هونه‌ر له روانگه‌ی "ئه‌ره‌ستوو" و "ئه‌فلاتوون"ـه‌وه
(جوانی و ناشرینی هونه‌ر)
و:جه‌مشید به‌هرامی
(جوانی و ناشرینی هونه‌ر)
و:جه‌مشید به‌هرامی
هه‌روه‌ها که ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن؛ ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به بایه‌خی هونه‌ر له کۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا هاوده‌نگ نه‌بوون؛ ئه‌فلاتوون
هه‌وڵیده‌دا هونه‌رمه‌ندان له خاڵه سه‌رپشکه‌کانی کاریگه‌ری پۆزۆتیڤ له کۆمه‌ڵگای
خۆیدا، بێ‌به‌ش بکات، له کاتێکدا ئه‌ره‌ستوو تێده‌کۆشا رێدۆزێکی جیددی بۆ کاریگه‌رییه
شیاوه‌کانی هونه‌ر په‌ره پێ‌بدا.
ئه‌م خاڵه جێگای سه‌رنجه که ئه‌وان بیروڕاگه‌لی جیاوازیان له سه‌ر هونه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام روانگه‌کانیان پشتبه‌ستوو به گریمانه‌گه‌لێکی هاوبه‌ش بوو، هه‌ردووکیان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون هونه‌ر جۆرێک له لاسایی کردنه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌رنجیان ده‌دایه لێهاتوویی هونه‌رمه‌ند بۆ کاریگه‌رییه‌کی گرنگ که له سه‌ر دیتران هه‌یبوو.
کارکردی لاساییکه‌ره‌وه‌ی هونه‌ر له روانگه‌ی ئه‌فلاتوونه‌وه په‌ره پێدانی دوور بوونه‌وه‌ی هونه‌ره له حه‌قیقه‌ت؛ به‌ڵام له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه، هونه‌ر جۆرێک له هه‌ستی هۆگرایه‌تی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه، که‌ڵک وه‌رگرتن له راسته‌قینه‌یه‌ک که هونه‌ر بۆ لاسایی کردنه‌وه ده‌ریده‌بڕێت ره‌وتی لاساییکردنه‌وه‌یه.
تواناییه سروشتییه‌کان و که‌م و کورتی لاساییکردنه‌وه له وێنه‌ی جۆرێک له ده‌ڕبڕینی هونه‌ری، له‌وانه‌یه ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی لێبکه‌وێته‌وه که چۆن روانگه دژبه‌ره‌کانی ئه‌م دو فه‌یله‌سووفه سه‌باره‌ت به هونه‌ر، ده‌توانێت له پێشه‌کییه‌کی به‌ڕواڵه‌ت لێکچووه‌وه په‌ره بستێنێ و بڵاوه بکات.
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م دوو فه‌یله‌سووفه روانگه‌ی جیاوازیان سه‌باره‌ت به راسته‌قینه هه‌یه؛ گریمانه‌کانیان سه‌باره‌ت به حه‌قیقه‌ت،زانست، و چاکه به شێوازی راسته‌وخۆ له سه‌ر بڕواکانیان سه‌باره‌ت به هونه‌ر کاریگه‌ری داده‌نێت.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
له روانگه‌ی ئه‌فلاتوونه‌وه هونه‌ر لاسایی جیهانێک ده‌کاته‌وه که زۆر پێشتر، له راسته‌قینه‌ی ره‌سه‌ن واته حه‌قیقه‌ت دوور بوه‌ته‌وه؛ حه‌قیقه‌ت به‌س له هه‌ڵبژێری هزریدا خۆ ده‌رده‌خات، حه‌قیقه‌ت له ئۆبژه په‌یوه‌سته‌کان راسته‌قینه‌تره و ئه‌مه ناته‌بایی‌یه‌که. سروشتی گشتیی چ‌شتێک، واته بیرۆکه و بیچمه‌کانی، له خۆی راست‌تره؛ هه‌ر بۆیه گرنگتر له جه‌وهه‌ر و سروشتی جه‌سته‌یی‌یه‌که‌یه‌تی.
