له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌ر چه‌مکێکدا کۆمه‌ڵێک پرسیار
خۆ قوت ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌ی که له چه‌مکی هه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری
کوردی‌دا به بێ ده‌مارگرژی ده‌بێت شرۆڤه‌ی بۆ بکرێت و لێکبدرێته‌وه وه‌ڵام دانه‌وه
به‌م پرسیارانه‌یه:مێژووی زانکۆ له کوردستاندا و هه‌بوونی خوێندکاری کورد چه‌نده
دوور و درێژه؟ بزووتنه‌وه چییه؟ خوێندکاری کورد تا چ راده‌یه‌ک توانیویه‌تی هه‌بوونی
خۆی بسه‌لمێنێ؟ خوێندکاری کورد تا چ راده‌یه‌ک توانیوته‌ی رێکخستنێکی له‌و چه‌شنه
درووست بکات که ببێته ده‌نگ که جووڵه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی به‌دواوه بێت که وه‌ک
بزووتنه‌وه پێناسه بکرێت و...
ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێک پرسیاری دیکه بوونی هه‌یه که بۆ روون بوونه‌وه‌ی پێگه‌ی خوێندکاری کورد له پێکهاته‌ی جم و جووڵه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێت یه‌که به یه‌که ئاوڕیان لێبدرێته‌وه.
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام بینه‌ری جم و جووڵه‌کان و پێشه‌نگایه‌تی خوێندکاری کورد بووه تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ئه‌م جم و جووڵانه به بزووتنه‌وه ناوزه‌د ده‌کرێت؛ تا چ راده‌یه‌ک تێکۆشانه‌کانی خوێندکاری کورد نزیک له پێناسه‌ی بزووتنه‌وه‌یه؟
باتامۆر به‌م شێوه‌یه بزووتنه‌وه پێناسه ده‌کات: بزووتنه‌وه تێکۆشانێکی به‌کۆمه‌ڵه بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه بردن یان خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆڕ و گۆڕان له کۆمه‌ڵگادا؛ که خۆی به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایه پێکده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی، تایبه‌تمه‌ندی که‌متر به‌ڕێکخراو بوونیه‌تی که له‌وانه‌یه له‌ودا هیچ جۆره ئهندامهتییهکی رێک و پێک به سانایی بوونی نه‌بێت(له‌وانه‌یه هیچ چه‌شنه کارتێکی پێناس و ئه‌ندامه‌تی بوونی نه‌بێت)،جگه له‌وه له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت بنکه یان پێگه‌یه‌کی ناوه‌ندی بوونی نه‌بێت...(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ندێ سه‌رنج بده‌ینه مێژووی خوێندکاری کورد له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا، به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێنه‌دانی هیچ چه‌شنه مۆڵه‌تێک که خوێندکاری
کورد بتوانێت رێکخراوێک دابمه‌زرێنێت، به پێی ئه‌و رێژه زۆره‌ی خوێندکاری کورد
له شاره‌کانی کوردستان و ئێران‌دا، و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به پێی ئه‌و
تێکۆشانه به کۆمه‌ڵه‌ی که له زانکۆکان‌دا له خوێندکارانی کورد دهبیرنیت و جگه
له‌وه‌ش به پێی ئه‌و گرژییانه‌ی که به‌ره‌وڕووی خوێندکاری کورد بوه‌ته‌وه ده‌توانین
بڵێین که بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی، ده‌سته‌واژه‌یه‌کی ره‌مه‌کی نییه و به
پێی بنه‌مایه‌کی کارکردی پڕ به پێستی جم و جووڵه‌کانی خوێندکارانی کورده؛ بۆ
روون بوونه‌وه‌ی باسه‌که‌دا لێره‌دا ئاوڕێک له مێژووی زانکۆ له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا دهدهیهنهوه.ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێک پرسیاری دیکه بوونی هه‌یه که بۆ روون بوونه‌وه‌ی پێگه‌ی خوێندکاری کورد له پێکهاته‌ی جم و جووڵه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ده‌بێت یه‌که به یه‌که ئاوڕیان لێبدرێته‌وه.
