سینه‌مای نازی و پڕوپاگاندای ئایدۆلۆژیک
و: جه‌مشید به‌هرامی
و: جه‌مشید به‌هرامی
کاتێک وشه‌ی کو‌لتوور ده‌بیسم خێرا ده‌ست بۆ چه‌ک ده‌به‌م.(گۆبڵز)
به پێی روانگه‌ی رێبه‌ران و کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی رایشی سێهه‌م(ئاڵمان له سه‌رده‌می
هیتله‌ردا)، به‌رهه‌مهێنانی فیلمێکی سینه‌مایی به قه‌د به‌رهه‌مهێنان و دابین کردنی
ئامراز و که‌ره‌سته‌کانی شه‌ڕ گرنگایه‌تی هه‌بوو. هونه‌رمه‌ندی ئافرێنه‌ری بواری سینه‌ما،
خزمه‌تی ئیجباری نیزامی، یان خزمه‌ت له یه‌که کرێکارییه‌کانی به‌ره‌ی شه‌ڕی له کۆڵ
ده‌که‌وته‌وه. ئه‌م خاڵه جێگای سه‌رنجدانه چونکوو له کاتێکدا بۆ خزمه‌ت له
"ئه‌رته‌شی ئه‌ڵمانی نازی" و رێکخراوه‌کانی یارمه‌تیده‌ری به‌رگری شاره‌کان
له به‌رامبه‌ر هێرشه سێ لایه‌نه‌کانی هاوپه‌یماناندا، ته‌نانه‌ت مێرمنداڵانی 15 ساڵ
خۆیان ناونووس ده‌کرد، بۆ هونه‌رمه‌ندان ئیمتیازگه‌لێکی له‌و چه‌شنه له به‌رچاوده‌گیرا.
له کاتێکدا که هێزی مرۆیی ژنان و پیاوانی ئه‌ڵمانی هێدی هێدی به‌ره‌و لاواز بوون
ده‌چوو، ئه‌ستێره‌کانی سینه‌ما و شانۆی ئه‌ڵمان بارودخێکی تایبه‌تیان هه‌بوو که ئه‌و
دۆخه به درێژایی ساڵه‌کانی شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌بوو.
ته‌نانه‌ت کاتێک که شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م گه‌یشته گرژترین ئاستی خۆی، فیلمسازانی ئه‌ڵمانی، هێشتاکه له ستدیۆکانی "ئوفا" له "نۆی بابلزبێرگ"ی شاری میۆنشێن و له ستدیۆکانی "بارراندۆف" له نزیکی شاری پراگدا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی بوون. ده‌رهێنه‌رانێک له وێنه‌ی "گۆستاڤ ئۆچیکی"، "هانز شتاینهۆف"، "هێلمووت کوتنر"، "ویت هارلان"، "وڵفگانگ لیب ناینێر"، قه‌د وازیان له دروست کردنی فیلم بۆ خه‌ڵکی ئاڵمان و هاوپه‌یمانه‌کانیان و چه‌ند وڵاتی بێلایه‌ن، نه‌هێنا.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
له کاتێکدا که به میلیۆنان خه‌ڵکی ئاسایی و بێ‌به‌رگری شاره‌کان، به هۆی هێرشه
ئاسمانی و زه‌وینییه‌کانی هاوپه‌یمانان، ژیانیان له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌ناوچوون
بوو و ته‌نانه‌ت پێکهاته‌ی رژیمی هیتله‌ریش له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسی سزاکانی داهاتوودا
له‌رزۆک ببوو، که‌سانێک له وێنه‌ی "ئیم‌یل یانینگز"، "وێرنێر کراس"،
"هاینریش گیۆرگ"، "سارا لیانده‌ر"، "کریستینا زودێربام"
و "گۆستی هوبێر" له به‌رامبه‌ر کامێراکاندا خۆیان ده‌رده‌خست و داخوازییه‌کانی
