‌رگرییه‌یه- که‌ژاوه‌یه‌کی له‌باره بۆ خولقاندنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری شۆڕشگێڕانه، واته له لایه‌که‌وه پێشمه‌رگه وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ چه‌ک و پێنووس، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خه‌باتی ره‌وا(به‌رگری ره‌وا) که‌ش و هه‌وایه‌کی شۆڕشگێڕانه ده‌خولقێنن که لێوانلێوه له سووژه بۆ خولقاندنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هونه‌ری شۆڕشگێڕانه.
26ی رێبه‌ندانی ساڵی 1357 (1978) به هاتنه ئارای خه‌باتی ئاشکرای کۆمه‌ڵه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له په‌نای هێزه کوردستانییه‌کانی دیکه‌دا و پێکهاتنی شه‌ڕی داسه‌پاو، و به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی خه‌باتی ره‌وا، ئه‌و سه‌رده‌مه زێڕین و پڕ له سووژه‌یه خولقا و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌و دۆخه سه‌خت و دژواره‌ی به‌رگریدا به زمانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر هاتنه ده‌نگ.
رۆژی ئاشکرا بوونی خه‌باتی کۆمه‌ڵه، له زه‌ینی خه‌ڵکی کوردستاندا مزگێنی به‌خشی وه‌دیهاتنی لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێڕین له بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا بوو؛ به ده‌رکه‌وتنی خه‌باتی ئاشکرای کۆمه‌ڵه و چالاکییه‌کانی ئه‌ندامه به‌ڵێنده‌ره ناسراوه‌کانی کۆمه‌ڵه، خه‌ڵکی کوردستان که له مێژه تامه‌زرۆی خولقاندنی هێزێکی جه‌ماوه‌ری له‌و چه‌شنه بوون، له ده‌وری کۆمه‌ڵه کۆبوونه‌وه و له پێناو ئامانجێکی هاوبه‌شدا یه‌که‌مین هه‌نگاوه چاره‌نووس‌سازه‌کانیان به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی گه‌ش هه‌ڵێنا.
کاریگه‌رییه ئه‌رێنی‌یه‌کانی کۆمه‌ڵه له هه‌موو بواره‌کاندا له بیر و هزری تاکه‌کانی کوردستاندا بووه هۆی هاتنه‌ئارای کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ر، له‌وانه: پێشمه‌رگه‌ی به‌ڵێنده‌ر، هێزی پشتیوانی جووتیاران، هێزی پشتیوانی زه‌حمه‌تکێشان و چه‌وساوه‌کانی کوردستان...
به پێکهاتنی یه‌که‌مین ده‌سته‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، ئه‌و ته‌وه‌رانه بنه‌مای گوتاری تۆکمه و به‌گوڕی کۆمه‌ڵه‌ی به کرده‌وه له زه‌ینی خه‌ڵکدا خولقاند.
کاریگه‌رییه‌کانی هاتنه‌ئارای ئه‌و چه‌مکانه له سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و به‌گوڕتر بوونی ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بۆ هه‌موان روونه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به‌داخه‌وه که‌متر له بازنه‌ی وتار و لێکۆڵینه‌وه له مێژووی کۆمه‌ڵه‌دا ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه کاریگه‌ری گوتاری کۆمه‌ڵه‌یه له سه‌ر ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر.
بێگومان بانگه‌شه‌یه‌کی دوور له راستی نییه که بڵێین 26ی رێبه‌ندان خاڵی دستپێک و وه‌رچه‌رخانی جۆرێکی دیکه‌یه له ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر له کوردستاندا؛ هه‌ر له سه‌ره‌تای خه‌باتی ئاشکرای کۆمه‌ڵه‌وه، په‌یوه‌ست بوونی به‌رینی شاعیران، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بووه هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئاوڕدانه‌وه له وه‌سفی گیان‌بازی و قاره‌مانییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له دوتوێی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ردا، ئه‌و ئاوڕدانه‌وه و نووسینه‌وه و کێشاننه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستانه -به هه‌موو کاراکته‌ره‌کانییه‌وه- له خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ریدا، بێ وێنه بوو.
قاره‌مانییه‌کان، جه‌نگاوه‌رییه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، هێرشی دڕندانه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان، به‌رگرییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا، خه‌باتی چینایه‌تی، خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی ژنان... هێدی هێدی له هزری شاعیره‌وه ئاوێته به زمانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر هاتنه به‌رهه‌م.