جیهانی فیز‌یکی، جیهانی ده‌رکه‌وته ئه‌زموونکراوه‌کان به هۆی هه‌سته‌کانه‌وه‌یه، و راسته‌قینه‌ی ره‌سه‌ن نییه، جیهانی فیز‌یکی ئاشکرا، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له جیهانی گشتی بیچمه‌کانه. بینراوه‌کان و ئه‌زموونه‌کانی مرۆڤ به پێی ئه‌م رانگدانه‌وانه‌یه؛ هه‌ر بۆیه به گشتی جێگای گومانه، به واتایه‌کی باشتر، به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامی هه‌ر ئاکارێکی مرۆیی " راڤه‌یه‌کی لێڵ و ناڕوونه بۆ حه‌قیقه‌ت " چونکوو له روانگه‌ی ئه‌فلاتوونه‌وه ناسینی حه‌قیقه‌ت و چاکه له راستیدا یه‌کێکه، ئه‌و پاکانه بۆ حاشا کردن له جیهانی فیز‌یکی ده‌کات، به پێی ئه‌مه‌ی که هزر به ته‌نیا، ژیریه‌تی و له کۆتاییدا مرۆڤتر بوون قه‌بووڵ ده‌کات.
هونه‌ر له حه‌قیقه‌تی ره‌سه‌ن دوور بووه‌ته‌وه؛ هونه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا کۆپییه‌کی ناته‌واوه له جیهانه ئاشکراکان، هونه‌ر لاسایی کردنه‌وه‌یه و له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌ی ره‌سه‌ندا که له‌ڕاستیدا حه‌قیقه‌ته، پێوه‌ندییه‌ک پێک ناهێنیت.
ئه‌ره‌ستوو له رێگه‌ی پێشه‌کییه‌کی ته‌واو جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌فلاتووندا، له راسته‌قینه نزیک ده‌بێته‌وه؛ ئه‌و به‌راستی حاشا له روانگه‌کانی مامۆستا پێشوه‌که‌ی خۆی(ئه‌فلاتوون) ناکات.
له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه جیهان له کۆمه‌ڵه جۆراوجۆره‌کانی و به‌ربڵاوی هه‌موو پارچه و به‌شه‌کاندا بوونی هه‌یه، ئه‌م به‌شه جۆراوجۆرانه بۆ بینینی مرۆڤ و شرۆڤه و توێژینه‌وه‌ی ئه‌و له‌بار و ئاوه‌ڵایه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ناسینی به‌ربڵاوی حه‌قیقه‌ت هه‌میشه سه‌رتر له تێگه‌یشتن و ئاوه‌زی مرۆیی بووه، به‌ڵام ناسینی حه‌قیقه‌ت و چاکه درووست له جیهاندا ده‌بینرێت و به ئاشکرا پێک دێت. تێگه‌شتن له حه‌قیقه‌ت یان لانیکه‌م رۆشتن به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌بوونی راسته‌قینه‌ی چشته‌کان له چۆنیه‌تی‌یان گرنگتر بێت.
ئه‌رستوو پێشهاتێکی کورت و له‌به‌رده‌ست وه‌کوو ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌یشتن به مانایه‌کی گشتی لێکده‌داته‌وه؛ ئه‌و ده‌ڵێت سیسته‌مێکی گشتی له توێژینه‌وه بۆ وتارێکی په‌یدۆزانه‌ی هه‌ر به‌شێک له کۆ بوونی نییه؛ به‌شه جیاوازه‌کان، شێوازگه‌لێکی جیاواز بۆ لێدوان ده‌خوازێت.
له کتێبی "بووتیقا" دا، ئه‌ره‌ستوو هه‌وڵ ده‌دات رێدۆزێکی جیددی پێشکه‌ش بکات، ئه‌و سیستمێکی نه‌گۆڕ و ستاندارد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن (که به‌س تراژدیا له خۆ ده‌گرێت) پێشکه‌ش ناکات.
تراژدیا بۆ لاساییکردنه‌وه‌ی جیهانی ئاڵۆز له چالاکییه مرۆییه‌کاندا تێده‌کۆشێت، سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌مانه تراژدیا هێشتاکه به‌شێکه له جیهانێکی گه‌وره‌تر؛ جیهانێک که ئاڵۆزتر له هه‌بوونی هه‌ڵسووکه‌وته مرۆییه‌کانه؛ تراژدیا ده‌رخسته‌ی داخوازی مرۆڤ بۆ لاساییکردنه‌وه‌یه، چونکوو ئه‌ره‌ستوو ده‌ڵێت هه‌موو مرۆڤێک له رێگای لاساییکردنه‌وه‌وه فێر ده‌بێت و ئێمه ده‌بینین که هه‌موو مرۆڤه‌کان چێژ له لاساییکردنه‌وه‌کانیان ده‌بن.
