سینه‌ما، کۆماری ئیسلامی و کوردستان(به‌شی دوو)
جه‌مشید به‌هرامی
به‌گشتی ده‌توانین سینه‌ما له ئێران‌دا به دوو ده‌سته‌وه دابه‌ش بکه‌ین:
1- سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ 2- سینه‌مای حکوومی
1- سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ 2- سینه‌مای حکوومی
سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ
ئه‌م جۆره سینه‌مایه ئه‌و به‌رهه‌مه سینه‌ماییانه له خۆ ده‌گرێت که به هه‌وڵی
فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆ چێ‌ده‌کرێ، و له رووی ناوه‌رۆکه زۆرتر ده‌په‌رژێنه سه‌ر
ته‌وه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، که زۆرجاریش به‌ر تیغی سانسۆڕ ده‌که‌ون. هه‌ر له سه‌ره‌تای
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای بێ بایه‌خ کردنی ئه‌م جۆره سینه‌مایه
و سانسۆڕ و زه‌بر و زه‌نگ له به‌رامبه‌ر سینه‌ماکاراندا، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
سینه‌مای حکوومیدا کۆمه‌ڵێک سینه‌ماکاری سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیان دایه به‌رهه‌مهێنانی
به‌رهه‌مگه‌لی به‌نرخ که تا ئێسته‌ش به‌رده‌وام بوون،له‌و سینه‌ماکارانه ده‌توانین
ئاماژه به که‌سانێک وه‌ک: ئه‌میر نادری، داریوش مهرجویی، عه‌باس کیارۆسته‌می، به‌هرام
به‌یزایی، جه‌عفه‌ر په‌ناهی، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، به‌همه‌ن قوبادی و... بکه‌ین.
سینه‌مای حکوومی
سینه‌مای حکوومی ئه‌و به‌رهه‌مه سینه‌ماییانه له خۆ ده‌گرێت که وه‌ک ئامرازێک له
خزمه‌تی ئۆرگاسمی ئایینی و پڕوپاگاندای کۆماری ئیسلامیدایه و بنه‌ماکه‌ی درۆ و
پڕوپاگانده‌یه؛ له ئێران‌دا خوێندنه‌وه‌ی ئیسلامی شێعه وه‌ک ئۆختاپووس به سه‌ر
ته‌واوی دام و ده‌زگاکانی پێوه‌ندیدار به هونه‌ر‌دا باڵی کێشاوه، سینه‌ماش وه‌ک
جۆرێکی هونه‌ری ده‌بێت له خزمه‌تی ئامانجه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدا
بێت.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
سینه‌مای بڕواپێکراو له ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی‌دا سینه‌مایه‌کی حکوومییه که به ساڵانه زیاتر له نه‌وه‌د له سه‌دی بووجه‌ی سینه‌مای ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مگه‌لی سینه‌مایی ئایدۆلۆژیکی ته‌رخان ده‌کرێت. خوێندنه‌وه‌ی تیۆریزه‌کراوی کۆماری ئیسلامی بۆ هونه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌که که له سه‌ر گۆشه‌نیگای ئیسلامی شێعه‌وه راوه‌ستاوه و جگه له‌مه هه‌موو خوێندنه‌وه‌کانی دیکه به گڵاو وه‌سف ده‌کرێن یان له خۆشبینانه‌ترین حاڵه‌تدا بایه‌خیان پێ‌نادرێت.
سینه‌مای حکوومی کۆماری ئیسلامی (که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بووجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت) له راستای ئاکامێکی تایبه‌ت‌دا پێکهاتووه، ئه‌م سینه‌مایه "شه‌ڕ" به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه له ده‌ستووری کاریدایه.
لێره‌دا ئاوڕێک له سینه‌مای شه‌ڕ به گشتی ده‌ده‌ینه‌وه و دواتر ده‌په‌رژێینه سه‌ر سینه‌مای شه‌ڕ له پێکهاته‌ی لۆژیکی کۆماری ئیسلامی‌دا.
