په‌یامی رۆژی جیهانی شانۆ*
نووسینی: برێت بایلی
وه‌رگێڕان له ئاڵمانییه‌وه: جه‌مشید به‌هرامی
نووسینی: برێت بایلی
وه‌رگێڕان له ئاڵمانییه‌وه: جه‌مشید به‌هرامی
له هه‌ر شوێنێک کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیی بوونی هه‌بێت رۆحیه و هه‌ستێکی سه‌رکه‌ش
بۆ نواندن خۆ ده‌رده‌خات.
له ژێر دره‌خته‌کان له گونده بچووکه‌کان، له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به
تێکنۆلۆژیای پرۆفشناڵهوه له پایته‌خته‌کانی جیهان، له هۆڵی قوتابخانه‌کان و له
مه‌زراکان و په‌رستگاکان، له گه‌ڕه‌که فهقیرنشینهکان، له گۆڕه‌پانه‌کانی شار، ناوه‌نده
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ژێرزه‌مینه‌کانی ناوه‌ندی شار، خه‌ڵک بۆ پێکهاتنی پێوه‌ندییه‌کی
دۆستانه له جیهانێکی له‌رزۆکی شانۆییدا یه‌کتر بانگهێشت ده‌که‌ن،جهانێک که ئێمه
بۆ ده‌ربڕێنی ئاڵۆزییه مرۆییه‌کان، جیاوازییه‌کانمان، خه‌سار و زیانه‌کانمان له
ژیاندا، هه‌ناسه کێشان و هه‌ڵبرینی ده‌نگ، پێکی ده‌هێنین.ئێمه کۆده‌بینه‌وه تاکوو بگرین و وه‌بیربهێنینه‌وه، پێکه‌نین و تێفکرین، فێربین و پێداگری بکه‌ین و بهێنینه پێشچاو، کۆده‌بینه‌وه تاکوو به هۆی لێزانی و لێهاتوویی ته‌کنیکییه‌وه سه‌رمان سووڕ بمێنێت و سه‌رسام بین و خوداکان بهێنینه پێش چاو. کۆده‌بینه‌وه تاکوو هه‌ناسه‌ی گشتی و به‌کۆمه‌ڵی تواناییه‌کانمان بۆ جوانی و دلۆڤانی و گه‌وره‌یی بخه‌ینه گه‌ڕ.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژی بابه‌ت لێره کرته بکه)
ئێمه دێین تاکوو وزه کۆکه‌ینه‌وه بۆ به‌هێز بوون، بۆ جێژن گرتنی ده‌وڵه‌مه‌ندی کولتووره جیاوازه‌کانمان و بۆ سڕینه‌وه‌ی سنووره‌کانی نێوانمان.
هه‌ر شوێنێک که کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیی بوونی هه‌بێت رۆحیه و هه‌ستێکی سه‌رکه‌ش بۆ نواندن خۆ ده‌رده‌خات. له دایک بوونی کۆمه‌ڵگا، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که ده‌مامک و جل و به‌رگه نه‌ریتییه جیاوازه‌کانمان له به‌ر ده‌کات، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له زمان و ریتم و جووڵه و ئاماژه‌کانمان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و که‌لێن و بۆشایی نێوانمان مه‌حو ده‌کاته‌وه.
ئێمه، هونه‌رمه‌ندانێک که به‌م رۆحیه کهوناراییهوه کار ده‌که‌ین، به ته‌واو مانا پێمان خۆشه که ئه‌و له نێوان دڵ، ئه‌ندێشه و جه‌سته‌مانه‌وه رۆبچێت بۆ ئاشکرا کردنی راستییه تاکه‌که‌سییه‌کانمان له هه‌موو رازه درهوشاوهکانمان.
به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دایه که به مێلیۆنان که‌س خه‌ریکی شه‌ڕ و ململانێن بۆ زیندوو بوون، ئه‌وان له ژێر زه‌ختی رژیمه داپڵۆسێنه‌ره‌کان و کاپتالیسمی تاڵانکهردان، ئه‌وان خه‌ریکی هه‌ڵاتنن له ده‌ستی شه‌ڕ و ده‌رگیری و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه، له هه‌رێمی تاکه‌که‌سیماندا له لایه‌ن ده‌زگا نهێنییه‌کانه‌وه هێرشمان ده‌کرێته سه‌ر و قسه‌کانمان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته سیخوڕییه‌کانه‌وه سانسۆڕ ده‌کرێت، دارستانه‌کان خه‌ریکن ته‌فروتوونا ده‌بن، هه‌موو جۆره گیاییه‌کان خه‌ریکن بنه‌بڕ ده‌بن و ئۆقیانووسه‌کان ژه‌هراوی ده‌بن: ئێمه ناچارین چ هه‌ستێک له خۆمان ده‌ربڕین؟
له‌م جیهانه له هێزی نابه‌رابه‌ر، که له‌ودا فه‌رمانی هێژمۆنیکی جۆراوجۆر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان قه‌ناعه‌تمان پێبکه‌ن که نه‌ته‌وه‌یه‌ک، نه‌ژادێک، بژارده‌یه‌کی ره‌گه‌زی، ئایینێک، ئایدۆلۆژیایه‌ک، چوارچێوه‌یه‌کی کولتووری له ئه‌وانی دی سه‌رتره، ئایا به راست پێداگری له سه‌ر ئه‌مه‌ی که هونه‌ر ده‌بێت له لایه‌ن به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له کۆت و به‌ند رزگاری بێت، پرسێکه که ده‌بێت پشتیوانی لێبکرێت؟
ئایا سازگاری ئێمه هونه‌رمه‌ندانی هه‌موو بواره شانۆییه‌کان، بۆ شرۆڤه‌ی داخوزییه‌کانی بازاڕ، یان بۆ وه‌ده‌ست خستنی هێز که ئێمه هه‌مانه: بۆ کردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ک له نێو دڵ و رۆحی کۆمه‌ڵگادا، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ده‌وری خۆماندا، بۆ ئیلهام به‌خشین، سیحر کردن، ئاگادار کردنه‌وه و جیهانێکی لێوان‌لێو له هیوا و دڵێکی ئاوه‌ڵا بۆ به‌یه‌که‌وه کارکردنه؟
-----------------------
*ئه‌م په‌یامه له لایه‌ن برێت بایلییهوه بۆ رۆژی جیهانی شانۆ له ساڵی 2014دا نووسراوه، وه‌ک نه‌ریتی ساڵانی رۆژی جیهانی شانۆ، هه‌ر ساڵه‌و که‌سێک له لایه‌ن ئه‌نستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆوه دیاری ده‌کرێت بۆ نووسینی ئه‌و په‌یامه.
من ئه‌م په‌یامه‌م له زمانی ئاڵمانییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌شدا به‌راوردم کردووه.
--------------------
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێکی کورت تایبه‌ت به رۆژی جیهانی شانۆ لێــــــــــــــــــــــــره کرته بکه.