وتووێژ له‌گه‌ڵ فیلم!
و:جه‌مشید بههرامیئهو ئه‌ندێشانه‌ی ده‌نووسرێنه‌وه له وێنه‌ی جێ پێی رێبوارێکه له سه‌ر زیخ؛ راسته که ئێمه به باشی جێ پێی ئه‌م رێبواره ده‌ناسین، به‌ڵام بۆ ناسینی ئه‌م خاڵه که ئه‌و له‌م رێگایه‌دا چی بینیوه ده‌بێت له چاوه‌کانی خۆمان که‌ڵک وه‌رگرین.(شۆپێنهاوێر)
له فیلمداره‌خنه چییه و به چ مانایه‌که؟ زۆری و جۆراوجۆری وه‌ڵامه‌کان
نیشانده‌ری گرنگایه‌تی و هه‌روه‌ها لێڵی و نادیاری جه‌وهه‌ریی ئه‌م پرسیاره‌یه.
هه‌ر یه‌ک له‌و وه‌ڵامانه(چ وه‌ڵامده‌ره‌که زانیاری هه‌بێت و چ نه‌یبێت) به پێی
بیرۆکه‌یه‌کی جوانیناسانه‌یه(یان تێکه‌ڵاوێکه له بیرۆکه جیاوازه‌کان). هه‌ر که‌س سه‌باره‌ت به فیلمێک ده‌نووسێت یان بیر ده‌کاته‌وه، له یه‌که‌مین هه‌نگاودا
له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و زۆرتر ئه‌وه له ژێر تیشکی
پرسیارێکی گشتی‌تردا داده‌نێت: "ره‌خنه‌ی هونه‌ری چییه؟".
به‌م پێیه رێسا و فه‌رمانگه‌لێک گه‌ڵاڵه ده‌کات که به پێی "نه‌ریت"
و بیرۆکه‌گه‌لێکن و تاڕاده‌یه‌ک تۆکمه و یه‌کپارچه‌ن، چونکوو پێشینه‌ی هه‌وڵی
بیرمه‌ندانه بۆ زانست، لێکۆڵینه‌وه و تۆماری یاساکانی ره‌خنه‌گری ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.
یه‌که‌مین (و هێشتاکه گرنگترین) ده‌قی نیشانده‌ری ئه‌م هه‌وڵه؛ کتێبی تیۆری ئه‌ده‌بی(بووتیقا) به‌رهه‌می ئه‌ره‌ستووه؛ ده‌قێک که نزیک به دوو هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ پێش ئێستا نووسراوه و به‌س به‌شگه‌لێکی به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه.تیۆری ئه‌ده‌بی(Poetics) یان به واتایه‌کی گشتی‌تر، تیۆری وته‌ی هونه‌ری له هه‌موو جۆره‌کانیدا، به شێوه‌یه‌ک به پێی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌ره‌ستووه.