سینه‌مای بڕواپێکراو له ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی‌دا سینه‌مایه‌کی حکوومییه که به ساڵانه زیاتر له نه‌وه‌د له سه‌دی بووجه‌ی سینه‌مای ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مگه‌لی سینه‌مایی ئایدۆلۆژیکی ته‌رخان ده‌کرێت. خوێندنه‌وه‌ی تیۆریزه‌کراوی کۆماری ئیسلامی بۆ هونه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌که که له سه‌ر گۆشه‌نیگای ئیسلامی شێعه‌وه راوه‌ستاوه و جگه له‌مه هه‌موو خوێندنه‌وه‌کانی دیکه به گڵاو وه‌سف ده‌کرێن یان له خۆشبینانه‌ترین حاڵه‌تدا بایه‌خیان پێ‌نادرێت.
سینه‌مای حکوومی کۆماری ئیسلامی (که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بووجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت) له راستای ئاکامێکی تایبه‌ت‌دا پێکهاتووه، ئه‌م سینه‌مایه "شه‌ڕ" به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه له ده‌ستووری کاریدایه.
لێره‌دا ئاوڕێک له سینه‌مای شه‌ڕ به گشتی ده‌ده‌ینه‌وه و دواتر ده‌په‌رژێینه سه‌ر سینه‌مای شه‌ڕ له پێکهاته‌ی لۆژیکی کۆماری ئیسلامی‌دا.
سینه‌مای شه‌ڕ
سینه‌مای شه‌ڕ یه‌کێک له ژانره سینه‌ماییه‌کانه که له دوای شه‌ڕی یه‌که‌می
جیهانییه‌وه ده‌ستی پێکردووه (واته له ده‌یه‌ی 1920-1930) و تاکوو هه‌نووکه‌ش،
ساڵانه له بازنه‌ی ئه‌م ژانره‌دا رێژه‌یه‌کی زۆر به‌رهه‌می سینه‌مایی جۆراوجۆر
له جیهاندا به‌رهه‌م دێت. سینه‌مای هالیوود وه‌ک یه‌کێک له به‌رهه‌مهێنه‌ره زه‌به‌لاحه‌کانی
بواری سینه‌ما له ساڵی 1941، دوای تێکه‌ڵ بوونی ئه‌مریکا به شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م،
به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستی کرد به به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌رهه‌می سینه‌مایی له
پانتایی ژانری سینه‌مای شه‌ڕدا، و له‌و ساڵانه‌دا ئاکامی به‌شێک له‌و به‌رهه‌مانه‌ی
که له لایه‌ن هالیووده‌وه درووست ده‌کرا بریتی بوو له به‌پیرزۆ کردن و پێداهه‌ڵگوتن
به پاڵه‌وانه‌کانی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا.
به شێوه‌یه‌کی گشتی دوو جۆره روانین بۆ سینه‌مای شه‌ڕ هه‌یه:
ا- شه‌ڕی پیرۆز؛ ئه‌و روانگه‌یه‌ی که رواڵه‌تێکی پیرۆز له شه‌ڕ نیشان ده‌دات.
2- دژه شه‌ڕ؛ ئه‌و روانگه‌یه‌ی که دژایه‌تی شه‌ڕ ده‌کات.
له چه‌مکی سینه‌مای شه‌ڕدا هه‌روه‌ها که له جۆری دابه‌شکردنه‌وه‌که‌یه‌وه روونه جۆری شه‌ڕی پیرۆز هه‌وڵ ده‌دات که شه‌ڕ وه‌ک شه‌ڕێکی داسه‌پاو پێناسه بکات و له‌و سوێنگه‌یه‌وه شه‌ڕ به پیرۆز بکات؛ به‌ڵام له جۆری دژه‌شه‌ڕدا، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌مکی شه‌ڕ ده‌کرێت و ئاوڕ له وێرانیگه‌لێک ده‌داته‌وه که شه‌ڕ خولقاندوویه‌تی و به هیچ چه‌شنێک سیمایه‌کی پیرۆز له شه‌ر پیشان نادرێت.(بۆ وێنه فیلمه‌کانی: "ئاڵمان ساڵی سفر"، "رۆم شاری بێ‌به‌رگری" و...)
