هه‌بوونناسی دیمه‌نی فۆتۆگرافی
ن: ئاندری بازێن
و:جه‌مشید به‌هرامی
به پێی ئایینی کۆنی میسر، که ئامانجی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ مه‌رگدا بووه، درێژه‌ی
ژیانی ئه‌به‌دی به‌ستراوه‌ته‌وه به ژیانی جه‌سته‌وه، هه‌ر بۆیه له‌و ئایینه‌دا
به درووست‌کردنی به‌ربه‌ستێک له به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوونی کاتدا، یه‌کێک له
داخوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ده‌روونناسانه‌ی مرۆڤ وه‌ڵام ده‌درایه‌وه، چونکوو مه‌رگ
چ‌شتێک نییه جگه له سه‌رکه‌وتنی کات.
له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه پارێزگاری کردنی ده‌ستکرد له رواڵه‌تی جه‌سته‌یی، به مانای پارێزگاری کردنه له به‌رامبه‌ر ره‌وتی کاتدا و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی سڵامه‌ت گه‌یاندنی جه‌سته‌یه به رێگای ژیانی هه‌تاهه‌تایی؛ هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای راسته‌قینه بوونی مه‌رگ، ئاسایی بوو که به گۆشت و ئێسکه‌وه پارێزگاری له جه‌سته بکه‌ن.
به‌م پێیه، یه‌که‌مین په‌یکه‌ری میسری جه‌سته‌یه‌کی مۆمیایی بوو که به سدیۆم خۆشه‌یان کردبوو و وشکیان کردبووه‌وه، به‌ڵام هه‌ره‌مه‌کانی میسر و داڵانه یه‌ک له نێو یه‌که‌کانی به دڵنیاییه‌وه هه‌بوونی هه‌تاهه‌تایی جه‌سته‌یان ده‌ستبه‌ر نه‌ده‌کرد و روون نه‌بوو که جه‌سته ده‌مێنێته‌وه یان له کۆتاییدا ئاسه‌وارێکی ده‌مێنێت یان نا...(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
کارکردی جه‌سته‌ی مۆمیا کراویش چ‌شتێک جگه له بواری ئایینیه‌که‌ی نه‌بووه و
دواتریش په‌یکه‌ر هه‌مان کارکرد، واته کاردی ئایینی بووه؛ گه‌شه‌ی هاوکاتی هونه‌ر
و شاره‌ستانی، به تایبه‌ت گه‌شه‌ی هونه‌ره دیدارییه‌کان گۆڕانکاری به سه‌ر
کارکردی مۆمیادا هێنا. لۆیی چوارده‌هه‌م بڕیاریدا که جه‌سته‌ی مۆمیایی نه‌که‌ن،
به‌ڵکوو دڵخۆش بوو به‌و پۆرتره‌یه‌ی که شارل لۆبرۆن له‌وی کێشابوو. به‌ڵام
شارستانیه‌ت نه‌یده‌توانی به ته‌واوه‌تی چۆک به دێوزمه‌ی کات دابدات.له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه پارێزگاری کردنی ده‌ستکرد له رواڵه‌تی جه‌سته‌یی، به مانای پارێزگاری کردنه له به‌رامبه‌ر ره‌وتی کاتدا و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی سڵامه‌ت گه‌یاندنی جه‌سته‌یه به رێگای ژیانی هه‌تاهه‌تایی؛ هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای راسته‌قینه بوونی مه‌رگ، ئاسایی بوو که به گۆشت و ئێسکه‌وه پارێزگاری له جه‌سته بکه‌ن.
