فرۆید و دراما
و:جه‌مشید به‌هرامی
به پێی ئۆتۆبیۆگرافی فرۆید ئه‌وه‌ی له ژیانی کاری فرۆیددا به‌رجه‌سته‌یه
ئه‌وه‌یه که ئه‌و به "هیستریا ناسی"یه‌وه ده‌ستی به کار کرد، و دوای
ماوه‌یه‌ک گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که بنچڵی نه‌خۆشی هیستریا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ده‌روونی ژنان، به‌م مانایه، فرۆید له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو ئه‌و نه‌خۆشینه‌ی
که له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م له
رۆژئاوادا ببووه هۆی هه‌ڵسووکه‌وتی شێتانه و خه‌ڵکانێکی زۆر گیرۆده‌ی ببوون(به
تایبه‌ت ژنان)، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاڵۆزی(ناهه‌نجاری) لیبیدۆ(له
روانگه‌ی فریده‌وه لیبیدۆ هۆکارێکی به‌وزه و غه‌ریزی‌یه، لیبیدۆ وزه‌ی ده‌روونی-جینسی‌یه)؛
هه‌ر بۆیه به ده‌ستنیشان کردنی ئه‌م ئاڵۆزییانه ده‌کرێ نه‌خۆش ده‌رمان و چارسه‌ر
بکرێت.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌ی پزیشکان ده‌ری بکه‌ن و تاوانباری بکه‌ن به‌وه‌ی که ئه‌ندیشه‌ی نازانستی هه‌یه. ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وت و ده‌رکردنه، بووه هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی فرۆید سوورتر بێت و لێبڕاوانه پێداگری له سه‌ر ئه‌زموونه نوێیه‌کانی بکات و ببێته هۆی ده‌رکه‌وتنی ده‌نگ و بیرووڕا ده‌روونناسانه‌کانی.
به پێی ئه‌م ڕوانگه و ئه‌ندێشانه،فرۆید ده‌روونی هه‌ر تاکێک به سێ به‌شه‌وه دابه‌ش ده‌کات:
لیبیدۆ (libido) یان ئید(Id) سه‌رچاوه و کانگای غه‌ریزه‌یه و بریتیه له وه‌زه حه‌یاتی‌یه سه‌رکێشه‌کان.
ئیگۆ (ego) یان خۆد، که بریتییه له منی ئاگاه و هۆشیار.
سوپێرئیگۆ(Superego)سه‌رخود یان منی به‌رزه‌جێ.
فرۆید له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو ئه‌گه‌ر لیبیدۆ واته وزه سه‌رکێشه‌کان سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌ن، تاک له شێوازی حه‌یوانی و غه‌ریزی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه و له ئاستی هه‌بوونی غه‌ریزی حیوانیدا ناڕواته سه‌رتره‌وه و ئه‌و ئاسته تێناپه‌ڕێنێ. به‌م پێیه سه‌رهه‌ڵدان و به‌دیهاتنی (لیبیدۆ)یه که ئه‌م هه‌بوونه غه‌ریزی‌یه بۆ تاکێکی ئاگاه ده‌گۆڕێت، ئه‌و توانایه ده‌بخشێته تاک تاکوو له رێگای ئاگاهی‌یه‌وه(ئیگۆ) وزه لیبیدۆییه‌کانی خۆی هه‌وسار و راگیر بکات. به‌ڵام راگیرکردنی لیبیدۆ یان به واتایه‌کی دیکه سه‌رکوت‌کردنی ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرێگه‌لێکی زۆر که تێرنه‌بوون و به‌تاڵ‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و وزانه ده‌توانێت ببێته هۆی نه‌خۆشینه ده‌روونییه جۆراوجۆره‌کان له مرۆڤدا. هه‌ر بۆیه فرۆید له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که هیستریا یه‌کێک له نیشانده‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی لیبیدۆی سه‌رکوتکراوه به شێوازێکی ناهه‌نجار و ئاڵۆز. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
ئاساییه که له روانگه‌ی ئه‌ندێشه‌کانی فرۆیده‌وه لیبیدۆ ده‌توانێت خۆی به شێوازێکی
پۆزۆتیڤ و له‌بار و گونجاو وه‌ک چالاکییه هه‌یه‌جانییه‌کان و خه‌ون و خولیا به‌تاڵ
بکاته‌وه و له لایه‌نه رووخێنه‌ره‌که‌ی که‌م بکاته‌وه.ئه‌م بانگه‌شه‌یه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌ی پزیشکان ده‌ری بکه‌ن و تاوانباری بکه‌ن به‌وه‌ی که ئه‌ندیشه‌ی نازانستی هه‌یه. ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وت و ده‌رکردنه، بووه هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی فرۆید سوورتر بێت و لێبڕاوانه پێداگری له سه‌ر ئه‌زموونه نوێیه‌کانی بکات و ببێته هۆی ده‌رکه‌وتنی ده‌نگ و بیرووڕا ده‌روونناسانه‌کانی.