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، کۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام بینه‌ری جم و جووڵه‌کان و پێشه‌نگایه‌تی خوێندکاری کورد بووه تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ئه‌م جم و جووڵانه به بزووتنه‌وه ناوزه‌د ده‌کرێت؛ تا چ راده‌یه‌ک تێکۆشانه‌کانی خوێندکاری کورد نزیک له پێناسه‌ی بزووتنه‌وه‌یه؟
باتامۆر به‌م شێوه‌یه بزووتنه‌وه پێناسه ده‌کات: بزووتنه‌وه تێکۆشانێکی به‌کۆمه‌ڵه بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه بردن یان خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆڕ و گۆڕان له کۆمه‌ڵگادا؛ که خۆی به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایه پێکده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی، تایبه‌تمه‌ندی که‌متر به‌ڕێکخراو بوونیه‌تی که له‌وانه‌یه له‌ودا هیچ جۆره ئهندامهتییهکی رێک و پێک به سانایی بوونی نه‌بێت(له‌وانه‌یه هیچ چه‌شنه کارتێکی پێناس و ئه‌ندامه‌تی بوونی نه‌بێت)،جگه له‌وه له‌وانه‌یه ته‌نانه‌ت بنکه یان پێگه‌یه‌کی ناوه‌ندی بوونی نه‌بێت...(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
زانکۆ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا:
له ئێران‌دا زانکۆی نوێ و سه‌رده‌میانه‌وه سه‌ره‌تا له تاران دامه‌زراوه، زانکۆی تاران ئێسته‌ش که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌کانی خوێندی باڵایه له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له ساڵی 1313(1934) به پشتیوانی ره‌زاشا دامه‌زراوه، دوا به دوای زانکۆی تاران زانکۆکانی دیکه له شاره‌کانی دیکه‌دا دامه‌زراوه.
مێژووی دامه‌زراندنی زانکۆ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پاشایه‌تی که سه‌ره‌تا سی ساڵ دوای دامه‌زراندنی زانکۆی تاران له شاری ورمێ له ساڵی 1344(1965) زانکۆی ره‌زاییه دامه‌زرا که دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی‌دا نێوه‌که‌ی بۆ زانکۆی ورمێ گۆڕدرا. حه‌وت ساڵ دوای دامه‌زراندی زانکۆی ره‌زاییه، له شاری کرماشان‌دا له ساڵی 1351(1972) زانکۆیه‌ک له ژێر ناوی زانکۆی رازی کرماشان به هه‌وڵ و ماندوو بوونی فه‌ره‌یدوونی موعته‌مید وه‌زیری دامه‌زرا، و دواتر له ساڵی 1353(1974) دیسان هه‌ر به هه‌وڵی به‌ڕێز موعته‌مید وه‌زیری له شاری سنه دانشسه‌رای عالی وه‌ک لقێک له زانکۆی ته‌ربیه‌ت موعه‌لیمی تاران ده‌ستی به کار کرد که دواتر بوو به ژێرشاخه‌ی زانکۆی رازی کرماشان،ئه‌م زانکۆیه له ساڵی 1370(1991) له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئێرانه‌وه به فه‌رمی وه‌ک "زانکۆی کوردستان" ناسرا.
له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، و دامه‌زرانی زانکۆی ئازاد،له ساڵی 1362(1983)دا زانکۆی ئازادی سنه دامه‌زرا و دواتر له زۆربه‌ی شاره کورده‌کاندا به‌شێک له زانکۆی ئازاد کرایه‌وه، که هه‌نووکه هه‌موو شاره کوردییه‌کان زانکۆی ئازادیان تێدایه. به دامه‌زرانی زانکۆی په‌یامی نوور له ئێران‌دا هه‌نووکه زۆربه‌ری شاره‌کان "زانکۆی په‌یام نووری"یشیان تێدا دامه‌رزاوه.
رێژه‌ی زانکۆکان له ئێران‌دا هێنده به‌ربلاوه که لانیکه‌م له هه‌ر شارێکدا زانکۆیه‌ک تێیدا بوونی هه‌یه، که ئه‌مه ئاماژه‌یه به هه‌بوونی رێژه‌یه‌کی زۆری خوێندکار له ئێران‌دا و هه‌ر به‌و پێیه‌ش له کوردستاندا.
