ده‌روونناسی سیاسی له سینه‌مادا
و:جه‌مشید به‌هرامی
بکوژانی زگماکی
هێز له ده‌ستی که‌مایه‌سییه‌کی ده‌سه‌ڵاتداردایه و ههرجۆڕه شۆڕشێک،(به ته‌واو مانا) سه‌رکوت ده‌کرێت، تامی لی جۆنز(دوایت ماک کلاسکی) له رۆڵی به‌رپرسی زینداندا، ئاماژه‌یه‌که به‌و نوخبانه‌ی کۆمه‌ڵگا که به‌رده‌وام له هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی هێز و ده‌سه‌ڵاتدان و هه‌روه‌ها خوازیاری ئاڵۆزین له کۆمه‌ڵگادا.
میکی و مالڤۆی بۆ گه‌یشتن به ئازادی روو له جۆرێک کرداری ئانارشی ده‌که‌ن و خۆشیان نازانن چی ده‌که‌ن؛ ئه‌وان که‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگایه‌ک که هیچ چاره‌یه‌کیان نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که تا کۆتاییه‌که‌ی بڕۆن؛ ئه‌وان ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێ درێژه به‌و رێگایه بده‌ن، رۆژنامه،میدیاکان و تیڤییه‌کان، ده‌بنه هۆکارێک و هانده‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌دا به‌رده‌وام بن. به‌شی هه‌ر زۆری ئه‌م فیلمه ده‌چێته ژێر بازنه‌ی "فیلمی جاده"وه؛ له‌م ژانره‌دا، جاده‌یه که که‌سایه‌تییه‌کان به دووی خۆیدا ده‌کێشێت؛ هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه‌کان له‌م جۆره فیلمه‌دا له‌م رێگایه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه و هه‌ندێکی دیکه له رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن .
لیۆن
فیلمی لیۆن به‌رهه‌می لۆک بێسۆن-1994؛
ئاسایش له فیلمی "لیۆن"دا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کییه: که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی(واته لیۆن) ئاسایشی نییه، چوونکوو ئازادی له‌راده‌به‌ده‌ری کۆمه‌ڵگای رۆژئاوا و فه‌سادی پۆلیس(ستانسفیڵد) و هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کانی وه‌ک ئه‌و، ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ کۆمه‌ڵگا. ئه‌و به جل و به‌رگ و به ده‌مانچه‌که‌یه‌وه له سه‌ر کورسی ده‌خه‌وێت و ئاگاداری هه‌موو شتێکه، چونکوو له‌وانه‌یه به‌رده‌وام له لایه‌ن که‌سایه‌تییه گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تکاره‌وه هێرشی بکرێته سه‌ر، ئه‌و جه‌نایه‌تکارانه‌ی که هاوکات خۆیان نوێنه‌ری یاسان.
بنه‌ماڵه‌ی ماتیلداش به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه و ئازاری جهنایهتکارهکاندایه. چونکوو باوکی ماتیلدا سیخوڕه و ناچاره بۆ دابین کردنی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی سیخوڕی بکات. له نێوان دایک و باوکی ماتیلدادا هیچ سۆزێک و هیچ چه‌شنه پێوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی
بوونی نییه، یان له‌وانه‌یه ده‌رهێنه‌ر به ئه‌نقه‌ست ئه‌و لایه‌نه به‌رجه‌سته ناکاته‌وه.
رێگای کارلیتۆ
فیلمی رێگای کارلیتۆ به‌رهه‌می برایان دێپالما 1993؛
مادیات و دارایی له "رێگای کارلیتۆ"دا توخمێکه که هه‌موو ده‌رگیری و کێشماکێشهکان به پێی ئه‌و خۆ ده‌رده‌خه‌ن. مادیات و دارایی هۆکارێکه که به دڵنیاییه‌وه ده‌کرێ بڵێیت له هه‌موو جیهاندا، هه‌موو مرۆڤه‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که به‌ده‌ستی بهێنن و زۆرترین ده‌گێری و گرژیییهکان به‌و هۆیه‌وه روو ده‌دات؛ به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م بایه‌خه واته مادیات و دارایی، مرۆڤ ده‌توانێت که به‌و سێ بایه‌خه‌که‌ی دیکه که له لایه‌ن ده‌یڤید ستێرهوه گه‌ڵاڵه کراوه، بگات.