به پێی ئه‌م ڕوانگه و ئه‌ندێشانه،فرۆید ده‌روونی هه‌ر تاکێک به سێ به‌شه‌وه دابه‌ش ده‌کات:
لیبیدۆ (libido) یان ئید(Id) سه‌رچاوه و کانگای غه‌ریزه‌یه و بریتیه له وه‌زه حه‌یاتی‌یه سه‌رکێشه‌کان.
ئیگۆ (ego) یان خۆد، که بریتییه له منی ئاگاه و هۆشیار.
سوپێرئیگۆ(Superego)سه‌رخود یان منی به‌رزه‌جێ.
فرۆید له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو ئه‌گه‌ر لیبیدۆ واته وزه سه‌رکێشه‌کان سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌ن، تاک له شێوازی حه‌یوانی و غه‌ریزی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه و له ئاستی هه‌بوونی غه‌ریزی حیوانیدا ناڕواته سه‌رتره‌وه و ئه‌و ئاسته تێناپه‌ڕێنێ. به‌م پێیه سه‌رهه‌ڵدان و به‌دیهاتنی (لیبیدۆ)یه که ئه‌م هه‌بوونه غه‌ریزی‌یه بۆ تاکێکی ئاگاه ده‌گۆڕێت، ئه‌و توانایه ده‌بخشێته تاک تاکوو له رێگای ئاگاهی‌یه‌وه(ئیگۆ) وزه لیبیدۆییه‌کانی خۆی هه‌وسار و راگیر بکات. به‌ڵام راگیرکردنی لیبیدۆ یان به واتایه‌کی دیکه سه‌رکوت‌کردنی ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرێگه‌لێکی زۆر که تێرنه‌بوون و به‌تاڵ‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و وزانه ده‌توانێت ببێته هۆی نه‌خۆشینه ده‌روونییه جۆراوجۆره‌کان له مرۆڤدا. هه‌ر بۆیه فرۆید له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که هیستریا یه‌کێک له نیشانده‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی لیبیدۆی سه‌رکوتکراوه به شێوازێکی ناهه‌نجار و ئاڵۆز. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
ئێستاکه به پێی ئه‌و پێشه‌کی‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین شانۆنامه‌ی "هیستریا" که به‌پێی ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه نووسراوه لێکبده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها تێدکۆشین خاڵه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌م شانۆیه له‌گه‌ڵ بیرۆکه و ئه‌ندێشه‌کانی فرۆیددا ده‌ستنیشان بکه‌ین؛ چونکوو هه‌وروه‌ها که هه‌موان ئاگادارن، فرۆید و دواتر قوتابییه‌که‌ی واته یۆنگ، له سه‌ر پێکهاتی که‌سایه‌تییه دراماتیکیه‌کانی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییه کاریگه‌رییه‌کی بێ‌وێنه‌یان بووه، بۆیه به بێ سه‌رنج‌دان و ناسینی ئه‌م ئه‌ندێشه‌گه‌له که‌متر ده‌کرێ که‌سایه‌تییه دراماتیکیه‌کان که له‌م ماوه‌دا خولقێندراون شرۆڤه بکرێن. که‌سایه‌تیگه‌لێک وه‌ک لۆرا، جری، بلانشی(له شانۆنامه‌کانی تنسی ڤیلیامزدا)و...
