ژنان و سینه‌ما
و: جه‌مشید به‌هرامی(ئاماژه: ئه‌م بابه‌ته ئاوڕ له یه‌که‌مین ژنه سینه‌ماکاره‌کان ده‌داته‌وه که جێپه‌نجه‌یان له مێژووی سینه‌مادا دیاره.)
هه‌ر له ساڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌ی سینه‌ما له کۆتاییه‌کانی
سه‌ده‌ی نۆزده، ژنان به شێوه‌یه‌کی گشتی له پێڕستی هۆکاره‌کانی فیلمسازیدا
بوونیان نه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت نابێت له بیری بکه‌ین که به‌شه ناپیشهییهکانی دیکه
له وێنه‌ی دیزانی سه‌حنه و گریم(میکیاج) یان یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنان تا راده‌یه‌کی
زۆر تایبه‌ت به ژنان بوو. به‌م حاڵه‌شه‌وه لێکۆڵینه‌وه نوێیه‌کان نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن
که رۆلی ژنان له سینه‌مای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ش بێبایه‌خ نه‌بووه و
هه‌ندێک له‌و ژنانه په‌رژاونه‌ته سه‌ر ده‌رهێنان، به‌رهه‌مهێنان، مۆنتاژ،
سیناریۆنووسی و راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له سه‌ر ره‌وتی به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا
کاریگه‌رییان بووه.
به‌پێی ئه‌و سه‌نه‌د به‌ڵگه‌نامانه‌ی که له به‌رده‌ستدایه یه‌که‌مین ژنه
فیلمسازه‌کان فه‌ڕانسه‌وی و ئه‌مریکایی بوون. دوو ده‌ورگێڕی به‌ناوبانگی هالیوود، واته
"مێری پیکفۆرد" و "لیلین گیش"، کاری دهرهێنانیشیان کردووه؛
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌رهێنه‌ری کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌نگیان(وه‌ک
ده‌ورگێڕ) دانه‌نێت درێژه‌یان به کاری ده‌رهێنان نه‌داوه و سه‌ریان لێناوهتهوه.
فه‌ڕانسه‌ییه‌کان شانازی به ناساندنی یه‌که‌مین ده‌رهێنه‌ری ژنی دنیاوه ده‌که‌ن که خه‌ڵکی فه‌ڕانسه بووه، "ئالیس بلاشه" یه‌که‌مین ژنی ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مایه که سه‌ره‌تا له رێگای کارکردن بۆ کۆمپانیای گۆمۆن (کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی کامێرا)، توانی ده‌ستی به ئامرازه پێویسته‌کانی فیلمسازی رابگات. ئه‌و له ساڵی 1896 به کورته فیلمی یه‌ک ده‌قه‌یی "فریشته‌ی باش له کێڵگه‌ی که‌له‌رم" ده‌ستی به ده‌رهێنانی فیلم کرد و پێی وابوو که ئه‌م فیلمه، یه‌که‌مین "فیلمی چیرۆکی" دنیایه. بلاشه دوای یازده ساڵ کارکردن به هۆی درێژه‌دانی کاری سینه‌ما له فه‌ڕانسه‌وه بۆ ئامریکا کۆچی کرد. له ئه‌مریکادا سیناریۆگهلێکی زۆری نووسی و درێژه‌ی به ده‌رهێنه‌ری و به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا (له‌وانه: فیلمی "له ساڵی 2000" که ژنان وه‌ک فه‌رمانڕه‌وایانی جیهان به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه). (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