فرۆید له کتێبی-داهاتووی وه‌همێک-دا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌م قۆناغه
تێپه‌ڕ نه‌کات که له‌ودا ره‌زامه‌ندی به‌کۆمه‌ڵی گرووپێک به‌ستراوه‌ته‌وه به
داپڵۆسان و سه‌رکوتی گرووپێکی دیکه‌وه، زۆر روونه که گرووپی ژێرده‌ست ده‌ست ده‌داته
دژایه‌تیه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری کولتوورێک که هه‌بوونی قه‌رزداری کاری ئه‌وانه،
به‌ڵام به‌شدارییان له مادیات و دارایی هاوبه‌شدا زۆر که‌مه".
ئالپاچینۆ که رۆڵی کارلیتۆ بریگانته ده‌گێڕێت له جیهانێکدا ژیان ده‌کات که به نه‌بوونی دارایی به سانایی تاوانبار ده‌کرێت و نابوود ده‌بێت هه‌ر بۆیه ده‌بێت که به‌رده‌وام یه‌خسیری ده‌ستی مافیا و جیرهخۆرانی بێت. ئه‌و له دنیایه‌کی پیس(کاباره)دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و هه‌ڵسووکه‌وته‌کانی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که له‌و جێگایه‌دا بێهیوایه.
ئه‌و له زه‌لکاوێکدا گیرۆده‌یه،ناچاره و ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا بێت. ئه‌و خوازیاری ئه‌مه‌یه که له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌ته‌واو مانا دوور بکه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ریش پاره‌ی ده‌وێت به‌س به هۆی ئه‌وه‌یه که ژیانێکی بێکهڵکهڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا-گیل(پنهلۆپه ئانمیلێر)- بباته سه‌ر، به دوور له جه‌نایه‌ته‌کانی مافیا.
ئه‌و له دووی گه‌یشتن به به‌هه‌شته ونبووه‌که‌یه‌تی واته ده‌یه‌وێت بڕوات بۆ مه‌یامی که ته‌قدیر به شێوازێکی دیکه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. فیلم له‌و جێگایه‌که‌وه ده‌ست پێده‌کات که کۆتایی ژیانی کارلیتۆ ده‌ستی پێکردووه و له کاتێکدا که کارلیتۆ له سه‌ر برانکاردێکدا راکشاوه، به جووڵه‌ی پێچه‌وانه و گه‌ڕانی کامێرا و مۆنۆلۆگی کارلیتۆ که باس له یاده‌وه‌رییه‌کانی رابردووی ده‌کات.
هه‌موو میزانسێنهکانی ده‌رهێنه‌ر له خزمه‌تی به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی ته‌وه‌ری فیلمدایه. کارلیتۆ بێزاره له ئازادی و سه‌ره‌رۆیی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ده‌ورووبه‌ریدا بوونیان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش ته‌نانه‌ت هه‌ڵسووکه‌وتێکی ناشرین و دژه‌ئه‌خلاقی له‌و نابینین؛ به‌ڵام مهحامییهکهی(وه‌کێڵ) کاینفێڵد(شان پهن) که کارلیتۆ به هۆی هه‌وڵی ئه‌وه‌وه له زیندان ئازاد بووه و خۆی به‌قه‌رزداری ده‌زانێ به هۆی ده‌رگیری له‌گه‌ڵ مافیادا ده‌کوژرێت. له سێکانسی کۆتایی مێترۆ(شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌وینی)دا،له دوای شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ مافیادا له کاتێکدا کارلیتۆ له شه‌ڕه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه و به‌ره‌و خێزانه‌که‌ی دێت، له لایه‌ن بلانکۆوه ده‌کوژرێت...
تهلما و لۆییز
فیلمی تهلما و لۆییز به‌رهه‌می ریدڵی سکات 1991؛
ژن له تهلما و لۆییزدا ته‌وه‌ری سهرکهییه،"به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م پێش مه‌رجه‌ی که کچان و ژنان سووک و چرووکتر له کوڕان و پیاوانن و ئه‌م ده‌مارگرژییه که له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا ناسراوه پێکه‌وه هاوده‌نگ ده‌کات".