به گشتی شه‌ڕه مێژووییه‌کان، شه‌ڕه جیهانییه‌کان، شه‌ڕێ ویتنام، شه‌ڕی ئه‌فغانستان، شه‌ڕی عێراق و... ئه‌و شه‌ڕانه‌ن که به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌مه سینه‌ماییه جیهانییه‌کانی سینه‌مای شه‌ڕی بۆ ته‌رخان کراوه.
کۆماری ئیسلامی و سینه‌مای شه‌ڕبه شێوه‌یه‌کی گشتی دوو جۆره روانین بۆ سینه‌مای شه‌ڕ هه‌یه:
ا- شه‌ڕی پیرۆز؛ ئه‌و روانگه‌یه‌ی که رواڵه‌تێکی پیرۆز له شه‌ڕ نیشان ده‌دات.
2- دژه شه‌ڕ؛ ئه‌و روانگه‌یه‌ی که دژایه‌تی شه‌ڕ ده‌کات.
له چه‌مکی سینه‌مای شه‌ڕدا هه‌روه‌ها که له جۆری دابه‌شکردنه‌وه‌که‌یه‌وه روونه جۆری شه‌ڕی پیرۆز هه‌وڵ ده‌دات که شه‌ڕ وه‌ک شه‌ڕێکی داسه‌پاو پێناسه بکات و له‌و سوێنگه‌یه‌وه شه‌ڕ به پیرۆز بکات؛ به‌ڵام له جۆری دژه‌شه‌ڕدا، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌مکی شه‌ڕ ده‌کرێت و ئاوڕ له وێرانیگه‌لێک ده‌داته‌وه که شه‌ڕ خولقاندوویه‌تی و به هیچ چه‌شنێک سیمایه‌کی پیرۆز له شه‌ر پیشان نادرێت.(بۆ وێنه فیلمه‌کانی: "ئاڵمان ساڵی سفر"، "رۆم شاری بێ‌به‌رگری" و...)
به گشتی شه‌ڕه مێژووییه‌کان، شه‌ڕه جیهانییه‌کان، شه‌ڕێ ویتنام، شه‌ڕی ئه‌فغانستان، شه‌ڕی عێراق و... ئه‌و شه‌ڕانه‌ن که به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌مه سینه‌ماییه جیهانییه‌کانی سینه‌مای شه‌ڕی بۆ ته‌رخان کراوه.
له پێکهاته‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌س له روانگه‌ی به پیرۆز کردنی شه‌ڕه‌وه ئاوڕ له شه‌ڕ ده‌درێته‌وه، که‌ڵک وه‌رگرتن له میدیا به گشتی و سینه‌ما و تی‌ڤی به تایبه‌تی به پێش مه‌رجی خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی ئایدۆلۆژیکه‌وه، له راستای کۆمه‌ڵێک ئامانجی دیاریکراودایه، ئه‌م ئامانجانه بریتین له: دامه‌زراندنی ئیمپراتووری شێعه، په‌ره پێدانی بیروبڕوای ئایدۆلۆژیکی کۆماری ئیسلامی شێعه، هه‌نارده کردنی شۆڕشی ئیسلامی شێعه، پڕچه‌ک کردن و پته‌و کردنی ده‌سه‌ڵات و...
بێگومان کۆماری ئیسلامی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئامانجانه‌ش بنکه‌یه‌کی پڕوپاگانده‌ی زه‌به‌لاحی پێویسته که سینه‌ما به‌شێکه له پێکهاته‌ی ئه‌و بنکه‌یه. شه‌ڕ له به‌ره‌و پێش بردنی ئامانجه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا رۆڵیکی تایبه‌تی هه‌یه، چونکوو بێگومان ئه‌و ئامانجانه هیچیان به بێ شه‌ڕ مسۆگه‌ر نابێت. به گشتی ده‌توانین بڵێین گرنگایه‌تی شه‌ڕ له ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی هه‌یه، چونکوو پێکهاته و جه‌وهه‌ره‌ی هه‌بوونی کۆماری ئیسلامی به "شه‌ڕ"ـه‌وه به‌نده.