یارمه‌تی گرتن له تیۆری ئه‌ده‌بی له بابه‌ته تیۆریکییه‌کانی هونه‌ری سینه‌مادا ئاسان نییه. که‌ڵک وه‌رگرتن له تیۆری ئه‌ده‌بی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه چونکوو زۆرێک له پرسیاره بنه‌ماییه‌کان که له ره‌وتی گه‌شه‌ی ته‌وه‌ردا به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه پێداگری له سه‌ر تیۆرییه جێ که‌وتووه هونه‌رییه‌کان، ره‌خنه‌ی سینه‌مایی ده‌کات به شوێنکه‌وتووی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و نه‌ریته‌کانی تایبه‌ت به ره‌خنه‌گری و تیۆریکی شێوه‌کاری، مۆسیقا و... هه‌ر بۆیه ئه‌م خاڵه دژواریگه‌لێکی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
کاریگه‌ری "ره‌خنه‌ی نوێ" که له وڵاتانی ئانگلۆساکسۆن دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له پانتایی ره‌خنه‌گری
ئه‌ده‌بی‌دا بووه شێوازی باو و زاڵی ره‌خنه‌گری له نووسینه‌کانی ره‌خنه‌گرانی
ناسراوی سینه‌ما(که‌سانێک وه‌ک ئه‌ندرۆساریس، رابین وود، ریچارد راود، ئێریک رۆد
و...)؛ هه‌ر ئه‌م شێوازه هه‌وڵه‌کانی ئه‌وانی سنووردار کرده‌وه که خۆشیان هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه هه‌ستیان پێی کردبوو.یه‌که‌مین (و هێشتاکه گرنگترین) ده‌قی نیشانده‌ری ئه‌م هه‌وڵه؛ کتێبی تیۆری ئه‌ده‌بی(بووتیقا) به‌رهه‌می ئه‌ره‌ستووه؛ ده‌قێک که نزیک به دوو هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ پێش ئێستا نووسراوه و به‌س به‌شگه‌لێکی به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه.تیۆری ئه‌ده‌بی(Poetics) یان به واتایه‌کی گشتی‌تر، تیۆری وته‌ی هونه‌ری له هه‌موو جۆره‌کانیدا، به شێوه‌یه‌ک به پێی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌ره‌ستووه.
یارمه‌تی گرتن له تیۆری ئه‌ده‌بی له بابه‌ته تیۆریکییه‌کانی هونه‌ری سینه‌مادا ئاسان نییه. که‌ڵک وه‌رگرتن له تیۆری ئه‌ده‌بی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه چونکوو زۆرێک له پرسیاره بنه‌ماییه‌کان که له ره‌وتی گه‌شه‌ی ته‌وه‌ردا به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه پێداگری له سه‌ر تیۆرییه جێ که‌وتووه هونه‌رییه‌کان، ره‌خنه‌ی سینه‌مایی ده‌کات به شوێنکه‌وتووی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و نه‌ریته‌کانی تایبه‌ت به ره‌خنه‌گری و تیۆریکی شێوه‌کاری، مۆسیقا و... هه‌ر بۆیه ئه‌م خاڵه دژواریگه‌لێکی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
له ره‌خنه‌ی سینه‌ماییدا هێشتاکه به شێوه‌یه‌کی ته‌واو ده‌رچوون له‌م شوێنکه‌وتنه نه‌ڕه‌خساوه و شێوازگه‌لی نوێش که هاتوونه‌ته ئاراوه -نیشانه‌ناسی فیلم و لێکۆڵینه‌وه‌ی پێکهاته‌یی له ده‌یه‌کانی 1960 و 1970؛ و هێرمۆنۆتیک 1980- هێشتاکه به پێی کارکردگه‌لێکن که له به‌ستێنه‌کانی دیکه‌ی ره‌خنه‌گری هونه‌ریدا هێناویانه‌ته ئاراوه(به تایبه‌ت ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کان). به‌ئاگا بوون له دژواریگه‌لێک که یه‌م شوێنکه‌وتنه به دووی خۆیدا ده‌یهێنێت،له هاتنه ئارای بنه‌ماکانی ره‌خنه‌گری نوێی سینه‌ماییدا کاریگه‌رییه‌کی زۆری بووه.