به‌م پێیه، یه‌که‌مین په‌یکه‌ری میسری جه‌سته‌یه‌کی مۆمیایی بوو که به سدیۆم خۆشه‌یان کردبوو و وشکیان کردبووه‌وه، به‌ڵام هه‌ره‌مه‌کانی میسر و داڵانه یه‌ک له نێو یه‌که‌کانی به دڵنیاییه‌وه هه‌بوونی هه‌تاهه‌تایی جه‌سته‌یان ده‌ستبه‌ر نه‌ده‌کرد و روون نه‌بوو که جه‌سته ده‌مێنێته‌وه یان له کۆتاییدا ئاسه‌وارێکی ده‌مێنێت یان نا...(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره کرته بکه)
ئه‌مڕۆکه شێوه‌کاری چیتر ئامانجی مرۆڤگه‌را
anthropocentric
و قازانجگه‌رای utilitarian
نییه؛ ئه‌مڕۆکه چیتر پرسی ماننه‌وه و درێژه‌ی ژیانی مرۆیی له دوای مه‌رگه‌وه
له گۆڕێ‌دا نییه، به‌ڵکوو چه‌مکێکی به‌ربڵاوتره، و ئه‌وه‌ش خولقاندنی جیهانی
ئارمانی هه‌ر وه‌ک جیهانی راسته‌قینه‌ی رۆژانه‌یه به‌ده‌ستنیشانکردنی کات و
ساتێکی تایبه‌ت به خۆیه‌وه.
ئه‌گه‌ر له پشتی ستایشی و پێدا هه‌ڵدانێکه‌وه که ئاراسته‌ی تابلۆ و به‌رهه‌مه شێوه‌کارییه‌کان ده‌که‌ین، ئه‌م داخوازییه سه‌ره‌تاییه‌ی مرۆڤ ده‌ستنیشان نه‌که‌ین که ده‌یهه‌وێت له مشت و مڕ له‌گه‌ڵ مه‌رگدا وته‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و بیکات "شێوه‌کاری کارێکی بێخۆ و هیچ و بووچه"؛ ئه‌گه‌ر مێژووی هونه‌ره دیدارییه‌کان زۆرتر پێوه‌ندی به لایه‌نی ده‌روونناسی ئه‌وانه‌وه هه‌یه تاکوو به لایه‌نی جوانیناسییان، ده‌کرێ بگوترێ که ئه‌م مێژووه له بنه‌ڕه‌تدا چیرۆکی لێکچوویی resemblance یان به وته‌یه‌کی دیکه ریالیزمه realism.
ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسانه‌وه چاو له فۆتۆگرافی و سینه‌ما بکه‌ین، ده‌توانن بۆ قه‌یرانی فه‌ننی و واتایی که له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌رۆکی به شێوه‌کاری مودێرن گرتبوو شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاسایی بخه‌نه روو.
ئاندرێ مالرۆ پێی وایه به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌ی ریالیزم تاکوو ئه‌مڕۆ له سینه‌مادا بووه. ده‌ستپێکی ئه‌م ریالیزمه، سه‌ره‌تا له سه‌رده‌می رێنسانسدا بووه و ئاڵۆزترین دربڕینی دیداریش له سه‌رده‌می "شێوه‌کاری بارۆک"دا بووه.
راسته که شێوه‌کاری، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، هاوسه‌نگیه‌کی بگۆڕی له نێوان سه‌مبۆلیزم و ریالیزمدا پێک هێناوه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی پانزده‌دا شێوه‌کاری رۆژئاوایی کۆتایی به ئه‌و دڵه‌ڕاوکێ له‌مێژینه‌یه‌ی هێنا که ئامانجی پیشاندانی راستییه واتاییه‌کان له رواڵه‌تی(فۆرم) گونجاو‌دا بوو، هه‌ر بۆیه شێوه‌کاری له‌و سه‌رده‌مه‌دا تێده‌کۆشا ده‌ربڕینی واتایی له‌گه‌ڵ لاسایی کردنی به‌ته‌واو مانای جیهان گرێ بدات.
بێگومان کاتی چاره‌نووس‌ساز کاتێک بوو که یه‌که‌مین پێکهاته‌ی زانستی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ده‌یمه‌ن واته پێرسپێکتیڤ، ئاشکرا بوو.
دوا به دوای ئاشکرا بوونی پێرسپێکتیڤ، له شێوه‌کاریدا دوو هۆگرایه‌تی پێک هات: هۆگرایه‌تیه‌ک که له بنه‌ڕه‌تدا جوانیناسانه بوو، واته ده‌ربڕینی راسته‌قینه‌ی واتایی به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێما، ئه‌ویدیش هۆگرایه‌تیه‌ک بوو که به‌ته‌واو مانا ده‌روونناسانه بوو، واته خولقاندنه‌وه‌ی جیهانێک به‌ده‌ر له‌م جیهانه.
