"کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌ریوان
به گازی فرمێسک ڕێژ وه‌ڵام درایه‌وه"
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئۆکتۆبری 2014، کاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆ به به‌شداری سه‌دان که‌س له مه‌ریوان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ پشتوانی له کۆبانی به‌ڕێوه چوو که هه‌ر له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵک و به گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوه‌یان به خه‌ڵک کرد و چه‌ند که‌سیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
به پێی زانیارییه‌کان کاتژمێر12ی نیوڕهۆی ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به جلی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌موو شوێنه گشتییه‌کانی شاری مه‌ریوانیان گرتبوو، کاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆ له چوارڕێیانی بایوه تاکوو داسێڕان پۆلیسی دژه شۆڕش جێگیر کران، دواتر هێزه‌کانی پێکهاتوو له به‌سیج، سپای پاسداران و دژه شۆڕش له چواڕێیانی بایه‌وه تاکوو شه‌بڕه‌نگ بڵاوه‌یان به هه‌ر جۆره کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کرد و له ئاکامدا له کاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆ له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان به گازی فرمێسک رێژ به‌رپه‌رچی خه‌ڵکیان دایه‌وه و له ئاکامی ئاڵۆزی نێوان به‌شداربوانی کۆبوونه‌که و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کاندا 8 که‌س ده‌ستبه‌سه‌ر کران که له نێو ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کاندا ژنێک به‌دی ده‌کرێت، به‌ڵام هێشتاکه ناسنامه‌ی که‌سه‌کان روون نییه.
به پێی ئاگادارینامه‌یه‌ک که دوێنێ له نێوان خه‌ڵکی مه‌ریواندا ئاڵوگۆڕ کراوه، ئامانج له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بریتی بووه له "ئیدانه‌کردنی هێرش و گه‌مارۆدانی کۆبانی له لایه‌ن داعشه‌وه، و هه‌روه‌ها شه‌رمه‌زارکردنی تورکیه بۆ پشتیوانی له داعش".