کۆماری ئیسلامی له وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و تاک ئایین له راستای به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌کانیدا کۆمه‌ڵێک "پیرۆزی" و بایه‌خی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی داتاشیوه و له رێگای تی‌ڤی و سینه‌ماوه به‌رده‌وام له هه‌وڵی چه‌سپاندی ئه‌و پیرۆزییانه‌دایه، به ده‌یان جۆره بۆنه و فستیڤاڵی سینه‌مایی ساز کردووه که ساڵانه دووپات ده‌بنه‌وه و به‌رده‌وام خه‌ریکی که‌ڵه‌که کردنی به‌رهه‌می سینه‌ماییه بۆ خزمه‌ت کردن به‌و پیرۆزییانه.
بۆ کۆماری ئیسلامی، ئاوڕ دانه‌وه له شه‌ڕ و سووڕانه‌وه له بازنه‌ی شه‌ڕدا وه‌ک ئه‌مرێکی حه‌یاتییه، هه‌ر بۆیه کۆماری ئیسلامی به ده‌ستنیشان کردنی دووژمنه‌کانی و به که‌ڵک وه‌رگرتن له سینه‌ما هه‌وڵ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له به‌رامبه‌ریاندا ده‌دات. ئه‌و بابه‌تانه‌ی که کۆماری ئیسلامی له‌م بازنه‌یه‌دا ئاوڕی لێده‌داته‌وه بریتین له:
شه‌ڕی ئێران و عێراق، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ جودابیرانی ناوه‌وه‌ی وڵات، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دژه شۆڕشه‌کان(ضد انقلاب)، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شه‌ڕ له‌گه‌ل رۆژئاوا و ئه‌مریکا، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا، شه‌ڕ له گه‌ڵ کوردستان(شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کورد و حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان)، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێرشی فه‌رهه‌نگی(تهاجم فرهنگی) و...
جگه له به‌رهه‌مه سینه‌ماییه مێژووییه‌کانی تایبه‌ت به ئیسلام و ئایینی شێعه، هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که به‌درێژایی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی بووجه‌ی بۆ ته‌رخان کراوه له بازنه‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌دایه که ئاماژه‌ی پێکرا.
کۆماری ئیسلامی بۆ ره‌وایی به‌خشین به شه‌ڕ، له ژێر نێوی به‌رگریدا ره‌وایی به شه‌ڕ ده‌به‌خشێت و له‌و راستایه‌شدا بانگه‌شه بۆ چه‌مکێک له ژێر نێوی "به‌رگری پیرۆز" ده‌کات.
"دفاع مقدس" واته به‌رگری پیرۆز خوێندنه‌وه‌یه‌که که کۆماری ئیسلامی بۆ به‌رگری له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شه‌ڕه راست و درۆییانه‌ی که ئاماژه‌ی پێکرا ده‌یکات. هه‌ر جاره‌و لایه‌نێکی شوناسی ئێرانی! یان ئایینی(شێعه) ده‌ورووژێنێت و له سوێنگه‌یه‌وه ئاوڕ له به‌رگری ده‌داته‌وه و به‌رگی پیرۆزبوونیشی به‌به‌ردا ده‌کات.
له سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا(1978ز/1357هـ) سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی کردنی گوتاری "حیزبی کۆماری ئیسلامی" له‌گه‌ڵ سینه‌مادا، هه‌ڵوێستی خومه‌ینی و وته مێژووییه‌که‌ی! (ئێمه دژایه‌تی سینه‌ما ناکه‌ین، دژایه‌تی فه‌حشا ده‌که‌ین) بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له دوای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی بیر له تیۆریزه‌کردنی سینه‌مایه‌کی حکوومی ئیسلامی بکرێته‌وه که به‌ته‌واو مانا له ژێر چاوه‌دێری ده‌سه‌ڵاتدا بێت.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش زیاتر له شه‌ش ساڵی خایاند تاکوو یه‌که‌م ده‌زگای تایبه‌ت به سینه‌ما له ژێر ناوی "بنیاد سینمایی فارابی" ئه‌رکی جۆرێک له سینه‌مای رێنوێنی‌که‌ر و چاوه‌دێری کراوی وه‌ئه‌ستۆ گرت و به پشتیوانی کردن له کۆمه‌ڵێک سینه‌ماکاری لاو (که بیرۆکه‌ی ئیسلامی رادیکاڵیان هه‌بوو) جۆرێکی تایبه‌ت له سینه‌مای ئیسلامی پێکهێنا.