له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه کارکردی خۆبزوێنی تراژدیا، چییه‌تی سروشتییه‌کی، له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌دا گرێ ده‌دات؛ ره‌وتی راسته‌قینه‌ی لاساییکردنه‌وه که له لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت له گه‌ڵ تیۆری ئه‌ره‌ستوو سه‌باره‌ت به راسته‌قینه یه‌کده‌گرێته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی ئه‌فلاتوونی له‌و ته‌وه‌ره‌ی که لاسایی لێده‌کرێته‌وه بێ به‌ش له هه‌ر چه‌شنه ناسینێکی سرووشتییه؛ هونه‌رمه‌ند سێ پڵه له نواندنه‌وه یان تێگه‌یشتنی ره‌سه‌ن دوور بوه‌ته‌وه. بیچمی گه‌ڕۆک و نادیاری چ‌شتێک، ده‌رخسته‌ی جه‌سته‌ییه‌که‌ی و ناسینی ئه‌و چشته، قۆناخگه‌لێکی زۆره که هونه‌رمه‌ند ده‌بێت بیبڕێت. هونه‌رمه‌ند به‌س رواڵه‌ت و ده‌رکه‌وته‌ی چ‌شتێک، به‌بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له تێگه‌یشتن و ئاگاهی له سروشتی، ئه‌و چشته کۆپی ده‌کات. هونه‌رمه‌ند " لاساییکه‌ره‌وه‌ی دیمه‌نه‌کانه و زۆر له حه‌قیقه‌ت دووره ".
ئه‌فلاتووة پێی وایه حه‌قیقه‌تی هونه‌ر روون و ئاشکرا نییه، چونکوو هونه‌رمه‌ند له کاریگه‌ریدانان به سه‌ر کاردانه‌وه هه‌یه‌جانییه‌کاندا بینه‌رێکی به‌ته‌واو مانایه. ئه‌فلاتوون تێده‌کۆشێت حه‌قیقه‌ت له وێنه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سروشتی خۆی، له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی هونه‌رمه‌ندان دوور بکاته‌وه، ئه‌و هونه‌ر له وێنه‌ی ره‌وتی لاساییکردنه‌وه، به هه‌وڵێکی گرنگ به‌ڵام هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ر، سه‌رسه‌ری و ناته‌واو پێناسه ده‌کات.
ئه‌ره‌ستوو نایهه‌وێت بڵێت لاساییکردنه‌وه کۆپییه‌کی ناته‌واو له ته‌واو(ره‌سه‌ن) نییه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و لاساییکردنه‌وه له وێنه‌ی پرۆسه‌یه‌کی ڵێزانانه‌ی هه‌ڵبژاردن و گۆڕاندن وه‌سف ده‌کات.
هونه‌ر هه‌وڵده‌دات لاسایی هه‌ڵسووکه‌وته گشتی‌یه‌کانی مرۆڤ بکاته‌وه، هونه‌ر لاسایی له وه‌رده‌کارییه تایبه‌ته‌کانی هه‌ڵسووکه‌وتی مرۆڤ ناکاته‌وه. هونه‌رمه‌ند راسته‌وخۆ له دووی دیمه‌نی هه‌ڵسووکه‌وته گشتی‌یه‌کانی ژیانی مرۆیی ده‌گه‌ڕێت، ته‌وه‌رگه‌لێک له وێنه‌ی خۆشحاڵی و ئازار که ئاگاهانه به رووداو و تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێکی تایبه‌ت سنووردار ده‌بێته‌وه؛ بۆ وێنه شێعر ده‌توانێت له وێنه‌ی هه‌ڵسووکه‌وتی مرۆیی وه‌سف بکرێت. هه‌ڵسووکه‌وتێک که جۆرێکی نوێ له زمان ده‌دات به ده‌سته‌وه.
