جەمشید بەهرامی Jamshid Bahrami |
ئاسمانە ناسکەکانم دوور مەڕۆن
بۆ پەپوولەکانی کوردستان لە پاریس!
جەمشید بەهرامی
بۆ سێ تێکۆشەری کورد بە ناوەکانی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا سویلەمەز، کە له رێکهوتى ٩ى مانگى یهکى ٢٠١٣ لە پاریس شەهید کران.
ئیمشەو تەنیا بێ جەستەی زەبوونم
دیسان سەرواز کەرد دڵەی پڕ هوونم١
لە باکوورە ئامێزتان بۆ خەونی مێژوویەک ئاوەڵا کرد، لە رۆژهەڵاتەوە خەونی د.قاسملووتان لەگەڵدا بوو و ئاوێتەتان دەکرد بە بۆنی خەونی کاک سدیقی کەمانگەر و مێژووی گەلێکی بەش مەینەتەوە؛ لە باشوورەوە لە ئامێزی خەونەکانی لەیلا قاسمدا وچانتان دەدا و لە رۆژئاواوە خەونی مەشعەل تەمۆتان دەکردە هەوێنی بیرتان.
میژووی تراژدیاکانی گەلتان ئەم دیو و ئەو دیو دەکرد، بینتان دەنا بە بینی رابردووەوە و هاواری چەندین ساڵەمانتان غار دەدا...
خەونە زڕاوەکانی کیژۆڵە چاوگەشکانی ئەم دەڤەرەتان هەڵدەدایەوە، و دەتانپێچاند لە بوخچە و چارۆگەی هزرتانەوە...
سەد مەخابن باروبنەتان پێچایەوە و کۆچان...
رۆشتن،رۆشتن لە وێنەی پەپوولە باڵ رەنگینەکان، و سەرێکی وڵاتی مەلانتان دا...
بە پسکەیەک دێنەوە و لەگەڵ من و مۆمی سەر کورسیەکەم و جگەرەکەی هاوڕێم وچانێک دەدەن، زۆرتان پەلەیە:
شڵەژاون ئاڵۆزاون
زۆر خەمینن، نیگەرانن (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)