پردی خێرای پێوه‌ندی نێوان ئه‌و جۆره ئه‌ده‌بی و هونه‌رییانه (به‌رهه‌می شۆڕشگێڕانی کۆمه‌ڵه و نزیک له کۆمه‌ڵه) رادیۆ کۆمه‌ڵه بوو، خه‌ڵکی کوردستان له رێگای رادیۆ کۆمه‌ڵه‌وه نووسه‌ران و شاعیرانیان ده‌ناسی و تێکه‌ڵاو به که‌ش و هه‌وای به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌بوون.
ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی (شێعر، په‌خشانه شێعر) و هونه‌رییانه(سرووده‌کان) به هۆی رادیۆ کۆمه‌ڵه‌وه، ده‌نووسرانه‌وه و تۆمار ده‌کران و شار به شار و گوند به گوند و ماڵ به ماڵ ده‌ست به ده‌ست ده‌کران، و ده‌بوونه هه‌وێنی گوڕ و تین‌به‌خشین به بڵێسه‌ی شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان.

ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییانه که زۆرتر به ده‌ستی خه‌ڵک ده‌گه‌یشت بریتی بوون له شێعر و په‌خشانه شێعر؛ به هۆی که‌ش و هه‌وای زاڵ به سه‌ر کوردستاندا به گشتی ده‌توانین بڵێین ئه‌و به‌رهه‌مانه، به‌رهه‌مگه‌لێکی شۆڕشگێڕانه بوون که ئامانجی سه‌ره‌کییان بریتی بوو له به ئاگا هێنانه‌وه چینی زه‌حمه‌تکێش و چه‌وساوه‌ی کوردستان به تایبه‌تی و خه‌ڵکی کوردستان به گشتی.
به‌شێک له‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه له ژێر کاریگه‌ری ده‌قه مارکسیستی‌یه‌کان و جۆری ئه‌ده‌بی "ریالیزمی سوسیالیستی" یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تدا بوون.
سه‌رده‌می یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو که‌ژاوه‌یه‌ک بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێکی ئه‌ده‌بی که کرێکار به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانییه‌وه وه‌ک کاراکته‌ری زاڵی نێو به‌رهه‌مه‌کان به‌رجه‌سته ده‌کرایه‌وه؛ ئه‌و ده‌قانه‌ی که له یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت له چوارچێوه‌ی ریالیزمی سوسیالیستی‌دا به‌رهه‌م ده‌هاتن خاڵگه‌لێکی هاوبه‌شیان هه‌بوو که سه‌ره‌کیترینیان بریتی بوو له به‌خشینی ره‌سه‌نایه‌تی به گێڕاننه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ژیانی خه‌ڵکانی چه‌وساوه و زه‌حمه‌تکێش، باس کردن له کێشه‌ی چینایه‌تی له ره‌وتی خه‌بات و شۆڕشدا. ئه‌و خاڵه هاوبه‌ش و پێشمه‌رجانه له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تی نووسه‌ران له ساڵی 1934دا له وێنه‌ی شێوازێکی به‌پێویست و زاڵ له ژێر نێوی "ریالیزمی سوسیالیستی"دا بڵاو کرایه‌وه.
نابێت حاشا له کاریگه‌ری ریالیزمی سوسیالیستی له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی نووسه‌رانی نێو کۆمه‌ڵه(و نزیک له کۆمه‌ڵه) بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌مه‌یه که خاڵه هاوبه‌شه‌کانی به‌رهه‌مه‌کانی شاعیران و نووسه‌رانی کۆمه‌ڵه و نزیک له کۆمه‌ڵه(به تایبه‌تی له رووی ناوه‌رۆکه‌وه) له هیچ کۆنگره یان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه پۆلێنبه‌ندی نه‌کرابوون، به‌ڵکوو نووسه‌ران و شاعیرانی کورد به پشتبه‌ستن و وردبوونه‌وه له کۆمه‌ڵگا ده‌ستیان‌دایه خولقاندنی ئه‌و به‌رهه‌مانه که لانیکه‌م له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا که‌متر ئاوڕی لێدرابوویه‌وه.
