فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی
و فیلمی چیرۆکی
و: جه‌مشید به‌هرامی
هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه ئارای هونه‌ری سینه‌ماوه تاکوو ئێسته پێناسه‌گه‌لی جیاواز و جۆراوجۆر بۆ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی کراوه، هه‌ر بۆیه لێره‌دا ئاوڕێک له هه‌ندێ له‌و پێناسانه ده‌ده‌ینه‌وه.

جان گریه‌رسۆن(John Grierson)، سینه‌ماکاری به‌ریتانیایی
که هه‌ندێ که‌س به باوکی سینه‌مای به‌لگه‌نامه‌یی ناوزه‌دی ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه
پێناسه‌ی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی کردووه: "راپۆرت و راڤه‌ی ئافرێنه‌رانه‌ی راسته‌قینه". پار لۆرێنز(Pare Lorenz)، سینه‌ماکاری ناسراوی
ئه‌مریکایی و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌کانی "خیشێک که ده‌شته‌کانی کێڵا"(The Plow that Broke the Plains) و "رووخانه"(River)؛ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به فیلمێک ده‌زانێت که هۆکاره‌کانی
"درام"ی تێدا بێت. پاول رۆتا(Paul Rotha)، سینه‌ماکاری به‌ریتانیایی
و نووسه‌ری چه‌ند کتێب سه‌باره‌ت به فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌وانه: "فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی" و "چاوخشاندنێک به سینه‌مادا له سه‌ره‌تاوه
تاکوو ئێستا"؛ به‌م شێوه‌یه فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی پێناسه ده‌کات: "فیلمێک
که به له‌به‌رچاوگرتنی باروودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی، ژیانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی
ئافرێنه‌رانه نیشان ده‌دات.
"ئاکادیمیای هونه‌ر و زانسته سینه‌ماییه‌کانی ئه‌مریکا"ش به‌م شێوه‌یه فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی پێناسه ده‌کات: "فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی فیلمێکه که توێژینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ته‌وه‌ره مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و ئابوورییه‌کان ده‌کات. فیلمهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی له کاتی روودانی رووداوه‌کان یان دواتردا به هۆی دووباره‌سازی رووداوه‌کانه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات، له‌م جۆره فیلمه‌دا، گرنگایه‌تی ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه زۆرتره له ناوه‌ڕۆکی سه‌ر‌قاڵکردن.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
هه‌روه‌ها سه‌ندیکای جیهانی به‌ڵگه‌فیلم(World Union of
Decumentary)ئه‌م پێناسه‌یه
بۆ فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌کات: فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ته‌واوی ئه‌و شێوازانه‌یه که
بۆ رێکۆردکردنی لایه‌نه جیاوازه‌کانی راسته‌قینه له سه‌ر فیلمستریپ)Filmstrip-نه‌واری فیلم) به‌کار ده‌برێن. ئه‌م جۆره فیلمانه ده‌بنه هۆی جووڵاندنی
هه‌ست و هزر و راپۆرتێکی حه‌قیقی و راسته‌قینه ده‌خه‌نه‌ڕوو یان دوای روودانی رووداوه‌کان
به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی راشکاوانه و درووست به‌سنده ده‌که‌ن. ئامانجی ئه‌م فیلمانه
جووڵاندنی حه‌ز و خواستی به‌رده‌نگه(بینه‌ر) له هه‌مبه‌ر گه‌شه‌ی زانست و ده‌رک پێکردنی
خود و تاوتوێ کردنی راسته‌قینه‌ی پرسه جۆراوجۆره‌کانی ژیان و خستنه‌رووی رێگه‌چاره‌کانی
