و:جه‌مشید به‌هرامی
ئاماژه(وه‌رگێڕی کوردی): "پێویسته خوێنه‌ر
بۆ تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته، له هێماچیرۆکه‌کانی ئه‌فلاتوون(ئه‌شکه‌وت و هێڵ) تێبگات
که له کتێبی "کۆمار"ی ئه‌فلاتووندا گه‌ڵاڵه کراوه و باسی لێوه‌کراوه.
هێماچیرۆکی ئه‌شکه‌وت ئاماژه‌یه به ئه‌مه‌ی که
ئه‌م جیهانه سێبه‌رێکه له جیهانی حه‌قیقی که هه‌مان جیهانی گشتی و ئایدیای ئه‌فلاتوونه،
و فه‌یله‌سووف ته‌نیا که‌سێکه که ده‌توانێت له جیهانی حه‌قیقی بگات.
سه‌ره‌تا ئه‌شکه‌وتێک بهێننه پێش چاو که له‌ودا
خه‌ڵکانێکی کۆت و به‌ند کراو، و به‌ستراوه به دیواری ئه‌شکه‌وته‌که‌وه، به جۆرێک
هه‌میشه روویان له دیواری رووبه‌ڕووه و هیچکات چاویان له پشت‌سه‌ری خۆیان نه‌کردووه،
له پشتی ئه‌م خه‌ڵکه کۆت و به‌ند کراوه‌وه ئاگرێک رۆشنه و له پێش ئه‌م ئاگره‌دا
په‌یکه‌رگه‌لێک بوونی هه‌یه و کاتێک که ده‌جووڵێنه‌وه سێبه‌ره‌کانیان ده‌که‌وێته
سه‌ر دیواری به‌رامبه‌ر. له راستیدا ئه‌م په‌یکه‌رانه هه‌مان بیر و بڕوای ئه‌م خه‌ڵکانه‌یه
که سێبه‌ره‌کانیان ده‌که‌وێته سه‌ر دیواره‌که. له ناکاو کۆت و به‌ندی یه‌کێک له‌و
که‌سانه که به‌ره‌وڕووی دیواره‌که دانیشتوون، ده‌چڕێت و ئه‌و که‌سه ئاوڕێک له
دواوه ده‌دات و پشت‌سه‌ری خۆی ده‌بینێت و دواتر له ئه‌شکه‌وته‌که ده‌ڕواته ده‌ره‌وه؛
ئه‌و تێده‌گات که حه‌قیقه‌ت چشتێکه جگه له‌وه‌ی که له ناوه‌وه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا
بوونی هه‌بووه. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
هێماچیرۆکی هێڵ یه‌کێک له نموونه‌سازییه‌کانی ئه‌فلاتوونه
که له به‌شی کۆتایی ده‌فته‌ری شه‌شه‌می کتێبی "کۆمار"، دوای هێماچیرۆکی
خۆر و پێش له هێماچیرۆکی ئه‌شکه‌وت باسی لێوه‌کراوه. له ئاکامی ئه‌م هێماچیرۆکه‌دا
زنجیره باسێکی مه‌عریفه‌ناسی و هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له چه‌مکی ئایدیای ئه‌فلاتوون
دێته ئاراوه".(وه‌رگێڕی کوردی)
ئه‌گه‌رچی ئه‌فلاتوون ده‌ستی به سینه‌مای مودێرن
رانه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام دڵه‌ڕاوکێی ئه‌و، که به پرسیارگه‌لێکه‌وه سه‌باره‌ت به
سۆفیست گه‌ڵاڵه‌ی ده‌کات، ده‌کرێت به جۆرێک له وێنه‌ی شێوازی سینه‌مایی ئه‌و بۆ
فه‌لسه‌فه لێکیبده‌ینه‌وه. روونترین "دیمه‌ن" له نووسراوه‌کانی ئه‌فلاتوون
سه‌باره‌ت به سینه‌ما، شوبهاندنێکه که له "هێماچیرۆکی ئه‌شکه‌وت"دا که‌ڵکی
لێوه‌ر گیراوه، ئاوه‌ها که خه‌ڵکانێک له نێو ئه‌شکه‌وتدا کۆت و به‌ند کراون و روویان
له سێبه‌رگه‌لێکه که له سه‌ر دیواری ئه‌شکه‌وته‌که سه‌ما ده‌که‌ن، ده‌کرێت ئه‌مه
له وێنه‌ی وه‌رگێڕانێکی سینه‌مایی له که‌ڵکه‌ڵه تایبه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌رورده‌یی،
هه‌بوونناسانه، مه‌عریفه‌ی زانستی و سیاسی ئه‌فلاتوون بهێنینه ئه‌ژمار.