رێبه‌رانی حیزبی نازی ئه‌ڵمانیان به‌رجه‌سته ده‌کرده‌وه.ته‌نانه‌ت کاتێک که شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م گه‌یشته گرژترین ئاستی خۆی، فیلمسازانی ئه‌ڵمانی، هێشتاکه له ستدیۆکانی "ئوفا" له "نۆی بابلزبێرگ"ی شاری میۆنشێن و له ستدیۆکانی "بارراندۆف" له نزیکی شاری پراگدا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی بوون. ده‌رهێنه‌رانێک له وێنه‌ی "گۆستاڤ ئۆچیکی"، "هانز شتاینهۆف"، "هێلمووت کوتنر"، "ویت هارلان"، "وڵفگانگ لیب ناینێر"، قه‌د وازیان له دروست کردنی فیلم بۆ خه‌ڵکی ئاڵمان و هاوپه‌یمانه‌کانیان و چه‌ند وڵاتی بێلایه‌ن، نه‌هێنا.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
به درێژایی ساڵی 1945 له به‌رامبه‌ر زه‌ختی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خه‌ڵک و هاوپه‌یماناندا په‌رده‌ی سینه‌ما بووه دوایین په‌ناگا و به‌ربه‌ستی به‌رگری ئه‌ڵمانی نازی؛ بۆ رێبه‌رانی ئه‌ڵمانی نازی، دوو هۆکار هه‌بوو تاکوو بڕوا بکه‌ن که بۆ رزگارکردنی خویان، بنه‌ڕه‌تی‌ترین رێگه ئه‌وه‌یه که درێژه به به‌رهه‌مهێنانی دیمه‌نه‌کان له سه‌ر فیلمستریپ (Filmstrip- نه‌واری فیلم) بده‌ن تا ئه‌وه‌ی که چه‌ک و چۆڵی زۆرتر درووست بکه‌ن. یه‌که‌مین هۆکاری ئه‌وان، رۆحیه‌ی له‌رزۆکی سه‌ربازان له سه‌نگه‌ره‌کان و له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا بوو، ئه‌و رۆحیه له‌رزۆکه به بزه‌یه‌کی دۆستانه و پڕ له خۆشه‌ویستی و روخسارگه‌لی ئه‌رخه‌یانی ئه‌ستێره ناسراوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه (که‌سانێک له وێنه‌ی "ڤیلی فریچ"، "یۆهانس هێستێرز"، "ماگدا شنایده‌ر"، " ڤیلی فریست" و...) ده‌بووژایه‌وه و دڵنیاتر ده‌بوو.
فیلمه سه‌رقاڵکه‌ره‌کانی رایشی سێهه‌م بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که شه‌ڕ، تا ئه‌و راده‌یه‌ش که له رواڵه‌تدا دیاره، له دژی ئه‌ڵماندا نییه، بۆ بیرمه‌ندانی بێرلین، گرنگتر له هه‌موو شتێک، به‌رهه‌مهێنانی فیلمگه‌لی پڕوپاگاندا و ئایدۆلۆژیکی بوو، فیلمگه‌لی زۆر نه‌ته‌وه‌گه‌رایانه و حیماسی وه‌کوو "ئۆهم کرووگێر"(Ohm Krüger، فیلمێکی مێژوویی سه‌باره‌ت به رێبه‌ری جودایی خوازه‌کانی ئه‌فریقای باشوور) و "کۆلبێرگ" (Kolberg) و فیلمگه‌لی دژه‌جوو وه‌ک شێوازی فیلمگه‌لێک وه‌ک "جووله‌که‌ی هه‌میشه‌یی" (Der ewige Jude) و "جووله‌که سیخوڕه‌که" هه‌روه‌ها فیلمگه‌لێکی دیکۆمێنتاری وه‌ک "هیتله‌ر شارێک ده‌به‌خشێته جووله‌که‌کان" بۆ بینه‌رانی ئاسایی درووست کرا تاکوو سیاسه‌تی گشتی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێیان پیشان بدات.