ئه‌وان له گۆشه‌نیگای کولتووری و ئابوورییه‌وه."ئاکادیمیای هونه‌ر و زانسته سینه‌ماییه‌کانی ئه‌مریکا"ش به‌م شێوه‌یه فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی پێناسه ده‌کات: "فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی فیلمێکه که توێژینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ته‌وه‌ره مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و ئابوورییه‌کان ده‌کات. فیلمهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی له کاتی روودانی رووداوه‌کان یان دواتردا به هۆی دووباره‌سازی رووداوه‌کانه‌وه به ئه‌نجام ده‌گات، له‌م جۆره فیلمه‌دا، گرنگایه‌تی ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه زۆرتره له ناوه‌ڕۆکی سه‌ر‌قاڵکردن.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
جیاوازییه‌کانی فیلمی
به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌گه‌ڵ فیلمی چیرۆکی
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له چه‌ندین روانگه‌وه جیاوازی له‌گه‌ڵ فیلمی چیرۆکیدا هه‌یه که به کورتی بریتین له: جیاوازی له ئامانج، گۆشه‌نیگاکان و به‌رپرسیاره‌تی سینه‌ماکاردا، جیاوازی له چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێناندا، جیاوازی له جۆری ئامرازه‌کان که که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیردرێت، جیاوازی له چۆنیه‌تی به‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌دا، جیاوازی له یه‌کخستن و پێوه‌ندی گرووپی به‌رهه‌مهێناندا.
ئامانج و گۆشه‌نیگاکان

1- گریه‌رسۆن به‌شێک له بنه‌ماکانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و جیاوازییه‌کانی له‌گه‌ڵ
فیلمی چیرۆکیدا له شێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌م شێوه‌یه باس ده‌کات:
ئێمه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین که، له‌باریی سینه‌ما بۆ لێگه‌ڕیان، بینین و هه‌ڵبژاردنی ساته‌کانی ژیان، ده‌توانێت بۆ پێکهێنان و گه‌شه‌ی "هونه‌ری به‌بایه‌خ و نوێ" به‌کاربهێنرێت؛ فیلمه ستۆدیۆییه‌کان(زۆربه‌ی فیلمه چیرۆکییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له ستۆدیۆدا درووست ده‌کران) ئه‌م شیاوی و تواناییانه بۆ پیشاندانی جیهانی راسته‌قینه له سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما، له‌به‌رچاو ناگرن و به جێگه‌ی ئه‌وه ده‌په‌رژێنه سه‌ر ریکۆردردنی ئه‌و چیرۆکانه‌ی که ئه‌کته‌ره‌کان تێیدا رۆڵ ده‌گێڕن، به‌ڵام فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی رووداوه راسته‌قینه‌کان که له دۆخی راسته‌قینه‌دا روو ده‌ده‌ن ریکۆرد ده‌کات.
2- ئێمه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین که که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌سایه‌تییه راسته‌قینه‌کان یان کسایه‌تییه خۆجێییه‌کان له وێنه‌ی ئه‌کته‌ر و هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتن له رووداوی راسته‌قینه بۆ نیشاندانی شرۆڤه‌ی راستییه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆ به‌سوودتره. ئه‌م هۆکارانه ده‌رفه‌تگه‌لێکی زیاتر ده‌خه‌نه به‌رده‌م سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی بۆ فیلمهه‌ڵگرتنه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌م هۆکارانه تواناییه‌کی زیاتر ده‌ده‌ن به‌م جۆره فیلمسازییه بۆ راڤه‌ی رووداوه ئاڵۆز و سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کان؛ ئه‌م تواناییانه زۆرتره له‌وه‌ی که بکرێت ئه‌و رووداوانه له ستۆدیۆکاندا دووباره‌سازی بکرێته‌وه.
