بۆ عه‌دنان حه‌سه‌نپوور
جه‌مشید به‌هرامی
مایه‌م ناره‌واج ده‌روونم ته‌نگه‌ن
قافڵه‌م تا قام قیامه‌ت له‌نگه‌ن
هاوڕێ و دۆستی خۆشه‌ویستم عه‌دنان گیان، 7 ساڵ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کردنتدا تێپه‌ڕ بووه، ئه‌مڕۆ به بینی وێنه‌که‌ت گه‌شامه‌وه، ئه‌و چرچ لۆچانه‌ی سه‌ر روخسارت ئاماژه به تاڵ و سوێرییه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشووت ده‌که‌ن... زۆر هه‌وڵیاندا که بتڕووخێنن به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه به گژیاندا چوویته‌وه...
به بینینی وێنه‌که‌ت زۆر خۆشحاڵ بووم و له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌مێکی قورس دایگرتم، ئه‌و روخساره‌ت حیکایه‌تخوانی رۆژانێکی سه‌خته، رۆژانێک پڕ له دڵه‌ڕاوکێ و ئه‌شکه‌نجه...
عه‌ده گیان له‌و کاته‌وه‌ی که تۆ له زینداندای زۆر شت رووی داوه، له‌وانه‌یه له به‌شێکی هه‌ره‌که‌میان ئاگادار بیت، ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێ بۆت باس که‌م بازاڕێکه که هه‌ندێ خوێڕیله و هیچ و پووچ پێکیان هێناوه، مه‌به‌ستم له‌و خوێڕیلانه ئه‌و که‌سانه‌یه که ته‌نانه‌ت بازرگانی به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسیشه‌وه ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م که‌سانه که نێوی خۆشیان ناوه چالاکی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ و... هه‌موو شتێک سووژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ریدا سه‌رکه‌ون. ئه‌مانه نه چالاکن نه سیاسی، نایشزانن مرۆڤ مانای چییه تا بگات به‌وه‌ی که بیر له مافی بکه‌نه‌وه. (بۆ درێژه‌ی بابه‌ت لێره کردته بکه)
عه‌ده گیان ئه‌مانه
به‌س یه‌ک شت ده‌زانن، هه‌موو که‌سێک، هه‌موو ره‌مزێک، هه‌موو به‌هایه‌ک ده‌بێ له
خزمه‌تی ئه‌واندا بێت که گه‌وره ببنه‌وه، له‌وه‌ش بێ‌ئاگان که به‌س میزه‌ڵانێکن
و به چڵه شه‌مچه‌یه‌ک ده‌ته‌قن و په‌راش په‌راش ده‌بن و هیچیان نامێنێت؛ ئه‌و
ناچالاکانه ئه‌وه‌نده ده‌مامکیان له ده‌مووچاویان داوه که چیتر بوونه‌ته که‌رگه‌ده‌ن...جه‌مشید به‌هرامی
مایه‌م ناره‌واج ده‌روونم ته‌نگه‌ن
قافڵه‌م تا قام قیامه‌ت له‌نگه‌ن
هاوڕێ و دۆستی خۆشه‌ویستم عه‌دنان گیان، 7 ساڵ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کردنتدا تێپه‌ڕ بووه، ئه‌مڕۆ به بینی وێنه‌که‌ت گه‌شامه‌وه، ئه‌و چرچ لۆچانه‌ی سه‌ر روخسارت ئاماژه به تاڵ و سوێرییه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشووت ده‌که‌ن... زۆر هه‌وڵیاندا که بتڕووخێنن به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه به گژیاندا چوویته‌وه...
به بینینی وێنه‌که‌ت زۆر خۆشحاڵ بووم و له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌مێکی قورس دایگرتم، ئه‌و روخساره‌ت حیکایه‌تخوانی رۆژانێکی سه‌خته، رۆژانێک پڕ له دڵه‌ڕاوکێ و ئه‌شکه‌نجه...
عه‌ده گیان له‌و کاته‌وه‌ی که تۆ له زینداندای زۆر شت رووی داوه، له‌وانه‌یه له به‌شێکی هه‌ره‌که‌میان ئاگادار بیت، ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێ بۆت باس که‌م بازاڕێکه که هه‌ندێ خوێڕیله و هیچ و پووچ پێکیان هێناوه، مه‌به‌ستم له‌و خوێڕیلانه ئه‌و که‌سانه‌یه که ته‌نانه‌ت بازرگانی به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسیشه‌وه ده‌که‌ن، بۆ ئه‌م که‌سانه که نێوی خۆشیان ناوه چالاکی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ و... هه‌موو شتێک سووژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ریدا سه‌رکه‌ون. ئه‌مانه نه چالاکن نه سیاسی، نایشزانن مرۆڤ مانای چییه تا بگات به‌وه‌ی که بیر له مافی بکه‌نه‌وه. (بۆ درێژه‌ی بابه‌ت لێره کردته بکه)
به‌ڵێ هاوڕێم،ئه‌م هه‌مووه ساڵه تۆ و هاوڕێیانی دیکه‌مان له زیندان بوون به‌ڵام له ده‌ره‌وه زۆر که‌س ئێوه مانانی کرد به په‌یژه و به سه‌رتاندا سه‌رکه‌وت، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وه‌یه راستینه‌ی زۆربه‌ی ئه‌م به ناو چالاکه سیاسییانه.
عه‌ده گیان، بێرازم له‌و ناچالاکه سیاسیانه‌ی که زیندانی سیاسی به‌س ئامرازێکه بۆ خۆسه‌رخستنیان...
له‌م ساڵانه‌دا زۆرێک له هاوڕێیانمان له زیندان ئازاد بوون، یان به بارمته له زیندان هاتنه ده‌ره‌وه و دواتر هه‌ڵاتن، هه‌ر ئه‌و چالاکه سیاسیانه‌ی که دوێنێکه به‌ناو به‌رگرییان له‌وان ده‌کرد، و به وێنه‌کانی ئه‌وان زۆر شتیان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر کرد، ته‌نانه‌ت ئاوڕێکیشیان لێ نه‌دانه‌وه...
عه‌ده گیان به‌داخه‌وه لای ئه‌م به‌ناو چالاکانه، زیندانی سیاسی تا کاتێک خۆشه‌ویسته که له زینداندا بێت و ئه‌مان له سه‌ر وێنه‌کانیان رێژه بڕۆن، دوای ئازادبوونیان لایه‌کیشیان لێ ناکه‌نه‌وه. شتی له‌و بابه‌ته زۆره و فایلی زۆرێک له‌و که‌سانه لای زۆر که‌س هه‌یه و پارێزراوه، دایده‌نێین بۆ رۆژی خۆی...
عه‌ده‌ی خۆشه‌ویستم هیوادارم به زوویی ئازاد بیت و چاوه چاوه‌ڕوانه‌کانی دایه حاجی و هه‌موومان به دیدارت شاد بێته‌وه.
زۆر زۆر بیرتم کردووه...
برات:جه‌مشید