هه‌ڵبه‌ت هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌کان به‌رده‌وام توانیویانه ئه‌م دوو هۆگرایه‌تییه به‌یه‌که‌وه تێکه‌ڵاو بکه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له‌گه‌ڵ دوو دیارده‌ی جیاواز به‌ره‌وڕووین و هه‌ر ره‌خنه‌گرێک که بیه‌وێت له گه‌شه‌ی ئه‌و هونه‌رانه‌ی که پێوه‌ندییان به دیمه‌نه‌وه هه‌یه تێبگات، ده‌بێت به جیا هه‌رکامه‌یان له‌به‌رچاو بگرێت.
داخوازی خولقاندنی وه‌هم له سه‌ده‌ی شازده‌وه تاکوو ئێستا شێوه‌کاری تووشی مه‌ترسی کردووه، ئه‌م داخوازییه به‌ته‌واو مانا زه‌ینی و له راستینه‌ی خۆیدا ناجوانیناسانه‌یه و بۆ بنچڵه‌کانی ده‌بێت له هۆگرایه‌تی ئاسایی زه‌ین بۆ سیحر و جادوو، بگه‌ڕێین. به‌ڵام راکێشانی ئه‌م داخوازییه هێنده به‌هێزه که هاوسه‌نگی هونه‌ره دیدارییه‌کانی تێکداوه.
کێشماکێش له سه‌ر ریالیزم له هونه‌ردا، له جۆرێک تێنه‌گه‌یشتین و تێکه‌ڵاوکردنی پێشهاته جوانیناسانه و ده‌روونناسانه‌کانه و هه‌روه‌ها له تێکه‌ڵاوکردنی ریالیزمی راسته‌قینه، واته داخوازی بۆ له به‌رکردنی ده‌ربڕینێکی مانادار به سه‌ر رواڵه‌ت و چییه‌تی جیهاندا سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌روه‌ها له لێکچوویی ریالیزمی هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ر که ئامانجی فریودانی چاو و زه‌ینه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
فۆتۆگرافی به گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی هونه‌ری بارۆک، بووه هۆی رزگار بوونی هونه‌ره دیدارییه‌کانی له نه‌ریته‌کانی لێکچوویی له جیهانی راسته‌قینه.
هه‌روه‌ها که ئه‌مڕۆکه ده‌زانین، شێوه‌کاری ناچار بوو که وه‌هم به‌رجه‌سته بکاته‌وه و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م وه‌همه بۆ هونه‌ریی بوونی به‌رهه‌م به‌س بوو. له لایه‌کی دیکه‌وه، فۆتۆگرافی و سینه‌ما ئه‌و داهێنانه‌ن که بۆ هۆگرایه‌تی ئێمه بۆ ریالیزم به یه‌کجاری بۆ هه‌میشه به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی وه‌ڵامێکی ته‌واون.
ره‌سه‌نایه‌تی له فۆتۆگرافیدا و ره‌سه‌نایه‌تی له شێوه‌کاریدا جیاوازیان پێکه‌وه هه‌یه و سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ چییه‌تی بنه‌مایی دیتنی فۆتۆگرافی؛ بۆ یه‌که‌مین جار هۆکارێکی نازیندوو له نێوان خودی ته‌وه‌ر و به‌رهه‌میهێنانه‌وه‌ی بوه‌ته له‌مپه‌ر، بۆ یه‌که‌مین جار دیمه‌نی جیهانی راسته‌قینه به شێوازێکی خودکار و به بێ ده‌ستێوه‌ردانی به‌دیهێنه‌رانه‌ی مرۆڤ پێکدێت، که‌سایه‌تی و تاکێتی فۆتۆگرافه‌ر به‌س له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ته‌وه‌ر و ئامانجێک که له مێشکیدایه دێته ناو به‌رهه‌می هونه‌رییه‌وه، ئه‌گه‌رچی له به‌رهه‌می کۆتاییدا ده‌کرێ ئاسه‌وارێک له تاکێتی فۆتۆگرافه‌ر ببینرێت، به‌ڵام کارکردی تاکێتی شێوه‌کاری تێدا به‌دی ناکرێت.