له ساڵی 1933 هێدی هێدی، پڕوپاگاندا ئایدۆلۆژیکی خسته ژێر کاریگه‌ری بێ رکابه‌ریی خۆیه‌وه و کو‌لتوور و شارستانیه‌تی مرۆڤی ئه‌ڵمانی خسته دۆخێکی مه‌ترسیداره‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی که هیتله‌ر له 30ی ژانویه‌ی 1933دا ده‌سه‌ڵاتی ئاڵمانی وه‌ده‌ست گرت،"گۆبڵز" به‌م شێوه‌یه ئاوات و داخوازییه گرنگه‌کانی رایشی سێهه‌می باس کرد:
"کاتێک وشه‌ی کو‌لتوور (Kultur) ده‌بیسم، خێرا ده‌ست بۆ چه‌ک ده‌به‌م". ئه‌و له راستیدا به‌و شێوازه بیرکردنه‌وه‌یه درێژه‌ی به کرده‌وه‌کانی سه‌رۆک پۆلیسی به‌رلین(له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م) ده‌دا که رایگه‌یاندبوو: "من، له ته‌واوی ئه‌م گاڵته‌جاڕییانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کولتووری بێزارم"، ئه‌وه له کاتێکدا بوو که له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی شانۆنامه‌ی شۆڕشگێڕانه و زۆر به‌ناوبانگی "ڤێبێر" (Die Weber) له نووسینی "گێرهارت هاوپتمه‌ن"(نووسه‌ر و شانۆکاری ناسراوی ئه‌ڵمانی)، دژایه‌تی کردبوو.
کاتێک که ژه‌نڕاڵ "ئه‌ریک لۆدندۆرف" فه‌رمانده‌ری
ئه‌رته‌شی ئه‌مپراتۆری له شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م، نه‌خوازراو بووه هۆی ده‌ست به‌کار
بوونی ستۆدیۆکانی "ئوفا"، بێگومان ئه‌وه‌نده‌ش به هۆی وشه‌ی "کو‌لتوور"ه‌وه
تووشی دڵه‌ڕاوکێ نه‌ببوو، و به‌م شێوه‌یه ئه‌و یه‌که‌مین که‌س بوو که رێگه‌کانی ئافراندنی
ئامرازێکی هونه‌ری بۆ دیتران ئاوه‌ڵا کرد که دواتر له ئاکامی درێژه‌دانی‌دا، سه‌رده‌می
زێڕینی سینه‌مای ئاڵمان پێکهات.
هه‌ر له‌و کاته‌وه واته ساڵی 1916، "لۆدندۆرف"
ئه‌فسه‌رێکی دوگم بوو به بێ هیچ چه‌شنه هۆگرایه‌تی یا پێوه‌ندیگه‌لێک بۆ رۆشنبیری،
ئه‌و بۆ هاندان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی ئاسایی له رێگه‌ی سینه‌ماوه له مێشکی
خۆیدا پلانگه‌لێکی گه‌ڵاڵه کرد. ئه‌و زانیارییه‌کی ئه‌وتۆی سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی
فیلم نه‌بوو، به‌ڵام له کاریگه‌رییه‌کی به‌هێز که سینه‌ما ده‌یتوانی له سه‌ر بیری
مرۆیی‌دا دابنێت، به باشی ئاگادار بوو. له ژێر فه‌رمانی ئه‌ودا "کۆمپانیای فیلمی
ئاڵمان"، کۆمپانیایه‌کی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی فیلم که له ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومه‌تدا
بوو، ده‌ستی به کارکرد، ئامانجی سه‌رکیش بریتی بوو له ده‌رخوارددانی پڕوپاگاندا به
خه‌ڵکی ئاڵمان.
دروست شه‌ش هه‌فته پێش له به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی
نازییه‌کان، گۆبڵز گوتی: "هونه‌ری بێ ئامانج بوونی نییه و به‌رهه‌مێکی هونه‌ریش
که خاوه‌نی مۆرکێکی سیاسی بێت، پێده‌چێت به‌رهه‌مێک بێت به به‌هێزترین و سه‌رترین بایه‌خه‌گه‌لی پڕۆپاگانداییه‌وه"،
"ویلهێلم بووخنێر" له سه‌ره‌تاکانی ژوییه‌ی 1933 نووسی: " له ئاڵمان‌دا
هیچ فۆرمێکی هونه‌ری دیکه وه‌کوو سینه‌ما، نه‌بوه‌ته ئاوه‌ها ئامرازێکی به‌ربڵاوی
پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان"؛ "بووخنێر" له به‌شی په‌روه‌رده‌ی
کولتووری ئاڵمان‌دا به‌م شێوه‌یه درێژه به قسه‌کانی ده‌دات: "ئه‌مه ئه‌رکی
ئێمه‌یه تاکوو له ئاڵمانی نوێ‌دا به‌ره‌و هه‌بوونی سینه‌مایه‌ک، که رۆح و نه‌ته‌وایه‌تی
خه‌ڵکی وڵات تێیدا ره‌نگ بداته‌وه، هه‌نگاو هه‌ڵێنین". هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا،
هێڵێ سه‌ره‌کی و سیاسه‌تی سه‌ره‌کی و په‌یڕه‌وکراوی فیلمسازی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی
پڕوپاگاندای گۆبڵزه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمی ئه‌ڵمان، روون ده‌کرایه‌وه. به‌م
شێوه‌یه، به‌رهه‌مێنانی فیلمگه‌لی ژانری "شه‌ڕ" به پێشمه‌رجی ئاشتی و ئاشتیخوازییه‌وه
به‌ڕوونی یاساخ کرا.
