یه‌کگرتنه‌وه ئاماژه‌یه
به یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی، و له ئه‌گه‌ری هاتنه‌ئارای یه‌کگرتنه‌وه‌دا به‌هێزی
و کاریگه‌ری زۆرتر دێته ئاراوه و گوتاری پیته‌وتر ده‌خولقێت.
له بنه‌مادا کاتێک له پرسی یه‌کگرتنه‌وه ورده‌بیته‌وه زۆر ساکاره که ئه‌م پرسه له نێوان توخم یان توخمگه‌لێکدا دێته‌وه ئاراوه که له سه‌ره‌تادا یه‌ک بوون و دواتر تووشی لێکترازان بوون. ئه‌گه‌ر هه‌ندێ ئه‌م بۆچوونه شی بکه‌ینه‌وه ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌ین که یه‌کگرتنه‌وه له نێو توخمگه‌لی هاوچه‌شندا دێته‌وه ئاراوه، ئه‌م هاوچه‌شن بوونه یه‌کگرتنه‌وه له یه‌کگرتن جیا ده‌کاته‌وه.
کاتێک دوو توخمی ناهاوچه‌شن بۆ مه‌به‌ستێکی هاوبه‌ش رێک ده‌که‌ون، وه‌ک دووک توخمی جیا له‌یه‌ک و جیاواز هه‌وڵ بۆ یه‌کگرتن ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ دوو یان چه‌ند توخمی هاوچه‌شن که له پێشدا یه‌ک بوون له دوای لێکترازان و به هه‌ستکردن به لاوازی له لایه‌ن لایه‌نه‌کانه‌وه له چاو پێش‌لێکترازانیانه‌وه، هه‌وڵ بۆ یه‌کگرتنه‌وه ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر له دوای لێکترازانی دوو یان چه‌ند توخمه‌وه، هه‌ر کامه له توخمه‌کان ئاڵ و گۆڕی سه‌ره‌کی به سه‌ردا بێت ئیتر هاوچه‌شنی تێک ده‌چێت و ده‌بن به توخمگه‌لی ناهاوچه‌شن. (بۆ درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که دوو توخمی ناهاوچه‌شن قه‌د ناتوانن یه‌کبگرنه‌وه به‌ڵام ده‌توانن یه‌کبگرن، چونکوو به هۆی ناوهاوچه‌شنی و نه‌بوون یان که‌م بوونی گۆشه‌نیگای هاوبه‌ش له‌بنه‌ڕه‌تدا ناتوانن یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه پێک بهێنن که دواتر وه‌ک یه‌ک توخم چاویان لێبکرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوچه‌شن بوونه بکه‌ینه بنه‌مایه‌ک که له‌و سوێنگه‌یه‌وه ئاوڕ له پرسی کورد و توخمه‌کان و ئه‌کته‌ره‌کانی نێو بازنه‌ی سیاسی کوردستان بده‌ینه‌وه، هاوچه‌شن بوون لێره‌دا، به سه‌رچاوه‌گرتن له سه‌رچاوه‌یه‌کی هاوبه‌ش و ئامانجگه‌لی گشتی هاوبه‌شه‌وه مانا په‌یدا ده‌کات.
یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه هاوچه‌شنه‌کان پێویستییه‌که بۆ یه‌کگرتنی دواتری هیزه ناهاوچه‌شنه‌کان، واته تا کاتێک هه‌موو هێزه هاوچه‌شنه‌کان نه‌توانن یه‌کبگرنه‌وه به دڵنیاییه‌وه یه‌کگرتنی گشتی به به‌شداری هه‌موو کاراکته‌ره سیاسییه جیاوازه‌کانی نێو بازنه‌یه‌کی دیاریکراو خه‌یاڵێکی خاوه و هه‌ندێ که‌س له‌و حاڵه‌ته‌دا ئامانجه گه‌وره‌کان به خه‌ونی شاعیرانه ده‌شوبهێنن!.
به‌زمانێکی دیکه پێویستی پێکهاتنی به‌ره‌ی کوردستانی بریتی‌یه له، یه‌کگرتنه‌وه‌ی هیزه سیاسییه‌کان که لیکترازاون، دواتر پێکهاتنی گوتاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه‌دا و درووست کردنی به‌ره‌یه‌کی گشتی بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی گشتی و زۆر گه‌وره‌تر.