3- ئێمه پێمان وایه که ئه‌و ته‌وه‌ر و فیلمانه‌ی که به‌م پێیه له ژیانی ئاسایی و ده‌ست‌لێنه‌دراو هه‌ڵده‌گیرێته‌وه باشتر و راستبینانه‌تر له‌و فیلمانه‌ن که له‌ودا رووداوه‌کان وه‌ک چیرۆکێک نووسراوته‌وه و که‌سانێک وه‌ک ئه‌کته‌ر تێیدا رۆڵ ده‌گێڕن. به واتایه‌کی دیکه، جووڵه‌کان، ئیماژ و ئاماژه پرۆڤه نه‌کراوه‌کان و بێ لێکدانه‌وه‌کان له سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌مادا بۆ به‌رده‌نگ بایه‌خێکی تایبه‌تی هه‌یه. جگه له‌مه‌ش فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌توانێت پێوه‌ندییه‌کی نزیک له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگدا درووست بکات که فێڵه سینه‌ماییه‌کان، گرته‌کان، نواندنه رێک و پێکه‌کانی ئه‌کته‌ره‌کان به هیچ چه‌شنێک ئه‌و تواناییه‌یان نییه.
من بانگه‌شه‌ی ئه‌مه ده‌که‌م که سینه‌ماکاری فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی، به‌پێی که‌ڵک وه‌رگرتن له راسته‌قینه‌ی زیندوو و سروشتی ده‌توانێت له ئافرێنه‌ربوون و هێزی نوێخوازبوونی خۆیشی که‌ڵک وه‌رگرێت.

پێناسه‌کانی پێشوو و ئه‌و
باسانه‌ی که کرا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که ئامانجی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌س سه‌رقاڵکردنی
به‌رده‌نگ(بینه‌ر) نییه، به‌ڵکوو ئامانجی کۆتایی له فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا ناساندنی
پرسه‌کانی ژیانه به به‌رده‌نگ و زۆرکردنی تواناییه‌کانیه‌تی بۆ کرده‌وه‌ی ئاگاهانه،
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به گشتی ته‌وه‌رگه‌لی راسته‌قینه و که‌سایه‌تی راسته‌قینه
-له کاتی ژیانی رۆژانه‌یه‌ناندا- پیشان ده‌دات. ته‌وه‌ره‌کانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی
ته‌وه‌ری راسته‌قینه‌ن و به هیچ چه‌شنێک ئه‌بستراک نین، که‌سانێک که له‌م فیلمانه‌دا
ده‌بیندرێن ئه‌کته‌ری سینه‌ما یان شانۆ نین به‌ڵکوو، هه‌روه‌ها که سه‌رقاڵی کاری ئاسایی
و ژیانی رۆژانه‌ی خۆیانن فیلمیان لێهه‌ڵده‌گیردرێت. زۆرێک له‌و ته‌وه‌رانه‌ی که‌بۆ
سینه‌ماکار فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی سه‌رنجڕاکێشه ته‌وه‌رگه‌لێکن که زۆر خێرا ته‌واو
ده‌بن یان ئه‌وه‌ی که یه‌ک جار زیاتر رووناده‌ن. ئه‌مه‌ش خۆی کێشه‌گه‌لێکی تایبه‌ت
له ره‌وتی کاری سینه‌ماکاردا درووست ده‌کات.
به‌رپرسیاره‌تی سینه‌ماکار
ده‌زانین که ئامانجی سینه‌مای چیرۆکی سه‌رقاڵکردنی به‌رده‌نگ و به‌ده‌ست هێنانی داهاتی زۆتره و له ئاکامیشدا راکێشانی سه‌رنجی رێژیه‌کی زۆرتری به‌رده‌نگه. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، سینه‌ماکاری فیلمی چیرۆکی له هه‌موو ئامراز و هۆکاره‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. به‌شێک له‌م ئامراز و هۆکارانه بریتین له: گێڕانه‌وه(چیرۆک)، نواندن، ئیدیتی هاوته‌ریبی رووداوه‌کان، جووڵه‌کانی کامێرا، مۆسیقا، ده‌نگ، یان جۆره جیاوازه‌کانی فیلم وه‌ک پاناڤیزیۆن(Panavision)، سینه‌ما سکۆپ(Cinemascop)، 70 میلیمه‌تری، فیلمگه‌لی سێ ره‌هه‌ندی و بیانووگه‌لێک له وێنه‌ی سێکس، توند و تیژی، ترس، عه‌زه‌مه‌ت، شوێنکه‌وتن، سه‌رکه‌شی، قه‌شمه‌ری و هتد.
