ساڵی 1959 بۆ ره‌خنه‌گرانی فیلمی گۆڤاری "کایه دۆ سینه‌ما" له
فه‌ڕانسه ساڵێکی پڕ ده‌ستکه‌وت بوو: "فرانسوا ترۆفۆ" وه‌ک باشترین ده‌رهێنه‌ر
بۆ ده‌رهێنانی فیلمی "400 زه‌ربه(لێدان) " دیاری‌کرا( "400 زه‌ربه(لێدان)
" له زمانی فه‌ڕانسه‌ویدا ئاماژه‌یه به گه‌ڕاڵی و رابواردن و خۆش گوزه‌رانی
له نێو شاردا).
پێشتر "ترۆفۆ" له وێنه‌ی ره‌خنه‌گرێک به هۆی ره‌خنه توند و راشکاوه‌کانییه‌وه ناسرابوو. ته‌کنیکێکی به‌هێزی سینه‌مایی له فیلمی "چوارسه‌د زه‌ربه"دا نه‌ده‌بینرا، هه‌روه‌ها تێیدا له دیکۆره زه‌بلاحه‌کان و ئه‌کته‌ره ناسراوه‌کان که‌ڵک وه‌رنه‌گیرابوو، به‌ڵکوو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بریتی بوون له: بودجه‌ی که‌م، فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه له لۆکه‌یشنی راسته‌قینه -به‌دوور له ستۆدیۆ- که‌ڵک وه‌رگرتن له رووناکی ئاسایی و ئه‌کته‌ره نه‌ناسراوه‌کان.
ره‌خنه‌گرانی گۆڤاری "کایه دۆ سینه‌ما" له ساڵی 1951ـه‌وه رێگه‌یه‌کیان گرتبووه به‌ر که به دژبه‌ری ره‌خنه‌گرانی سینه‌مایی دیکه ده‌ناسرا: به‌رگری له فیلمسازه دانه‌ره ئه‌مریکییه‌کان که ره‌خنه‌گرانی دیکه به‌رهه‌مه‌کانیان به قوتووه کونسێروه هالیوودییه‌کان شوبهاندبوو. گۆڤاری "کایه دۆ سینه‌ما" هه‌روه‌ها به‌رگری له فیلمسازه دانه‌ره فه‌ڕا‌نسه‌ییه‌کان ده‌کرد که سه‌رنجی ره‌خنه‌گرانی سینه‌ماییان به لای خۆیاندا رانه‌کێشابوو، هه‌روه‌ها دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ فیلمسازانی کلاسیکی فه‌ڕانسه‌ییدا ده‌کرد. ده‌توانین پوخته‌ی تیۆری ره‌خنه‌گرانی "کایه دۆ سینه‌ما" به‌م شێوه‌یه باس بکه‌ین: له سینه‌مادا –هه‌روه‌ک چیرۆک‌نووسی، شێوه‌کاری و شێعر- خولقێنه‌ری به‌رهه‌م به‌س یه‌ک که‌سه. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
گۆڤاری "کایه دۆ سینه‌ما" به سه‌رنووسه‌ری "ئاندرێ بازه‌ن"ـه‌وه جگه له هێرش بۆ سه‌ر فیلمسازانی کلاسیک، وتووێژی له‌گه‌ڵ فیلمسازه گه‌وره‌کانی ئه‌ورووپایی و ئه‌مریکاییدا چاپ ده‌کرد، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن که‌سێک ده‌یتوانی پێشبینی ئه‌وه بکات که چالاکییه‌کانی ئه‌م گۆڤاره به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌یه‌ک له ژێر نێوی "شه‌پۆلی نوێ"(La Nouvelle Vague) ده‌چێت.(سه‌ردێڕی "شه‌پۆلی نوێ" سه‌ره‌تا له گۆڤاری ئێکسپرێس، له لایه‌ن "فرانسوا ژیرۆ"وه سه‌باره‌ت به "هه‌وای لاویه‌تی" به‌کار هێنرا و دواتر له هه‌مان گۆڤاردا، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه که دژ به فیلم بوو بڕا به سه‌ر فیلمی "فێڵبازه‌کان" به‌رهه‌می "مارسێل کارنه". ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دیسان بۆ فیلمی "ئامۆزاکان" به‌رهه‌می "کلۆد شابرۆل"، فیلمێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، به کارهێنرا.