ئه‌فلاتوون لانیکه‌م له دوو هێماچیرۆکی "ئەشکەوت"
و "هێڵ" که له کتێبی "کۆمار"دا
ده‌یخاته روو، له دووی دوو ئامانجی تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێت. یه‌که‌م، هه‌وڵده‌دات تاکوو
وه‌سفێک بۆ پرسی ده‌ستنیشان کردنی جیاوازی "راسته‌قینه" له "کۆپی
راسته‌قینه" بکات. له‌م حاڵه‌تدا ئاکامی سه‌رنجی ئه‌فلاتوون بۆ کو‌لتوور، کۆمه‌ڵگا
و سیاسه‌تی یۆنان، ده‌بێت به تۆڵه کردنه‌وه و حاشا کردن له ئه‌ده‌بیاتی سۆفستاییه‌کان.
یه‌کێک له دڵه‌ڕاوکێ گشتییه‌کانی وتووێژه سه‌ره‌تاییه‌کان، چۆنیه‌تی جیاکردنه‌وه‌ی
"راسته‌قینه" له "کۆپی راسته‌قینه"یه. کێشه‌که ئه‌مه‌یه
که ناکرێت به ئاسانی باس له‌و جیاوازییه بکرێت. هه‌ر بۆیه ئه‌فلاتوون هه‌وڵیدا
رێگه‌یه‌ک بخاته روو که به هۆی ئه‌وه‌وه جیاوازی نێوان فه‌یله‌سووف و سۆفیست روون
ببێته‌وه. له‌م سیناریۆیه‌دا رێگای راڤه‌ی که‌سانێک که له نێو ئه‌شکه‌وتدا له به‌رامبه‌ر
ئاگردا په‌یکه‌ره‌کانیان هه‌ڵگرتبوو ئه‌مه‌یه که لانیکه‌م هه‌ندێ له‌م که‌سانه،
نوێنه‌ری سۆفیسته‌کان یان قوتابی ئه‌وان بوون و یان له ژێر کاریگه‌ری ئه‌واندا بوون.
وایدابنێن لانیکه‌م فه‌یله‌سووفێک له به‌رامبه‌ر
ئاگردا ئه‌م په‌یکه‌رانه‌ی هه‌ڵگرتووه تاکوو دیمه‌ن یان سێبه‌رێک له سه‌ر دیواری
ئه‌شکه‌وته‌که درووست بکات، له ئاکامدا و له باشترین حاڵه‌تدا، ئه‌وانه‌ی که ئه‌م
په‌یکه‌رانه هه‌ڵده‌گرن به‌س لاسایی فه‌یله‌سووف ده‌که‌نه‌وه. خه‌ڵکی ناتوانن ئه‌م
فره‌یی دیمه‌نانه دیاری بکه‌ن و به‌م هۆیه ناتوانن ده‌ستنیشانی بکه‌ن که کامه باشه
و کامه خراپه؛ چونکوو ئه‌وان ناتوانن له نێوان خۆایاندا جیاوازی دابنێن و به گشتی
جیهانی ئه‌وان له باشترین حاڵه‌تدا جیهانی کۆپیکراوی راسته‌قینه‌یه و له خراپترین
خاڵه‌تیشدا جیهانی ئه‌وان جیهانی وه‌همییه.