هه‌موو هونه‌ره‌کان پێداگری له سه‌ر هه‌بوونی مرۆڤ ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌س فۆتۆگرافی‌یه که که‌ڵک له نه‌بوونی مرۆڤ ده‌گرێت. فۆتۆگرافی له وێنه‌ی دیارده‌یه‌ک له سروشتدا کاریگه‌ری به سه‌ر ئێمه‌وه ده‌بێت، وه‌ک گوڵێک یان کلووی به‌فرێک که سه‌وزێنه و سه‌رچاوه زه‌وینییه‌که‌ی به‌شێکی جیانه‌کراوه له جوانیه‌که‌یه‌تی.
ئه‌م جۆره به‌رهه‌مهێنانی دیمه‌نه به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازی ماشینی، ده‌روونناسی دیمه‌نی ئێمه‌ی خستوه‌ته ژێر کاریگه‌رییه‌وه، سروشت و گه‌وهه‌ری دیتنی فۆتۆگرافی، بایه‌خێکی له‌و چه‌شنه ده‌به‌خشێته فۆتۆگرافی که ئه‌و بایه‌خه له شێوازه‌کانی دیکه‌ی دیمه‌ن‌سازیدا نابینرێت.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیگه‌لێک که له‌وانه‌یه پێوه‌ندی سه‌ره‌کی به رۆحیه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی ئێمه‌وه هه‌بێت، ناچارین هه‌بوونی چشتێکی به‌رهه‌مهاتوو و له‌ڕاستیدا دووباره پێشکه‌ش کراوه، که له سات و کاتێکی تایبه‌تدا له به‌رچاوماندا دانراوه، به راسته‌قینه‌ی بزانین. فۆتۆگرافی به‌هۆی ئه‌م گه‌یاندنه له چشتێکه‌وه بۆ دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی، تایبه‌تمه‌ندیه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌یه.
به‌رهه‌مێکی شێوه‌کاری زۆر وه‌فادار به مۆدێلی سه‌ره‌کی، له‌وانه‌یه خاڵگه‌لێکی زۆرتر له مودێل بخاته به‌ر دیدی بینه‌ر، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه به هۆی زه‌ینی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ئێمه‌وه، هیچکات هێزی ناعه‌قڵانی فۆتۆیه‌ک که به‌رهه‌می ئامێری فۆتۆگرافی‌یه، تێیدا به‌دی ناکرێت که بتوانێ زه‌خت بخاته سه‌رمان بۆ ئه‌وه بڕوای پێبکه‌ین. ئه‌وساکه‌ش، شێوه‌کاری له کۆتاییدا شێوازێکی بێ بایه‌خ و لاکه‌وته له خولقاندنی هاوشێوه‌سازییه، جۆرێکی ده‌ستکرد و ئاست نزمه بۆ پرۆسه‌کانی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دیمه‌ن. به‌س لێنزی فۆتۆگرافی‌یه که ده‌توانێت دیمه‌نێک له چ‌شتێک بدات به ده‌سته‌وه که بتوانێ ئه‌م داخوازییه قووڵه‌ی مرۆڤ وه‌ڵام بداته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یهه‌وێ چ‌شتێک له لێکچووی زۆر نزیک له راسته‌قینه، و له راستیدا جۆرێک کۆپی، جێگری مۆدێلی سه‌ره‌کی بکات.