له ده‌یه‌کانی چل و په‌نجادا به‌رهه‌می هه‌ندێ له فیلمسازه‌کان یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شێوازی "شه‌پۆلی نوێ": "بێده‌نگی ده‌ریا" 1949- به‌رهه‌می "ژان پیه‌ر مێلویل"، که تێچووی فیلمه‌که به ئه‌ستۆی خودی ده‌رهێنه‌ره‌وه بوو، و هه‌روه‌ها که‌ڵکی له دیکۆری ستۆدیۆییش نه‌گرتبوو.
به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی سه‌ر به شه‌پۆلی نوێ بریتی بوون له "په‌رده‌ی عه‌نابی" 1953 به‌رهه‌می "ئه‌لکسانده‌ر ئاستۆک" نووسه‌ری بابه‌تی به‌ناوبانگی " کامێرا-پێنووس".("کامێرا-پێنووس" Camera-stylo: تیۆرییه‌که له پانتایی سینه‌مادا؛ ئه‌م تیۆرییه ئاماژه به‌وه ده‌کات که ده‌رهێنه‌ر له وێنه‌ی نووسه‌رێکه، واته نووسه‌رێک که پێنووسێکی له ژێر نێوی "کامێرا" به ده‌سته‌وه‌یه؛ ئه‌لکسانده‌ر ئاسترۆک تیۆریسیه‌ن، ره‌خنه‌گر و فیلمسازی فه‌ڕانسه‌وی، بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م تیۆرییه‌ی گه‌ڵاڵه کرد، ئه‌و ئه‌م تیۆرییه‌ی له وتاری "له‌دایک بوونی ئاوانگاردێکی نوێ: کامێرا-پێنووس" له ساڵی 1948 بڵاو کرده‌وه؛ تیۆری کامێرا-پێنووس له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی نوێ له فه‌ڕانسه‌دا رۆڵێکی گرنگی گێڕا). رۆژه وادیم، له فیلمی "خودا ژنی دروست کرد" 1956، شێوازێکی نوێی له ژیان گه‌ڵاڵه کرد.
ئه‌م شێوازه له ژێر ناوی "شه‌پۆلی نوێ" -یان به واتایه‌کی دیکه ئه‌م قوتابخانه- له ژێر کاریگه‌ری قوتابخانه جۆراوجۆره‌کانی دیکه‌دا "نیوریالیزم"، ریالیزمی شاعیرانه(له فه‌ڕانسه‌دا)، "سینه‌ما-حه‌قیقه‌ت" و شێوازی جیاوازی فیلمسازه ئه‌مریکییه‌کان‌دا پێکهات.
فرانسوا ترۆفۆ، ژان لۆک گۆدار، ئالێن رێسناس، ئه‌لکسانده‌ر ئاسترۆک، ئاگنێس وێردا، رۆژه وادیم، لۆیی مال، کلۆد شابرۆل، ژان رۆش، ژرێژ فرانزۆ، ئێریک رۆمێر، و کریس مارکێر له زۆربه‌ی فیلمه‌کانیاندا له ته‌کنیکه‌کان و ته‌وه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی فیلمسازانی سه‌رده‌می سینه‌مای بێده‌نگ و سینه‌مای ئاخێور که‌ڵکیان وه‌رگرت. ئه‌م پێشهاته لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی ئاگاهانه و تایبه‌ت له‌م فیلمانه ده‌هاتنه ئه‌ژمار. –هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه نیشانده‌ری خۆشه‌ویستی و هۆگرایه‌تی ئه‌وان بۆ مامۆستاکانی سینه‌مای بێده‌نگ و ئاخێور بوو، جگه له‌مه‌ش که‌سانێک له وێنه‌ی "گۆدار"، "کریس مارکێر" و "ئالێن رێسناس" شێوازگه‌لێکی نوێیان له به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا خولقاند.