گرنگایه‌تی ئه‌م هێماچیرۆکه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
سینه‌مادا ئه‌مه‌یه که ده‌کرێ دیمه‌نگه‌لێک که که‌وتووه‌ته سه‌ر دیواری ئه‌شکه‌وته‌که
له وێنه‌ی دیمه‌نه سینه‌ماییه‌کان لێکبدرێته‌وه. خاڵی جێگای سه‌رنج له هێماچیرۆکی
ئه‌فلاتووندا تا راده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تێگه‌یشتنی گشتی بۆ زانیاری، حه‌قیقه‌ت
و راسته‌قینه له‌گه‌ڵ چشتێکدایه که له رواڵه‌تدا، پێشهاتێکی ناڕاست دێته به‌رچاو
(واته نمایشی سینه‌مایی دیمه‌نه‌کان). روانگه‌ی ئه‌فلاتوون بۆ کو‌لتوور و کۆمه‌ڵگا
تا راده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی "ژان بۆدریار" بۆ کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌م
هاوئاهه‌نگه (کۆمه‌ڵگایه‌ک که به دیمه‌نه‌کان گه‌مارۆ دراوه)، به‌م جیاوازییه‌وه
که له گۆشه‌نیگای ئه‌فلاتوونه‌وه ئه‌م روانگه‌یه دڵه‌ڕاوکێیه‌کی دێرین ده‌خاته
روو. دڵه‌ڕواکێی ئه‌فلاتوون ئه‌مه بوو که کۆمه‌ڵگا به هۆی زاڵ بوونی دیمه‌نه‌کان،
به‌ته‌واو مانا له حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه دوور بوه‌ته‌وه یان لانیکه‌م ئه‌م
"دووری له راسته‌قینه"یه بۆ زاڵ بوونی ناڕێکی،ناته‌واوی و ئاڵۆزی و بشێوی
یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت، به کورتی ده‌کرێت بگوترێت که مه‌ترسی ئه‌فلاتوون، زاڵ بوونی
وه‌هم و خه‌یاڵ بووه.
هێماچیرۆکه‌کانی ئه‌فلاتوون، هه‌روه‌ها بۆ ئاشکرا
کردنی وه‌سفێک له چۆنیه‌تی نیشاندانی ته‌نگاوییه‌کانی سنووره‌کانی راسته‌قینه و کۆپی
راسته‌قینه، به کار ده‌برێت. ئه‌فلاتوون له دوو هێماچیرۆکی هێڵ و ئه‌شکه‌وتدا تێده‌کۆشێت
تاکوو ئاستی سه‌رووی هه‌ر هێماچیرۆکێک له‌گه‌ڵ ئاستی خواره‌وه‌یدا هه‌ڵسه‌نگێنێت. بۆ
وێنه راسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ دیمه‌ندا هه‌ڵسه‌نگاندووه و له جێی ئه‌وه‌ی که خودی
راسته‌قینه بخاته‌ڕوو به‌س دیمه‌نی راسته‌قینه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو که له ئاکامدا ئێمه
له باشترین حاڵه‌تدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندن یان لێکچوویی فۆرمه‌کان له راسته‌قینه
به‌ره‌وڕوو ده‌بینه‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌فلاتوون نیگه‌رانی ئه‌وه نییه که دیمه‌ن
خراپ بێت، به‌ڵکوو ده‌بێت ئامرازێک بوونی هه‌بێت که به هۆی ئه‌وه‌وه بکرێت له نێوان
دیمه‌نی باش و خراپ‌دا جیاوازی دابنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت بۆ باش بوونی
دیمه‌نێک له ئاست دیمه‌نێکی دیکه‌دا بڕیار بدات، به پێی لۆژیکی نه‌ریتیی ده‌بێت
ستاندارێکی ناخه‌یاڵی یان نموونه‌یه‌ک بدۆزێته‌وه که بۆ جیاوازی نێوان دیمه‌نه‌کان
پاساو بهێنێته‌وه. رێگه‌چاره‌ی ئه‌فلاتوون بۆ ئه‌م کێشه‌یه، ده‌ستنیشانکردنی فۆرمه‌کان
بوو. ئه‌گه‌رچی کێشه‌که ئه‌مه‌یه که باشترین شتێک که ئه‌فلاتوون ده‌توانێت بیخاته‌ڕوو
دیمه‌نێک له‌م فۆرمانه‌یه، هه‌ر بۆیه له لێکدانه‌وه‌ی کۆتاییدا ده‌بێت به په‌نابردن
بۆ دیمه‌نێکی جێگره‌وه که له وێنه‌ی جێگره‌وه‌یه‌که بۆ راسته‌قینه، له نێوان
دیمه‌نه‌کاندا جیاوازی دابنرێت.