بۆ بلاشه بارودۆخی کاری فیلمسازی له ئه‌مریکا ساده‌تر بوو؛ چونکوو له فه‌ڕانسه‌دا
به چاوێکی خراپ چاو له‌و ژنانه ده‌کرا که له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ کار ده‌که‌ن. کچه‌که‌ی
بلاشه (سیمۆن بلاشه) له چاوپێکه‌وتنێکدا گوتوویه‌تی: "له ئه‌مریکا، به
شێوازێکی باش پێشوازیان له دایکم کرد، ئه‌و هه‌میشه ده‌یگووت، هۆکاری ئه‌م
پێشوازی کردنه پێوه‌ندی به فیلمسازبوونییهوه هه‌یه. به‌ڵام له فه‌ڕانسه‌دا
دۆخه‌که به‌ته‌واو مانا به‌پێچه‌وانه بوو.فه‌ڕانسه‌ییه‌کان شانازی به ناساندنی یه‌که‌مین ده‌رهێنه‌ری ژنی دنیاوه ده‌که‌ن که خه‌ڵکی فه‌ڕانسه بووه، "ئالیس بلاشه" یه‌که‌مین ژنی ده‌رهێنه‌ری مێژووی سینه‌مایه که سه‌ره‌تا له رێگای کارکردن بۆ کۆمپانیای گۆمۆن (کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی کامێرا)، توانی ده‌ستی به ئامرازه پێویسته‌کانی فیلمسازی رابگات. ئه‌و له ساڵی 1896 به کورته فیلمی یه‌ک ده‌قه‌یی "فریشته‌ی باش له کێڵگه‌ی که‌له‌رم" ده‌ستی به ده‌رهێنانی فیلم کرد و پێی وابوو که ئه‌م فیلمه، یه‌که‌مین "فیلمی چیرۆکی" دنیایه. بلاشه دوای یازده ساڵ کارکردن به هۆی درێژه‌دانی کاری سینه‌ما له فه‌ڕانسه‌وه بۆ ئامریکا کۆچی کرد. له ئه‌مریکادا سیناریۆگهلێکی زۆری نووسی و درێژه‌ی به ده‌رهێنه‌ری و به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا (له‌وانه: فیلمی "له ساڵی 2000" که ژنان وه‌ک فه‌رمانڕه‌وایانی جیهان به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه). (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
پیشه‌ی سینه‌مای ئه‌مریکا له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاوی
سه‌ند و به هۆی سه‌رنجی زۆری به‌رده‌نگ بۆ ئه‌م میدیا نوێیه، پیشه‌ی سینه‌ما بوو
به پێگه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی بڕه‌پاره‌یه‌کی هه‌ره زۆر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م پیشه نوێیه له ئه‌مریکادا، زۆر خوازیاری رکابه‌ری بوو و له هه‌مان کاتیش‌دا زۆر بێڕه‌حم بوو، به‌ڵام له ئاست پیشه‌ی سینه‌ما له ئه‌ورووپادا، زۆرتر هانده‌ر بوو بۆ ئاڵوگۆڕ و پێشکه‌وتن و له ئاست ژنانیشدا که‌متر دووچاوه‌کی به‌کارده‌هێنا.
به گوێره‌ی به‌راورده‌کان، له ساڵی 1930، لانیکه‌م 26 ژنی ده‌رهێنه‌ر له ئه‌مریکادا چالاکیان ده‌کرد؛ هه‌ڵبه‌ت رێژه‌ی ده‌رهێنه‌ران، ده‌ورگێڕان و سیناریۆنووسانی ژن، زۆر زۆرتر بووه به‌ڵام له تیتراژی فیلمه‌کاندا ناویان نه‌هاتوو و ئاماژه‌یان پێنه‌کراوه.
لووییز ڤێبه‌ر یه‌که‌مین و ره‌نگه به‌ناوبانگترین ژنه فیلمسازی ئه‌مریکاییه. ئه‌و
جگه له ده‌رهێنانی فیلمه‌کانی (زیاتر له 75 به‌رهه‌می سینه‌مایی هه‌یه)،
نووسینی سیناریۆ، به‌رهه‌مهێنان و ده‌ورگێڕانی فیلمه‌کانیشی گرتوه‌ته ئه‌ستۆ.