جگه له "ئالێن رێسناس" که له خوله‌کانی قوتابخانه‌ی سینه‌مایی "ئیدێک IDHEC"دا به‌شداری کردبوو سینه‌ماکارانی سه‌ر به شه‌پۆلی نوێ ده‌رچووی به‌شه سینه‌ماییه‌کانی هیچ‌کام له زانکۆکان نه‌بوون. هه‌ندێکیان به درووست‌کردنی کورته فیلم، فیلمسازیان ئه‌زموون کردبوو، و هه‌ندێکیشیان له وێنه‌ی یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر له سینه‌مای پڕۆفشناڵدا کاریان کردبوو. "رۆژه وادیم" و "ئاسترۆک" هه‌ڵبه‌ت توانیبوویان فیلمی درێژ درووست بکه‌ن.
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان نه‌یانده‌ویست له‌گه‌ڵ ئه‌م سینه‌ماکاره لاوانه گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی فیلم واژۆ بکه‌ن. هه‌رچه‌ند که‌سانێک له وێنه‌ی گۆدار، شابرۆل، ریوت، و رۆمێر له رێگای بینینی فیلمه‌وه فێری سینه‌ما ببوون، به‌ڵام، یه‌که‌مین فیلمه درێژه‌کانیان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرد که شێوازێکی نوێ له دنیای سینه‌مادا له دایک بووه.
ده‌بێت ساڵی 1959 به ساڵی له دایک بوونی "شه‌پۆلی نوێ" بهێنرێته ئه‌ژمار، ئه‌م مێژووه به چوار فیلمی به‌رچاوه‌وه ناسراوه: "چوارسه‌د زه‌ربه (لێدان)" به‌رهه‌می ترۆفۆ، "هه‌ناسه سوار" به‌رهه‌می گۆدار، "ئامۆزاکان" به‌رهه‌می شابرۆل،"هیرۆشیما ئه‌وینی من" به‌رهه‌می رێسناس.
هه‌نووکه چیتر گرووپی "کایه دۆ سینه‌ما" پرژ و بڵاو بوه‌ته‌وه و "شه‌پۆلی نوێ" له بیرکراوه، هه‌رکام له‌و که‌سانه‌ی که به شه‌پۆلی نوێ ده‌ناسران رێگایه‌کی جیاوازیان هه‌ڵبژارد و فیلمگه‌لێکیان درووست کرد که نیشانده‌ری جیاوازی فیکری هه‌ر کام له‌وانه بوو. ته‌نانه‌ت، هه‌ندێ له هاوڕێیانی "کایه دۆ سینه‌ما" بۆچوون و روانگه‌کانی خۆیان به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه.
"ژان لۆک گۆدار" یه‌که‌مین ده‌رهێنه‌رێک بوو که به گژ "روانگه‌ی فیلمسازی دانه‌ر" واته روانگه پشووه‌که‌ی خۆیدا چووه‌وه، و ته‌نانه‌ت یه‌کێک له فیلمه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی "به‌رهه‌مگه‌لێک که ده‌ره‌نجامی به‌رهه‌مهێنانی بوورژوازی‌یه" به‌ره‌وڕووی ره‌خنه کرده‌وه. "گۆدار" هاوڕێ له‌گه‌ڵ "ژان پیه‌ر گۆریه‌ن" گرووپێکی سینه‌ماییان له ژێر ناوی -زه‌حمه‌تکێشانی سینه‌مایی "ژیگاوێرتۆف"- دامه‌زراند و رایانگه‌یاند که "تیۆری فیلمسازی دانه‌ر" به ده‌سته‌وداوێن بوونی تاکگه‌رایانه، په‌سه‌ند کردنی ئه‌ندێشه‌ی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ره‌ڕۆیی تاک –ده‌رهێنه‌ر- و داسه‌پاندنی ئه‌و به سه‌ر چیرۆکی فیلم، نواندن و فیلمهه‌ڵگریدا، حاشای له هاوبیری و هاوپشتی شۆڕشگێڕانه له بواری فیلمسازیدا کردووه. به‌م پێیه "تیۆری دانه‌ر" له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه ناڕاست بوونێکی بێ‌ئه‌م لاو ئه‌ولایه.