شانۆنامه‌ی 'هیستریا" به‌رهه‌می "تری جانسۆن"ـه که به شێوازی گروتێسک(که‌ڵک وه‌رگرتنی هاوکات له توخمه‌کانی تراژیک و کۆمیک له به‌رهه‌مدا!) نووسیویه‌تی. جانسۆن ئاوڕ له کاریگه‌رییه‌کانی مۆرفین(یه‌کێک له‌و ده‌رمانانه‌ی که فرۆید بۆ چارسه‌رکردن و ئارام کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کان که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرت) ده‌داته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات که به چاوێکی گاڵته‌ئامێزه‌وه چاو له‌و بیرۆکه‌یه‌ی فرۆید بکات.
ئه‌م شانۆیه یه‌که‌مین جار له ساڵی 1939 له له‌ندن نمایش‌کرا، ئه‌و شاره‌ی که فرۆید له سه‌رده‌می ئاڵمانی نازی‌دا په‌نای بۆ ئه‌وێ بردبوو. شانۆ‌که له راستی‌دا ئاوڕ له دوو راستینه‌ی نه‌ناسراوه ده‌داته‌وه:
یه‌ک) فرۆید کاتێک ده‌ڕوات بۆ له‌ندن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بینه‌ری شانۆیه‌ک(کۆمێدیای فارس) له به‌رهه‌می "بن تراوس" ده‌بێت، و دوای چه‌ند مانگ ساڵوادۆر داڵی(شێوه‌کاری ناسراو) ده‌بینێت.
دوو) به هۆی نیشته‌جێ بوونی فرۆید له له‌نده‌ن، ره‌خنه‌گران له ئاست نمایشی "هیستریا"دا -که گریمانه‌ی "فریوخواردن"ی منداڵی یان "توندوتیژی له ئاست منداڵان"ی فرۆید ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه- کۆمه‌ڵێک پرسیاریان به‌ره‌وڕووی فرۆید کردبوه‌وه.(گریمانه‌ی توندوتیژی له ئاست منداڵاندا هۆکاری ئاڵۆزییه ده‌روونییه‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشینگه‌لێکه، بۆ وێنه ئیفلیجی ناتوانا بوون و له‌ده‌ست‌دانی وزه‌ی قسه‌کردن، و هه‌ندێ جاریش خۆله نه‌خۆشی‌دان).
شانۆ‌که له سه‌ره‌تادا شانۆیه‌کی ریالیستی دێته به‌رچاو، به‌م مانا که له سێنی سه‌ره‌تادا فرۆید له شه‌ودا ده‌بیندرێت که سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌یه و له‌ناکاو ده‌نگی ژنێک له باخه‌که‌وه ده‌بیسترێت، ده‌یه‌وێت له سه‌ر ئیزنی فرۆید بێته ژووره‌وه؛ ده‌نگێک که ده‌بێته هۆی پچڕاندنی کتێب خوێندنه‌وه‌ی فرۆید؛ ژنه‌که که له ژێر باراندا خووساوه داوا له فرۆید ده‌کات به په‌له و خێرا چاره‌سه‌ری بکات ئه‌مه له کاتێکدایه که فرۆید به هۆی به‌کارهێنانی مۆرفینه‌وه ده‌ڵێی خه‌ریکی گیاندانه و له سه‌ره‌مه‌رگدایه و به‌م هۆیه چێتر نه‌خۆش وه‌رناگرێت؛ به‌ڵام کاتێک ژنه‌که هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کات که ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌کات هاوار ده‌کات و ده‌ڵێت فرۆید ویستوویه‌تی ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر، هه‌ر بۆیه فرۆید ناچار ده‌بێت پشکنینێکی کورتی بکات.
ژنه‌که که نێوی جێسیکایه له سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتوه و نیشانه‌گه‌لێک له "هستریا" له رواڵه‌تیدا به‌رجه‌سته‌یه. هه‌ر بۆیه فرۆید به خێرایی ئازمایشی ده‌کات و تێده‌گات که نه‌خۆشینه‌که‌ی نیشانه‌گه‌لێکی لێکچووی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشینی (رێبێکا ئێس)دا هه‌یه.