زۆرێک له به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌کانی ڤێبه‌ر ئاوڕی له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
له‌وانه "له‌باربردنی منداڵ" و "ته‌ڵاق" ده‌دایه‌وه. له
کۆتایی ده‌یه‌ی بیسته‌مدا سه‌رده‌می فیلمه بێده‌نگه‌کان به‌ره‌و کۆتایی ده‌چوو و
هێدی هێدی فیلمه ئاخێوه‌ره‌کان هاتنه ئاراوه و به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ، دابه‌زینی
رێژه‌ی ژنانی چالاک له پانتایی سینه‌مای به‌دوای خۆیدا هێنا. به هۆی گران بوونی
ئامرازه‌کانی پێویست بۆ ئاخێوهرکردنی فیلمه‌کان، به‌س ستدیۆ گه‌وره‌کان توانیان
درێژه به کار بده‌ن؛ کۆمپانیا بچووک و سه‌ربه‌خۆکان که رێژه‌یان زۆر زۆرتر بوو
و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان ژن بوو نه‌یانتوانی درێژه به کار بده‌ن و له ئاکامدا
ژنانی فیلمساز بێکار بوون. به‌س یه‌ک ژنی ده‌رهێنه‌ر به ناوی "دورووتی ئارزنێر" له سه‌رده‌می
گواستنه‌وه له سینه‌مای بێ ده‌نگ بۆ سینه‌مای ئاخێوه‌ر توانی درێژه به چالاکی
سینمایی بدات، ئه‌و درێژه‌ی به فیلمسازی دا و فیلمگه‌لێکی زۆر و به‌ناوبانگی
درووست کرد، فیلمگه‌لێک له‌وێنه‌ی "کریستۆفێر سترانگ" (1933) به ده‌ورگێڕانی
"کاترین هپیورێن"، هه‌روه‌ها فیلمی "سه‌ما بکه کیژۆڵه سه‌ما بکه"
(1940). سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م پیشه نوێیه له ئه‌مریکادا، زۆر خوازیاری رکابه‌ری بوو و له هه‌مان کاتیش‌دا زۆر بێڕه‌حم بوو، به‌ڵام له ئاست پیشه‌ی سینه‌ما له ئه‌ورووپادا، زۆرتر هانده‌ر بوو بۆ ئاڵوگۆڕ و پێشکه‌وتن و له ئاست ژنانیشدا که‌متر دووچاوه‌کی به‌کارده‌هێنا.
به گوێره‌ی به‌راورده‌کان، له ساڵی 1930، لانیکه‌م 26 ژنی ده‌رهێنه‌ر له ئه‌مریکادا چالاکیان ده‌کرد؛ هه‌ڵبه‌ت رێژه‌ی ده‌رهێنه‌ران، ده‌ورگێڕان و سیناریۆنووسانی ژن، زۆر زۆرتر بووه به‌ڵام له تیتراژی فیلمه‌کاندا ناویان نه‌هاتوو و ئاماژه‌یان پێنه‌کراوه.
بۆ جارێکیش "ئارزنێر" نێوی له پێڕستی "ده ده‌رهێنه‌ری هه‌ڵبژێردراو"دا هاتووه. ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌مه‌یه که له ئاڵ‌وگۆڕێکدا که دواتر له ئه‌مریکادا هاته ئاراوه، ژنانی فیلمساز ناچار بوون کۆچ بکه‌ن، "ئیلینوێر گێلێن" بۆ بریتانیا کۆچی کرد و ژاکلین لۆگان بۆ ئه‌ورووپا(واته بۆ ئه‌و جێگایه‌ی که بۆ فیلمسازی ژنان له‌بار نه‌بوو) کۆچی کرد. وێناچێت ژنه فیلمسازه‌کان له بریتانیادا زۆر هاندرابێتن؛ تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ده‌زانین یه‌که‌مین ده‌رهێنه‌ری ژنی بریتانیایی "دینا شووری"یه که دوو فیلمی له ژێر نێوی "درێژه‌دان" (1927) و "دوایین به‌نده‌ر" (1929) درووست کردووه.