خوێندکاری کورد :
مه‌به‌ست له خوێندکار، ئه‌و که‌سه‌یه که له زانکۆ‌دا خه‌ریکی خوێندنه و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌کی له‌و چه‌شنه‌یه که له خه‌ڵکانی دیکه جیای ده‌کاته‌وه، خوێندکار به هۆی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌کانی ئاکادمیک و هه‌بوون له که‌شێکی ئاکادمیکدا و هه‌روه‌ها به پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ته‌مه‌نییه‌وه وه‌ک چاوی تیژی کۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگادا خاوه‌ن هه‌ڵوێسته.
خوێندکاری کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا مێژوویه‌کی دوور و درێژی نییه و ده‌توانین بڵێین نزیک به په‌نجا ساڵ له‌وه پێش(ده‌یه‌ی چلی هه‌تاوی، واته ده‌یه‌ی شه‌ستی زایینی) یه‌که‌مین خوێندکاره‌کانی کورد روویان له زانکۆکانی ناوه‌ندی ئێران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران کرد.
پێش له شۆڕشێ گه‌لانی ئێران به‌ره به‌ره رێژه‌ی خوێندکارانی کورد رووی له زیادبوون کرد، هه‌ر ئه‌و خوێندکاره کوردانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه توانیان ببنه پشکۆیه‌ک بۆ هه‌ڵایسانی جم و جووڵێکی به‌کۆمه‌ڵ و به گوڕ، که دواتر بوون به به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و خوێندکارانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه(که دواتر هدنێ له‌و خوێندکارانه تێکه‌ڵ به حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوون و به‌شی هه‌ره زۆریان حیزبێکی نوێیان له ژێر نێوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران دامه‌زراند) سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی نیمچه رێکخستنێکی خوێندکاری(هه‌ڵبه‌ت نه‌ک به‌رفراوان!) چالاکییه‌کانیان له قه‌باره‌یه‌کی دیکه‌دا بوو که ناکرێت وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی چڕ و پڕی خوێندکاری نێو زانکۆ چاوی لێبکرێت.
له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران، و پێش هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستان، خوێندکاره کورده‌کان که به‌کرده‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشدا چالاک بوون توانیان کاریگه‌رییه‌کی زۆر له سه‌ر خه‌ڵک دابنێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆری نه‌خایاند و له ژێر زه‌ختی هێرشی کۆماری ئیسلامی‌دا حیزبه کوردییه‌کان ناچار کران وڵات به‌جێ بهێڵین.
له ئاوه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا و به له‌به‌رچاوگرتنی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی(انقلاب فرهنگی) کۆماری ئیسلامی له زانکۆکان‌دا و ده‌رکردن و قه‌ڵاچۆ کردنی خوێندکاره‌کان و... ماوه‌یه‌کی زۆر پێویست بوو که زانکۆکان روتێکی ئاسایی به خویانه‌وه ببینین.
له دوای شه‌ڕی ئێران و عێراق گه‌ڵاڵه‌ی خوێندکاری بوومی و زانکۆی قوتبی و... گۆڕدرا بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن خوێندکارانی حاشیه‌ی ئێران بۆ ناوه‌ندی ئێران رابکێشن که نه‌کات زانکۆکانی پارێزگاکان ببێت به مه‌کۆ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات...
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ره به‌ره خوێندکاره کورده‌کان جگه له ورمێ و سنه و کرماشان و ئیلام روویان کرده زانکۆکانی ناوه‌ند و له ژیر کاریگه‌ری دۆخی ئیسلاحات له تاران‌دا توانیان هێدی هێدی وه‌ک ده‌نگ ده‌رکه‌ون.