نووسینی "ره‌خنه‌ی سینه‌مایی" به‌پێویست به مانای تیۆریداڕێژه‌ری نییه، هه‌رچه‌ند له پشتی هه‌ر ره‌خنه‌یه‌کی سینه‌ماییه‌وه تیۆری و بیرۆکه‌یه‌کی شاراوه بوونی هه‌یه و زۆر جاریش ره‌خنه‌گر خۆی ئاگای لێی نییه، له لایه‌کی دیکه‌وه ره‌خنه‌ی هونه‌ری به گشتی، و ره‌خنه‌ی سینه‌مایی به شێوازێکی تایبه‌ت، به مانای مێژوو نووسی نییه. هه‌ڵبه‌ت تا راده‌یه‌ک زانستی مێژوویی شێوازه‌کانی ده‌ربڕین و نووسین به‌نرختر ده‌کات، و بۆ ره‌خنه‌گر، بیرۆکه‌وان یان به‌رهه‌مهێنه‌ری سینه‌مایی بایه‌خێکی زۆری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌رکی ره‌خنه‌گری سینه‌مایی نووسینی مێژوو و مێژوونووسی نییه، و هه‌ر به‌م پێیه‌ش خستنه‌ڕووی زانیارییه‌کان، شیکردنه‌وه و شرۆڤه‌ی خاڵه فه‌ننی و تایبه‌ته‌کانی به‌رهه‌میش له ئه‌رکه‌کانی ره‌خنه‌گر نییه.
له‌وانه‌یه ره‌خنه‌گر زۆر جار ناچار بێت که هه‌وڵ بدات شیکردنه‌وه و شرۆڤه‌ی زیاتریش بکات و له‌گه‌ڵ ته‌وره سه‌ره‌کییه‌کانی ره‌خنه‌که‌یدا گه‌ڵاڵه‌ی بکات، به‌ڵام نه‌بوونی ئه‌م زانیارییانه به هیچ چه‌شنێک به‌م مانایه نییه که ده‌ق چشتێکی که‌می هه‌یه؛ هه‌روه‌ها به‌م شێوه‌یه خستنه‌ڕووی زێده‌تری ئه‌م شرۆڤانه به مانای ره‌وایی ده‌قی ره‌خنه‌یی نییه. خستنه‌ڕووی شرۆڤه و راڤه‌کانی په‌راوێز له ده‌قدا، پێوه‌ندی به "خوێنه‌رێکی گریمانه‌یی یان خه‌یاڵی" یه‌وه هه‌یه که ره‌خنه‌گر له کاتی نووسیندا له زه‌ینی خۆیدا ده‌یخولقێنێت.
ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گر سه‌باره‌ت به فیلمێک ده‌نووسێت که زۆربه‌ی خوێنه‌ران نه‌یانبینیوه، یان ساڵانێکی زۆر به‌سه‌ر نمایشی ئه‌و فیلمه‌دا تێپه‌ڕیوه، ناچاره شیکردنه‌وه‌ی زۆرتر بۆ زۆرێک له خاڵه‌کان بکات؛ ئه‌م خاڵانه له‌وانه‌یه بۆ خوێنه‌رێک که توانیویه‌تی فیلمه‌که ببینێت –به‌تایبه‌ت له رابردوویه‌کی نزیکدا- ئیزافه بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، ره‌خنه‌گر ئه‌رکی ئه‌وه نییه شیکردنه‌وه بۆ خاڵه مێژووییه‌کان، رێکارناسی و فه‌ننی به‌رهه‌م بکات و هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی سینه‌مایی به راڤه‌ی شێوازه‌کان، رێکاره‌کان یان "مێژوو"ی به‌رهه‌م بزانین.
به گه‌شه‌ی ژیانی کولتووری ، شرۆڤه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ش پڕۆفشنال بووه‌ته‌وه، هه‌بوونی مێژوونووسان یان رێکارناسانی به ئه‌زموون (به‌م دواییانه‌شدا گه‌شه و بڵاوه‌کردنی ده‌ز‌گا ئه‌لکترۆنیکی‌یه‌کان) ئه‌رکی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا و په‌راوێزی وه‌سف کردنی له سه‌ر شانی ره‌خنه‌گر لابردووه، تاکوو بتوانێت سه‌رقاڵی ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی بێت(واته لێکدانه‌وه‌ی واتایی به‌رهه‌م).