تا پێش له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م، زۆر به ده‌گمه‌ن ژنی فیلمساز بوونی هه‌بووه؛ به‌ڵام هه‌ندێک له پرۆسه‌ی فیلمسازیدا رۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بووه. بۆ وێنه "ئالما رێڤیڵAlma Lucy Reville " كه له‌گه‌ڵ فیلمسازی به‌ناوبانگ "هیچکاک"دا ژیانی هاوسه‌ری پێکهێنا و له زۆرێک له به‌رهه‌مه‌کاندا یاریده‌ده‌ری هیچکاک بوو؛ بۆ وێنه له فیلمه‌کانی "سی و نۆ هه‌نگاو The 39 Steps" (1935) و "خاتوونه‌که ون ده‌بێت The Lady Vanishes"(1938). "ئالما رێڤیل" هه‌روه‌ها له نووسینی سیناریۆی هه‌ندێ له فیلمه‌کانی هیچکاکدا هاوکاری کردووه، بۆ وێنه "گومان Suspicion" (1941) و "سێبه‌ری گومانێک Shadow of a Doubt" (1943).
"مێری فیڵد" له ساڵی 1928 له به‌شی به‌ڵگه‌فیلمدا(فیلمی دیکۆمێنتاری)
ده‌ستی به‌کارکرد و له ساڵی 1944 تاکوو 1950 به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ریی فیلمه‌کانی
"ج.ئارتوور ره‌نک"ی وهئهوستۆ گرت.
"جۆی بهچلێر" له ساڵی 1935وه زۆرتر له به‌شی ئه‌نیمه‌یشێن چالاک بوو و "ده‌رهێنه‌ری دووهه‌م"ی یه‌که‌مین به‌رهه‌می ئه‌نیمه‌یشێنی "باخچه‌ی ئاژه‌ڵان" (1945) بوو، و تا ده‌یه‌ی هه‌فتا له به‌شی ئه‌نیمه‌یشێندا درێژه‌ی به چالاکیدا.
ژنانی دیکۆمێنتساز
بزووتنه‌وه‌ی سینه‌مای دیکۆمێنتاری(به‌ڵگه‌نامه‌یی) له بریتانیا که له لایه‌ن "جان گریه‌ر سێن" بناخه‌کانی داڕێژرا، کاریگه‌رییه‌کی زۆری له سه‌ر سینه‌مای بریتانیا هه‌بوو؛ کاریگه‌رییه‌ک که تاکوو ئه‌مڕۆش درێژه‌ی بووه. "رۆبی" خوشکی گریه‌ر سێن له به‌شێک له فیلمه‌کاندا یارمه‌تیده‌ر بوو و دواتر خۆی چه‌ند فیلمی درووست کرد له‌وانه "کێشه‌کانی شوێنی نیشته‌جێبوون" (1940).
زۆرێک له‌و فیلمسازانه‌ی که له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی "سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی" هاوهه‌نگاو بوون له ماوه‌ی شه‌ڕی
جیهانی (دووهه‌م) په‌رژانه
سه‌ر فیلمه‌کانی تایبه‌ت به رێکلام و پڕۆپاگاندا؛ به‌شێک له ژنان، له پێگه‌ی ده‌رهێنه‌ر
و یاردیده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر له‌م به‌شه‌دا چالاک بوون. به هۆی داخوازی و پێویستی
زۆر به فیلمی پڕۆپاگاندا و رێکلام، له بریتانیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا که ده‌رگیری
شه‌ڕ بوو، و هه‌روه‌ها به هۆی که‌متر بوونی ڕێژه‌ی پیاوه سینه‌ماکاره‌کان، به‌شێک
له ژنان له هه‌ندێ له به‌شه‌کانی فیلمسازیدا جێگیر بوون که پێشتر ئه‌و به‌شانه
به‌س تایبه‌ت به پیاوان بوو."جۆی بهچلێر" له ساڵی 1935وه زۆرتر له به‌شی ئه‌نیمه‌یشێن چالاک بوو و "ده‌رهێنه‌ری دووهه‌م"ی یه‌که‌مین به‌رهه‌می ئه‌نیمه‌یشێنی "باخچه‌ی ئاژه‌ڵان" (1945) بوو، و تا ده‌یه‌ی هه‌فتا له به‌شی ئه‌نیمه‌یشێندا درێژه‌ی به چالاکیدا.