به پێی ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕوکراوه، بینه‌ران ناچار
بوون له سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما، پاڵه‌وانان و جه‌نگاوه‌رانێک ببینن و له‌گه‌ڵ کرده‌وه
و دلێرییه بێ وێنه‌کانی ئه‌رته‌شی پرۆسی و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئاڵمانییه‌کان له شه‌ڕدا
و هه‌روه‌ها له‌خۆبردوویی خه‌ڵکانی دیکه ئاشنا بن (پرۆس یان پرۆسیا سه‌ره‌تا شوێنی
نیشته‌جێ بوونی نه‌ته‌وه‌ی بالتی رۆژئاوا له ژێر ناوی "پرۆس"ه‌کان بوو،
له نێوان ساڵه‌کانی 1871-1945 بوو به‌یه‌کێک له ئه‌یاله‌ته‌کانی ئه‌مپراتۆری ئاڵمان).
له رێگه‌ی ته‌وه‌رگه‌لی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستانه‌ی توندڕه‌و له کۆمه‌ڵه فیلمگه‌لێکی حیماسیدا که پێوه‌ندی به کردوه به‌رچاوه‌کانی "فرێدریکی دووهه‌م"ه‌وه(که به "مه‌زن" نازه‌د کرا) بوو، خه‌ڵکی ئاسایی و عامه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌خسته ژێر کاریگه‌رییه‌وه. له زستانی ساڵی 1930دا، کاتێک هیتله‌ر ده‌یگوت ده‌بێت به هۆی زه‌خت و زۆر و هیز، بارودۆخی په‌یماننامه‌ی ئاشته‌وایی "ڤێرسای" پووچه‌ڵ بکرێته‌وه، ئه‌م بزووتنه‌وه، و هه‌یه‌جانی نه‌ته‌وایه‌تییه گه‌شته ئه‌وجی هیستریای شه‌ڕخوازنه.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕێ جیهانی دووهه‌م، گۆبڵز وه‌زیری پڕوپاگاندای نازییه‌کان، "لێنی رافینشتاڵ"ی بۆ مۆنتاژی فیلمی هه‌واڵه‌کانه‌کانی تایبه‌ت به به‌ره‌کانی شه‌ڕی پۆڵۆنیا(له‌هستان) راسپارد تاکوو ئه‌و فیلمانه به شێوه‌ی راپۆرتێکی سه‌رنجڕاکێش به ته‌کنیکێکی باشه‌وه بخاته سه‌ر یه‌ک، که دواتر ناوی "ته‌عمیدی ئاگر"ی له سه‌ر نرا. مه‌به‌ست له‌م هه‌وڵه ئه‌وه بوو تاکوو فیلمێک به‌رهه‌م بهێنرێت که له به‌ره‌کای شه‌ڕی وڵاتانی بێ‌لایه‌ندا ببێته هۆی ترس و تۆقاندن، هه‌ر ئه‌و ئامانجه‌یشی پێکا چونکوو ساڵێکی دواتر دانیمارکییه‌کان و نۆروێژییه‌کان ناچار بوون له به‌رامبه‌ر نازییه‌کاندا چۆک دابده‌ن. له درێژه‌ی هه‌وڵه پڕوپاگانداییه‌کاندا، به هۆی کامێرای "لێنی رافینشتاڵ"ـه‌وه فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی له ژێر نێوی "سه‌رکه‌وتن له رۆژئاوادا" له وڵاتانی هۆڵه‌ند، بێلژیک و لۆکزامبۆرگ و هه‌روه‌ها هێرشی ئه‌رته‌شی ئه‌ڵمان بۆ فه‌ڕانسه تۆمار کرا.