رێبێکا ئێس نێوی شانۆیه‌که که فرۆید، سی سال پێش له‌و رووداوه چاپی کردووه؛ هه‌ر بۆیه فرۆید له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که لۆمه‌ی جسیکا ده‌کات، و به درۆزن تاوانباری ده‌کات و ده‌ڵی ده‌یه‌وێت فێڵی لێبکات هه‌ر بۆیه له ماڵه‌که‌ی ده‌ری ده‌کات. له‌م کاته‌دا جسیکا له کاتی رۆشتنه ده‌ره‌وه له ژووری فرۆید له کومیدێکدا خۆی ده‌شارێته‌وه.
رۆژی دواتر پزیشکی فرۆید دێت بۆ لای و له کاتی پشکنین و ئازمایش کردنیدا، له سه‌ر دوایین به‌رهه‌می فرۆید(مووسا و تاک‌په‌ره‌ستی) باسێک داده‌مه‌زرێنێت، باسه‌که‌یان به‌ره‌و گێره و مشت و مڕ ده‌چێت، چونکوو فرۆید له‌م به‌رهه‌مه‌دا، جگه له کێشه لاوه‌کییه‌کان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که مووسا جووله‌که(یه‌هوودی) نه‌بووه، به‌ڵکوو میسری بووه و جگه له‌وه‌ش ئه‌وه شوێنکه‌وتووه‌کانی مووسا بوون که مووسایان کوشت.
گێره و کێشه‌ی ئۆتریش(نه‌مسا) له‌گه‌ڵ نازییه‌کاندا پێکهاتی چالاکییه‌کانی فرۆید ده‌ڕووخێنێت و ئیزنی پێ‌نادات که کتێبێک سه‌باره‌ت به دژه‌راسیستی بنووسێت. هه‌ر بۆیه فرۆید له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ئه‌ندێشه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه ده‌روونناسانه‌کانیدا له شانۆنامه‌ی "رێبێکا ئێس" و کتێبی "مووسا"دا به‌رجه‌سته بکاته‌وه.
هیستریا شانۆیه‌کی دراماتیکه که کێشه‌ی هه‌یه، وا دیاره که نیشانده‌ری ناته‌باییه‌کانی فرۆید له لایه‌که‌وه و ئه‌زموون و پشکنینه‌کانی له لایه‌کی دیکه‌وه‌یه.
سێنی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی جێسکا له نێو کومیده‌که‌دا و هه‌ڵاتنی فرۆید و پێوه‌دانی ده‌رگاکان و هه‌ڵاتن بۆ لای "بن تراورس" له‌راستیدا نیشانده‌ری ئه‌م کێشه‌گه‌ل و ئه‌زموونانه‌یه.
گرۆتێسکی شانۆ‌که به هاتنی "ساڵوادۆر داڵی" که حاڵه‌تێکی مه‌سخه‌ر و گاڵته‌ئامێزی هه‌یه زۆرتر ده‌بێت(چونکوو گووره‌وییه‌کانی به‌سه‌ر ده‌رقاچه‌ی شه‌ڵواره‌که‌یدا هه‌ڵکێشاوه). هیستریا له‌م شانۆیه‌دا به دوو مانای جیاواز به‌کارهێنراوه؛ حه‌په‌ساوی و ئاڵۆزی ده‌روونی و هه‌روه‌ها پێکه‌نیگه‌لی گاڵته‌ئامێزی گرۆتێسکی.
به‌م پێیه شانۆ‌که له نێوان جۆرێک له "گاڵته" و "به‌دوور له گاڵته"دا له به‌رزی و نزمی و له جووڵه‌دایه؛ له‌م نێوانه‌دا جێسیکا به هۆی وازهێنانی له گریمانه‌ی "فریوخواردن"، فرۆید لۆمه ده‌کات.
رێبێکا ئێس دایکی جێسیکا له‌لایه‌ن باوکییه‌وه به شێوازێکی زۆر جیاواز ده‌ستدرێژی ده‌کرێته سه‌ر، به‌ڵام فرۆید له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌م بۆچوونه پێوه‌ندی به خه‌یاڵپه‌ره‌وه‌ی و فانتازیای جێسیکاوه هه‌یه.