دواتر "کایه دۆ سینه‌ما"ش تیۆری دانه‌ری له وێنه‌ی پێوه‌رێکی هه‌ڵسه‌نگاندنیی و ناسینی جوانیناسانه‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستانه تاوانبار کرد.
ئه‌مڕۆکه ده‌کرێت گرووپی "کایه دۆ سینه‌ما" به دوو گرووپ دابه‌ش بکرێت :
گرووپی یه‌که‌م بریتییه له "گۆدار"، "ترۆفۆ" و "شابرۆل"؛ ئه‌م گرووپه له روانگه‌ی ماڵییه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی زۆری به‌ده‌ست هێنا.
گۆدار نه‌وه‌ی بانکدارێکی سویسرایی بوو؛ ترۆفۆ به هۆی یارمه‌تییه ماڵییه‌کانی باوکی هاوسه‌ره‌که‌ی "مۆرگێنستێرن" -یه‌کێک له بڵاکه‌ره‌وه‌کانی زه‌به‌ندی(به‌کۆ/عمده) فیلم له پاریس- بوو، که پێشتر له وتاره‌کانیدا ره‌خنه‌ی لێگرتبوو، توانی کۆمپانیایه‌کی فیلمسازی دابمه‌زرێنێت. دوای مه‌رگی "مۆرگێنستێرن"، ترۆفۆ و هاوسه‌ره‌که‌ی داراییه‌کی زۆریان به میرات پێگه‌یشت. باوکی "شابرۆل" سه‌رۆکی "سه‌ندیکای ده‌رمانخانه‌داره‌کان"ی پاریس بوو.
ئه‌م سێ که‌سه -گۆدار، ترۆفۆ، شابرۆل- له راستیدا به هۆی ده‌رفه‌ت و تواناییه‌کانی تایبه‌ت به دارایی و بوار ماڵییه‌وه توانیان له هه‌ر ساڵێکدا لانیکه‌م یه‌ک یان دوو فیلم دروست بکه‌ن.
گرووپی دووهه‌م بریتی بوو له "ریۆس" و "رۆمێر"؛ به هۆی کێشه و گرفتی ماڵییه‌وه نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ گرووپی یه‌که‌مدا رکابه‌ری بکه‌ن. رێژه‌ی فیلمه‌کانی ئه‌م گرووپه زۆر که‌متر له رێژه‌ی فیلمسازانی گرووپی یه‌که‌مه.
چوارسه‌د زه‌ربه
فیلمی چوارسه‌د زه‌ربه به‌سه‌رهاتی خودی "ترۆفۆ"یه. که‌سایه‌تییه لاوه‌که‌ی سیناریۆی "ترۆفۆ" (ئانتوان دوانێل) سێزده ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و مێرمنداڵێکی پازده ساڵه به نێوی "ژان پیه‌ر لێۆ" رۆڵه‌که‌ی ده‌گێڕێت. "ترۆفۆ" چوار سه‌رده‌می جیاواز له ژیانی " ئانتوان دوانێل" پیشان ده‌دات، که ژیانی خۆی له مێرمنداڵییه‌وه تاکوو پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شی ده‌گرێته به‌ر و به‌م شێوه‌یه له‌م فیلمانه‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه:
"چوارسه‌د زه‌ربه": سه‌رده‌می مێرمنداڵی 1959 / "ئانتوان و کۆلێته": سه‌رده‌می دوای باڵغ بوون 1962 / "ماچه دزراوه‌کان": سه‌رده‌می لاویه‌تی 1968 / "بناغه‌ی ژیانی هاوبه‌شی": سه‌رده‌می پێکهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی 1970.
له هه‌موو ئه‌م فیلمانه‌دا "ژان پیه‌ر لێۆ" ده‌وری سه‌ره‌کی گێڕاوه، ئه‌و له فیلمی یه‌که‌مدا چوارده، له فیلمی دووهه‌مدا هه‌ڤده، له فیلمی سێهه‌مدا بیست و سێ، و له دوایین فیلمیشدا بیست و پێنج ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی.