به‌ڵام ئایا مه‌عریفه‌ناسی دیمه‌نه‌کان، ئامرازی
پێویست بۆ لێکدانه‌وه‌یه‌ک به‌رهه‌م ده‌هێنێت که به هۆی ئه‌وه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن
و بڕیاردانه‌کان له به‌ستێنێکی ته‌واو وێنه‌ییدا بن. له چوارچێوه‌ی سینه‌مای مودێرندا
ده‌کرێ به به‌ڵگه بسه‌لمێنرێت که سینه‌ما به ته‌واو مانا وه‌هم و خه‌یاڵه و سه‌رشانۆ،
ئه‌کته‌ره‌کان، دیالۆگه‌کان، رووداوه‌کان و هتد، ئاوه‌ها که ده‌بیندرێن نین، ئه‌وانه
نیشانده‌ری هیچن، سینه‌ما به‌س شوێنی به‌ته‌واو مانای وه‌هم و خه‌یاڵه، له‌م حاڵه‌تدا
ئایا ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنی سینه‌ما به پێی راده‌ی یه‌کانگیری دیمه‌نه‌کان یان به
پێی لێکدانه‌وه‌ی به‌راوردکاریی فیلمه جۆراوجۆره‌کان بێت؟ ئایا پێده‌چێ که ئه‌فلاتوون
په‌ره‌وه‌رده‌یه‌کی سوودمه‌ند و به‌بایه‌خی بۆ سینه‌ما خستبێته‌ڕوو؟ له‌وانه‌یه دژوارترین
پرسیار ئه‌مه بێت که ئایا ئه‌فلاتوون چشتێکی له مێشکی خۆیدا هه‌بووه که ئه‌م دیمه‌نانه
بۆ ئه‌و چشته بگه‌ڕێته‌وه و ئایا ئه‌م دیمه‌نانه‌ش له گۆشه‌نیگای ئه‌فلاتوونه‌وه
وێنایان هه‌یه؟ یان ده‌کرێت به به‌ڵگه بسه‌لمێت که پێوه‌ره‌کانی مه‌عریفه و فۆرمه‌کان
خۆیان هیچ چشتێکی سه‌رتر له دیمه‌ن نین؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به ئاوه‌ها پرسیارگه‌لێک و به
تایبه‌ت به مه‌به‌ستی په‌روه‌رده‌ی پێشهاتێک که بکرێت له وێنه‌ی روانگه‌ی ئه‌فلاتوون
بۆ سینه‌ما ده‌ستنیشان بکرێت، ده‌بێت له لێکدانه‌وه‌ی پێکهاته و ئامانجی دیمه‌نه
ئاشکرا‌کانی سینه‌مایی ئه‌فلاتوون و هه‌روه‌ها پرۆگرامی فه‌لسه‌فه که له وتووێژه‌کانیدا
ده‌ریبڕیوه، ئاوڕ بدرێته‌وه. ئه‌گه‌رچی وتووێژه‌کانی دیکه‌ش بێ بایه‌خ و بێ په‌یوه‌ندی
نین، به‌ڵام لێکدانه‌وه‌ی تیۆری سینه‌مایی ئه‌فلاتوون به باسێک له کتێبی کۆمار‌دا
سنوودار ده‌بێته‌وه. سنووردارکردنی لێکدانه‌وه به‌م ده‌قه‌وه چه‌ند خاڵی پۆزتیڤ
و سوودمه‌ندی هه‌یه که گرنگترینیان ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌ر ئاوه‌های دابنێین که کتێبی
"کۆمار"ی ئه‌فلاتوون ده‌قێکه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ناوینی نووسراوه‌کانی
ئه‌فلاتوون، به‌م پێیه ئه‌م ده‌قه وتووێژێکه که بۆ یه‌که‌مین جار کێشه‌کانی پێوه‌ندیداری
به واتای فۆرمه‌کانه‌وه ئاشکرا کردووه.
هێماچیرۆکی هێڵ له وێنه‌ی ده‌ربڕینی کورتکراوه‌ی
هێماچیرۆکی ئه‌شکه‌وت، ناسێنه‌ری سه‌مبۆلیکترین دیمه‌ن، بۆ رێک و پێک کردنی شێوازێکه
که بۆ تیۆری سینه‌مایی ئه‌فلاتوون به‌کار ده‌برێت. سه‌رانسه‌ری ئه‌م نموونه‌یه، درووست
وه‌ک هێماچیرۆکی ئه‌شکه‌وت له وێنه‌ی دیمه‌نێکی درووستکراوه. جیاوازی نێوان ئه‌م
دوو به‌شی خوارتر و دوو به‌شی سه‌رتر له‌م هێڵه‌دا، رۆشتن به‌ره‌و راسته‌قینه نییه
به‌ڵکوو رۆشتنه له دیمه‌نه تایبه‌ته‌کانه‌وه به‌ره‌و دیمه‌نه گشتییه‌کان یان جیهانییه‌کان.