له‌و بیرۆکه‌یانه‌ی که سه‌باره‌ت به دووره په‌رێزی فرۆید له گریمانه‌ی "فریوخواردنی سه‌رده‌می منداڵی" هاتووه‌ته ئاراوه، بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که "باوکی فرۆید" ده‌ستدرێژی کردوه‌ته سه‌ر"فرۆید"؛ له‌راستیدا ئه‌م بۆچوون و شیمانه به‌دفه‌ڕه‌یه که دیمه‌نی سوڕیالیستی کۆتایی شانۆ‌که ده‌خولقێنێت، به‌م مانه که سێنی کۆتایی بووه به کارگای شێوه‌کاری "ساڵوادۆر داڵی"؛ فرۆید له کاتێکدا که له ژووره‌که‌دا ده‌ڕوات به رێدا ده‌بینرێت، هه‌بوونی له دیواره‌کانی ئه‌و ژووره‌دا تواوه‌ته‌وه و ته‌له‌فۆنه‌که هێدی هێدی ده‌بێت شه‌یتانۆکه و له کۆتاییدا هاوارێک ده‌کات و ده‌مرێت.
دوایین به‌شی شانۆ‌که، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاتێک فرۆید خه‌ریکه ده‌رزی مۆرفین له خۆی ده‌دات و پزیشکه‌که‌ی ئاگاداری ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر درێژه به به‌کارهێنانی مۆرفین بدات تووشی وه‌هم ده‌بێت و له کاتێکدا فرۆید به هۆی مۆرفینه‌که‌وه خه‌وی لێکه‌وتووه و له‌و خه‌وه‌نووچکه‌یه راده‌چڵه‌کێت ده‌نگی پێوه‌درانی ده‌رگای باخه‌که ده‌بیستین و ئه‌مه نیشانه‌یه‌که بۆ وه‌هم و خه‌یاڵی بوونی هه‌موو شانۆ‌که.
رێک و پێکی شانۆ‌که به شێوازێکه که وادیاره به‌ره‌و تیۆری و گریمانه‌کانی ساڵوادۆر داڵی ده‌چێته پێش، له‌م روانگه‌یه ره‌خنه‌ی "قه‌بووڵ نه‌کردنی گریمانه‌ی فریوخواردن" له شانۆکه‌دا به‌ڵگه‌مه‌ند ده‌بێت؛ هه‌رچه‌ند که ئه‌م ره‌خنه‌یه پێش له‌وه‌ی که ره‌خنه له به‌رهه‌مێکی دراماتیک بێت، ره‌خنه له شانۆیه‌کی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌یی(دیکۆمێنتی)یه.
به‌م پێیه فرۆید تیۆرییه پێشووه‌که‌ی خۆی ره‌د ده‌کاته‌وه،چونکوو هیستریا نه‌یده‌توانی به‌ڵگه‌یه‌کی روون و راستینه‌یه‌کی راسته‌قینه له گریمانه‌ی "فریو خواردن" بێت، له‌و روانگه‌یه‌وه که سه‌رجه‌م توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر به منداڵان له‌خۆ ده‌گرێت؛ له جێی ئه‌وه په‌رژاوه‌ته سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی پرسی لیبیدۆی منداڵ له به‌رامبه‌ر دایک و باوک‌دا.
به‌م پێیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت که گه‌ڕاننه‌وه‌ی فرۆید له گریمانه‌ی "فریو خواردن" شرۆڤه بکه‌ین، ده‌توانین بڵێین که له رۆژئاوادا پرسی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر منداڵان زۆرتر بڵاوه‌ی کردبوو که له ئه‌ندێشه‌ی نه‌ریتی ئه‌واندا بوو، هه‌ر بۆیه فرۆید له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو زۆرتر له سه‌ر لۆمه‌ی قوربانییه‌کان ورد بێته‌وه.