یه‌کێک له گرنگترین خاڵه‌کان و پێشمه‌رجه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو هێزی سیاسی هاوچه‌شن بڕوا هێنان به‌وه‌یه که لێکترازان خه‌ساری به‌دواوه بووه و به هیچ چه‌شنێک له خزمه‌تی ئامانجه هاوبه‌شه‌کان و گشتی‌ییه‌کاندا نه‌بووه، دوای ئه‌وه هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌بێته زه‌رووره‌تێکی پێویست، و دوای ئامانجی ئه‌م قۆناغه‌ش به یه‌کگرتنه‌وه مانا په‌یدا ده‌کات.
گوتاری یه‌کگرتنه‌وه له خۆیدا سیمایه‌کی جوان ده‌به‌خشێته توخمه لێک‌جیابووه‌کان که پێشتر یه‌ک بوون، واته به ته‌واوی ناشرینییه‌کانی هه‌ر کام له‌و توخمانه‌وه، به‌رده‌نگی گرێ‌دراو به‌و توخمانه، له‌و هیوابڕاوییه‌دا ترووسکاییه‌ک ده‌بینێت و دووباره باوه‌شی ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه و کاره‌کته‌ره‌کان له ئامێز ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر بۆیه باس کردن و بانگه‌شه‌ی یه‌کگرتنه‌وه ده‌بێته یه‌کێک له تاکیکه‌کانی هه‌ر کامه له هێزه‌لێکترازراوه‌کان که ماوه ماوه ئه‌و پرسه بهێننه ئاراوه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ڵنه‌گرتنی هه‌نگاوێکی پراکتیک و پۆشینی به‌رگی پراکتیک له سه‌ر گوتاری یه‌کگرتنه‌وه، به‌رده‌نگ و لایه‌نگرانی هێزه‌لێکترازراوه‌کان هیوا بڕاوتر ده‌بن.
به شێوه‌یه‌کی گشتی‌تریش گوتاری یه‌کگرتنی هه‌موو هیزه کوردستانییه‌کان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی، گوتارێکی زه‌رق و برقداره، ئه‌مه‌ش دیسان تاکتیکی هه‌موو هێزه کوردستانییه‌کانه بۆ هیوابه‌خشین به خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که له دوای ساڵی 2000ـه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگرتنی هه‌نگاو بۆ پێکهێنانی ئه‌و پێویستیه، لێکترازانه‌کانی هه‌ر کام له هێزه‌کان کۆسپێکی سه‌رکی بووه که ئه‌و گوتاره به‌س له بانگه‌شه‌یه‌کی حیزبی زیاتر ده‌رنه‌چێت. که واته یه‌کگرتنه‌وی هێزه لێکترازراوه‌کان ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی هێنانه ئارای گوتاری به‌کرده‌وه‌ی یه‌کگرتن واته به‌ره‌ی کوردستانی‌یه.
یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له کاتێکدا دێته ئاراوه که نزیک به حه‌وت ساڵ به سه‌ر لێکترازانی ئه‌و دوو لایه‌ندا تێپه‌ڕ ده‌بێت(2007)، ئه‌م دوو لایه‌نه پێش‌لێکترازان له ساڵی 2000 "کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران"یان ساخ کرده‌وه و له حیزبی کمۆنیستی ئێران هاتنه ده‌ره‌وه، لێره‌دا به پێی هاوچه‌شن بوون و هاوچه‌شن نه‌بوون، ده‌بیت ئاماژه به‌وه بکه‌ین ساغ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه له ساڵی 2000دا پێکهێنانی لایه‌نێکی ناهاوچه‌شن بوو له نێو دڵی حیزبی کمۆنیستی ئێران‌دا، واته کێشه‌ی سیاسی و هیوابڕاوی له گوتاری چه‌پی ئێرانی! سه‌رکی‌ترین هۆکاری ساغ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه بوو له نێو حیزبی کۆمنیستدا، به‌ڵام لێکترازانی ساڵی 2007 هیچ ناهاوچه‌شنی‌یه‌کی به‌دواوه نه‌بوو که دوو حیزبی ناهاوچه‌شنی به دواوه بێت، واته له بنه‌ڕه‌تدا له‌و دوو لایه‌نه‌دا(واته کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان) کێشه‌یه‌کی سیاسی ئه‌وتۆ به‌دی نه‌ده‌کرا که ناهاوچه‌شنی‌یه‌کی له‌و چه‌شنه بهێنێته ئاراوه که یه‌کگرتنه‌وه‌ی به‌دواوه نه‌بێت.