گرنگایه‌تی دیمه‌نه‌کانی دواتر له‌مه‌دایه که ژێرنه‌خشێک له وێنه‌ی دیمه‌ن ده‌خه‌نه‌ڕوو
که له شێوه و بیچمی ئه‌واندا واتا و تێگه‌یشتنی تاکێک له دیمه‌نه‌کانی دوو به‌شی
خوارووتری هێڵ دووباره پێکدێت و پێناسه ده‌کرێت، جیاوازی مه‌عریفه‌ناسی نێوان دوو
دابه‌ش بوونی سه‌رکی له هێڵ‌دا، پێوه‌ندی
هه‌یه به چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی تاک له‌و چشته‌ی که راسته‌قینه پێکده‌هێنێت.
جیاوازی مه‌عریفه‌ناسی، له وێنه‌ی گرته‌یه‌کی کلۆزئاپ
و گرته‌یه‌کی لانگ، به دوو جۆره؛ گرته‌یه‌کی لانگ له هه‌ندێ جاردا نیشانده‌ری به‌ستێنێکه
بۆ مانای کلۆزئاپ، به واتایه‌کی دیکه، به هۆی ته‌رکیز له سه‌ر هۆکاره‌کانی دیکه
که له‌وانه‌یه له سه‌ر کارکردی کلۆزئاپ کاریگه‌رییان هه‌بێت، گرته‌یه‌کی کلۆزئاپ
گرته‌یه‌کی به‌ڵگه‌مه‌ند یان هۆکارییه و له وێنه‌ی به‌ستێنێکی هاوبه‌ش کاریگه‌ری
ده‌بێت. له به‌شی خوارووتردا، هێڵ سه‌ره‌تا له دیمه‌نه‌کان پێکهاتووه و دواتر له
وه‌هم و خه‌یاڵ. ئه‌م دیمه‌نانه تا راده‌یه‌ک گرێدراوی دیمه‌نه سینه‌ماییه‌کانن؛
چونکوو ئه‌فلاتوون ئاماژه ده‌کات که کێشه‌ی ئه‌م به‌شه له "هێڵ" کێشه‌یه‌کی
هیراکلیتۆسییه.(هیراکلیتۆس، فه‌یله‌سووفی ناوداری یۆنانی که له یۆنانی کۆندا به
فه‌یله‌سووفی تاریک ناوزه‌د کرابوو).
به پوختی ده‌توانین بڵێین، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که
تاکی مرۆیی به هۆی ئه‌وه‌وه دیمه‌نێک له حه‌قیقه‌ت پێکده‌هێنێت، دیمه‌نگه‌لێکی نه‌گۆڕ
و بێ‌جووڵه نین؛ به‌ڵکوو دیمه‌نگه‌لێکی بزۆز و به جووڵه‌ن. پێکهاتنی وه‌هم و خه‌یاڵ،
وه‌ک گرته‌ی کلۆزئاپ، ئاماژه‌یه به ورده‌کارییه‌کان، بۆ شیاو نیشاندانی ئه‌م ئه‌زموونه،
به‌ستێنێکی به‌ربڵاوتر پێویسته و ئه‌م به‌ستێنه به‌ربڵاوتره له ئاکامدا تێگه‌یشتنێکی
به‌دواوه‌یه که به دیمه‌نه‌کانی عه‌قڵ (dianoia) و هزر
(noesis) لێکدراوه‌ته‌وه.
به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هێڵ به تایبه‌ت هزر (noesis)، ناسێنه‌ری شرۆڤه‌یه‌که
بۆ "داهاتووی به‌رکه‌وت" که "لیۆتار" شیکردنه‌وه‌ی بۆ کردووه.