بۆ سینه‌ماکاری فیلمی چیرۆکی، ده‌قاوده‌ق بوونی راسته‌قینه‌ی فیلم له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌یه‌کی تایبه‌ت له جیهانی ده‌ره‌وه، گرنگایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆی نییه. به پێچه‌وانه‌وه، سینه‌ماکاری سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌س له‌و هۆکارانه‌ی که ئاماژه‌ی پێکرا که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که بتوانێت راسته‌قینه‌ی جێگای سه‌رنج به که‌مترین ده‌ست لێدانه‌وه زۆر روونتر ریکۆرد بکات.
ده‌قاوده‌قیی فیلم له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌وه‌ی فیلم‌دا یه‌کێک له به‌رپرسیاره‌تییه‌کانی سینه‌ماکاری فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییه که ده‌بێت له کاتی دروست کردنی فیلم‌دا له‌به‌رچاوی بگرێت ئه‌گینا له لای به‌رده‌نگدا بێ‌بایه‌خه و جێی بڕوا نییه و فیلمه‌که‌ی له وێنه‌ی فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی راسته‌قینه شیاوی په‌سه‌ن نییه. ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییانه بریتین له:
1- به‌رپرسیاره‌تی سینه‌ماکار له به‌رامبه‌ر راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌وه‌ی فیلم‌دا –به‌م مانایه که فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌بێت له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، واته له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان و شوێنگه‌لێک که له‌واندا فیلمهه‌ڵده‌گیردرێته‌وه سازگاری هاوئاهه‌نگی هه‌بێت. نه‌ک له بابه‌ت سازگاری رواڵه‌تیدا، لانیکه‌م ده‌بێت له بابه‌ت سازگاری ناوه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که بوه‌ته فیلم و راسته‌قینه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی فیلم‌دا ئه‌م ده‌قاوده‌ق بوون و هاوئاهه‌نگییه بوونی هه‌بێت.
2- به‌رپرسیاره‌تی له ئاستی پێکهێنانی سازگاری و هه‌ماهه‌نگی راسته‌قینه‌ی نێو چوارچێوه‌ی گرته‌کانی فیلم‌دا: هه‌ر فیلمێک جگه له راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌کی(رواڵه‌تی) راسته‌قینه‌یه‌کی ناوه‌کی هه‌یه که پێوه‌ندی به دۆخ و کاتی فیلم و لایه‌نی سۆزدارییه‌وه هه‌یه. دروسته که فیلم له رووی راسته‌قینه‌وه هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام کاتێک که راسته‌قینه له سه‌ر "فیلمستریپ"دا ریکۆرد کرا، چیتر راسته‌قینه نییه.
هه‌ر راسته‌قینه‌یه‌ک له‌و زمانه‌وه که ده‌رده‌بڕدرێت کاریگه‌ری وه‌رده‌گرێت. سینه‌ما زمانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و سینه‌ماکاری فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییش له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمانی سینه‌ما له ناسین و ده‌ربڕینی راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌کی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. بۆ کاریگه‌ری زۆرتر پێویسته که ئه‌م زمانه سینه‌ماییه خاوه‌نی په‌یوه‌سته‌یی و هه‌ماهه‌نگی بێت. به‌م پێیه به‌رپرسیاره‌تی سینه‌ماکاری فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی، هه‌م له ده‌قاوده‌ق کردن و هه‌ماهه‌نگ کردنی فیلم له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌کی‌دایه و هه‌م له ده‌قاوده‌ق کردن و هه‌ماهه‌نگ کردنی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمانی سینه‌مادایه.