به‌هه‌رمه سینه‌ماییه‌کان له بازنه‌ی به‌رگری پیرۆزدا به به‌رهه‌مگه‌لێک وه‌ک: "هه‌ڵۆکان(عقابها) به ده‌رهێنه‌ری سامۆیل خاچیکیان 1984"، "کانی‌مانگا/ به ده‌رهێنه‌ری سه‌یفوڵا داد" و "له سه‌ر باڵی فریشته‌کان(بر بال فرشته‌ها) به ده‌رهێنه‌ری جه‌واد شه‌مه‌قده‌ری" ده‌ستی پێ‌کرد و گه‌شه‌ی کرد، به‌ڵام به ئه‌زموونه‌کانی فیلمسازگه‌لێکی به‌ڵێنده‌ر(متعهد) وه‌ک ئیبراهیم حاته‌می‌کیا، ره‌سووڵ مولا قولی‌پوور، موجته‌با راعی، که‌ماڵ ته‌بریزی، جه‌ماڵ شورجه به‌ره‌و سینه‌مایه‌کی ئایدۆلۆژیک هه‌نگاوی هه‌ڵێنا که ره‌نگێکی باوه‌ڕمه‌ند و ئایدۆلۆژیکی به‌خۆیه‌وه گرت.
بۆ ئه‌م ده‌سته فیلمسازه به‌ڵێنده‌ر و باوه‌ڕمه‌نده شه‌ڕ به‌س سووژه‌یه‌کی هه‌یه‌جانی، و سه‌رنجڕاکێشی سینه‌مایی نه‌بوو به‌ڵکوو شه‌ڕ ته‌وه‌رێکی پیرۆز و گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خێر و شه‌ڕ و باوه‌ڕ و کوفر بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوای شه‌ڕی ئێران و عێراق کوڵ و کۆی ئه‌و جۆره سینه‌مایه به‌ره‌و دامرکان ده‌چوو به‌ڵام تا هه‌نووکه‌ش جۆرێک له سینه‌ما له لایه‌ن هه‌ر ئه‌و ده‌سته فیلمسازه به‌ڵێنده‌ره‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێ که بریتی‌یه له به‌پیرۆز کردنی "رادیکالیزمی ئیسلامی شێعه‌ی ئێرانی!" له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی فره‌ڕه‌نگدا.
هه‌ر له راستای به‌پیرۆز کردنی شه‌ڕدا کۆماری ئیسلامی له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رده‌وام لایه‌نی شوناسی ئێرانی! به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه و هێرش کردنه سه‌ر نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کان به‌ڕه‌وا ده‌زانێت و له به‌رهه‌مه سینه‌مایی و تله‌فیلمه‌کاندا به‌کرده‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئێرانی گه‌وره! "تمامیت ارضی ایران" و پیرۆزی به‌خشین به‌و گوتاره چه‌کێکه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کاندا و به‌و هۆیه ئێرانییه عه‌زه‌مه‌ت‌ته‌ڵه‌به‌کان و ژێر شاخه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ خۆی هاوده‌نگ ده‌کات، ئه‌م ته‌وه‌ره به‌شێوه‌یه‌کی گاڵته‌جاری له سینه‌مای حکوومیدا به‌رده‌وام به‌رجه‌سته و دووپات ده‌بێته‌وه. (درێژه‌ی هه‌یه)
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
سینه‌ما، کۆماری ئیسلامی و کوردستان(به‌شی یه‌ک)