تراژدیا له وێنه‌ی کرداری لاسایی، زۆرتر له کۆپی کردنی راسته‌قینه نزیک ده‌بێته‌وه، چونکوو هونه‌رمه‌ند رۆڵێکی چالاکانه‌ی له‌م ره‌وته‌دا هه‌یه. هونه‌رمه‌ند خولقێنه‌ره، که‌سێکه که ورده‌کارییه سه‌ره‌کییه‌کان هه‌ڵده‌بژێرێت و له نێو هه‌مواندا هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌و شێوازێکی تایبه‌ت به به‌ری به‌رهه‌می هونه‌ریدا ده‌کات، ئه‌و خولقێنه‌رێکی ته‌ڵه‌که‌باز نییه.
مێژوونووس سه‌باره‌ت به راستی ته‌واوی پێڕستی رووداوه‌کان و چالاکییه‌کان تووشی دڕدۆنگی ده‌بێت، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند تێده‌کۆشێت به په‌ره‌پێدانی ورده‌کارییه‌کان و پیشاندانه‌وه‌ی هونه‌رییان، له رێگای جووڵاندنی هه‌سته کاتییه‌کانه‌وه چێژ به بینه‌ر ببه‌خشێت، ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات سه‌باره‌ت به حه‌قیقه‌تی هه‌بوونی مرۆڤ، بینه‌ر ئاگا بکاته‌وه.
له ڕوانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه ئه‌م هه‌وڵه بۆ گه‌یشتن به مانایه‌کی به‌ربڵاوتره له حه‌قیقه‌تی هه‌بوونی مرۆڤ؛ "پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشهاتێکی گشتی‌دایه که تراژدیا به‌نرختر ده‌کات"،نه‌ک ئه‌مه‌ی که تراژدیا به‌رده‌وام، به‌ته‌واو مانا و له هه‌موو کاتێکدا سه‌رکه‌وتوو بێت. ئه‌گه‌ر چی بایه‌خی تراژدیا، له بنه‌ڕه‌تدا پێوه‌ندی به پرۆسه‌ی لاساییکردنه‌وه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌س لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌نیا له جیهانی ناسراو نییه به‌ڵکوو لاساییکردنه‌وه‌یه‌که له جیهان، به‌و شێوه‌یه‌ی که ئه‌بێت ببێت.هونه‌رمه‌ند، بۆ نزیک بوونه‌وه و یه‌ک بوون له‌گه‌ڵ راسته‌قینه و دۆخی مرۆیی خۆی، بینه‌ر هان ده‌دات.
ئه‌ره‌ستوو جۆرێک شێوازی شرۆڤه په‌ره‌پێده‌دات، یارمه‌تی تاکه‌کان ده‌دات تاکوو تێبگه‌ن که چۆن تراژدیا (به شێوازی هزری و کرداری) له به‌شه‌کانیدا له وێنه‌ی یه‌که‌یه‌کی ته‌واو به‌ڕێووه ده‌چێت. تراژدیا ئاسان کاری ده‌کات، له‌وانه‌یه شێوازێکی دیکه له گه‌ڕان و شرۆڤه‌ش بدۆزرێته‌وه و په‌ره‌ی پێبدرێت. شیوازێک که هێدی هێدی رێ‌نوێن بێت و له ئامانجێک نزیک بێته‌وه، شێوازێک که به گشتی له ناسین و به‌تایبه‌ت ناسینی چاکه‌دا به‌که‌ڵک بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تراژدیا لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واوه، به‌ڵام له روانگه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌وه، له بنه‌ڕه‌تدا چالاکییه‌کی به‌ڕه‌وشت و ئاکاری‌یه.
ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌ره‌ستوو له هونه‌ر، جۆری روانینی ئه‌فلاتوون بۆ حه‌قیقه‌ت ده‌بات ژێر پرسیاره‌وه، چونکوو له روانگه‌ی ئه‌فلاتوونه‌وه هونه‌رمه‌ندان بانگه‌شه ده‌که‌ن لاساییکردنه‌وه‌که‌یان ده‌توانێت له‌گه‌ڵ چییه‌تی راسته‌قینه‌ی چشته‌کاندا پێوه‌ندی پێک بێنێت، گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌م پێویستیه بۆ رێدۆزێکی جیددی هێدی هێدی وه‌ک چالاکییه‌کی هزری دێته ئه‌ژمار و هونه‌ر چالاکییه‌کی به‌نرخ له‌به‌رچاو ناگیردرێت.