جێسیکا له به‌شێکدا ده‌ڵێت: فرۆید زۆر به ئاسانی بڕیاڕه‌که‌ی گۆڕی، چونکوو "نه‌خۆشه‌کانی ئێوه هه‌مان کچان و هاوسه‌رانی پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و به‌ناوبانگه‌کانی کۆمه‌ڵگان، که‌سانێک که ئێوه به فریودان و ئازاردانی منداڵه‌کانیان تاوانبار ده‌که‌ن"، هه‌ر بۆیه، ده‌کرێ (تا ئاستی رێزگرتن له دادپه‌روه‌ری) خۆمان دڵنیا بکه‌ینه‌وه، گریمانه‌یه‌ک که تا ئه‌و رادیه جێ‌سه‌رنجی فرۆید بووه ره‌د بکه‌ینه‌وه.
به‌تایبه‌ت ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه که ژنان له لایه‌ن باوکه‌کانیانه‌وه ده‌ستدرێژیان ده‌کرێته سه‌ر، چیتر ناکرێت به پێی ئه‌م گریمانه‌یه شرۆڤه‌ی بۆ بکه‌ین، و به پێی ئه‌وه‌ی که فرۆید بۆخۆی له‌لایه‌ن باوکییه‌وه ده‌ستدرێژی کراوه‌ته سه‌ر( و به‌پێویست گریمانه‌ی هیستریای له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زموونه‌دا هێناوه‌ته ئاراوه) له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌کرێ هێڵکی سوور به‌سه‌ر راستی بوونی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌دا بهێنرێت و پووچه‌ڵ بکرێته‌وه.
ئه‌مه له کاتێکدایه که خودی فرۆید له به‌شێک له به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌کانیدا بۆ ره‌دکردنه‌وه‌ی گریمانه‌ی "فریو خواردن" ده‌ڵێت: "من بۆ خۆم نیشانه‌گه‌لێکی هیستریکیم ئه‌زموون کردووه، به‌ڵام دڵنیام که هیچکات له لایه‌ن باوکمه‌وه ده‌ستدرێژیم نه‌کراوه‌ته‌سه‌ر".
جێسیکا له ده‌رنجامه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێت: "من ئه‌م به‌ڵگه‌یه به چاوی پووچه‌ڵ بوونه‌وه و بێهووده بوونی گریمانه‌که چاو لێناکه‌م، به‌ڵکوو روانینی من روانینی مرۆڤێکه که له راسته‌قینه‌یه‌کی به‌ئازار و تێکه‌ڵ به کاره‌سات هه‌ڵدێت".
به‌م پێیه به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌یه‌کی گونجاو و هه‌روه‌ها نه‌بوونی توخمه وزه‌خولقێنه‌کانی ئه‌م ئه‌ندیشه‌گه‌له "هیستریا" بوو به شانۆیه‌کی ناپته‌و له روانگه‌ی پێکهاته‌به‌ندی و ناعه‌قڵانی(به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێکهاتی ریالیستی و به‌ڵگه‌نامه‌یی) به‌پێی نه‌بوونی توخمه‌کانی هۆکار و به‌رهۆی پێویست بۆ راکێشانی سه‌رنجی خوێنه‌ران و بینه‌ران سه‌رکه‌وتوو نابێت.
ئه‌م ناسه‌رکه‌وتووبوونه بنچڵه‌که‌ی له دوورخستنه‌وه یان ره‌دکردنه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌کانی فرۆید له گێره و کێشه‌کان بۆ لێکدانه‌وه ده‌روونناسانه‌ی ئه‌ویشدا نییه؛ به‌ڵکوو سه‌رکیترین کاریگه‌ری له‌م پێشوازی‌نه‌کردنه‌دا، ده‌بێت له پێکهاتی که‌سایه‌تییه ره‌وشت‌مه‌نده‌که‌ی فرۆیددا بۆی بگه‌ڕێین که له ته‌واوی شانۆکه‌دا هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌ڕێز و لێزان و قسه‌زان و... ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه:
ئه‌م بابه‌ته به‌شێک بوو له: فروید و درام؛ نویسنده:فرشید ابراهیمیان،مجله صحنه،خرداد 1384 – شماره چهل (ص 32 تا 34)
.................................................
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 104ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتدا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات ---> فرۆید و دراما :