ژن له کۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا رۆڵێکی پاسیڤی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که فه‌یله‌سووفانێک وه‌ک جولیا کرسیتوا له ژێر کاریگه‌ری لاکان و نووسه‌رانێک له وێنه‌ی جیمز جۆیس و ڤیرجینیا ڤۆڵف لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی ره‌سه‌نی ژنان بوون، به‌ڵام له ژن وه‌ک کاڵایه‌ک که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.
و:جه‌مشید به‌هرامی
(ده‌روونناسی له سینه‌مادا به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له فیلمه‌کانی:بکوژانی
زگماکی،لیۆن،رێگای کارلیتۆ،تهلما و لوییز)
"جۆزف گۆبڵز" راوێژکاری راگه‌یاندن و پروپاگاندای هیتله‌ر له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که "ده‌بێت هێنده درۆ دووپات بکرێته‌وه تاکوو ببێته راسته‌قینه و هه‌موان بڕوای پێبکه‌ن".

ده‌یڤید ستێر زانای بواری زانستی سیاسی، سیاسه‌ت به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌کات:
" سیاسه‌ت بریتییه له ته‌رخانکردنی به‌ته‌واو مانای بایه‌خه‌کان بۆ هه‌موو
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا"؛ له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و ئاماژه به چوار بایه‌خ ده‌کات:
"ئازادی-ئاسایش-مادیات و دارایی-ژن"؛ که
به گشتی ئه‌مانه له هه‌موو کۆمه‌ڵگا یه‌کسانه‌کاندا له ژێر ناوی بایه‌خ پێناسه
ده‌کرێت.
له روانگه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌وه روون ده‌بێته‌وه که سیاسه‌ت هه‌میشه به‌م مانا نییه که پێوه‌ندی نێوان دوو وڵات له روانگه جیاوازه‌کانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێت، به‌ڵکوو سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵه بچووکه‌کاندا، ته‌نانه‌ت له نێوان دوو که‌سدا ده‌توانێت بوونی هه‌بێت.
ده‌روونناسی سیاسییش که بۆ ناسینی خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا خولقاوه، وه‌ک لقێکی سیاسه‌ت پێناسه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆکه له زانکۆ گرنگه‌کانی جیهاندا، به‌شێک له ژێر ناوی ده‌روونناسی سیاسی کراوه‌ته‌وه که به‌رهه‌مهاتوو له بیرۆکه‌کانی زیگمۆند فرۆید و قوتابییه‌که‌ی کارل یۆنگه: دروونشیکاریش که ده‌په‌رژێته سه‌ر دروونی مرۆڤ، له لایه‌ن فرۆیده‌وه گه‌ڵاڵه کرا، و دواتر بڵاوه‌ی کرد بۆ پانتایی ره‌خنه‌ی ده‌روونشیکارانه له ئه‌ده‌بیات و هونه‌ردا. فرۆید له سه‌ر ئه‌م بڕوایه بوو:"بزوێنه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆیی بۆ لێکدانه‌وه‌ی کۆتایی بزوێنه‌ی ئابوورییه؛ له‌وانه‌یه ئه‌م وته‌یه‌ی فرۆید له هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگاکاندا راستینه‌ی به‌دی بکرێت و له هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌شدا به‌دی نه‌کرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی که هه‌موو کێشه و پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆیی به ئابووری ببه‌ستینه‌وه، کردارێکی پووچ و بێهووده‌یه.
بنه‌ما و بنچڵی زانستی ده‌روونشیکاری له سه‌ر پێوه‌ندی منداڵ و دایک و باوک و خوشک و برا راوه‌ستاوه: ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی کوڕ له‌گه‌ڵ دایکیدا له ژێر ناوی "گرێی ئۆدیپ" و پێوه‌ندی کچ و باوک له ژێر ناوی "گرێی ئێلێکترا" ناوزه‌د بکه‌ین، که به پێی راڤه و لێکدانه‌وه‌ی فرۆید بنه‌ماڵه نیشانه و نوێنه‌ی کۆمه‌ڵگایه، هه‌ر به‌و پێیه به‌ره‌و نابوودی ده‌چێت.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
له‌م رێدۆزهوه لێکدانه‌وه بۆ ئه‌م چوار فیلمه ده‌که‌ین: "بکوژانی زگماکی،لیۆن،رێگای
کارلیتۆ،تهلما و لوییز".له روانگه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌وه روون ده‌بێته‌وه که سیاسه‌ت هه‌میشه به‌م مانا نییه که پێوه‌ندی نێوان دوو وڵات له روانگه جیاوازه‌کانه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێت، به‌ڵکوو سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵه بچووکه‌کاندا، ته‌نانه‌ت له نێوان دوو که‌سدا ده‌توانێت بوونی هه‌بێت.
ده‌روونناسی سیاسییش که بۆ ناسینی خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا خولقاوه، وه‌ک لقێکی سیاسه‌ت پێناسه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆکه له زانکۆ گرنگه‌کانی جیهاندا، به‌شێک له ژێر ناوی ده‌روونناسی سیاسی کراوه‌ته‌وه که به‌رهه‌مهاتوو له بیرۆکه‌کانی زیگمۆند فرۆید و قوتابییه‌که‌ی کارل یۆنگه: دروونشیکاریش که ده‌په‌رژێته سه‌ر دروونی مرۆڤ، له لایه‌ن فرۆیده‌وه گه‌ڵاڵه کرا، و دواتر بڵاوه‌ی کرد بۆ پانتایی ره‌خنه‌ی ده‌روونشیکارانه له ئه‌ده‌بیات و هونه‌ردا. فرۆید له سه‌ر ئه‌م بڕوایه بوو:"بزوێنه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆیی بۆ لێکدانه‌وه‌ی کۆتایی بزوێنه‌ی ئابوورییه؛ له‌وانه‌یه ئه‌م وته‌یه‌ی فرۆید له هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگاکاندا راستینه‌ی به‌دی بکرێت و له هه‌ندێ له کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌شدا به‌دی نه‌کرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی که هه‌موو کێشه و پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆیی به ئابووری ببه‌ستینه‌وه، کردارێکی پووچ و بێهووده‌یه.
بنه‌ما و بنچڵی زانستی ده‌روونشیکاری له سه‌ر پێوه‌ندی منداڵ و دایک و باوک و خوشک و برا راوه‌ستاوه: ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی کوڕ له‌گه‌ڵ دایکیدا له ژێر ناوی "گرێی ئۆدیپ" و پێوه‌ندی کچ و باوک له ژێر ناوی "گرێی ئێلێکترا" ناوزه‌د بکه‌ین، که به پێی راڤه و لێکدانه‌وه‌ی فرۆید بنه‌ماڵه نیشانه و نوێنه‌ی کۆمه‌ڵگایه، هه‌ر به‌و پێیه به‌ره‌و نابوودی ده‌چێت.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
بکوژانی زگماکی
فیلمی بکوژانی زگماکی به‌رهه‌می ئۆلیڤه‌ر ستۆن 1993؛
ئازادی دوو که‌سایه‌تی به ناوه‌کانی میکی و ماڵڤۆری له فیلمی
"بکوژانی زگماکی"دا له وه‌زی لێکپچڕاوی گرێ سه‌رکوتکراوه‌کانی ئه‌وانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت که له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه به‌سه‌ریاندا داسه‌پاوه. ئه‌م بنه‌ماڵه
لێکپچڕاوه، ده‌بێته هۆی لاساری منداڵه‌کان له به‌رامبه‌ر دایک و باوک‌دا، که
خوازیاری ئه‌زموونی کردنی جیهانێکی نوێن.
له سێکانسێک له فیلمه‌کدا، سه‌یاره‌یه‌ک ده‌ڕوات به سه‌ر دووپشکێکدا و له
ناوه‌ڕاستی جاده‌که‌دا پانی ده‌کاته‌وه، کۆمێدیای ره‌شی فیلم له‌م شوێنه‌وه ده‌ست
پێده‌کات که "لاواز" نابود ده‌بێت: له به‌شی گهڕاننه بۆ
رابردوو(فلاشبه‌ک)ی ماڵڤۆریدا؛ دایک و باوکێکی نه‌خۆش ده‌بینین که به‌رده‌وام سه‌یری
تیڤی ده‌که‌ن و مه‌شرووب ده‌خۆنه‌وه و به هیچ چه‌شنێک ئاوڕ له ماڵڤۆری ناده‌نه‌وه
و پیی راناگه‌ن: باوکێک که به‌رده‌وام تا بینه‌قاقا ده‌خواته‌وه و دایکێک که له
ژێر سێبه‌ری پیاوسالاریدایه. به هاتنی میکی(شاگردی قه‌ساب؛ که ئه‌ویش ئاماژه‌یه‌که
به توند و تیژی جیهانی سه‌رده‌م) له‌گه‌ڵ رزگاریده‌رێک رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه که
هه‌ڵبه‌ت خۆیشی وه‌ک ماڵڤۆری له‌م دنیایه‌دا ئازار ده‌چێژێ، ئه‌وان یه‌کدی ده‌دۆزنه‌وه
و به کوشتنی باوک و دایکی ماڵڤۆری به‌ره‌و رێگایه‌کی بێ‌ئاکام هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.