به‌پێی ئه‌وه‌ی که " چوارسه‌د زه‌ربه" یه‌که‌مین فیلمی درێژ و له هه‌مان کاتیش‌دا یه‌کێک له باشترین به‌رهه‌مه‌کانی "ترۆفۆ"یه و سه‌رده‌می لاویه‌تی ئه‌و پیشان ده‌دات، لێره‌دا ئاوڕێکی لێده‌ده‌ینه‌وه:
"ئانتوان دوانێل"ی سێزده ساڵه له‌گه‌ڵ زڕباوک و دایکیدا له نهۆمی شه‌شه‌می ئاپارتمانێکی بچووک و نیوه تاریک‌دا ژیان ده‌کات. دایکی پێش له پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پیاوێکدا پێوه‌ندی بووه، و پێاوه‌که به جێیهێشتووه و ئانتوان، حه‌رامزاده(زۆڵ) له دایک بووه.
ئانتوان ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ له‌گه‌ڵ دایه‌گه‌وره‌یدا ژیانی کردووه و دوای ئه‌وه‌ی که دایکی ژیانی هاوبه‌شی پێکهێناوه زڕباوکه‌که‌ی به‌خێوکردنی ئانتوانیشی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. "زڕباوک"ی ئانتوان فه‌رمانبه‌رێکی حکوومییه و به‌درێژایی رۆژ کار ده‌کات. دایکی سکرتێری نیوه‌کاته و دوانیوه‌ڕۆیان کار ده‌کات، هه‌ر بۆیه "ئانتوان" دوای هاتنه‌وه له قوتابخانه، دوانیوه‌ڕۆیان له ماڵه‌وه ته‌نیا ده‌بێت. زڕباوک و دایکی ئه‌وه‌نده خۆشیان ناوێت و هه‌میشه له وێنه‌ی ره‌نجبه‌ری ماڵه‌وه که‌ڵکی لێورده‌گرن. ته‌نیا که‌سێک که ئانتوانی خۆش ده‌وێت، "رێنه"ی هاوپۆلیه‌تی.
"ئانتوان" هیچ هۆگرایه‌تییه‌کی بۆ قوتابخانه نییه و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵێ ئه‌وه‌دایه له قوتابخانه هه‌ڵبێت و له‌گه‌ڵ "رێنه"ی هاوڕێی بڕوات بۆ سینه‌ما.
رۆژێک که ئانتوان له‌گه‌ڵ رێنه له قوتابخانه هه‌ڵدێت دایکی له‌گه‌ڵ پێاوێکی نه‌ناسراو ده‌بینێت که خه‌ریکین یه‌کتر ماچ ده‌که‌ن. رۆژی دواتر مامۆستاکه‌ی ئانتوان له‌وه‌ی که دوێکه له قوتابخانه نه‌بووه ده‌کۆڵێته‌وه پرسیاری لێده‌کات. "ئانتوان" ده‌ڵێت: دایکی مردووه... هه‌روه‌ها "مۆریسه" هاوپۆلییه‌کی دیکه‌ی ده‌ڕوات بۆ ماڵێ ئانتوان و دایک و زڕباوکی ئانتوان ئاگادار ده‌کاته‌وه که دوێنێ ئانتوان و رێنه له قوتابخانه نه‌بوون، له ئاکامدا، رۆژی دواتر دایک و زڕباوکی ئانتوان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی قوتابخانه، له به‌ر ده‌رکێی پۆله‌که‌دا ده‌بینرێن. زڕباوک له به‌رچاوی هه‌موو قوتابیان له ئانتوان ده‌دات. ئانتوان شه‌و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، بۆ رۆژی دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قوتابخانه. دایکی که نیگه‌رانی بووه له باوه‌شی ده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات به خۆشه‌ویستییه‌وه لێی نزیک بێته‌وه. "ئانتوان" هه‌وڵ ده‌دات واز له رابواردن و گه‌ڕاڵی بهێنێت و ببێت به قوتابییه‌کی باش و ده‌رس بخوێنێت. ئه‌و هۆگرایه‌تییه‌کی زۆری بۆ "باڵزاک" هه‌یه(نووسه‌ری به‌ناوبانگی فه‌ڕانسه‌وی که به بناخه‌داڕێژه‌ری قوتابخانه‌ی ریالیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانن)، هه‌ر بۆیه به‌شگه‌لێک له یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی باڵزاک له‌به‌ر ده‌کات و بۆ وانه‌ی نووسین ده‌ینووسێته‌وه. مامۆستا کاتێک ده‌ره‌جه‌کان(نمره) ده‌داته‌وه به منداڵه‌کان، ده‌ره‌جه‌ی سیفر ده‌دات به ئانتوان؛ به‌ڵام ئانتوان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت له کاتی نووسینی بابه‌ته‌که‌یدا هیچ کتێبێکی له به‌رده‌ست نه‌بووه به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که‌ڵکی لێوه‌رگرتووه له‌به‌ری بووه. مامۆستاکه‌ی بڕوا ناکات و له پۆله‌که ده‌ریده‌کات، رێنه‌ش که پشتیوانی له ئانتوان ده‌کات له پۆل ده‌رده‌کرێت.