له کۆتایی ساڵی 1940 دروست پێش له‌وه‌ی "دوایین بڕیار"ی پاکتاوکردنی جووله‌که‌کان له لایه‌ن رێبه‌رانی رایشی سێهه‌مه‌وه به کرده‌وه بگه‌یه‌ت، له روانگه‌ی رۆحی و فیکرییه‌وه خه‌ڵکی ئه‌ڵمان به یارمه‌تی سێ فیلمی "جووله‌که سیخوڕه‌که"،"بنه‌ماڵه‌ی رۆتشیلد"، "جووله‌که‌ی هه‌میشه‌یی"، بۆ پاکتاو کردنی به‌کۆمه‌ڵی جووله‌که‌کان ئاماده کران. له ئاکامدا په‌رده‌ی سینه‌ما هۆکارێکی کاریگه‌ر بوو تاکوو گه‌ڵاڵه‌ی پاکتاوکردنی به میلوینه‌ها جووله‌که‌ی سیڤیل بریتی له پیاوان، ژنان و منداڵان وه‌ک شێوازی به‌رگری به‌پێویست و شیاو پیشان بدرێت و جارێکی دیکه، هۆکارێک بوو بۆ به‌کرده‌وه گه‌یاندنی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ئه‌هریمه‌نی بۆ پاکتاو کردنی مرۆڤه‌کان.

"بنه‌ماڵه‌ی رۆتشیلد"
فیلمی "بنه‌ماڵه‌ی رۆتشیلد" (Die Rotschilds) به پێی چیرۆکێکی "میرکۆ یلووزیش" بوو و ئاوڕی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووله‌که ده‌دایه‌وه که پاره‌یان ده‌دا به خه‌ڵک و قازانجی پاره‌که‌یان لێوه‌رده‌گرتن، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به هۆی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی زۆرتری خۆیان له بازاه‌ڕه‌کانی بورسدا، ده‌ستیان دایه ئاژاواگێڕییه‌کی زۆر دژ به ناپیلیۆن و له کۆتاییدا بوونه هۆی شکستی ناپیلیۆن له "واتێرلۆ"دا. "کارل کۆهلمان"، که‌سایه‌تییه‌کی سست و پووشاڵی و ترسناکی له "ناتان رۆتشیلد" به‌رجه‌سته کرده‌وه. "ئیریک واشنێک" کار ده‌رهێنه‌ری بۆ ئه‌م فیلمه کرد، "بنه‌ماڵه‌ی رۆتشیلد" به‌رهه‌می ستۆدیۆی "ئوفا" بوو، ئه‌و ستدیۆیه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو و له ژێر چاوه‌دێری و کۆنتڕۆڵ‌دا بوو.

"جووله‌که سیخوڕه‌که"
"جووله‌که سیخوڕه‌که" له ده‌رهێنانی "ویت هارلان"، سیناریۆکه‌ی له چیرۆکی مێژوویی ناسراوی "لیۆن فوشت واگنێر" وه‌رگیرابوو و بۆ کۆمپیانیایی فیلمسازی تررا –که کۆمپانیایه‌کی حکوومی بوو- درووست کرابوو. "فێردیناند ماریان" رۆڵی که‌سایه‌تی سه‌رکی ده‌گێڕا.
ئه‌م فیلمه به‌سه‌رهاتی که‌سێکی پاره‌خۆشه‌ویسته که به پێی ئه‌مری ئه‌ربابه‌که‌ی هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی سووک و شه‌ڕخوازانه‌ی به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند. "هاینریش گیۆرگ" رۆڵی ئه‌ربابه‌که‌ی ده‌گێڕا و "وێرنێر کراس" مرۆڤێک به که‌سایه‌تیگه‌لێکی جۆراوجۆره‌وه له ڕۆڵی کڵێشه‌یی جووله‌که‌ی "خراپ"دا ده‌رکه‌وت.