سیسته‌می زاڵ به سه‌ر بنه‌ماڵه‌دا له فیلمی "بکوژانی زگماکی"دا،
جۆرێکه له ئاریستۆکراتی که به شێوازی زنجیرییه،واته له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه؛
له گرتووخانه‌وه بۆ به‌رپرسی گرتووخانه و دواتر حکومه‌ت و به‌رپرسانی حکومی و
له کۆتاییشدا ئه‌وانیش به هۆی میدیاکانه‌وه له رێگای به دیمه‌ن بۆمبارانکردنی
خه‌ڵکه‌وه بژێوی ده‌سه‌ڵاتیان دابین ده‌که‌ن.هێز له ده‌ستی که‌مایه‌سییه‌کی ده‌سه‌ڵاتداردایه و ههرجۆڕه شۆڕشێک،(به ته‌واو مانا) سه‌رکوت ده‌کرێت، تامی لی جۆنز(دوایت ماک کلاسکی) له رۆڵی به‌رپرسی زینداندا، ئاماژه‌یه‌که به‌و نوخبانه‌ی کۆمه‌ڵگا که به‌رده‌وام له هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی هێز و ده‌سه‌ڵاتدان و هه‌روه‌ها خوازیاری ئاڵۆزین له کۆمه‌ڵگادا.
میکی و مالڤۆی بۆ گه‌یشتن به ئازادی روو له جۆرێک کرداری ئانارشی ده‌که‌ن و خۆشیان نازانن چی ده‌که‌ن؛ ئه‌وان که‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگایه‌ک که هیچ چاره‌یه‌کیان نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که تا کۆتاییه‌که‌ی بڕۆن؛ ئه‌وان ئه‌گه‌ر نه‌یانه‌وێ درێژه به‌و رێگایه بده‌ن، رۆژنامه،میدیاکان و تیڤییه‌کان، ده‌بنه هۆکارێک و هانده‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگایه‌دا به‌رده‌وام بن. به‌شی هه‌ر زۆری ئه‌م فیلمه ده‌چێته ژێر بازنه‌ی "فیلمی جاده"وه؛ له‌م ژانره‌دا، جاده‌یه که که‌سایه‌تییه‌کان به دووی خۆیدا ده‌کێشێت؛ هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه‌کان له‌م جۆره فیلمه‌دا له‌م رێگایه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه و هه‌ندێکی دیکه له رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن .
لیۆن
فیلمی لیۆن به‌رهه‌می لۆک بێسۆن-1994؛
ئاسایش له فیلمی "لیۆن"دا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کییه: که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی(واته لیۆن) ئاسایشی نییه، چوونکوو ئازادی له‌راده‌به‌ده‌ری کۆمه‌ڵگای رۆژئاوا و فه‌سادی پۆلیس(ستانسفیڵد) و هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کانی وه‌ک ئه‌و، ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ کۆمه‌ڵگا. ئه‌و به جل و به‌رگ و به ده‌مانچه‌که‌یه‌وه له سه‌ر کورسی ده‌خه‌وێت و ئاگاداری هه‌موو شتێکه، چونکوو له‌وانه‌یه به‌رده‌وام له لایه‌ن که‌سایه‌تییه گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تکاره‌وه هێرشی بکرێته سه‌ر، ئه‌و جه‌نایه‌تکارانه‌ی که هاوکات خۆیان نوێنه‌ری یاسان.