ئانتوان و رێنه له شه‌قامه‌کاندا سه‌رگه‌ردان ده‌بن و هه‌موو پاره‌کانیان خه‌رج ده‌که‌ن و شه‌و له ماڵێ رێنه به جگه‌ره کێشان و خورادنه‌وه‌ی مه‌شرووب تێپه‌ڕ ده‌که‌ن. ئانتوان هیوایه‌تی ئه‌وه‌یه که ده‌ریا ببینێت، به‌ڵام بۆ رۆشتن بۆ لێواری ده‌ریا هیچ پاره‌یه‌کیان نییه. ئانتوان به‌ناچاری ئامێرێکی تایپ(ماشین ته‌حریر) له شوێنی کاره‌که‌ی زڕباوکی ده‌دزێت، به‌ڵام بۆ فرۆشتنی ئامێره‌که تووشی کێشه ده‌بن و ناتوانن بیفرۆشن. ئانتوان له کاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامێری تایپه‌که بۆ شوێنی کاره‌که‌ی زڕباوکی له لایه‌ن پاسه‌وانی به‌ر ده‌رکه‌وه قۆڵبه‌ست ده‌کرێت و زڕباوکه‌که‌ی ناچار ده‌بێت راده‌ستی پۆلیسی بکات. ئانتوان ده‌نێرن بۆ زیندان و دواتر له سه‌رداوای دایک و زڕباوکی ده‌ینێرن بۆ ناوه‌ندی په‌روه‌رده و چاکسازی منداڵان(هه‌تیوخانه). ئه‌وێیش شوێنێکه وه‌ک قوتابخانه، دایکی له کاتی دیدار و چاوپێکه‌وتن‌دا به ئانتوان ده‌ڵێت ئه‌وان رایانگه‌یاندووه چیتر به‌رپرسیاریه‌تی به‌خێو کردنی له ئه‌ستۆ ناگرن و چیتر ئانتوان منداڵی ئه‌وان نییه. چه‌ند رۆژی دواتر ئانتوان له کاتێکی گونجاو‌دا له هه‌تیوخانه هه‌ڵدێت و دوای تێپه‌ڕبوونی به نێو باخ و مه‌زراکاندا ده‌گات به ده‌ریا: ده‌ریای پان و به‌رین و بێ شه‌پۆل. ده‌ریا، ئازادی، رزگاری، ته‌نیایی و ژیانێکی نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست پێبکاته‌وه.
----------------------------------
*له‌م بابه‌ته‌دا ده‌سته‌واژه‌ی "فیلمسازی دانه‌ر"م به کارهێناوه و پێم وایه جێگره‌وه‌یه‌کی باشه بۆ "فیلمسازی مۆئه‌لیف"، هه‌ر به‌و پێیه‌ش "تیۆری دانه‌ر" جێگره‌وه‌یه‌کی باشه بۆ "تئوری موئه‌لیف"...

سه‌رچاوه: فرانسوا تروفو، زندگی و آثار، ترجمه و تالیف: حمید هدی نیا،
چاپ اول، انتشارات کارون، ص 7-10 / 37-38
ئه‌م بابه‌ته له ژماری 118ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له به‌رواری 10.04.1394 (01.07.2015) چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.