دیمه‌نی فۆتۆگرافی خودی "چشت"ـه که له چوارچێوه‌ی کات و سات و شوێندا ده‌رباز بووه؛ گرنگایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆی نییه که دیمه‌نی فۆتۆگرافی ناروون، گۆڕان به سه‌ر فۆرمه‌کانی نێو فۆتۆکه‌دا هاتبێت، یان له روانگه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌وه بێ‌بایه‌خ بێت، چونکوو خودی پرۆسه‌ی درووست‌کردنی فۆتۆ، فۆتۆ له جێی هه‌بوونی مودێلێک که له روویه‌وه چێکراوه هاوبه‌ش ده‌کات، واته خودی مودێله‌که‌یه؛ چێژێک که له بینینی ئه‌لبوومی فۆتۆی بنه‌ماڵه‌وه ده‌یبینین هۆکاره‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه، واته فۆتۆکان خودی مودیله‌کانن(خودی ئێمه‌ن). ئه‌و سێبه‌ره خۆڵه‌مێشی و سه‌وز و له وێنه‌ی رۆح و تاراده‌یه‌ک ناروونه،له وێنه‌ی پۆرتره‌کانی بنه‌ماڵه نییه به‌ڵکوو هه‌بوونی ئاڵۆزکه‌ری ئه‌و ژیانانه‌یه که له یه‌ک چرکه‌ی کاتدا راوه‌ستاوه و له چاره‌نووس ده‌رباز بوون هه‌ڵبه‌ت نه‌ک به هۆی بایه‌خی هونه‌ره‌وه به‌ڵکوو به هۆی هێزی پرۆسه‌یه‌کی میکانیکی بێ‌گیان و بێ هه‌ست و نه‌ست: چونکوو فۆتۆگرافی، به پێچه‌وانه‌ی هونه‌ره‌وه، هه‌تاهه‌تایی بوون ناخولقێنێت به‌ڵکوو کات مۆمیا ده‌کات و به‌س له نه‌مان و تیاچوون به هۆی چاره‌نووسه‌وه رزگاری ده‌کات.
له‌م روانگه‌یه‌وه، سینه‌ما به ئاشکرا له‌گه‌ڵ ره‌وتی کاتدا هاوته‌ریبه، فیلم چیتر به‌س به پاراستی چ‌شتێک رازی نابێت، نایهه‌وێت ئه‌و چشته وه‌ک مێروو و قۆلانچه که له زۆرکۆنه‌وه به هۆی کاره‌با جه‌سته‌یان ماوه‌ته‌وه له یه‌ک چرکه‌دا زیندوو رایانبگرێت؛ فیلم، هونه‌ری بارۆک له هاتنه یه‌ک و گرفتی ماسوولکه‌کانی ده‌رباز ده‌کات.
هه‌نووکه، به هۆی سینه‌ماوه بۆ یه‌که‌مین جار، دیمه‌نی به‌رده‌وامی کاتیی ئه‌وانیش له ئارادایه، مۆمیایی بگۆڕه؛ به‌م پێیه هه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رگه‌له "لێکچوویی"یه که جۆره‌کانی دیمه‌نی فۆتۆگرافی ده‌ستنیشان ده‌کات، و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی جوانیناسانه‌که‌شی که جیاواز له شێوه‌کارییه روون ده‌کاته‌وه.
بۆ تابه‌تمه‌ندی جوانیناسانه‌ی فۆتۆگرافی ده‌بێت له توانایی فۆتۆگرافی بۆ ده‌رخستنی راستییه‌کان بگه‌ڕێین.
فۆتۆگرافی ته‌نانه‌ت له روانگه‌ی توانایی به‌دیهێنه‌رییه‌وه ده‌توانێت پێش له هونه‌ر بکه‌وێت، جیهانی جوانیناسی شێوه‌کار له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ورووبه‌ریدا جیاوازی هه‌یه. سنووره‌کانی ئه‌م جیهانه جوانیناسی زۆر ورده جیهانێکی له بنه‌ڕه‌تدا جیاواز ده‌گرێته به‌ر. دیمه‌ن و ته‌وه‌ری ناو ئه‌و جیهانه هه‌بوونێکی هاوبه‌شیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه له راستیدا فۆتۆگرافی له پێکهاته‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسایی‌دا هاوبه‌ش ده‌بێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی که بۆ جێگره‌وه‌یه‌کی بۆ پێک بێنێت، سوڕیالیسته‌کانیش ئه‌م خاڵه‌یان ده‌زانی و له‌م روانگه‌یه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون که فۆتۆگرافی دیمه‌نه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانی جێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وان بخولقێنێت، هه‌ر بۆیه له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، ئامانجی جوانیناسی و کاریگه‌ری میکانیکی دیمه‌ن له سه‌ر زه‌ینی ئێمه دوو چشتی جیاواز و جیاله‌یه‌ک نین. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه جیاوازی گونجاوی نێوان ئه‌و چشته‌ی که خه‌یاڵی‌یه و ئه‌وه‌ی که راسته‌قینه‌یه، به‌ره‌و نابوودی ده‌چێت، ده‌بێت هه‌ر دیمه‌نێک به چ‌شتێک بزانین و هه‌ر چشتێکیش به دیمه‌نێک. له‌م روانگه‌یه‌ه‌وه، له پێکهاته‌ی به‌دیهێنه‌ری سوڕیالیسته‌کانه‌وه فۆتۆگرافی پێگه‌یه‌کی به‌رزه‌جێی هه‌یه چونکوو دیمه‌نێک ده‌خولقێنێت که راسته‌قینه‌ی سرووشته، واته وه‌هم و خه‌یاڵێک که له هه‌مان کاتیش‌دا راسته‌قینه‌یه. ئه‌م خاڵه واته شێوه‌کاری سوڕیالیزم تێکه‌ڵاوێکه له فریوی دیداری و سه‌رنجدانی ورد بۆ ورده‌کارییه‌کان درووست بوونی ئه‌م بانگه‌شه‌یه ده‌سه‌لمێنێت.