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که زۆرتر (به هه‌ڵه) له ره‌خنه‌گر چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، ئه‌رکی ره‌خنه‌گر ئه‌رکێکی په‌روه‌رده‌یی نییه، ره‌خنه‌گر ئه‌رکی ئه‌وه نییه تاکوو له رێگای ره‌خنه‌ی سینه‌ماییه‌وه سینه‌ماکاران فێری ئه‌وه بکات که چۆن فیملێکی باشتر درووست بکه‌ن؛ هه‌ر چه‌ند له‌وانه‌یه سینماکارانێک له نووسراوه‌کانی ره‌خنه‌گر که‌ڵک وه‌رگرن؛ به‌ڵام ئه‌رک و هه‌ڵوێستی سه‌ره‌کی ره‌خنه‌گر په‌روه‌رده‌کردنی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ر و ئه‌وانی دیکه نییه. ره‌خنه‌گر مامۆستای فێرکاری نییه، واته ئه‌رکی په‌روه‌رده‌ی سینه‌ماکار یان بینه‌ری نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له‌وانه‌یه نووسراوه‌کانی له لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه که‌ڵکی لێوه‌ر بگیرێت تاکوو به شێوازێکی دیکه فیلم ببینێت و فیلم بناسێت، یان هان بدرێت که به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌ماکارێکی تایبه‌ت ببینێت و... به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی به‌رهه‌می ئامانجه لاوه‌کییه‌کانی ره‌خنه‌گره. ئامانجی ره‌خنه‌گر گه‌یشتن به‌م ئامانجانه نییه و ئه‌و راوێژکار یان مامۆستای فێرکاری هیچ که‌سێک نییه.
به‌رده‌نگی سه‌ره‌کی ره‌خنه‌گر نه سینه‌ماکاره و نه بینه‌ر، به‌ڵکوو به‌رده‌نگی ئه‌و خودی فیلمه؛ ره‌خنه‌گر له‌گه‌ڵ فیلم‌دا وتووێژ ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات تاکوو رازه نهێنییه‌کانی فیلم له ره‌وتی وتووێژدا بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌م وتووێژه ده‌روونی و زه‌ینیه ده‌نووسێت، به‌ر له هه‌ر شتێک به‌م هۆیه‌یه که پێی وایه له کرداری نووسیندا ئاسانتر ده‌کرێ سووچه شاراوه‌کانی به‌رهه‌م بدۆزرێته‌وه. ئه‌زموون نیشانی داوه که رێ و چار و ژیربێژی نووسراوه ئاوه‌هایه: وتووێژی خه‌یاڵی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مدا ئاسان ده‌کاته‌وه.
ره‌خنه ده‌کرێت به شێوازی وتاری(زاره‌کی) بخرێته روو؛ به‌ڵام ره‌خنه‌گر سه‌ره‌تا له تاریکی و خه‌ڵوه‌تی سینه‌مادا به بێ له‌به‌رچاگرتنی دیتران، وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م(فیلم)دا ده‌ست پێده‌کات و له هه‌مان هه‌نگاوی سه‌ره‌تادا رواڵه‌تێکی "تاکه‌که‌سی" ده‌به‌خشێته به‌رهه‌م؛ واته هه‌بوونی دیداری ده‌گۆڕێت بۆ هه‌بوونی زه‌ینی، له‌م کاته‌دا مه‌ودای نێوان به‌رهه‌م و زه‌ینی ره‌خنه‌گر شێوازێکی نوێ به خۆیه‌وه ده‌گرێت، به‌رهه‌م وه‌ک "به‌رهه‌می زه‌ینی" خودی ره‌خنه‌گر بوونی ده‌بێت به هه‌مان نزیکی و مه‌ودای تایبه‌تی هه‌ر به‌رهه‌مێکی زه‌ینی.