بنه‌ماڵه‌ی ماتیلداش به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه و ئازاری جهنایهتکارهکاندایه. چونکوو باوکی ماتیلدا سیخوڕه و ناچاره بۆ دابین کردنی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی سیخوڕی بکات. له نێوان دایک و باوکی ماتیلدادا هیچ سۆزێک و هیچ چه‌شنه پێوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی
بوونی نییه، یان له‌وانه‌یه ده‌رهێنه‌ر به ئه‌نقه‌ست ئه‌و لایه‌نه به‌رجه‌سته ناکاته‌وه.
به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا ماتیلدا ده‌بێ تاوانی چی بداته‌وه که له‌م کۆمه‌ڵگا گه‌نده‌ڵه‌دا
ژیان ده‌کات؛ کۆمه‌ڵگایه‌ک که بنه‌ماکه‌ی به پێی درۆ دارێژراوه؟ له دوای
کوژرانی بنه‌ماڵه‌ی ماتیلدا له لایه‌ن ستانسفیڵدهوه(که به‌رده‌وام حه‌بی
"ئێڵ.ئێس.دی" ده‌خوات و گێرۆدی نه‌خۆشینی سکیزۆفێرنی پارانۆییده) لیۆن
دێت نێو رووداوه‌که‌وه،و ماتیلدا رزگار ده‌کات و پێوندییه‌کی سۆزداری باوک و
کچ(ئێلێکترا) له نێوانیاندا درووست ده‌بێت.له سێکانسی یه‌که‌مدا، کاتێک لیۆن خه‌ریکی خواردنی شیره، دیمه‌نی لیۆن له نێو جامی
چاویلکه‌وه پیشان ده‌درێت و هێشتاکه بینه‌ر نازانێت که ئه‌م که‌سه چ جۆره
کاراکته‌رێکه، به‌ڵام به‌م گرته‌یه، ده‌رهێنه‌ر به‌م دیمه‌نه ئه‌یه‌وێت ئه‌وه
پیشان بدات که لیۆن به پێچه‌وانه‌ی رواڵه‌تیه‌وه، خاوه‌نی رۆح و ده‌روونێکی
ئارام و منداڵانه‌یه.
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به لیۆن بدایه که روو بکاته کارێکی شایسته
و گه‌نجاو، ئه‌و کات تواناییه‌کانی له رێگای درووستدا بخستایه‌ته گه‌ڕ، بێگومان
ده‌بوه مرۆڤێکی نموونه؛ به‌ڵام توند و تیژی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات؛ هۆکاری
ئه‌وه‌ی لیۆن بوه‌ته پیاو کوژ ئه‌وه‌یه که گیانی خۆی رزگار کات و بتوانێت بژی.
لیۆن که‌سێکی پرۆفشناڵه که تواناییه‌کانی له‌م رێگایه‌دا داناوه و له
کۆتاییشدا له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه نابوود ده‌بێت: مه‌رگی لیۆن مه‌رگێکی ئوستووره‌ییه
چونکوو ئه‌و گوڵدانه که نیشانه‌ی ماتیلدا و جوانییه به سڵامه‌ت ده‌گه‌ینێته
جێگای مه‌به‌ست: گوڵدانیگوڵ هه‌مان رۆح و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردی ئه‌وه که له
ماتیلدادا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه و به رۆشتنی ماتیلدا بۆ قوتابخانه گۆڕانی به‌سه‌ردا
دێت، هه‌نووکه ئه‌و ده‌بێت فێر بێت که چۆن ژیان بکات. بۆ ژیان له جێگایه‌کی
نائه‌مندا که هه‌ر کات شیمانی ئه‌وه هه‌یه که بکوژرێت. ده‌بێت له ژیاندا که‌سێکی
لێزان بیت، به‌ڵام لێزان بوون به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی که هه‌موو شتێک له ده‌ست
بده‌یت، ته‌نانه‌ت ژیان.رێگای کارلیتۆ
فیلمی رێگای کارلیتۆ به‌رهه‌می برایان دێپالما 1993؛
مادیات و دارایی له "رێگای کارلیتۆ"دا توخمێکه که هه‌موو ده‌رگیری و کێشماکێشهکان به پێی ئه‌و خۆ ده‌رده‌خه‌ن. مادیات و دارایی هۆکارێکه که به دڵنیاییه‌وه ده‌کرێ بڵێیت له هه‌موو جیهاندا، هه‌موو مرۆڤه‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که به‌ده‌ستی بهێنن و زۆرترین ده‌گێری و گرژیییهکان به‌و هۆیه‌وه روو ده‌دات؛ به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م بایه‌خه واته مادیات و دارایی، مرۆڤ ده‌توانێت که به‌و سێ بایه‌خه‌که‌ی دیکه که له لایه‌ن ده‌یڤید ستێرهوه گه‌ڵاڵه کراوه، بگات.