ده‌نگی خویندکاری کورد
هه‌روه‌ها که ئاماژه‌ی پێکرا پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران، خوێندکاره کورده‌کان توانیان ببنه هۆی بزواندنی شۆڕشێکی له‌و چه‌شنه که پێشه‌نگایه‌تی شۆڕش بگرنه ده‌ست، خوێندکارانی کورد به هۆی که‌م بوونی رێژه‌یان له نێو زانکۆکان‌دا بیریان له گواستنه‌وه‌ی پانتایی چالاکی له زانکۆوه بۆ نێو دڵی کۆمه‌ڵگای کوردستان کرده‌وه، ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان، چه‌وساندنه‌وه‌ی سیستماتیکی نه‌ته‌وایه‌تی له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه، چه‌وساندنه‌وه‌ی دووقاتی خه‌ڵکی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشی کورد له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات خۆجێییه‌کانه‌وه(ئاغا،ده‌ربه‌گ و...) و...
هه‌ر ئه‌م هۆکارانه ئه‌و رێژه که‌مه‌ی خوێندکاری کوردی هێنایه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که هه‌وڵ نه‌دات که داخوازییه‌کانی له رێکخراوه سنفی و خوێندکارییه‌کانی نێو زانکۆ‌دا ببینێته‌وه هه‌ر بۆیه مه‌یدانی خه‌باتی گواسته‌وه بۆ کوردستان.
له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و هه‌ره‌س هێنان و سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای گه‌لی کورد له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه چیدی خوێندکاری کورد له ژێر تیغی گوزینشدا نه‌یتوانی سهرههڵێنێت.له‌و ساڵانه‌دا "دفتر تحکیم وحدت" سه‌ره‌تا له ژێر ناوی ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌کانی خوێندکاران له زانکۆکان‌دا سه‌ریهه‌ڵدا و دواتر خۆی به هێمای بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له ئێران‌دا پێناسه ده‌کرد و له پازده‌ساڵی سه‌ره‌تای ده‌سه‌لاتی کۆماری ئیسلامی‌دا تاکه ناوه‌ندی گشتی بڕواپێدراو بوو که له زانکۆکان‌دا چالاکی ده‌کرد.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رده‌وام له لایه‌ن خوێندکارانی دیکه‌وه گله‌یی له خوێندکاره کورده‌کان ده‌کرا که به هیچ شێوه‌یه‌ک نزیکی "دفتر تحکیم وحدت" نابنه‌وه و نایانهه‌وێت که چالاکی رێکخراوه‌یی بکه‌ن، له راستیدا دووری گرتنی خوێندکاره کورده‌کان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ پێکهاته‌ی "دفتر تحکیم وحدت" و فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنی؛ هه‌ر بۆیه خوێندکاره کورده‌کان قه‌د نه‌یانتوانی وه‌ک ناوه‌ندێکی خۆیی چاوی لێ بکه‌ن و لێی نزیک ببنه‌وه.
یه‌که‌مین هه‌وڵی بهڕیکخراوه بوونی خوێندکارانی کورد له زانکۆکان‌دا دهگهڕێهتوه بۆ بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی گۆڤاره خوێندکارییه‌کان، له‌و سه‌رده‌مه‌دا "گۆڤاری راڤه" له زانکۆی تاران‌دا توانی رچه‌شکێن بێت و به شێوازێکی زانستی و ئاکادمێک ئاوڕ له چه‌مکه سیاسییه‌کان و کۆمه‌ڵگای کوردستان بداته‌وه، دواتر له زۆربه‌ی زانکۆکان‌دا خوێندکارانی کورد توانیان له رێگای گۆڤاره خوێندکارییه‌کانه‌وه ببنه خاوه‌نی ده‌نگی خۆیان.
گۆڤاره کوردییه‌کان له زانکۆکانی ئێران‌دا گه‌شه‌یان کرد و بوونه جێگای متمانه‌ی سه‌رجه‌م خوێندکاره کورده‌کان و بگره سه‌ر جه‌م خه‌ڵکی کوردستان، زۆربه‌ی گۆڤاره خوێندکارییه‌کانی کورده‌کان له زۆربه‌ی شاره کورده‌کاندا له سه‌ر ره‌فه‌ی رۆژنامه فرۆشییه‌کاندا داده‌نرا و وه‌ک ده‌نگی خوێندکاری کورد چاوی لێده‌کرا...
له سه‌رده‌می خولی دووهه‌می ئیسڵاحات له ئێران‌دا ئه‌و ره‌وته به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ته‌نانه‌ت له دوورترین زانکۆکانی ئێرانیشدا، بۆ وێنه(زانکۆی زاهیدان) خوێندکاره کورده‌کان خاوه‌نی گۆڤاری کوردی خۆیان بوون.