هه‌روه‌ها بیرۆکه‌ی "داهاتووی به‌رکه‌وت" له سینه‌ما و ئه‌ده‌بیاتدا چه‌مکێکی
ئاشنایه. بۆ وێنه فیلمی "په‌یژه‌ی جیکوب(یاقووب) - Jacob's Ladder؛ په‌یژه‌ی یاقۆب فیلمێکی ترسناکی دروونناسانه‌یه
له ده‌رهێنانی "ئادریان لین"، که تیم رابینز و دێنی ئاپلۆ تێیدا رۆڵ ده‌گێڕن،
ئه‌م فیلمه له ساڵی 1990دا درووست کراوه، له فیلمکه‌دا شه‌پۆلێک له دیمه‌نگه‌لی
پچڕ پچڕه ده‌خرێته‌ڕوو، ئه‌م دیمه‌نگه‌له پچڕ پچڕه به‌س کاتێک لای به‌رده‌نگ مانا
په‌یدا ده‌که‌ن که کۆتایی فیلمه‌که ببینرێت. هه‌ڵبه‌ت له کۆتاییدا به‌رده‌نگ ئه‌م
حه‌قیقه‌ته ده‌دۆزێته که دیمه‌نه سه‌ره‌تاییه‌کان، ناوه‌رۆکی دوایی هیوا و ئاواته‌کانی
پیاوێکه که له سه‌ره‌مه‌رگدایه. کۆتایی فیلمه‌که نیشانده‌ری چوارچێوه‌یه‌که که
به‌س به هۆی هه‌بوونی دیمه‌نه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه مانا په‌یدا ده‌کات. به‌رده‌نگ
به درێژایی کاتی بینینی فیلم، زۆر جار هه‌وڵ ده‌دات تاکوو هه‌ستێکی لۆژیکی و تۆکمه
له‌م دیمه‌نانه به ده‌ست بهێنێت و ده‌کرێ بگوترێت که به‌رده‌نگ تاکێکی مرۆییه که
له لایه‌ن به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هێڵی ئه‌فلاتوون چاو له‌و دیمه‌نانه ده‌کات. ئه‌گه‌رچی
که‌سێک که له به‌شی خواره‌وه‌ی هێڵ چاو له‌و دیمه‌نانه ده‌کات به‌س له‌و دیمه‌نانه
به شێوه‌یه‌ک وه‌ک کارکرده‌کان یان هه‌ڵسووکه‌وتی حه‌قیقی تێده‌گات و شیکردنه‌وه‌ی
تیۆریکیش لای ئه‌و گرنگایه‌تی نییه. به‌ڵام کاتێک که روون ده‌بێته‌وه ئه‌م دیمه‌نانه،
بریتییه له دوایین خولیاکانی پیاوێک که له سه‌رمه‌رگدایه، چوارچێوه‌ی پێکهێنه‌ریی
ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی به‌رده‌نگ له دیمه‌نه پێشوه‌کان ته‌واو بێت، هه‌ر
به‌م شێوه‌یه دیمه‌نه‌کانی ئه‌فلاتوون له به‌شه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی هێڵ و دوو به‌شی
سه‌رتری هێماچیرۆکی هێڵ، نیشانده‌ری ژێرنه‌خشێکی تیۆریکه که له چواچێوه‌ی ئه‌ودا
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که به‌شی خواره‌وه‌ی هێڵیان پێکهێناوه، وه‌ک دیمه‌نی مانادار ده‌بینرێن.
ئه‌گه‌رچی سینه‌مای ئه‌فلاتوون، سینه‌مایه‌کی سه‌ره‌تاییه،
به‌ڵام لێکچوونگه‌لێکی له‌گه‌ڵ سینه‌مای مودێرندا هه‌یه؛ به تایبه‌ت ئه‌مه‌ی که
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌تاییه‌کانی سینه‌مای مودێرن، نه‌بوونی جووڵه‌ی
کامێرایه. سینه‌مای ئه‌فلاتوون له‌م رووه‌وه له سینه‌مای سه‌ره‌تایی ده‌چێت. له
سینه‌مای ئه‌فلاتووندا ریکۆردکردنی دیمه‌نه‌کان بوونی نییه، له‌وانه‌یه جگه له
زه‌ینی به‌رده‌نگ، کامێرا بێ‌جووڵه ده‌بێت و نمایش به هۆی جووڵه‌ی دیمه‌نه‌کان له
به‌رامبه‌ر به‌رچاوگه‌ی کامێرادا پێکدێن.
سه‌رچاوه: جک پورسل؛ ترجمه: م.صفایی؛ مجله: خردنامه
همشهری، فروردین و اردیبهشت 1386-شماره 13 و 14
ئه‌م باباته له ژماره‌ی 120ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات
له رێکه‌وتی 10.06.1394 (01.09.2015) چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.