ژنانی دیکۆمێنتساز
بزووتنه‌وه‌ی سینه‌مای دیکۆمێنتاری(به‌ڵگه‌نامه‌یی) له بریتانیا که له لایه‌ن "جان گریه‌ر سێن" بناخه‌کانی داڕێژرا، کاریگه‌رییه‌کی زۆری له سه‌ر سینه‌مای بریتانیا هه‌بوو؛ کاریگه‌رییه‌ک که تاکوو ئه‌مڕۆش درێژه‌ی بووه. "رۆبی" خوشکی گریه‌ر سێن له به‌شێک له فیلمه‌کاندا یارمه‌تیده‌ر بوو و دواتر خۆی چه‌ند فیلمی درووست کرد له‌وانه "کێشه‌کانی شوێنی نیشته‌جێبوون" (1940).
زۆرێک له‌و فیلمسازانه‌ی که له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی "سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی" هاوهه‌نگاو بوون له ماوه‌ی شه‌ڕی
"که‌ی مێندێر" یه‌کێک له ژنه فیلمسازهکانه که له سه‌ره‌تاوه له به‌شی دیزاینی سه‌حنه‌دا چالاک بووه و دواتر به هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی که به هۆی شه‌ڕه‌وه بۆ ژنان ره‌خسا، توانی ئه‌رکی ده‌رهێنه‌ری بگرێته ئه‌ستۆ. "که‌ی مێندێر" ده‌رهێنه‌ری فیلمگه‌لێکی زۆر بووه و له هه‌ر دوو به‌شی سینه‌مای چیرۆکی و به‌ڵگه‌نامه‌یی(دیکۆمێنتاری) چالاک بووه. ئه‌و له سه‌ره‌تادا بۆ "یه‌که‌ی فیلمسازی کۆمپانیای شێل" و دواتر بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، فیلمگه‌لێکی به‌رهه‌م هێناوه و له ساڵی 1949 خه‌ڵاتی ئاکادمیای فیلمی بریتانیای پێ به‌خشراوه. به گوێره قسه‌کانی "مێندێر" کاتێک که یه‌کێک له به‌رهه‌مهێنه‌ره ناسراوه‌کان پێی گوتووه "ژنان توانستی سه‌رپه‌رشتی کردنی گرووپی فیلمسازی و ده‌رهێنانیان نییه" و هه‌ر به‌و هۆیه ئه‌رکه‌که‌ی به پیاوێک سپارد، له‌و کاته‌وه ئه‌ویش هۆگرایه‌تی بۆ ده‌رهێنه‌ری له ده‌ستداوه و دیسانه‌وه په‌رژاوه‌ته سه‌ر دیزاینی سه‌حنه.
"ژیل کریگی" درێژه‌ی به نه‌ریتی ژنانی دیکۆمێنتساز داوه، واته ئاوڕدانه‌وه له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان؛ هه‌روه‌ها نووسین و ده‌هێنانی فیلمگه‌لێکی به ئه‌نجام گه‌یاند، له‌وانه: "ئه‌و جۆره‌ی که ئێمه ژیان ده‌که‌ین" (7-1946)؛ "برینی شین" (1950) و "ژن بوون" (1951).
"ژن بوون" کورته فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌ییه سه‌باره‌ت به کارکردنی ژنان؛ "ژیل کریگی" وه‌ک ژنه فیلمسازێک له‌و فیلمه‌دا له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که ده‌بێت ژنان له به‌رامبه‌ر پیاواندا مافێکی یه‌کسانیان هه‌بێت، و به‌م پێیه‌ش پێگه‌ی ژنانی له بریتانیا برده ئه‌و ئاسته‌ی که وه‌ک هێزی کار چاو له ژنان بکه‌ن.
به‌شێکی که‌م له ژنانی فیلمسازی بریتانیایی ئاوڕیان له فیلمی چیرۆکی داوه‌ته‌وه؛ به‌ڵام دوو ژنی فیلمساز، "موریه‌ل بۆکس Muriel Box " و "وهندی تۆی" له دوو ده‌یه‌ی چل و په‌نجادا چه‌ند فیلمێکیان درووست کرد و ناوبانگی جیهانیان ده‌کرد.