له ساڵی 1384(2005)دا یه‌که‌مین رێکخراوی خوێندکاری کوردی له ژێر ناوی یه‌کیه‌تی دیموکراتیکی خوێندکارانی کورد له سنه به بێ بوونی مۆڵه‌ت! دامه‌زرا به‌ڵام تا هه‌نووکه‌ش ئه‌و رێکخراوه‌یه به شێوه‌ی فه‌رمی مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گرتووه!.
ئه‌و ره‌وته‌ی که له گۆڤاره خوێندکارییه‌کانه‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو درێژه‌ی بوو تاکوو ئه‌وه‌ی که له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری ئهحمهدینژاددا ده‌سه‌ڵات به توندوتیژی به‌ره‌وڕووی خوێندکاره کورده‌کان بوویه‌وه، بۆ وێنه له 16ی سه‌رماوه‌زی 1386(2007)، له رێوڕه‌سمی رۆژی خوێندکاردا جگه له زانکۆی شاره کورده‌کان له زانکۆکانی تاران، ته‌ورێز و... خوێندکاره کورده‌کان رۆڵی سه‌ره‌کییان له‌و رێوڕه‌سمانه‌دا گێڕا؛ ئه‌و به گوڕ به‌شداری کردنه بووه هۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌کان و کۆمه‌ڵێک له خوێندکاره کورده‌کان ده‌ستبه‌سه‌ر کران؛ دوا به دوای ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی خوێندکاره کورده‌کان رۆژنامه‌ی"یالثارات" به‌م تیترهوه باسی له خوێندکاره کورده‌کان کرد: "هجوم مارهای سمی به دانشگاهها"... بێگومان مه‌به‌ست له "مارهای سمی" خوێندکاره کورده‌کان بوو!.
چه‌ند مانگ دوای ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکردنانه خوێندکاری کورد "شه‌هید ئیبراهیم لوتفووڵاهی" له سنه ده‌سته‌به‌سه‌ر کراو و حه‌فته‌یه‌ک دوای ده‌ستبه‌سه‌ر کردنه‌که‌ی له زینداندا شه‌هید کرا.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌شێک له ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی دیموکراتیکی خوێندکارانی کورد له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و به‌ره‌وڕووی توندوتیژی بوونه‌وه‌ته.
ده‌ره‌نجام:
به پێی ئه‌و ئاماژه کورته‌ی که به مێژووێ خوێندکاری کورد کرا، بێگومان خوێندکاری کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا خاوه‌نی ده‌نگێکی تایبه‌ته، تێکۆشانی به‌کۆمه‌ڵی خوێندکارانی کورد له راستای به‌رز کردنه‌وه ده‌نگی خوێندکاره کورده‌کانه که داخوازییه‌کانیان جگه له داخوازی خوێندکاریی پێوه‌ندی به شوناسی تاکی کورده‌وه هه‌یه، شوناسێک که سه‌ره‌ڕای گوشاری له راده‌به‌ده‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌رگری کردووه و گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مێژووییه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی که باس کرا تا ئێستا خوێندکاری کورد خاوه‌نی ناوه‌ندێکی فه‌رمی نه‌بووه که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه مۆڵه‌تی پێدرابێت، قه‌باره‌ی چالاکیه‌کانی خوێندکاره کورده‌کان به به‌ربڵاوی ئه‌و زانکۆیانه‌یه که خوێندکاری کوردی لێیه و به هه‌زاران که‌س له‌و بازنه‌یه‌دا چالاکن و به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی تووندوتیژی هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی نێو زانکۆ(حراست) و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کوردی هیچ کات نه‌یوستووه که چالاکی ژێرزه‌مینی و نایاسایی بکات، به‌ڵام هاوکاتیش له‌و هێز و گوشارانه‌ی که رووبه‌ڕووی بوه‌ته‌وه سڵی نه‌کردوه و له هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌کانیدا به‌رده‌وام بووه.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له "پاشکۆی ژماره‌ی 103ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات تایبه‌ت به: کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران"دا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.