ئالپاچینۆ که رۆڵی کارلیتۆ بریگانته ده‌گێڕێت له جیهانێکدا ژیان ده‌کات که به نه‌بوونی دارایی به سانایی تاوانبار ده‌کرێت و نابوود ده‌بێت هه‌ر بۆیه ده‌بێت که به‌رده‌وام یه‌خسیری ده‌ستی مافیا و جیرهخۆرانی بێت. ئه‌و له دنیایه‌کی پیس(کاباره)دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و هه‌ڵسووکه‌وته‌کانی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که له‌و جێگایه‌دا بێهیوایه.
ئه‌و له زه‌لکاوێکدا گیرۆده‌یه،ناچاره و ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا بێت. ئه‌و خوازیاری ئه‌مه‌یه که له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌ته‌واو مانا دوور بکه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ریش پاره‌ی ده‌وێت به‌س به هۆی ئه‌وه‌یه که ژیانێکی بێکهڵکهڵه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا-گیل(پنهلۆپه ئانمیلێر)- بباته سه‌ر، به دوور له جه‌نایه‌ته‌کانی مافیا.
ئه‌و له دووی گه‌یشتن به به‌هه‌شته ونبووه‌که‌یه‌تی واته ده‌یه‌وێت بڕوات بۆ مه‌یامی که ته‌قدیر به شێوازێکی دیکه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. فیلم له‌و جێگایه‌که‌وه ده‌ست پێده‌کات که کۆتایی ژیانی کارلیتۆ ده‌ستی پێکردووه و له کاتێکدا که کارلیتۆ له سه‌ر برانکاردێکدا راکشاوه، به جووڵه‌ی پێچه‌وانه و گه‌ڕانی کامێرا و مۆنۆلۆگی کارلیتۆ که باس له یاده‌وه‌رییه‌کانی رابردووی ده‌کات.
هه‌موو میزانسێنهکانی ده‌رهێنه‌ر له خزمه‌تی به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی ته‌وه‌ری فیلمدایه. کارلیتۆ بێزاره له ئازادی و سه‌ره‌رۆیی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ده‌ورووبه‌ریدا بوونیان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش ته‌نانه‌ت هه‌ڵسووکه‌وتێکی ناشرین و دژه‌ئه‌خلاقی له‌و نابینین؛ به‌ڵام مهحامییهکهی(وه‌کێڵ) کاینفێڵد(شان پهن) که کارلیتۆ به هۆی هه‌وڵی ئه‌وه‌وه له زیندان ئازاد بووه و خۆی به‌قه‌رزداری ده‌زانێ به هۆی ده‌رگیری له‌گه‌ڵ مافیادا ده‌کوژرێت. له سێکانسی کۆتایی مێترۆ(شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌وینی)دا،له دوای شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ مافیادا له کاتێکدا کارلیتۆ له شه‌ڕه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه و به‌ره‌و خێزانه‌که‌ی دێت، له لایه‌ن بلانکۆوه ده‌کوژرێت...
تهلما و لۆییز
فیلمی تهلما و لۆییز به‌رهه‌می ریدڵی سکات 1991؛
ژن له تهلما و لۆییزدا ته‌وه‌ری سهرکهییه،"به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م پێش مه‌رجه‌ی که کچان و ژنان سووک و چرووکتر له کوڕان و پیاوانن و ئه‌م ده‌مارگرژییه که له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا ناسراوه پێکه‌وه هاوده‌نگ ده‌کات".