به‌م پێیه، ئاشکرایه که فۆتۆگرافی گرنگترین رووداوی مێژووی هونه‌ر دیدارییه‌کانه؛ فۆتۆگرافی جۆرێک رزگاریبه‌خشی و جۆرێک به‌دیهاتنه؛ فۆتۆگرافی بووه هۆی ئه‌وه‌ی که شێوه‌کاری رۆژئاوا به یه‌کجاری و بۆ هه‌میشه له چوارچێوه و شه‌یدابوون بۆ راسته‌قینه ده‌رباز بکات و هه‌لی ئه‌وه پێک بهێنێت تاکوو سه‌ربه‌خۆیی جوانیناسانه‌که‌ی دووباره به ده‌ست بهێنێته‌وه.
ریالیستی ئه‌مپرسیونیستی که زانست وه‌ک بیانوو و پاساوی خۆی ده‌ستنیشان کرد، دروست له خاڵ و پێگه‌ی به‌رامبه‌ری فێڵگه‌لی چاوفریودایه. به‌س کاتێک که فۆرم هیچ جۆرێک لایه‌نی لاسایی کردنه‌وه‌ی تێدا نه‌بێت ده‌کرێ له‌ره‌نگ هه‌ڵبژه‌نرێت. هه‌ر بۆیه، کاتێک که بۆ وێنه به‌رهه‌مگه‌لی پۆل سێزان، فۆرم هه‌موو تابلۆکه داگیر ده‌کات، چیتر پرسی وه‌همه هه‌نده‌سییه‌کانی پێرسپێکتیڤ له ئارادا نییه.
شێوه‌کاری له مه‌ڕ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی میکانیکی دیمه‌ندا رووبه‌ڕووی هاوچاوێک بوه‌ته‌وه که ده‌توانێت به سه‌ر ئاستی لێکچوویی بارۆکدا باز بدات و به یه‌کگرییه‌ک له‌گه‌ڵ مۆدێلدا بگات.
به‌م پێیه شێوه‌کاری خۆی له بازنه‌ی ته‌وه‌ری "چشت"دا وه‌ستاوه، له‌م روانگه‌یه‌وه که پاسکاڵ شێوه‌کاری تاوانبار ده‌کات چیتر هیچ گرنگایه‌تییه‌کی نییه، چونکوو فۆتۆ له لایه‌که‌وه ئێمه هه‌ڵده‌نێت تاکوو به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی چ‌شتێک ستایش بکه‌ین که چاوه‌کانمان به ته‌نیایی نه‌یانده‌توانی خۆشگه‌ره‌ک بوونی فێری ئێمه بکه‌ن، و له لایه‌کی دیکه‌وه شێوه‌کاری له وێنه‌ی چ‌شتێک ستایش بکه‌ین که له سروشتی خۆیدا به‌نرخه و چیتر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چ‌شتێک له سروشتدا پاساوده‌ری هه‌بوونه‌که‌ی نییه.
هه‌ڵبه‌ت له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، سینه‌ما جۆرێک زمانیشه!.
سه‌رچاوه:
سینما چیست،آندره بازن،ترجمه: محمد شه‌با، انتشارات هرمس،چاپ دوم.ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕان و کورتکراوه‌ی به‌شێکه له کتێبی "سینه‌ما چییه؟" به‌رهه‌می ئاندرێ بازێن، لاپه‌ڕه‌ی 9-13.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له "ژماره‌ی 102ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات"دا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.