3- به‌رپرسیاره‌تی له هه‌ماهه‌نگ کردنی گوشه‌نیگا و ناسینی خود له‌گه‌ڵ راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌وه‌دا؛ سینه‌ماکار وه‌ک هه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی دیکه، به هۆی هۆکاری ژێنێتیکی و هۆکاره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئه‌و ئامرازانه‌ی که که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێت خاوه‌نی گۆشه‌نیگا و ناسینێکی تایبه‌ته، به واتایه‌کی دیکه سینه‌ماکار هه‌میشه هه‌ر چه‌ندێکیش بێ‌لایه‌ن بێت دیسانه‌وه خاوه‌نی بڕوا و روانگه‌یه که ئه‌م جۆری هه‌ڵوێست و روانگه‌یه (ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی ناخودئاگاه) له سه‌ر چۆنیه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی و تێگه‌یشتنی له راسته‌قینه کاریگه‌ری داده‌نێت. هونه‌رمه‌ند ده‌بێت ئه‌م گۆشه‌نیگا و ناسینه بناسێت و له قۆناغی هه‌ستییه‌وه بیگه‌یه‌نه‌ته قۆناغی دیداری و دبێت پابه‌ندی بێت و بڕوای پێ‌بێت.
لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌م خاڵه‌ش بکرێت که جگه له روانگه و بۆچوونی ده‌رهێنه‌ر، ده‌ستی دیکه و بۆچوونی دیکه‌ش له درووست کردنی فیلم و گۆڕینی راسته‌قینه‌دا به‌شدارن. بۆ وێنه ده‌کرێ ئاماژه به کامێرامه‌ن(فیلم‌هه‌ڵگر) بکه‌ین که له هه‌ڵبژاردنی لێنزی کامێرا، گۆشه‌نیگای کامێرا،خێرایی فیلم، رووناکی و یه‌کخستنی گرته‌کان و چۆنیه‌تی ریکۆردکردنی راسته‌قینه‌دا یارمه‌تی ده‌رهێنه‌ر ده‌دات؛ ئیدیتۆری فیلم که له کاتی یه‌کخستنی گرته‌کان و رووداوه‌کان، به کورت و درێژ کردنه‌وه، له په‌نای یه‌ک دانانی رووداوه‌کان و ریتمی ئیدیت، له چۆنیه‌تی خستنه‌ڕووی راسته‌قینه‌دا گۆڕان درووست ده‌کات، یان ده‌نگ‌هه‌ڵگر که به‌ش به حاڵی خۆی، به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازه‌کان و فێڵ و ته‌کنیکه‌کانی بواره‌که‌ی خۆی له‌م گۆڕانه‌دا رۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه. جگه له‌مانه، خاڵی زۆر گرنگی دیکه ئه‌مه‌یه که کامێرا(لانیکه‌م له‌م سه‌رده‌مه‌دا) قه‌د ناتوانێت ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی که رووده‌ده‌ن ریکۆرد بکات. ئه‌م پێشهاته پێوه‌ندی به جۆری لێنز، پێکهاته‌ی کامێرا، رووناکی و جۆری فیلمه‌وه هه‌یه، جگه له‌مه‌ش، هه‌بوونی خودی کامێرا و ئامرازه‌کانی دیکه و گرووپی کامێراش به سه‌ر چۆنیه‌تی کارکردی کاراکته‌ره‌کانی فیلم‌دا کاریگه‌ری داده‌نێت و ئه‌وانیش (ته‌نانه‌ت ناخودئاگاه) هان ده‌دات بۆ نواندن و رۆڵگێران له به‌رامبه‌ر کامێرادا. بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌بوونی کامێرا له سه‌ر کاراکته‌ره‌کان، له شیوازه‌کانی کامێرای شاراوه یان راهێنانی کاراکته‌ره‌کان بۆ ئاماده‌بوونی کامێرا که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.