ژن له کۆمه‌ڵگای رۆژئاوادا رۆڵێکی پاسیڤی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که فه‌یله‌سووفانێک وه‌ک جولیا کرسیتوا له ژێر کاریگه‌ری لاکان و نووسه‌رانێک له وێنه‌ی جیمز جۆیس و ڤیرجینیا ڤۆڵف لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی ره‌سه‌نی ژنان بوون، به‌ڵام له ژن وه‌ک کاڵایه‌ک که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که فیلمی "تهلما و لووییز" به‌رهه‌مێکی فمینیستییه
و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که رۆڵی ژنان له ئاستی رۆڵی پیاواندا به‌رجه‌سته
بکاته‌وه و رواڵه‌تێکی سووک له پیاوان پیشان بدات، به‌ڵام ئه‌و رۆڵه له
کۆتاییدا له زه‌لکاوی سیاسه‌تدا که هێزێکی پیاوانه‌یه ون ده‌بێت.
کۆمه‌ڵگایه‌ک که ریدڵی سکات له فیلمی تهلما و لووییزدا پیشانی ده‌دات کۆمه‌ڵگایه‌کی ماندوویی خولقێنه، له‌م فیلمه‌دا تهلما و لووییز سه‌فه‌رێکی بێگهڕاننهوه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌که‌ن؛ ئه‌وان بۆ رابواردنی له جیهانی بچووکی خۆیان ده‌چنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام خێرا رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه،ده‌ست درێژی له لایه‌ن پیاوێکه‌وه که به‌س له دووی چێژێکی کاتیدایه؛به‌ڵام ئایا هه‌موو پیاوان له‌و چه‌شنه‌ن؟ له روانگه‌ی زۆربه‌ی ژنانی رۆژئاواوه زۆربه‌ی پیاوان له‌م چه‌شنه‌ن، دواتر تهلما و لووییز به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی کافه‌که‌دا تۆله‌ی خۆیان له پیاوه‌که ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام رووداوه‌که لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات؛ ئه‌وان نایانه‌وێت وه‌ک ژنانی دیکه گوێ به‌و شتانه نه‌ده‌ن و هه‌ستی خۆ به‌که‌م زانینی ژنانه به چه‌ک که هێمایه‌کی پیاوانه‌یه قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ سایه‌قی ترهیلییهکهدا به شێوازێکی دیکه هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ن.له درێژایی رێگاکه‌دا هێدی هێدی له جوانییه‌کانی ژنانهییان که‌م ده‌بێته‌وه و روو له توند و تیژی ده‌که‌ن...
ده‌ره‌نجام:
له نێوان ده‌روونشیکاری و سینه‌مادا پێوه‌ندییه‌کی لێکنه‌پچڕاو بوونی هه‌یه، چونکوو سینه‌ما هونهریكه که به پێی خه‌یاڵ و وههم بنیات نراوه و زیندوو بوونی ئه‌م هونه‌ره رازی پێوه‌ندی فرۆیده له‌گه‌ڵ شێوه‌کارانی سووریالیستدا(به تایبه‌ت ساڵوادۆر داڵی)؛ ئه‌م شێوه‌کارانه هه‌مان شت ده‌کێشنه‌وه که فرۆید به‌دوویدا ده‌گه‌ڕا، دواتر ئه‌مه به هۆی سینه‌ماوه باشتر به‌رجه‌سته بووه‌ته‌وه و ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی هه‌ندێ که‌سه‌وه فرۆیدیسم زانستی لێکدانه‌وه‌ی هێزه ده‌روونییه‌کانه، له هه‌مان کاتیش‌دا زانستێکه که له به‌رامبه‌ر ئازادی مرۆڤه‌کان و هۆکاری ناهومێدییهکانیان و سه‌رکه‌وتنه‌کانیان به‌رپرسیاره و له‌م روانگه‌یه‌وه هاوتای تیۆرییه‌کی سیاسی رادیکاڵه. له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ره‌زامه‌ندی خۆدرهنجاندنی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌گه‌ڵ سازگاری ئهویدیرهنجاندنی بێ ده‌سه‌ڵاته‌کاندا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن فرۆید تاکه که‌سێکه که ده‌توانێت بۆ ئازاره مرۆییه‌کان وه‌لامێک بدۆزێته‌وه.
سه‌رچاوه:
روان‌شناسی سیاسی در سینما؛نویسنده: حسن خانمحمدی،مجله سینه‌ما و تئاتر،سال سوم،شماره چهاردهم،مرداد 1375، ص34-37

تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له "ژماره‌ی 103ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات"دا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.