له به‌رهه‌مه‌کانی "وهندی تۆی" که که‌متر به‌ناوبانگه، ده‌توانین به "هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش" (1957) و "ئێمه به‌شداری هێزی ده‌ریایی ده‌بین" به ده‌ورگێڕانی "درێک بووگارد" ئاماژه بکه‌ین.
"موریه‌ل بۆکس"
زۆرکه‌س موریه‌ل بۆکس به یه‌کێک له هه‌ڵکه‌وتووترین و به‌ناوبانگترین فیلمسازانی
بریتانیایی ده‌یه‌ی چل و په‌نجا و هه‌روه‌ها
به سه‌رکه‌وتووترین ژنی ده‌رهێنه‌ر تاکوو ئه‌مڕۆ ده‌زانن. ئه‌و له سینه‌مادا به
کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی ساکاره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد؛ به‌ڵام دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌ری
له‌گه‌ڵ "سیدنی بۆکس"، له‌و دۆخه‌ی که ئه‌و پێوه‌ندییه بۆی پێکهێنابوو
که‌ڵکی وه‌رگرت و له ساڵی 1939 تاکوو 1964 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا فیلمی درووست
کرد.
ره‌خنه‌گران به شێوه‌یه‌کی باش چاویان له به‌رهه‌مه‌کانی بۆکس نه‌ده‌کرد و
گۆڤاری "مۆری مه‌گه‌زین" ئه‌وی له پێڕستی ده‌رهێنه‌ره‌کاندا له دوایین
پله‌کان دانا؛ به‌ڵام فیلمه‌کانی بۆکس ده‌کرێت به به‌شێک له نه‌ریتی میلۆدرام
بزانین که له شانۆی سه‌رده‌می ڤیکتۆریا و ئیدواردهوه به ئێمه گه‌یشتووه.گرووپی فیلمسازی بۆکس فیلمگه‌لێکی پڕقازانج و دڵخواز و سهرقاڵکهریان درووست ده‌کرد و موریه‌ل بۆکس وه‌ک سیناریۆنووسێکی هه‌ڵکه‌وتوو و جێمتمانه ده‌ناسرا که ده‌رهێنه‌ری بۆ زیاتر له سی فیلم کرد. وێده‌چی به‌ناوبانگترین فیلمی موریه‌ل بۆکس که خۆیشی سیناریۆکه‌ی نووسیوه، میلۆدرامێکه له ژێر ناوی "حهوتهمین په‌رده" (1945) که به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له سه‌رانسه‌ری دنیا پێشوازی لێ‌کرا و داهاتێکی باشیشی به‌دواوه بوو.
له ده‌یه‌ی شه‌ستدا رێژه‌ی ژنه ده‌رهێنه‌ره‌کان به قه‌د رێژه‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست بوو (موریه‌ل بۆکس دوایین فیلمی خۆی له ژێر ناوی Rattle of a Simple Man له ساڵی 1964 درووست کرد) "مای زێترلینگ" ده‌ورگێڕی به‌ناوبانگی سویدی له‌گه‌ڵ فیلمسازێکی بریتانیاییدا ژیانی هاوسه‌ری پێکهێنا و چه‌ند به‌ڵگه‌فیلمی درووست کرد، له‌وانه هێڕشی به‌ئه‌ده‌بانه (1960). هه‌روه‌ها "جۆن لیتێڵ ڤوود" فیلمی "چۆله‌که‌کان ناتوانن بچریکێنن" (1963) به‌رهه‌م هێنا. له‌ڕواڵه‌تدا له‌و سه‌رده‌مه‌دا به به‌ربڵاوبوون و گه‌شه‌کردنی رۆڵی ژنان له پیشه‌ی سینه‌مای بریتانیادا هیوایه‌ک نه‌بوو(که به‌داخه‌وه ره‌وته‌که هیچ به‌ره‌وپێشچوونێکی به‌خۆوه نه‌بینی).
سه‌رچاوه: نویسنده: ژیل نلمز، مترجم: امید نیکفرجام ؛ مجله: فارابی ، تابستان 1377 - شماره 29 (ص 78 تا 81)
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 117ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له به‌رواری 11.03.1394 (01.06.2015) چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
لینکی ئه‌م بابه‌ته له سایتی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات: