سینه‌ما، کۆماری ئیسلامی و کوردستان(به‌شی یه‌ک)
جه‌مشید به‌هرامی
جه‌مشید به‌هرامی
"درۆ هێنده دووپات بکه‌ره‌وه تاکوو ببێته راسته‌قینه"
(گۆبڵز وه‌زیری ڕایش بۆ پڕوپاگاندا و رۆشنگه‌ری له سه‌رده‌می هیتله‌ردا)
پوخته‌ی باس:
هونه‌ر بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆ و ناڕه‌واکان چه‌مکێکی یاساخه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا بیت، لایه‌نی کارکردی هونه‌ر له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه بایه‌خی پێده‌درێت و به هیچ چه‌شنێک ئاوڕ له جه‌وهه‌ره‌ی سه‌ره‌کی هونه‌ر واته لایه‌نی جوانیناسانه‌ی نادرێته‌وه، به گشتی هونه‌ره‌جوانه‌کان ناچێته بازنه‌ی گوشه‌نیگای ده‌سه‌ڵاته‌وه، لێره‌دایه که دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ هونه‌ردا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
هونه‌ری کارکردی له راستای ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدا له په‌نای دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ هونه‌ره جوانه‌کاندا سه‌ره‌کیترین که‌ڵکه‌ڵه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانه، له‌م کهڵکهڵهیهدا خوێندنه‌وه‌ی هونه‌ر بۆ هونه‌ر هیچ جێگایه‌کی نییه و بایه‌خ به خوێنده‌وه‌ی "هونه‌ر له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات"دا ده‌درێت. سینه‌ماش وه‌ک جۆرێکی هونه‌ری و له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک هونه‌رێکی دیداری له ده‌ره‌وی ئه‌م خوێندنه‌وه نییه و به‌ڵکوو وه‌ک هه‌ستیارترین هونه‌ر زۆرتر له ژێر چاوه‌دێریدایه. له راستیدا له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه "هونه‌ر" ده‌بێت له په‌راوێز بخرێت و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێنه‌درێت ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به لایه‌نی رۆشنگه‌ری و کاریگه‌ری هونه‌ره‌وه هه‌یه، سینه‌ماش به هه‌مان شێوه چه‌مکێکی په‌راوێزکه‌وتووه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک ئامرازێک پێشه‌نگایه‌تی به‌کرده‌وه گه‌یاندنی روانگه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆ. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته لێره کرته بکه)
کوماری ئیسلامیش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی ناڕه‌وا و سه‌ره‌ڕۆ به شێوازێکی ئایدۆلۆژیک له هونه‌ر به گشتی و سینه‌ما به‌تایبه‌تی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. کۆماری ئیسلامی هه‌ر که سه‌ره‌تای داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان و دواتریش به‌کرده‌وه کردنی "گه‌ڵاڵه‌ی سینه‌مای ئیسلامی"، میدیا دیدارییه‌کانی(تی ڤی و سینه‌ما)ی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا به‌کار هێناوه، ئاوڕ دانه‌وه له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هێرش بۆ کوردستان له ژیر نیوی به‌رگری پیرۆز!، ساڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان، پێشمه‌رگه و... وه‌ک ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی هه‌ندێک له به‌رهه‌مه سینه‌ماییه حکوومییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بووه و له‌و رێگایه‌وه هه‌وڵیداوه به‌رنگاری پیرۆزییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بێته‌وه.
بۆ ئاوڕدانه‌وه له "سینه‌ما، کۆماری ئیسلامی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان"
کۆمه‌ڵێک پرسیار دێنه ئاراوه که بێگومان له روون بوونه‌وه‌ی باسه‌که یارمه‌تیده‌رمان
ده‌بێت. هونه‌ر بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆ و ناڕه‌واکان چه‌مکێکی یاساخه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا بیت، لایه‌نی کارکردی هونه‌ر له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه بایه‌خی پێده‌درێت و به هیچ چه‌شنێک ئاوڕ له جه‌وهه‌ره‌ی سه‌ره‌کی هونه‌ر واته لایه‌نی جوانیناسانه‌ی نادرێته‌وه، به گشتی هونه‌ره‌جوانه‌کان ناچێته بازنه‌ی گوشه‌نیگای ده‌سه‌ڵاته‌وه، لێره‌دایه که دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ هونه‌ردا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
هونه‌ری کارکردی له راستای ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدا له په‌نای دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ هونه‌ره جوانه‌کاندا سه‌ره‌کیترین که‌ڵکه‌ڵه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانه، له‌م کهڵکهڵهیهدا خوێندنه‌وه‌ی هونه‌ر بۆ هونه‌ر هیچ جێگایه‌کی نییه و بایه‌خ به خوێنده‌وه‌ی "هونه‌ر له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات"دا ده‌درێت. سینه‌ماش وه‌ک جۆرێکی هونه‌ری و له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک هونه‌رێکی دیداری له ده‌ره‌وی ئه‌م خوێندنه‌وه نییه و به‌ڵکوو وه‌ک هه‌ستیارترین هونه‌ر زۆرتر له ژێر چاوه‌دێریدایه. له راستیدا له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه "هونه‌ر" ده‌بێت له په‌راوێز بخرێت و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێنه‌درێت ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به لایه‌نی رۆشنگه‌ری و کاریگه‌ری هونه‌ره‌وه هه‌یه، سینه‌ماش به هه‌مان شێوه چه‌مکێکی په‌راوێزکه‌وتووه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک ئامرازێک پێشه‌نگایه‌تی به‌کرده‌وه گه‌یاندنی روانگه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆ. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ته لێره کرته بکه)
کوماری ئیسلامیش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی ناڕه‌وا و سه‌ره‌ڕۆ به شێوازێکی ئایدۆلۆژیک له هونه‌ر به گشتی و سینه‌ما به‌تایبه‌تی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. کۆماری ئیسلامی هه‌ر که سه‌ره‌تای داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان و دواتریش به‌کرده‌وه کردنی "گه‌ڵاڵه‌ی سینه‌مای ئیسلامی"، میدیا دیدارییه‌کانی(تی ڤی و سینه‌ما)ی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا به‌کار هێناوه، ئاوڕ دانه‌وه له حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هێرش بۆ کوردستان له ژیر نیوی به‌رگری پیرۆز!، ساڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان، پێشمه‌رگه و... وه‌ک ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی هه‌ندێک له به‌رهه‌مه سینه‌ماییه حکوومییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بووه و له‌و رێگایه‌وه هه‌وڵیداوه به‌رنگاری پیرۆزییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بێته‌وه.
- ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌رۆکان چۆن چاو له سینه‌ما ده‌که‌ن؟
- کۆماری ئیسلامی چ خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆ هونه‌ر به گشتی و سینه‌ما به تایبه‌تی هه‌یه؟
- سینه‌مای شه‌ڕ چییه؟
- سینه‌مای "به‌رگری پیرۆز"(دفاع مقدس) چییه و چۆن تیۆریزه کراوه؟
- کۆماری ئیسلامی له رێگای خوێندنه‌وی ئایدۆلۆژیکی خۆی بۆ هێرش کردنه سه‌ر کوردستان)حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پیرۆزییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و...( له په‌یڕه‌و کردنی سیاسه‌تی زاڵ به سه‌ر سینه‌مای حکوومیدا تا چ راده‌یه‌ک توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتوو بێت؟
- به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی حیزبه‌کان له چ ئاستێک‌دا بووه؟
ئه‌مانه و کۆمه‌ڵێک پرسیاری له‌م چه‌شنه کاکڵه‌ی باسه‌که‌مان پێکدێنن.
سینه‌ما و ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆکان
به پێی دڵهڕهحمترین لێکدانه‌وه‌کان!، سه‌ره‌ڕۆیانی مێژوو که‌سانێک بوون که ده‌یانویست به زۆر و زه‌بری و توندوتیژی خه‌ڵکانی جیهان خۆشبه‌خت بکه‌ن؛ هه‌ر پشتبه‌ستوو به‌م لۆژیکهشه که ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆکان به پێی روانگه و بۆچوونه‌کانیان، ئه‌رکی هه‌موان دیاری ده‌که‌ن، له جۆری جلوبه‌رگ له‌به‌رکردنه‌وه بگره تاکوو ژیانی ئاسایی، کو‌لتوور و هونه‌ری کۆمه‌ڵگا له ژێر چاوه‌دێری ئه‌واندایه، سه‌ره‌ڕۆکان کوێخان و هه‌موو شتێک به خواستی ئه‌وان په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
دیکتاتۆره‌کانی سه‌ده‌ی بیست، سه‌ر به تیورییه جیاوازه‌کان(له مارکسیزمه‌وه تاکوو نازیسم) به پشتبه‌ستن به‌م بیرۆکه‌یه: "ئامانجه که ئامراز دیاری ده‌کات"، سینه‌مایان له وێنه‌ی که‌ژاوه‌یه‌کی گونجاو بۆ ده‌ربڕینی روانگه‌کان و پڕوپاگانده‌ی مادهخوازانهی خۆیان ده‌ستینیشان کرد، له‌م روه‌وه دیکتاتۆره‌کان دام و ده‌زگاکانی تایبه‌ت به پڕوپاگانده و جبه‌خانه فیکرییه‌کانی خۆیانیان به سینه‌ما پڕچه‌ک کرد؛ به‌ڵام ئه‌م هونه‌ره چاوکراوه و سه‌ربزێوه ده‌سته‌مۆ نه‌بوو و له ئاکامدا ئه‌وه سینه‌ما بوو که سواره‌که‌ی فڕێ دایه خواره‌وه و له عه‌رزیدا. له روانگه‌ی ده‌ورگێڕ و به‌رده‌نگه‌وه بێگومان سواره‌کان(دیکتاتۆره‌کان) دهورگێڕگهلێکی هه‌ڵکه‌وتوو و بێوێنه بوون که له سیناریۆی وێران کردنی جیهانی به‌رده‌نگدا رۆڵه نیگهتیڤهکهیان به باشی گێڕا.
له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌مکێک له ژێر نێوی ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆکان و هونه‌ردا ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه په‌ره‌پێدان به هونه‌ری تاک ره‌هه‌ندییه بۆ خزمه‌ت کردن به ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵات که سه‌ره‌کیترین و هاوبهشترین خاڵی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانه.
له سه‌رده‌می هیتله‌ردا به‌س خوێندنه‌وه‌یه‌کی ریالیستی بۆ هونه‌ر به‌ڕه‌وا ده‌زانرا و به‌ر به هه‌رچه‌شنه خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه بۆ هونه‌ری جیا له خوێندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گیرا، هه‌ر بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرێک له هونه‌رمه‌ندان ناچار بوون وڵات بهجێبهێڵن و به‌شێکی دیکه له هونه‌رمه‌ندانیش تووشی ئه‌شکه‌نجه و زیندان و ره‌شه‌کوژی بوون. له سه‌رده‌می یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ستالینیشدا هه‌ر به هه‌مان شێوه هونه‌رمه‌ندان تووشی ئه‌شکه‌نجه و زیندان و دوورخرانه‌وه و مه‌رگی گوماناوی بوون.
پێوه‌ندی سینه‌ما و ده‌سه‌ڵاتی هیتله‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ روانگه‌کانی گۆبڵز له پێگه‌ی وه‌زیری پڕۆپاگا‌ندای رایشدا؛ له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له دوای یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ئه‌وه گۆبڵز بوو که له پێگه‌ی ده‌سه‌لاته‌وه له تواناییه‌کانی سینه‌ما له وێنه‌ی میدیایه‌کی گونجاو بۆ پڕۆپاگاندا تێگه‌یشتبوو و له ته‌واوه‌ی بواره‌کاندا ئه‌وپه‌ڕی که‌ڵکی له‌م هونه‌ره وه‌رگرت. گۆبڵز له راستای بڵاوهدانی بیرۆکه‌ی دژه‌جوو(دژه یه‌هوودی) و پڕووپاگاندایهکی به‌ربڵاو بۆ راکێشانی سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای ئالمان بۆ ئامانجه‌کان و بایه‌خه‌کانی هیتله‌ر و حیزبی نازی ئاڵمان که‌ڵکێکی زۆری له سینه‌ما وه‌رگرت.

کۆماری ئیسلامی و سینه‌ما
کۆماری ئیسلامی له وێنه‌ی یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاته تۆتالیته‌ره‌کان که ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له یه‌ک که‌سدا کۆ بوه‌ته‌وه، یه‌کێک له‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆیانه‌یه که سه‌ره‌کیترین خاڵی هاوبه‌شی له گه‌ڵ دیکتاتۆره‌کانی دیکه‌دا که‌ڵک وه‌رگرتن له هونه‌ر له راستای ئامانجی ده‌سه‌ڵاتدایه به پێش مه‌رجی ره‌وایی دان به "تاکخوێندنهوه" بۆ هه‌موو چه‌مکه‌کان و له سه‌روی هه‌موویانه‌وه هونه‌ر و دواتریش سینه‌ما.
کۆماری ئیسلامی به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌کنیکی گۆبڵز واته "درۆ بۆ پڕوپاگه‌نده" وه‌ک ئامرازێک میدیا دیدارییه‌کان (واته سینه‌ما و تیڤی) به‌کارده‌هێنێت.
هه‌ر له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا روانگه‌کانی خومه‌ینی و ده‌وروبه‌رییه‌کانی سه‌باره‌ت به هونه‌ر(به گشتی) تا راده‌یه‌ک روون بوو، به‌ڵام دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران و هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن ئیدۆلۆگهکانی کۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ئاشکرا ئاوڕ له هونه‌ر درایه‌وه؛ مورته‌زا موته‌هه‌ری وه‌ک یه‌کێک له ئیدۆلۆگه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به روونی له به‌رهه‌مه‌کانیدا روانگه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ هونه‌ر شی ده‌کاته‌وه، ئه‌و پێی وایه هونه‌ر ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری روانگه‌کان و بیرۆکه‌کان بێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانێت ئامرازێک بێت بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌کاندا؛ واته فه‌لسه‌فه و ئایین به هۆی هونه‌ره‌وه ده‌کرێت به‌هێز یان لاواز بن. روانگه‌کانی موته‌هه‌ری بۆ هونه‌ر که راستینه‌ی گوشه‌نیگای کۆماری ئیسلامییه، پشتبه‌ستوو به لۆژیکی ئامرازی بوونی هونه‌ره، واته هونه‌ر ئامرازێکه بۆ به‌هێز کردنی روانگه‌ی ئایینی ده‌سه‌ڵات و له هه‌مان کاتیش‌دا ئامرازێکه بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره بیروبۆچوونێکی جیاوازدا.
هه‌ر به پیی ئه‌م لۆژیکه سینه‌ما له پێکهاته‌ی گوتاری شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانێی کۆماری ئیسلامی‌دا ئامرازێکی هه‌ره گرنگه و جۆرێکی تایبه‌ت له سینه‌ما له ژێر ناوی سینه‌مای حکوومیدا ده‌خولقێنێت، هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سینه‌مایه‌دا سینه‌ماکارانی سه‌ربه‌خۆ له ژیر گوشار و زه‌بروزه‌نگدا خاوه‌نداریه‌تی له فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی سینه‌ما ده‌که‌ن... (درێژه‌ی هه‌یه)
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
سینه‌ما، کۆماری ئیسلامی و کوردستان(به‌شی دوو)