هونه‌ر که‌لێنێک له نێوان حه‌قیقه‌ت و جیهانی ئاشکرادا درووست ده‌کات و بانگه‌شه‌ی هونه‌رمه‌ند به پێی ناسین به شێوازی هێمایین، سروشت و حه‌قیقه‌تی چشته‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له یۆتۆپیا و ئارمانشاری ئه‌فلاتوون یان له کۆمه‌ڵگا راسته‌قینه‌که‌ی ئه‌ودا، هونه‌ر ده‌ستکه‌وتی ناسین و نزیک بوونه‌وه له چاکه به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌کاته‌وه، خاڵێکی جێ سه‌رنجه و له هه‌مان کاتیش‌دا له‌باره بۆ گشتاندن. "هێزێک که شێعر هه‌یه‌تی ئاستی کاریگه‌ریه‌که‌ی ده‌باته سه‌ره‌وه؛ شێعر به ئاسانی ده‌توانێت ته‌نانه‌ت چاکه به‌ره‌وڕووی زیان بکاته‌وه(ئه‌ژمارێکی که‌م به‌دی ده‌کرێت که زیانیان لێ ناکه‌وێت) و به دڵنیاییه‌وه هێز و گوڕی شێعر چشتێکی تۆقێنه‌ر و سامناکه.
هونه‌ر ناتوانێت بڵاوه به درۆکردن بدات و بانگه‌شه‌ی بۆ بکات و له‌م باسه‌دا بێ‌لایه‌ن بمێنێته‌وه؛ پێوه‌ندییه‌کی دوولایه‌نه بوونی هه‌یه. لاساییکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه، ئومێدگه‌لی هه‌ڵه بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت ده‌خولقێنیت. هونه‌ر له پرۆسه‌ی لاساییکردنه‌وه‌یدا یان ته‌واوه(که قه‌بووڵکردنی ئه‌م بانگه‌شه‌یه ساکار نییه) یان ناته‌واو، که له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌ک بێ‌نرخه، به‌ڵکوو به‌گشتی هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ حه‌قیقه‌ت؛ له‌م رووه‌وه ئه‌و جیهانه فیزیکی‌یه‌ی که ئه‌فلاتوون وه‌سفی ده‌کات، خۆی لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی که‌مڕه‌نگه له بیچمه حه‌قیقییه‌کان، هونه‌ریش کۆپییه‌کی ناته‌واوه له‌و و ده‌بێت بکه‌وێته ژێر چاوه‌دێری و کۆنتڕۆڵه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ر دوو فه‌یله‌سووفه‌که وشه‌ی لاساییکردنه‌وه بۆ هونه‌ر به‌کار ده‌به‌ن، به‌ڵام پێناسه‌ی هه‌رکامه‌یان به شێویه‌کی زۆر قووڵ جیاوازیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه. ئه‌م پێناسانه به مه‌به‌ستی درووست‌کردنی یه‌کانگیرییه‌ک له پانتایی فه‌لسه‌فه، هونه‌ر و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیردرێ؛ یان هونه‌ر له وێنه‌ی لاساییکردنه‌وه له سیسته‌مێکی دوورتر له حه‌قیقه‌ت یان لاساییکردنه‌وه‌یه‌ک له راسته‌قینه‌ی ده‌وروبه‌ری ئێمه‌یه. پرۆسه‌ی لاساییکردنه‌وه‌له هه‌ردوو مانادا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت، ره‌وتێک که روانگه‌یه‌کی تایبه‌ت له راسته‌قینه گه‌ڵاڵه ده‌کات. روانگه‌گه‌لێکی جیاواز که هه‌رکام له‌م دوو فه‌یله‌سووفه بڕوایان پێی هه‌یه.
له کاتێکدا ئاوه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌شوێنداچوونی جیاوازییه فه‌لسه‌فییه‌کانی تایبه‌ت به ره‌وته باوه‌کان و گرنگایه‌تی لاساییکردنه‌وه له هوونه‌ردا به سووده، ئه‌وه‌ی ئاشکراتره، تێگه‌یشتن له‌م خاڵه‌یه که زمان خۆی لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واوه له مانا، پێکهاته‌یه‌ک که بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌م جیاوازییانه ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت.
سه‌رچاوه:
http://www.subverbis.com
نووسینی : ستفان کۆنڤای، وه‌رگێڕان له ئینگلیزییه‌وه:زهرا زواريان.

.................................................
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 105ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتدا چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه.