۱۳۹۳/۰۷/۰۷

وتووێژ له‌گه‌ڵ فیلم!

وتووێژ له‌گه‌ڵ فیلم!
و:جه‌مشید به‌هرامی


ئه‌و ئه‌ندێشانه‌ی ده‌نووسرێنه‌وه‌ له‌ وێنه‌ی جێ پێی رێبوارێکه‌ له‌ سه‌ر زیخ؛ راسته‌ که‌ ئێمه‌ به‌ باشی جێ پێی ئه‌م رێبواره‌ ده‌ناسین، به‌ڵام بۆ ناسینی ئه‌م خاڵه‌ که‌ ئه‌و له‌م رێگایه‌دا چی بینیوه‌ ده‌بێت له‌ چاوه‌کانی خۆمان که‌ڵک وه‌رگرین.(شۆپێنهاوێر)
له‌ فیلمداره‌خنه‌ چییه‌ و به‌ چ مانایه‌که‌؟ زۆری و جۆراوجۆری وه‌ڵامه‌کان نیشانده‌ری گرنگایه‌تی و هه‌روه‌ها لێڵی و نادیاری جه‌وهه‌ریی ئه‌م پرسیاره‌یه‌. هه‌ر یه‌ک له‌و وه‌ڵامانه‌(چ وه‌ڵامده‌ره‌که‌ زانیاری هه‌بێت و چ نه‌یبێت) به‌ پێی بیرۆکه‌یه‌کی جوانیناسانه‌یه‌(یان تێکه‌ڵاوێکه‌ له‌ بیرۆکه‌ جیاوازه‌کان). هه‌ر که‌س سه‌باره‌ت به‌ فیلمێک ده‌نووسێت یان بیر ده‌کاته‌وه‌، له‌ یه‌که‌مین هه‌نگاودا له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه‌ و زۆرتر ئه‌وه‌ له‌ ژێر تیشکی پرسیارێکی گشتی‌تردا داده‌نێت: "ره‌خنه‌ی هونه‌ری چییه‌؟".
به‌م پێیه‌ رێسا و فه‌رمانگه‌لێک گه‌ڵاڵه‌ ده‌کات که‌ به‌ پێی "نه‌ریت" و بیرۆکه‌گه‌لێکن و تاڕاده‌یه‌ک تۆکمه‌ و یه‌کپارچه‌ن، چونکوو پێشینه‌ی هه‌وڵی بیرمه‌ندانه‌ بۆ‌ زانست، لێکۆڵینه‌وه‌ و تۆماری یاساکانی ره‌خنه‌گری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.
یه‌که‌مین (و هێشتاکه‌ گرنگترین) ده‌قی نیشانده‌ری ئه‌م هه‌وڵه‌؛ کتێبی تیۆری ئه‌ده‌بی(بووتیقا) به‌رهه‌می ئه‌ره‌ستووه‌؛ ده‌قێک که‌ نزیک به‌ دوو هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ پێش ئێستا نووسراوه‌ و به‌س به‌شگه‌لێکی به‌ ده‌ستی ئێمه‌ گه‌یشتووه‌.تیۆری ئه‌ده‌بی(
Poetics) یان به‌ واتایه‌کی گشتیتر، تیۆری وته‌ی هونه‌ری له‌ هه‌موو جۆره‌کانیدا، به‌ شێوه‌یه‌ک به‌ پێی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌ره‌ستووه‌.
یارمه‌تی گرتن له‌ تیۆری ئه‌ده‌بی له‌ بابه‌ته‌ تیۆریکییه‌کانی هونه‌ری سینه‌مادا ئاسان نییه‌. که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ تیۆری ئه‌ده‌بی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه‌ چونکوو زۆرێک له‌ پرسیاره‌ بنه‌ماییه‌کان که‌ له‌ ره‌وتی گه‌شه‌ی ته‌وه‌ردا به‌رجه‌سته‌ ده‌بنه‌وه‌‌ بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌‌وه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ پێداگری له‌ سه‌ر تیۆرییه‌ جێ که‌وتووه‌‌ هونه‌رییه‌کان، ره‌خنه‌ی سینه‌مایی ده‌کات به‌ شوێنکه‌وتووی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و نه‌ریته‌کانی تایبه‌ت به‌ ره‌خنه‌گری و تیۆریکی شێوه‌کاری، مۆسیقا و... هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م خاڵه‌ دژواریگه‌لێکی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. (بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)