"جووله‌که‌ی هه‌میشه‌یی"
جووله‌که‌ی هه‌میشه‌یی به‌رهه‌مێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی بوو که راسته‌قینه‌ی هه‌ڵه‌وگه‌ڕاو نیشان ده‌دا، به له به‌رچاو گرتنی شوێنگه‌لی فه‌قیرنشینی ئه‌ورووپای رۆژهه‌ڵات، ئاوڕی له کێشه ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی خه‌ڵکانی هه‌ژار ده‌دایه‌وه. خه‌ڵک به زۆر له ماڵه‌کانیان ده‌رده‌کران، و له ماڵه شپرز و پیس و پڵۆخه‌کانیاندا زیندانی ده‌کران و له‌و په‌ڕی برسیه‌تیدا که خه‌ریک بوو ده‌مردن به زۆر له به‌رامبه‌ر کامێرادا داده‌نران، واته پڕوپاگاندا سه‌باره‌ت به‌م روانگه ساخته‌یه‌ی که "هۆکاره ناله‌بار و خراپه‌کاره‌کان" ده‌بێ ته‌فرووتوونا و نابود بن تاکوو خاوێنی و پاکی نه‌ژادی باکوور پارێزراو بێت. "پڕۆفیسۆر کارل فرۆلیش" یه‌کێک له به‌رهه‌مهێنه‌ران و ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی سینه‌مای ئاڵمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ری ناسراو "ئیم‌یل یانینگز" زۆر به خێرایی ده‌ستپێشخه‌رییان کرد تاکوو له سه‌ر داخوازیی سینه‌مایی بۆ بانگهێشتی پاکتاوکردنی به کۆمه‌ڵی جووله‌که‌کان پێداگری بکه‌ن.
سینه‌مای ئاڵمانی نازی، بووه چه‌کێکی به هێز بۆ درێژه‌ی ژیان و ماننه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌کی فریوده‌ر له به‌رامبه‌ر هاوپه‌یماناندا. له فیلمی "ئۆهم کرووگێر"دا هێرش کرایه سه‌ر بورژوازی به‌ریتانیا؛ ئه‌م به‌رهه‌مه بریتی بوو له شرۆڤه‌یه‌کی مێژوویی شه‌ڕی "بۆیر"ه‌کان له ئه‌فریقای باشوور.
"گۆستاو گروندگنز" رۆڵی "جۆزێف چه‌مبێرله‌ن" وه‌زیری کۆلۆنییه‌کانی به‌ریتانیای گێڕا و "ئیم‌یل یانینگز" رۆڵی که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی واته پریزیدێنت "ئۆهم کرووگێر"ی گێڕا. ده‌رهێنانی فیلمه‌که‌ش له ئه‌ستۆی "هانز شتاینهۆف" بوو.
دروست له کاتێکدا که چاوه‌ڕوان ده‌کرا ده‌سه‌ڵاتی ئاڵمانی نازی زوو به زوو بڕووخێت، له بێڕلیندا فیلمێک نمایش کرا(1945) تاکوو وره و هێزی رۆحیی ببه‌خشێته خه‌ڵک و لانیکه‌م له به‌ره‌کانی شه‌ڕی رۆژئاوادا بڕوای له ده‌ستچووی چه‌کداره‌کان ببووژێنێته‌وه. ئه‌م فیلمه، فیلمێکی ره‌نگی بوو له ژێر ناوی "کۆلبێرگ" به‌رهه‌می کۆمپانیای "ئوفا"، له‌م فیلمه‌دا ئاوڕی له به‌رگری سه‌رکه‌وتوانه‌ی شارێک له "پرۆس"ی رۆژهه‌ڵات له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی ناپیلیۆن له ساڵی 1807 ده‌دایه‌وه. خاڵی سه‌ره‌کی ئه‌م فیلمه له‌مه‌دا کورت ده‌کرایه‌وه که هه‌رگیز بنکه چه‌کدارییه‌کانی ئاڵمان چۆک داناده‌ن!...

سه‌رچاوه: فصلی در سینما، ترجمه: پرویز شفا، چاپ
اول، انتشارات مروارید، ص: 73-78/76-79/ 84-85
ئه‌م بابه‌ته له ژماری 119ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له رێکه‌وتی 10.05.1934 (01.08.2015) چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.