کێشه‌ی سه‌ره‌کی و کۆسپی بنه‌ڕه‌تی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکوراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ناڕوون بوونی سنووری هاوچه‌شنی و ناهاوچه‌شنی‌یه، هه‌ندێ له به‌رده‌نگه‌کانی پانتایی سیاسی کوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی به‌ده‌نه‌ی هه‌ردوه لایه‌نی دیموکرات، پێیان وایه دیموکراته‌کان دوو حیزبی هاوچه‌شنن، چونکوو هیچ جیاوازیه‌کی سیاسی و ئایدۆلۆژیکی تیایاندا به‌دی ناکرێت، به‌ڵام هه‌ندێ له به‌رده‌نگه‌کانی دیکه و ته‌نانه‌ت به‌شێک له رێبه‌ری هه‌ر دوو لایه‌ن پێیان وایه له بنه‌ڕه‌تدا کێشه هه‌یه، حیزبی دیموکراتی کوردستان خۆی وه‌ک لایه‌نێکی ناهاوچه‌شن که کێشه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ رێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بووه پێناسه ده‌کات و جیاوازی سیاسی وه‌ک پاساوێک بۆ هۆکاری لێکترازان قوت ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر دان به‌م جیاوازییه سیاسییه‌دا بنێین و وه‌ک دوو هێزی ناهاوچه‌شن چاو له دیموکراته‌کان بکه‌ین ده‌بێ بڵێین که له‌و کاته‌دا دیموکراته‌کان ناتوانن یه‌کبگرنه‌وه(هه‌روه‌ها که حیزبی کمۆنیستی ئێران و کۆڵه‌ی شۆڕشگێڕ به هۆی ناهاوچه‌شن بوونیانه‌وه ناتوانن یه‌کبگرنه‌وه) به‌ڵام ده‌کرێ له به‌ره‌یه‌کدا یه‌کبگرن، بۆ وێنه کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
حدکا له بانگه‌شه‌کانیدا بۆ کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حدک، به‌رده‌وام ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئه‌گه‌ر حدک خۆی به به‌شێک له بنه‌ماڵه‌ی دیموکرات ده‌زانێت با بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو حیزبی دایک به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک حیزبێکی جیاواز خۆی پێناسه ده‌کات با ناوی دیموکرات له خۆی داماڵێت، له به‌رامبه‌ردا حدک ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌نووکه ئێمه دوو حیزبین(ناهاوچه‌شن) و ده‌بێت وه‌ک دوو حیزبی جیاواز یه‌کبگرینه‌وه.
له کۆدا هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کان و بانگه‌شه‌کانی هه‌ر دوولایه‌نی دیموکرات لێڵی پێوه دیاره و روونی تێدا به‌دی ناکرێت،تا کاتێک لایه‌نه‌کانی دیموکرات له پێناسه‌ی جیاوازییه‌کانیان ساخ نه‌بنه‌وه و پیناسه‌کانیان له یه‌کتر به‌و شێوه‌یه لێڵ بێت، بێگومان زۆر زه‌حمه‌ته یه‌کگرتنه‌وه‌ی دیموکراته‌کان به‌رگی پراکتیک له‌به‌ر بکات، واته ده‌بێت هه‌ردوولا به‌و قه‌ناعه‌ت بکه‌ن که له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و دوو لایه‌نه هاوچه‌شنن یان ناهاوچه‌شن، ئه‌و جار باس له یه‌کگرتنه‌وه یان یه‌کگرتن بکرێت.
عه‌قڵیه‌تی پشت یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به جه‌خت کردن له سه‌ر ئه‌و هاوچه‌شن بوونه گه‌شتوه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی که راگه‌یاندنی هاوبه‌شی به‌دواوه بێت و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت که قۆناغه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه تێپه‌ڕێتنێت.
لینکی ئه‌م بابه‌ته:
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات http://www.asoyroj.com/kurdish/drejawtar.aspx?NusarID=166&Jmara=252
زاگرۆس پۆست
http://zagrospost.com/%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%DA%AF%D8%B1%D8%AA%D9%86%D9%87%E2%80%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C-%DB%8C%D8%A7%D9%86-%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%DA%A9%DA%AF%D8%B1%D8%AA%D9%86%D8%9F-%D8%AC%D9%87%E2%80%8C%D9%85%D8%B4/