به پێی به‌رهه‌مه‌کانی شاعیران و ئه‌دیبانی نێو کۆمه‌ڵه و نزیک له کۆمه‌ڵه (حه‌مه عه‌زیز، ئێڤێرێست، سه‌لاح موهته‌دی، یونس،ئه‌حمه‌د بازگر، چاوه، حسێن به‌فرین، رێبوار و...) جگه له وه‌سفی نه‌به‌زییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، که‌ش و هه‌وای زاڵی نێو به‌رهه‌مه‌کان بریتی بوو له نواندنه‌وه‌ی چێژ، ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان؛ به گشتی ده‌توانین بڵێین کۆمه‌ڵه بووه هۆی خولقاندنی ئه‌ده‌بیاتێکی تایبه‌ت، هه‌ڵبه‌ت نه‌ک به‌شێوازێکی ئه‌مرپێکراو له وێنه‌ی به‌خشنامه‌یه‌کی حیزبی بۆ شاعیرانی و نووسه‌ران که تێیدا پۆلێنبه‌ندیکراو چوارچێوه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ به‌رهه‌مه‌کان دیاریکرابێت، به‌ڵکوو بنچڵه‌کانی ئه‌و جۆره ئه‌ده‌بییه که له هونه‌ریشدا ره‌نگی دایه‌وه، پێوه‌ندی به کولتوورێکی سیاسییه‌وه هه‌بوو که له نێو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له دۆخێکی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا پێکهاتبوو.
له به‌شێک له‌و به‌رهه‌مانه‌دا ره‌خنه‌ی تیژ ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵێک پرس ده‌کرا، له‌وانه ئاکار و ره‌وشتی کۆنه‌په‌ره‌ستانه و دواکه‌وتوانه له کوردستاندا بوو که له نووکی ره‌خنه‌ی شاعیران و نووسه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو، واته جۆرێک ریالیزمی ره‌خنه‌گرانه که راسته‌وخۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاکار و کرده ناسه‌رده‌میانه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌کرد.
ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه به پشتبه‌ستن به بڕوا و ئه‌رکی مێژوویی چینی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م ده‌هاتن و پاڵه‌وانه‌کانی نێو به‌رهه‌مه‌کانیش خه‌ڵکی ئاسایی و چه‌وساوه‌ی کوردستان بوون.
هونه‌ر
د. جه‌عفه‌ر شه‌فیعی به‌رهه‌می کاک سالار سدقی(مه‌نسوور)
سایز: cm 2.5*3.5
تکنیک: ئاوڕه‌نگ |
له به‌شی مۆسیقادا تا پێش له کۆمه‌ڵه، له مێژووی کورددا قۆناغێکی مێژوویی به‌دی ناکرێت که له ره‌وتێکدا سروودی کوردی به‌رهه‌م هاتبێت(هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چێت،چه‌ند سروودێکی دیکه له‌وانه "ئه‌ی ره‌قیب" له نووسینی دڵداری شاعیر-که دڵدار له ساڵی 1940دا شێعره‌که‌ی نووسیوه، و له ساڵی 1946 له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا وه‌ک سروودی نیشتمانی دیاری کراوه، هه‌روه‌ها سروودی نه‌ورۆز -که ساڵی 1948 مامۆستا قادر دیلان ئاوازی له سه‌ر سروودی نه‌ورۆز، شێعری پیره‌مێردی شاعیر داناوه- به ده‌نگی مامۆستا ساڵح دیلان تۆمار کراوه، له یه‌که‌مه‌مین سرووده تۆمارکراوه‌کان به زمانی کوردین) لێره‌دا مه‌به‌ست له سه‌رده‌مێکه که له کوردستاندا وه‌ک ره‌وتێکی به‌رده‌وام سروودی حه‌ماسی هه‌ڵقوڵاوی دۆخێکی شۆڕشگێڕانه بێت و تۆمارکراو وه‌ک به‌ڵگه هه‌نووکه بوونی هه‌بێت؛ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌قه شێعرییه‌کانی ئه‌و ئه‌دیب و شاعیرانه‌ی که ئاماژه‌ی پێکرا، ده‌بوونه هه‌وێنی سرووده‌کان، که له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی کۆڕی بانگه‌وازی کۆمه‌ڵه‌وه ئاماده ده‌کران، که‌سانێک له وێنه‌ی جه‌ماڵ موفتی، ناسری ره‌زاری، نه‌جمه‌ی غوڵامی، کاڵێ له په‌نای موزیسیه‌نگه‌لێک له وێنه‌ی فه‌ریبورزی فه‌خخاری و... کۆمه‌ڵێک سروودیان پێشکه‌ش به خه‌ڵکی کوردستان کرد، که بێگومان بۆ هه‌تاهه‌تایه ئه‌و به‌رهه‌مانه ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌کانی مۆسیقای کوردین.
ده‌ره‌نجام
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 113ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات(تایبه‌تنامه‌ی رێبه‌ندانی رێ‌نوێن-به بۆنه‌ی 26ی رێبه‌ندان رۆژی کۆمه‌ڵه) له به‌رواری 26.11.1393 (15.02.2015) چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات:
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=8930&Jor=10
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات:
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=8930&Jor=10