رۆژی جیهانیی شانۆ
جه‌مشید به‌هرامی
جه‌مشید به‌هرامی
ئه‌نیستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆ (International Theater Institute) ناسراوه به (ئای تی ئای) له ساڵی 1948دا دامه‌زرا و له کۆنگره‌ی نۆهه‌می خۆیدا که له ساڵی 1961دا له فه‌نلاند به‌ڕیوه‌چوو، بڕیاردرا که رۆژێک له ژێر ناوی رۆژی جیهانیی شانۆ دیاری بکه‌ن، هه‌ر بۆیه 27ی مارس که رۆژی دامه‌زراندنی "شانۆی نه‌ته‌وه‌کان" له فه‌ڕانسه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری کرا. له‌و ساڵه‌وه تاکوو ئێستا، له هه‌موو جێگایه‌کی ئه‌م گۆی زه‌وییه، هونه‌رمه‌ندانی شانۆکار له‌م رۆژه‌دا له ده‌وری یه‌ک کۆده‌بنه‌وه و به خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی رۆژی جیهانیی شانۆ، شانۆی ره‌نگاوڕه‌نگ، رێزگرتن له شانۆکاره سه‌رکه‌وتووه‌کان، ئه‌و رۆژه له رێوڕهسمهێکی شکۆداردا پیرۆز ده‌که‌ن. (بو خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
له رۆژی جیهانیی شانۆدا، هه‌موو ساڵێک (ئای تی ئای) شانۆکارێک دیاری ده‌کات به مه‌به‌ستی نووسینی په‌یامی تایبه‌ت به رۆژی جیهانی شانۆ؛ یه‌که‌مین په‌یام له ساڵی 1962دا له لایه‌ن شانۆنامه‌نووس و ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی "ژان کۆکتۆ" نووسراوە.
له نووسه‌رانی په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ ده‌توانین ئاماژه به هونه‌رمه‌ندانێک له وێنه‌ی: ئارتۆر میلێر. ئاگۆستۆ بواڵ، پانلۆ نێرۆدا، ئۆژن یۆنسکۆ، پیتێر برووک، ڤاسلاو هاڤێل و داریۆفۆ و... بکه‌ین.
- بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ بۆ ساڵی 2014 که له لایه‌ن برێت بایلییهوه نووسراوه و له وه‌رگێڕانی جه‌مشید بههرامییه لێـــــــــــــــــــــــــــره کرته بکه.
- بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ بۆ ساڵی 2015 که له لایه‌ن کریستۆف ڤارلیکۆڤسکی شانۆکاری پۆڵۆنییەوە نووسراوه و له وه‌رگێڕانی جه‌مشید بههرامییه لێـــــــــــــــــــــــــــره کرته بکە.
- بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ بۆ ساڵی 2019 که له لایه‌ن کارلۆس سێلدران شانۆکاری کۆباییەوە نووسراوه و له وه‌رگێڕانی جه‌مشید بههرامییه لێـــــــــــــــــــــــــــره کرته بکە.