راگەیاندنی کۆتایی سێهەمین کۆنفڕانسی شانۆکارانی کورد لە ئەوروپا
کۆنفڕانسی شانۆکارانی کورد لە ئەوروپا هەر لە سەرەتای دەستپێکردنیەوە تا
ئێستا وەک ئەرکێکی نیشتمانی لە راستای گەشەی شانۆی کوردی، بە هەوڵ و ماندوو بوون و
کاری خۆبەخشی کۆمەڵێک شانۆکاری کورد لە ئەوروپا بە ئامانجی درووستکردنی مەکۆیەک بۆ
شانۆکارانی کورد لە ئەوروپا دەستی بە کارەکانی خۆی کرد، ئەمساڵیش واتە ساڵی ٢٠١٣
سێهەمین کۆنفڕانس لە رۆژەکانی ٤ و ٥ی ئوکتۆبر لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شارەکانی
میونشن و نورنبێرگ بەڕێوە چوو. لە دوو رۆژ کاری چڕ و پڕی کۆنفڕانسدا، کۆمەڵێک سمینار و باسی زانستی تایبەت بە
شانۆ و چەمکە شانۆییەکان لە لایەن شانۆکارانی بیانی و هەروەها شانۆکارانی کوردەوە
پێشکەش کرا.
رۆژی یەکەمی کۆنفڕانس لە میونشن بەڕێوە چوو، کە جگە لە شانۆکارانی کورد کۆمەڵێک
شانۆکاری بیانی لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، کۆلۆمبیا، بەڕازیل، پۆلۆنیا، سووریا، بەشداری
کۆنفڕانسیان کرد و بە نوێنەرایەتی هەر کام لەو وڵاتانە شانۆکارێک سمینارێکی زانستی
لە سەر مێژوو و ئەزموونی شانۆی وڵاتەکەی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، هەروەها
بەڕێز هاوڕێ زەنگەنە بە نوێنەرایەتی شانۆکارانی کورد، باسێکی لە سەر شانۆ لە
کوردستان و ئەزموونی شانۆ لە باشووری کوردستان پێشکەش بە ئامادە بوان کرد، و لە
ئاکامدا بووە هۆی خۆشحاڵی ئامادە بوان و کۆمەڵێک وتووێژی بە نرخی لێکەوتەوە، شانۆکارانی بیانی دوای راگۆڕینەوە لەگەڵ
شانۆکارانی کورد، ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە زۆرتر لە شانۆکارانی کوردستان نزیک ببنەوە
و بە تایبەت بتوانن لەگەڵ شانۆکارانی کورد، لە کوردستان کاری شانۆیی هاوبەش پێشکەش
بکەن. (بۆ درێژەی بابەت لێرە کرتە بکە)