پێشتر ئاماژه‌مان کرد که زۆر که‌س پێیان وایه سینه‌ماکار، له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و تێگه‌یشتن له ده‌ورووبه‌ر، ده‌بیت پابه‌ندی روانگه‌ی بابه‌تیانه بێت و بێ لایه‌ن بێت. ئه‌م روانگه‌یه مێژوویه‌کی درێژ و موناقشه خولقێنی هه‌یه، به شێوه‌یه‌ک که "ئه‌ندی وارهۆڵ" (Andy Warhol) سینه‌ماکاری ئاڵمانی له‌مه دڵگیره که بۆچی ناکرێت بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر کامێرا له سه‌ر ریکۆد دانێیت. به بڕوای ئه‌و رووداوه سه‌رنجڕاکێشه‌کان دروست له کاتێکدا روو ده‌ده‌ن که کامێرا کۆژاوه‌ته‌وه. ژان لۆک گۆدار، سینه‌ماکاری فه‌ڕانسه‌وی سه‌ره‌ڕای جه‌خت کردن له سه‌ر ئه‌و بڕوایه، ده‌ڵێت: "بۆ من حاڵه‌تی ئایدیال ئه‌وه‌یه که به یه‌ک گرته ئه‌وه‌ی که به‌که‌ڵکه رێکۆردی بکه‌م. ئه‌گه‌ر ناچار بم گرته‌ی جۆراوجۆر هه‌ڵگرم، فیلم ناته‌واو ده‌بێت. ئه‌وه‌ی که زۆر خێرا و کاتییه، هاوکات شانسی و به‌ڕێکه‌وت و به‌بڕشتیشه. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌یه که به شێوه‌ی شانسی و به‌رێکه‌وت بوونیش به‌بڕشت بم".
به هه‌ر حاڵ، سینه‌ماکاری فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌بێت له دووی دۆزینه‌وه‌ی هۆکار و به‌رهۆی ته‌وه‌ر بێت و له کاتی سه‌رقاڵ بوون به کاره‌که‌ی خۆیدا، بۆ پێکهێنانی سازگاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان فیلم و راسته‌قینه‌ی ده‌ره‌کی تێگه‌یشتنی خۆیشی تێکه‌ڵ به کاره‌که بکات و ئه‌و کات هه‌ڵوێست بگرێت. گۆدار له‌م پێوه‌نده‌دا پێی وایه که دوو تایبه‌تمه‌ندی گرنگی سینه‌ما بریتییه له تێگه‌یشتن و هه‌ستیاربوون. به بڕوای ئه‌و سینه‌مای بێ‌لایه‌ن له‌م دوو هۆکاره بێ‌به‌شه و به‌م هۆیه به‌س له خزمه‌تی ریکۆردکردنی دیمه‌نگه‌لی رواڵه‌تی‌دایه؛ ئه‌و سه‌باره‌ت به ریچارد لیکۆک سینه‌ماکاری سینه‌مای راسته‌وخۆی (Direct Cinema) ئه‌مریکا ده‌ڵێت، نه‌بوونی شێواز و بیرۆکه‌ی تایبه‌ت له به‌رهه‌مه‌کانیدا، له کۆتاییدا ده‌بێته هۆی نابابه‌تیانه بوونی به‌رهه‌مه‌کانی. سینه‌ماکار ده‌بێت بزانێت چی ده‌وێت تاکوو له کاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ بۆچوون و ده‌نگی ناڕووندا بتوانێت له دیمه‌نگه‌لی روون و مانادار که‌ڵک وه‌رگرێت.

سه‌رچاوه: حمید نفیسی،
سینمای مستند(اصول سینمای مستند/جلد اول)، تهران: انتشارات دانشگاه آزاد ایران، سال
1357، ص: 3-9
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 121ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له رێکه‌وتی 09.07.1394 (01.10.2015)چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.