سه‌رده‌مانێک له‌م هه‌واره پچڕ پچڕه‌دا که ئازار هه‌موو باڵای دایکمی ته‌نی
بوو، سه‌رده‌مانێک که بێزاری ته‌نگی به ژین هه‌ڵچنی بوو، سه‌رده‌مانێک که به‌فری
ره‌شی هه‌ره‌س هێنه‌ر باڵای خولیای له‌ت کردبوو، له ژێر که‌ڵکه‌بانی سووچی گونده‌که‌کاندا
دایه‌پیره ساڵانێک بوو به ته‌سبێحه‌که‌ی ده‌ستی، یه‌که به یه‌که ئازاره‌کانی ده‌ژمارد و جگه‌ره‌ی
سه‌ر لێوی نووسابوو به چاره‌نووسیه‌وه
و هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام دووکه‌ڵ ده‌بووه هه‌وری چاوی و فرمێسکی بۆ داربه‌ڕووکان
داده‌باراند...
سه‌رده‌مانێک که باڵای خه‌مه‌کان دیسانه‌وه سه‌ریان له ئاسمان توند کردبوو، تۆ بوویت و بزه‌ی تۆراو، تۆ بوویت و فرمێسکی خه‌ست، تۆ بوویت و هه‌نسکی قوول، ئه‌ژنۆکانت له جه‌سته‌ت تۆرابوون و چیتر هێزی رێ‌کردنینان شک نه‌ده‌به‌رد...
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وان هاتن، به تۆشه‌به‌ره‌یه‌ک له بیر و هه‌نبانه‌یه‌ک له یاد؛ ئه‌وان هاتن به جانتایه‌ک پڕ له وشه و هه‌نگاوێک له بێداری، به هه‌ناسه‌یه‌ک پڕ به بۆنی وه‌نه‌وشه و سیمایه‌ک پڕ به ده‌ستی پینه‌به‌ستوو، ئه‌وان هاتن به روانینێک که به خشتی وره، یه‌ک له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵچنرابوو...
ئه‌وان کێ بوون؟!(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
رۆژانێک بوو گوڵه‌کان باڵیان ده‌گرت و ده‌بوونه باڵه‌نده، باران ده‌بووه چه‌تر نه‌کات قژی کیژۆڵه‌ی شێعر بخووسێ، هه‌تاو ده‌بووه سێبه‌ر نه‌کات سه‌ر روومه‌تی په‌خشان بژاکێ، ره‌شه‌با خۆی ده‌دزییه‌وه و له کوڵه کوڵی گه‌رمای هاویندا ده‌بووه شنه و قژی دایکمی شانه ده‌کرد، چۆله‌کاکان به ده‌م ئازاری فڕینه‌وه بزه‌ی سه‌رلێویان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان به‌ش ده‌کرد، ئه‌وان گۆڵه‌گه‌نمی هیوایان نیوه‌شه‌وان له پشت په‌نجێره‌ی هه‌ژاره‌کان داده‌نا و رێ‌یان ده‌کرد، ئه‌وان له مێژه بوو چه‌که‌که‌یان کردبووه باڵ بۆ هیواکان، ده‌ستیان کردبووه کۆتر، ئه‌وان له مێژه بوو قوڵپه‌ی گریانیان کردبووه بزه بۆ سه‌ر لێوی منداڵه‌کان...
ئه‌وان کێ بوون؟!
هه‌موان ده‌ڵێن سووره سوار بوون، ئاڵا به‌ده‌ست له ژێر تاقی ئاسمانه‌که‌ی خولیادا، له ژێر مانگه‌شه‌وه چڕه‌که‌ی سه‌ر چیادا، رێ‌یان ده‌بڕی، ئه‌وان گوڵ بوون، باڵنده بوون،باران بوون و ده‌بوونه چه‌تر،هه‌تاو بوون و ده‌بوونه سێبه‌ر، ره‌شه‌با بوون و ده‌بوونه شنه، ئه‌وان رێبوارانی کێو و ده‌شت و مه‌زاراکانی کوردستان بوون، ئه‌وان سووره سوار بوون، ئه‌رێ ئه‌وان سووره سوار بوون.

ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 105ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتدا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.