ده‌کرێت به دڕدۆنگی‌یه‌وه پرسیار بکرێت: "زۆر باشه وای داده‌نێین که ره‌خنه‌گر ناچاره وتووێژی زه‌ینی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مدا(فیلم) بنووسێته‌وه تاکوو بتوانێت به‌رهه‌م بناسێت و وتووێژه‌که درێژه پێبدات و... به‌ڵام بۆچی نووسراوه‌که‌ی بڵاو ده‌کاته‌وه و ده‌یخاته به‌ر دیدی گشتی؟ ئه‌گه‌ر بینه‌ر یان سینه‌ماکار له روانگه‌ی ره‌خنه‌گره‌وه گرنگایه‌تی نییه و له هه‌ر روانگه‌یه‌که‌وه به به‌رده‌نگی ئه‌و نایه‌نه ئه‌ژمار و به‌س وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ فیلم‌دا به گرنگ ده‌زانێت، بۆچی نووسراوه‌که‌ی بڵاو ده‌کاته‌وه و ده‌خاته به‌ر دیدی نه‌یارانه‌وه؟"
وه‌ڵامه‌که ئه‌مه‌یه که وتووێژی هیچ ره‌خنه‌گرێک له‌گه‌ڵ فیلم‌دا به مانای "دوایین وته" له ناسین و تێگه‌یشتن له‌و به‌رهه‌مه نییه.
له‌م وتووێژه‌دا مانای سه‌ره‌کی و ته‌نانه‌ت به‌رجه‌وه‌نی واتاناسی به‌رهه‌م به دڵنیاییه‌وه نادۆزرێته‌وه. ئه‌م وتووێژه به‌س زه‌مه‌نێکه له ئاسۆی ده‌لاله‌ته‌کانی مانایی به‌رهه‌م و لێکدانه‌وه‌ی هه‌ر ره‌خنه‌گرێک به‌س یه‌کێک له ئامرازه‌کانی لێکدانه‌وه‌یه. وتووێژێکی کاریگه‌ری کولتووری، وتووێژێکه له نێوان شرۆڤه‌کارانێکی زۆره‌وه که هه‌رکامه‌یان راڤه‌ی وتووێژی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مدا بخاته روو.
له‌م خاڵه دروسته‌وه که ره‌خنه‌گر مامۆستای فێرکاری نییه، یان به‌رده‌نگی سه‌ره‌کی ئه‌و به‌رهه‌می هونه‌رییه نه‌ک که‌سێکی دیکه؛ ناکرێ به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه روانگه‌ی دیتران هیچ گرنگایه‌تییه‌کی نییه، یان دیتران له هه‌ڵه‌دان و شاره‌زاییه‌کیان نییه. وتووێژێک که ره‌خنه‌گر له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م(فیلم)دا ده‌ستی پێده‌کات، له‌گه‌ڵ لێکۆڵه‌رانی دیکه‌دا درێژه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی سه‌ره‌کی وته و قسه‌یه‌که که له نێوان ئه‌و و به‌رهه‌مدا دێته ئاراوه، به هه‌ر حاڵ، به‌س له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وتووێژه جۆراوجۆره‌کان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مدا، و له هه‌نگاوی دواتردا به پێکهاتنی وتووێژێکی ئازادانه له نێوان شرۆڤه‌کاراندا، ده‌کرێ هیوامان به‌وه هه‌بێت که رێگای ئاسۆی واتاناسی به‌رهه‌م، ئاوه‌ڵا بێت.
زۆر روونه که ئه‌م وتووێژه کولتوورییه کاتێک کاریگه‌ییه‌کی جیددی ده‌بێت و به‌سووده که مافی به‌شداربوان له‌ودا یه‌کسان بێت. ئه‌و ره‌خنه‌گره‌ی که پێی وایه دوایین قسه ئه‌و کردوویه‌تی و کلیلی ناسینی به‌رهه‌م به‌س له ده‌ستی ئه‌ودایه (که‌سێکی له‌و چه‌شنه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که پشت ئه‌ستوور به شێوازی زانستی‌یه) مافێکی یه‌کسانی له ئاست ئه‌وانیدیدا هه‌یه. ئه‌م ره‌خنه‌گره دوای تێپه‌ڕبوونی کات ده‌بینێت که له کۆتاییدا یه‌کێک له به‌شداربووان له وتووێژێکی درێژدا بووه و به پێچه‌وانه‌ی خۆش بینی‌یه‌کانی سه‌ره‌تایی که بڕوای به‌وه بوو که مانای سه‌ره‌کی به‌رهه‌می ناسیوه و ره‌خنه‌که‌ی له باشترین حاڵه‌ت‌دا به‌س یه‌کێک له لێکدانه‌وه‌کانی گونجاو له نه‌ریتی وتووێژدا بووه. به هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گری پشتبه‌ستوو به شێوازی زانستی وریا و زیره‌ک بێت، له هه‌مان ساڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانیدا به سه‌رسووڕمانه‌وه ده‌بینێت که بنه‌مای شێوازی زانستییه‌که‌ی ئاڵۆزه.
پانتایی ره‌خنه‌ی سینه‌مایی له پانتایی شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی فیلم به‌رین‌ترێکه و کارکردی به یارمه‌تی‌دا به ناسینی دژوارییه‌کانی فیلم(زۆرتر دژوارییه فه‌ننی‌یه‌کانی فیلم) به‌ربه‌ست نابێته‌وه، هه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌ک چرکه‌یه‌ک له ژیانی واتاناسانه‌ی فیلمه.
بێگومان شێوازه زانستی‌یه‌کان بوونیان هه‌یه که بۆ تێگه‌یشتنی بابه‌تیانه به‌سوودن، هه‌ژمارێک له دژوارییه‌کانی فیلم ده‌کرێ به یارمه‌تی شێوازناسی و مێژووی تێکنۆلۆژیای سینه‌مایی بناسین، هه‌روه‌ها که به یارمه‌تی تێکنۆلۆژیای نوێ ده‌توانین تێبگه‌ین له به‌رهه‌مێکی شێوه‌کاری که ئایا ئه‌مه به‌رهه‌می لیۆناردۆ داوینچی‌یه یان نه، یان به یارمه‌تی شێوازه‌کانی زمان‌ناسی (به تایبه‌ت فۆنۆلۆژی) ده‌توانین روونی بکه‌ینه‌وه که ده‌قێکی ئه‌ده‌بی تایبه‌ت به‌رهه‌می کامه شاعیر یان نووسه‌ره. ته‌نانه‌ت ده‌توانین تا ئه‌و راده‌یه بڕۆینه پێشه‌وه که به یارمه‌تی شێوازه‌کانی زمان‌ناسی، "ره‌وشت ناسی"، و ئه‌ده‌بیاتی به‌راوردی ده‌لاله‌ته ماناییه‌کانی به‌رهه‌م شرۆڤه بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌م هه‌مووه چ‌شتێک جگه له ناساندنی به‌رهه‌م(واته شرۆڤه و راڤه‌ی دیارده رواڵه‌تییه‌کانی به‌رهه‌م) نییه، رێگایه‌ک بۆ ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌م ناکاته‌وه و وتووێژێک له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مدا ده‌ست پێناکات.ره‌خنه‌ی هونه‌ری(سینه‌مایی) له‌مانه‌ش ده‌چێته‌وه سه‌رتره‌وه: لێکدانه‌وه و ده‌ستپێکردنی وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می هونه‌ری(فیلم)دا.
سه‌رچاوه: تصاویر دنیای خیالی: مقاله‌هایی درباره سینما، بابک احمدی، نشر مرکز، چاپ سوم، تهران 1387، ص 140-145.
---------------------------------
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 107ی رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵاتدا له به‌رواری 4.6.1393 چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات:
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=6850&Jor=10
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات:
http://www.asoyroj.com/kurdish/detail.aspx?=hewal&jmara=6850&Jor=10