۱۳۹۳/۰۹/۲۷

ژیل دلۆز و سینه‌مای سه‌ده‌ی بیسته‌م

ژیل دلۆز و سینه‌مای سه‌ده‌ی بیسته‌م
و: جه‌مشید به‌هرامی


ئاماژه‌:
ژیل دلۆز (Gilles Deleuze)؛ فه‌یله‌سووفی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی(1925-1995)، به‌ داهێنانی چه‌مکگه‌لی نوێ سه‌باره‌ت به‌ فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌، روانگه‌ی خۆی و فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌ی شرۆڤه‌ ده‌کرد و له‌ نێوان فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌ و خۆی جیاوازی داده‌نا، ئه‌و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو تاکوو فه‌لسه‌فه‌ له‌ ژێر رکێفی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ رزگار بکات. پێوه‌ندی قووڵی دلۆز له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌ نافه‌لسه‌فییه‌کانی دیکه‌(به‌تایبه‌ت هونه‌ر) سه‌ره‌کیترین خاڵی جیاوازی نێوان و ئه‌و و فه‌یله‌سووفه‌کانی دیکه‌یه‌، ئه‌و به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ سینه‌ما، شانۆ، شێوه‌کاری، مۆسیقا و... کۆمه‌ڵێک روانگه‌ی نوێی له‌ خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ بۆ هونه‌ردا هێنایه‌ ئاراوه‌.
ژیل دلۆز و سینه‌مای سه‌ده‌ی بیسته‌م:
رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیۆریک له‌گه‌ڵ سینه‌ما له‌ وێنه‌ی مێدیایه‌کی نوێ له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بووه‌ هۆی هاتنه‌ ئارای بۆچوون و شێوازگه‌لی ره‌خنه‌گرانه‌. له‌وانه‌یه‌ جیاوازی سه‌ره‌کی بیرۆکه‌‌کانی ژیل دلۆز له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بیرۆکه‌ سینه‌ماییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا له‌م خاڵه‌دا خۆی حه‌شار دابێت که‌ له‌ روانگه‌ی دلۆزه‌‌وه‌ سینه‌ما که‌ژاوه‌یه‌ک بۆ واتاکان یان ئامرازێک بۆ نواندنه‌وه‌ی روانگه‌کان نییه‌ و به‌م پێیه‌ به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ روانگه‌کانی‌ کۆمه‌ڵناسی، نیشانه‌ناسی، ده‌روونشیکاریی و هتد  ناکرێت به‌ هه‌موو تواناییه‌کانی سینه‌ما ده‌ستمان ڕابگات. دلۆز له‌ دوو کتێبه‌ به‌نرخه‌که‌یدا (سینه‌ما یه‌ک: جووڵه‌- دیمه‌ن/  سینه‌ما دوو: کات-دیمه‌ن) بڕوای به‌ ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان فه‌لسه‌فه‌ و سینه‌مادا هه‌یه‌ و پێی وایه‌ هه‌بوونی سینه‌ما ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر چۆنیه‌تی داڕشتنی پرسیار و چه‌مکه‌ فه‌لسه‌فییه‌کاندا هێناوه‌ و کاریگه‌ری له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی ئێمه‌ بۆ "جیهان، هه‌بوون و کات" داناوه‌.(بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بابه‌ت لێره‌ کرته‌ بکه‌)